
دوای هێرشی داڵه كه‌رخۆره‌كان … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
بۆ جه‌مال غه‌مبار
1
باوكه شیعر
من كوڕه فڕێدراوه‌كه‌ی ناو بیرم
برا بێ شكۆیه‌كانم چه‌شنی گورگی ده‌شتوده‌ر
لووراندیان و سه‌ری بیریان له‌سه‌ر داخستم
تفه‌نگیان پڕ گولله
ده‌میشیان دارماڵ له ده‌مهه‌ڵبه‌ست
ئه‌ستێره
ئا ئا ئه‌ستێره‌ی پێرووم له‌بنی بیره‌وه لێ هه‌ڵهات
بای به لووره‌ی ناوچه‌وان گرژ و ترشاو
ته‌وه‌زه‌ل و
و
و
ه
زه‌به‌لاح
ده‌م و لێو ژه‌نگاوی
مردۆخ
له‌وه‌ته‌ی چاوی ڕه‌شكه‌وپێشكه ده‌كات و تارمایی ده‌هێنێته پاش و پێش
له‌سه‌ر زه‌ویی نه‌رمونیان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ته‌ماشای پێی ده‌كات جێگاپێی نییه
ته‌ماشای ده‌ستی ده‌كات ستوونی چه‌ترێكی ڕانه‌گرتووه
ته‌ماشای ده‌می ده‌كات په‌ندێكی باش به‌كارنه‌هێناوه
ته‌ماشای ناوچه‌وانی ده‌كات
قومرییه‌ك پووشی له‌سه‌ر دانه‌ناوه
ئاخێكی دوورودرێژی هه‌ڵكێشا و خۆی پێچایه‌وه و هه‌ڵات
به‌و نیازه‌ی خۆی دابڕێژێته‌وه
دیاره با شكۆمه‌ند نییه
له‌سه‌ر لێواری شۆسته دانیشتووم
سه‌یری كه‌ژاوه‌ی ته‌رمێك ده‌كه‌م
ته‌رمێك
ئا ئا ته‌رمێك
به‌ناو ئاپۆره‌ی شار تێده‌په‌ڕێ
به‌ڵام هه‌ر به گۆڕستان ناگات
پاشان قه‌له‌ڕه‌شێكی بهباداری ئیفلیجبوو
به‌ره‌و ده‌م ئاوێكی وه‌ستاوی گه‌نیو
به گریانه‌وه باڵه شهكێیهتی
نه‌كا دوابكه‌وێت
پاش ئه‌وه‌ی شاعیره پاشخاپهرهك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌مامك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان
گۆشتی شیعره‌كانیان خواردم و به‌سه‌ر ده‌سته‌سڕی منداڵێكی باخچه‌ی ساوایاندا ڕشانه‌وه
سه‌مه‌نده‌ر
ئا ئا سه‌مه‌نده‌ر
له ده‌ماره‌كانی هه‌ستمه‌وه بڵندبووه‌وه
ڕووناكی بۆ هه‌ردوو چاوم هێنا و په‌نجه‌ره و ژوورمی
له‌خه‌و هه‌ستاند و سندووقی سێبووری له‌ناو باخچه‌ی دانام و سه‌ری لادا
ئه‌ی شیعر ئه‌ی ناوی خۆم
په‌روه‌رده‌ت كردم چۆن ببمه كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ت
بۆ خوانی
ئاو
ئاگر
با
خۆڵ
داوه‌ت كراوم
گۆرانیم گوت و به‌ناخی خۆم گه‌یشتم
به ناخی خۆم بگه‌م به
ته‌ورات
ئینجیل
قورئان
ده‌گه‌م
2
مار ددانی له كلكییهوهیه
گورگ براده‌رایه‌تی له كلكیدایه
ڕێوی هێزی له كلكی كۆكردووه‌ته‌وه و چاوی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووناكه
سیخوڕ كه‌وانی له كلكییه‌وه ده‌كێشێت
ئای گوڵه‌ستێره‌ی به‌خشنده دژت چه‌ند زۆرن
كه ڕووناكیت ده‌ڕژێته سه‌ر زه‌وی
دژه‌كان قه‌ڵه‌می ده‌ست و پێیان ده‌شكێ و خاوخاو
ده‌چنه ناو تۆڕی چاو داخستنه‌وه
ئاسۆ گه‌رم دادێ و باڵنده تێیدا باڵیان به هه‌موو شت ده‌زانن
باڵنده له فڕینیدا ناوی خۆشه‌ویستانی
له ده‌م ده‌ڕژێ و ده‌بێته گوڵه‌ستێره
ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه
بێ په‌روا بۆنی ئه‌و ڕووناكییه هه‌ڵده‌مژین كه به‌خشنده‌یه
به‌خشنده په‌روایی ده‌به‌خشێت و بێ په‌روا ده‌چینه ناو ڕێگا
ده‌نگی باڵنده‌ی تاك و جووت
به‌شێوه‌ی مۆسیقایه‌كی ئاسمانی به‌سه‌ر ژاوه‌ژاودا زاڵ ده‌بێ
به هێمنی دێته ژووره‌وه
دره‌خت له ڕه‌گ په‌یداده‌بێ
پاشانیش ڕه‌گ وزه‌ی خۆر له دره‌خت وه‌رده‌گرێته‌وه
جارێكی تر وشه‌ی به جۆشی ئاوازێكی دێرین به‌دی ده‌كرێت
3
چاكه‌یه‌كی زۆری شاعیره
چاوهه‌ڵاوگێڕ و
و
و
ه كانم له‌سه‌ره
دڵڕه‌ش
به‌دگۆ
ده‌روونكلۆر
به‌وه‌ی زۆر گێچه‌ڵیان پێكردووم
له گێچهڵیانهوه فێربووم به ئه‌مه‌ك و نمه‌كی خدری زینده بیر بكه‌مه‌وه
دڵ ببینم پێی لێنه‌نێم
له‌و په‌ڕی ساده‌ییشدا بێ‌باك بژیم
ئه‌وه‌ی له دڵمه نه‌یشارمه‌وه
ئاڵای سرووش و هه‌ناسه‌ی سییه‌كانی سروشت بم
به بایه‌خه‌وه له سێبه‌ری ژێ دانیشم
تا ئاواز و مه‌قامه‌كان بناسم و بیانڵێم
ڕووناكی گۆرانی له دڵمه‌وه دێته ناو ده‌مم
ڕووناكی ناو دڵم ده‌پارێزم
ڕۆحم له دووتوێی خوناو و هه‌تاودا
بچێته سه‌ر قوفڵی گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق و بڕسكێت
ئه‌رێ خوناو بۆ سه‌ره‌تا ناوكی ده‌بێته هه‌ڵم
هه‌تاویش به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ هه‌واری سرووش و هه‌ناسه‌ی سروشت
تا گوڵاوی ده‌ستنووس پێشكێش به گوڵی فریاكه‌وتن بكات
له ئه‌فسوونی وشه‌ی گله‌یی و گه‌ڕی گه‌ردووندا هیچم نه‌دۆزییه‌وه
له كتێبی حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم چاوم دۆزییه‌وه
چاوی ئاسمان و فه‌رمانڕه‌واكانی و به‌هره و سرووش
له ناوچه‌وانی خۆمدا چاندم
چاو چرای سه‌ری مرۆڤه
چاوی سه‌ره‌تای نووسین و له‌سه‌ره‌تادا وشه هه‌بوو
ئه‌رێ گوڵی سوور له چاوه‌ڕوانی چیدا
جلی خۆی ده‌گۆڕێ و زه‌ین و زه‌مینی ڕۆشنه
خۆی به هه‌موومان ده‌ناسێنێت
4
ناقۆڵاترین پیلانگێڕ و وه‌یشوومه له‌چاو
مامۆستا چاویلكه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی مێژووه
چێژی له ژیانی ده‌رباریی بینی
تاڕاده‌ی شاگه‌شكه‌یی ڕێزلێگیراو
ده‌ست گه‌رم و سێبه‌ر چه‌ور
تادوا ڕاده‌ی سه‌ركزی كاسه‌ی سواڵ
بیر لێ وه‌رگیراوه و خوێن له ده‌مار به‌تاڵكراو
تیرۆگ به‌سه‌ر قوڕ و لیته داده‌هێنێت
به ڕخسارێكی مۆن و بێ هه‌ست وه‌ك په‌تاته‌ی مردوو نا ده‌خاته جێگای ئا
قه‌له‌ڕه‌شێك و قومرییه‌ك نوستوون
مانگ له یه‌كشه‌وه‌ییدا ته‌ماشای باڵ و ده‌نووكی هه‌ردووكیان ده‌كات
له هێلانه‌ی كامه‌یاندا نه‌وه و نهوهزا
چاو و باڵیان كز ده‌بێت
یان داده‌گیرسێن و ده‌دره‌وشێنه‌وه
خۆشی له گرشه‌گرشی یه‌كشه‌وه‌ییدا ده‌مێنێته‌وه
ده‌ست له سینگی ڕووت و نه‌رمی ئاوده‌دات
تۆش هه‌ر له پیشه‌كه‌ی خۆت بمێنه‌ره‌وه
شووشه‌ی چاویلكه‌ت ده‌بێته دێوجامه
دیكتاتۆر ده‌توانن هێڵكاری بكێشن و باش به‌كاری بهێنن
پاش ئه‌و هه‌موو ئا و نا و چاولهبهرپێییه
قه‌ل گۆڕت بۆ لێده‌ده‌ن و بیریش له یه‌كه‌م ناشتن ده‌كه‌نه‌وه
5
شیعر هه‌ی نان و ئاوم تۆ له خۆڕسكی
بوویت به برای خوێنی و شیریم و له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌وه هاتیت
ده‌ستی بڕواهێنانت له خوێن و شیرمدا ڕواند
ئێسكی ده‌ستمت بۆ ناو ده‌ستی خۆت گواسته‌وه
ده‌ستی خدری زینده ئێسكی تێدا نییه
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌مامك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان
چزووی شپرزه‌یییان به‌كارهێنا و ڕقی ئێسك تواندنه‌وه‌یان هه‌ڵڕشت
ئاشق به كوڵ و دڵ له شه‌ڕی ڕه‌وای خۆ له‌گه‌ڵ خۆدا
ڕه‌نگی مه‌شقی دیاری ده‌كات
دڵی به په‌ڕ و باڵی من
گۆرانیبێژێكی له دوو سه‌ده ڕسكاو و ژیاوه
ده‌فڕێت به‌سه‌ر ڕووباری ڕه‌وان و ده‌شتی ڕاز
ده‌نگخۆشی و ناوكی سێوه له بیره‌وه‌ریی زه‌وی
ئه‌ی ئه‌ستێ و به‌ردم شیعر
من ئهلف و بێی بوون و نه‌بوونم
خوداوه‌ند دێڕه‌كانم له ناوچه‌وانی به‌رد هه‌ڵده‌كۆڵێت
هه‌ڵمی شێلانی قوڕی ئاده‌م ده‌ست و په‌نجه‌می
گه‌رم كردووه و ڕۆحی بوون و نه‌بوون له ناخمدا ده‌سووتێت
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌ماك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان
پێیان له خۆڵه‌مێشی سووتانم سڕده‌بێ و مێرووله ده‌كات
له ئاوێنه‌یه‌كی ڕه‌شدا ده‌مێننه‌وه
ده‌بنه قه‌وزه‌ی ناوچه‌وانی جانه‌وه‌رێكی نه‌گریس
په‌یامێكم به‌رپا كرد
ڕازی وردبوونه‌وه له دڵی خۆم و په‌رجووی ڕێنیشاندان
ئاهی مه‌ستی تهنیاییمی له‌سه‌ر كۆبووه‌ته‌وه
خودا شیعری له بری هه‌موو شتێك پێ به‌خشیم
سوپاس بۆ به‌شه دڵباشه‌كه‌ی خۆم
سه‌رم هه‌ڵبڕی و ناوچه‌وانم كرده‌وه
له شكۆیه‌وه جامم قه‌ت قه‌ت به‌تاڵ نابێت
ئه‌ی شكۆی دڵی ڕوونی سه‌د و بیست و چوار هه‌زار پێغه‌مبه‌ر
خودی خۆم بینی نیوه ڕێگا
ئێوه‌م بینی شكۆی شیعربوون و گڕوتان نه‌ده‌گرت
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌مامك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانیش لنگ به گوو
دوو په‌نجه‌ره له‌سه‌ر دوو كونه كه‌پووم داده‌نێنم
بۆ ئه‌وی بۆن له‌خۆم لاده‌م
6
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو
به هاوكاری ئێوه‌وه له سه‌رزه‌مین ماومه‌ته‌وه
من و شیعر
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زووی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل ین
ده‌ست و دڵی ده‌ریا و ئاسمان
ده‌كه‌ینه یه‌ك و گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق له‌به‌ر تینی گه‌رما
ده‌گوازینه‌وه به‌ر سێبه‌ری ئه‌و دره‌خته‌ی له چڵه‌پۆپه‌ی هاوار ده‌كات
كاتێك ڕه‌شنووسی شیعرێك
ده‌دڕێنم و به دیاریه‌وه سۆزێك ده‌كه‌م
سۆزی بۆنی خۆشی مه‌یی ئه‌شق
دڵم ده‌له‌رزێ و زمانم ده‌گه‌زم
ویستمه دوور له ده‌روون خراپان
له به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زووی شیعردا
سه‌ر بنێم به ڕوومه‌تی گه‌رمی ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه
ده‌ست و دڵم پڕن له
شانه‌ی هه‌نگوین و
و
و
هه‌وری پڕ باران
خه‌ڵوه‌تی پێشهات
خوداوه‌ندیی
یاران چوومه‌ته ناو گفتوگۆی بێده‌نگییه‌وه
ده‌ریا و ئاسمان له دڵنیابوونی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا
خۆشه‌ویستییان به بیر دێته‌وه و بیر ده‌هێننه‌وه
پێ‌زانین و ده‌ست له سه‌ر سینگ و دڵ
بۆ باڵنده‌ی خۆشبێژی شیعر
ده‌زانێت بۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه
بۆچیش ده‌نیشێته‌وه
لێوی گه‌ش و سووری گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق
شه‌رمنترین لك و باڵه
بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ناو مێژوو
جێگا باڵت له ناوچه‌وانی جێ بمێنێت
هیچ شتێك له لك و باڵ باشتر نییه
ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ
هه‌ست به گه‌وره‌بوونی ئاسمان ده‌كه‌یت
ئاوازه‌كانی بۆ دڵ گهرمایین
ویستم باڵنده‌یه‌ك ڕاوبكهم
باڵه‌كانی بۆ به‌رزبوونه‌وه بڵند كردبووه‌وه
ئه‌ی هاوخوێنه‌كه‌م به ئاسمانه‌وه‌بوون
له‌سه‌ر باڵه‌كانت هه‌تاو هه‌یه
له ژێریشی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل
ئه‌م لایه‌ی به‌هه‌شت هی منه
لای شیعر و به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو
له به‌هه‌شتدا قووڵترین تاسه‌م پاراو ده‌بێت
بیری سه‌ر ئه‌و زه‌مینه ناكه‌م
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌مامك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان
نه‌یانهێشت
تاوێك له‌سه‌ری پشووێك بده‌م و بچمه ناو گۆرانی هۆگریمهوه
ده‌ست له خه‌می چه‌ند ساڵه هه‌ڵگرم
دڵشكاویشبم دڵم له بری خوێن
به‌هره و
سرووش و
شیعر ی لێ ده‌تكێ
شیعر ئه‌و بزه ڕوون ڕسكاوهیه له باڵی بازی كێوانه‌وه
به‌سه‌ر گۆنا و لێوی
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو بڵاوبووه‌ته‌وه
تامه‌زرۆتین
له قوڕی ئاده‌م و گۆشه‌ی په‌رستگا و جامی نهێنییه‌وه تامه‌زرۆتین
بازی كێوان زوو زانی
له سه‌ره‌تادا وشه و به‌هره و سرووش و شیعر هه‌بوو
له حه‌وشه و بانی وشه‌دا دڵڕوون نووست
دڵڕوونیش تێرخه‌و بوو
ڕژایه ناو باخی دێرینی ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و ڕكپه‌روه‌ر و دووپشكه خوودار و ده‌مامك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانیش
له منداڵدانی ته‌پوتۆز و گیرخواردن و جه‌نگی
خێڵ و خێڵ و خوێنداریدا له‌دایك بوونه
منیش له ڕۆنی ڕووه‌ك و گه‌نجینه‌ی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل
شه‌رم له مێژووی له‌سه‌ره‌تادا وشه و به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو ده‌كه‌م
ئای زه‌مینی ده‌ست و دڵڕوون
نامه‌ردی زۆر و ناقۆڵات له‌سه‌ر ده‌ژین و ددانیان له قوونیان هاتووه
زمانیشیان وه‌ك كلكی چه‌قه‌ڵی پێ سووتاو له ددانیان ده‌رهاتووه
به‌شه دڵباشه‌كه‌ی خۆم شیعر
ماندووت كردووم و ماندووبوون تا لێواری مردنی بردووم
لێواری شكۆ و ئاوێنه ڕوون‌بوون
به‌و هیوایه‌م من بكوژیت و تۆش
گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق له‌به‌ر تینی گه‌رما بگوازیته‌وه به‌ر سێبه‌ری ئه‌و دره‌خته‌ی له چڵه‌پۆپه‌ی هاوار ده‌كات
سكاڵایه‌ك بۆ تۆ ئه‌ی شیعر
ئای چیت به‌سه‌ر ژیانم داهێنا
7
ویستمه ڕوومه‌تم له‌سه‌ر شانه‌ی هه‌نارێك دانێم
مردنێكی سپی بمرم و نابینا‌كان سۆمایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه
مردنی سپی دوا قۆناغی گه‌یشتنی مێرووله‌ی بارگرانه
خۆ من به‌ڕێوه‌م و چوارلام ئاوێنه‌یه
مانگ به لێوی به باریه‌وه
داده‌به‌زێته ناو ئاوێنه و پۆپیته‌ی كه‌ڵه‌باب و به‌هه‌شتی نه‌مریی
به چوار لادا سه‌ما و پاسه‌وانی ده‌كات
هێماكانی هاتوچۆی چوارڕیانی شاریش ته‌پڵی وه‌فا لێ ده‌ده‌ن
كه زه‌نگی 16ی 3 لێده‌دا
هه‌موومان له
ماڵ و
و
و دادهوهستین
كۆڵان
شه‌قام
ناوه‌ندی شار
چاوی ئاسمان له چاوی كه‌سمان ناچێت
خه‌مێك له چاوی یه‌كتردا ده‌گوازینه‌وه و بڵاوده‌بینه‌وه
كۆترێكی تاسه‌دار له‌سه‌ر میلی 11 و 35 خولهك ملی درێژكردووه‌ته‌وه
چاوی له چاوی هه‌موومان ده‌چێت و له هیچ شتێكیش په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه
ماسییه‌ك له قووڵاییدا ڕاده‌چه‌نێت و چاوی له‌سه‌ر وشكایی و ئاودا
ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌كات
قاز و قورینگی كێویش له به‌رزاییه‌كانه‌وه
بۆ یاری باڵ له ئاودان داده‌به‌زن
ئه‌وپه‌ڕی هه‌ست و ختووكه‌ی شكۆ به‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌وه‌یه
مێرووله‌ی ژێر زه‌ویش سه‌رده‌كه‌وێته‌وه و ده‌ڵێت
بای دڵبه‌ر مه‌ترسیداره
8
دیكتاتۆر چاوی له مس و كهلاشووشه داڕێژراوه
چاوی شاعیری
چاوهه‌ڵاوگێڕ و
و
و
یش
دڵڕه‌ش
به‌دگۆ
ده‌روونكلۆر
له به‌ردی لامرده و ڤایرۆس و مه‌قه‌س
چاوی ڕوون حه‌ز به خۆشبه‌ختیی بیندراو ده‌كات
دڵبه‌ره دڵباشه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه و شتێك وه‌ك
ئه‌ستێره‌ی كاكێشان ده‌رده‌كه‌وێت
هه‌نگاو بۆ ناو پهرستگات ده‌نێت و هه‌نگاوی پشوو پێده‌دا
له چاوی دوژمنه‌كه‌ت ورد ببیته‌وه
ئومێدێك ده‌بینی خۆتی
خۆری سبه‌ینان له قۆزاخه‌ی ناوچه‌وانت ده‌خه‌مڵێ
پاشان له دڵخۆشییهكدا ده‌پشكوێت
ته‌نیا هاتین و ته‌نیاش ده‌ڕۆین
نێوانیان ناسینی داوه‌كانی سه‌ر ڕێگا و بۆیاخی شووشه‌ی په‌نجه‌ره
ناونیشانه‌كان
1 شیعر ئه‌ی ناوی خۆم
2 بێ په‌روایی گوڵه‌ستێره
3 پێشبینیی زمان
4 مانه‌وه‌ی مانگ له یه‌كشه‌وه‌ییدا
5 ژیان له دوو سه‌ده
6 گۆرانییه‌ك له سرووشه‌وه ڕسكا
7 به‌هه‌شتی پاراو كێ له ماڵه
8 داڕشتنی چاو