Skip to Content

ڕێگایەک.. شیعر: اردلان سرفراز.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

ڕێگایەک.. شیعر: اردلان سرفراز.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by ته‌مموز 3, 2021 General, Poems

“راهی”

شیعر : اردلان سرفراز
ئاواز: فرید زولاند
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

“””””””””””””
لە لەرز و تای ڕۆشتنم
لە بیری ڕزگار بوونم
تۆ ئەی هاوسەفەر
تۆ ئەگەر منت ناسی
دەربارەی من بنووسە
دەربارەی من بنووسە
بۆ هەر کەس لەمنەوە بنووسە
ئەی تۆی هەوای هەر هەناسە
هەر هەناسەیەک لە منەوە بنووسە
بۆ دونیا ئێمە بنووسە
هەمیشە بە تەنها بنووسە
بە ئاو و ئاگر و خاک و ” با “
بۆ سبەی بنووسە

ببە بە گیانم و بڵێ
لە یادی منا بە و بڵێ
ببە بە ڕۆژی لەدایک بوونم و بڵێ
ببە بە ژیانی من و بڵێ
هەناسە گەر ئەمانی نەبوو
سیمای خۆشی نیشان نەیا
ڕۆشت و نەگەڕایەوە دووبارە
” گیان”ی نەیایەوە پێمان دووبارە
ببە دەست و زمانم
ببە بە تەتەری من
ببە بە بیرەوەری باو و باپیرانم
ببە بە ناو و نیشانم
چیرۆکی ئێمە بڵێ
چیرۆکی کۆچی ئێمە
پاروویەک لە قەسیدە ببەخشە
…..ڕێگای زیارەتی ئێمە
ببە بە گیانم و بڵێ
لە یادی منا بە و بڵێ
ببە بە ڕۆژی لەدایک بوونم و بڵێ
ببە بە ژیانی من و بڵێ
گەر هەناسە بە توانا نەبوو
دووبارە ئێمە گیانمان نەبوو
ئەم هەمیشە کەم و کوڕییە
گەر ڕۆژگار ئەمانی نەبوو
تۆ ببە گیان و بڵێ
ببە بە زمانی من و بڵێ
بۆ سەری دەستەگوڵی عەشق
ببە بە گوێچکەی من و بڵێ

بڵێ کە من کەسێکم
بە دوای عەشقا سەری دانەنا
لەو شیناییەی ئاو
نەبوو بە هەواڵ ، هەواڵی نەیا

تۆ ببە بە گیان و بڵێ
لە یادم بە و بڵێ
ڕۆژی لەدایک بوونم بە و بڵێ
ژیانی من بە و بڵێ
لە یادم بە و بڵێ

Previous
Next
Kurdish