گه‌مه شاراوه‌كانی ژیان له) گه‌مه شاراوه‌كانی با( … ئاری زێندینی
له‌ناو ورته ورت و ژاوه‌ژاوو قڕه‌قڕو بێ هیوایی و به‌ره‌و داڕووخانی ده‌روونی مرۆڤه‌كان له كوچه‌ی شار ژیان گه‌مه ده‌كات و به‌رده‌وامه له ژیان به‌ڵام به شه‌رمنی و به‌شاراوه‌یی له پێشانگایی كۆلاژی ( گه‌مه شاراوه‌كانی با) ی هونه‌رمه‌ندو شاعیر (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ) .
له‌م پێشانگایه سه‌لیقه‌و سه‌برو بیری قوڵی هونه‌رمه‌ند ده‌چێته قوڵایی ژیان كه ئینسانه‌كان نامرن و گه‌ر به ئاشكراش نه‌بێ ئه‌وه به شاراوه‌یی گه‌مه له‌گه‌ڵ ژیان ده‌كه‌ن !(گه‌مه شاراوه‌كانی با) گه‌مه‌ی مرۆڤه‌كان كه مرۆڤ هه‌م زاڵمه‌و هه‌م مه‌زڵووم , خۆیان خاوه‌نی گه‌مه‌كانی ناخی خۆیانن , خاوه‌نی گه‌مه‌كانی سروشتن , ئه‌و هه‌موو ناماقوڵی و نایه‌كسانی ژیان یه‌ك پارچه‌یه كه‌چی مرۆڤه‌كان ده‌یكه‌ن به هه‌زار پارچه كه هه‌مووی گه‌مه‌ی شه‌یتانی مرۆڤه‌كانن كه ژیان ده‌كه‌نه پارچه پارچه‌و پارچه‌یه‌ك له (درۆكردن- زوڵم كردن – نادادپه‌روه‌ری – بێ ئینسانی) , پێشانگایی كۆلاژی (گه‌مه شاراوه‌كانی با) په‌سنی ژیانه كه ژیان بێ مرۆڤ نرخی هه‌یه ؟ ! ژیان بێ مرۆڤ ژیانه ؟!پێش ئه‌وه‌ی دڵه‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه چاوه‌كان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه به‌ڵكو حوكم ده‌ده‌ن , چاوه‌كان رۆژانه ژیان ده‌بینن و وێنایی ده‌كه‌ن به‌ڵام به داخه‌وه دڵی مرۆڤه‌كان سستن و به‌ره‌ونه‌مان و له لێدان ده‌كه‌ون !