كاتێ قه‌قنه‌س له‌هه‌ولێر سووتا.. حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
ئاماده‌ی بینینی مۆنۆدرامای ( وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم ) ی نووسه‌ر (گه‌زیزه عومه‌ر) و ده‌رهێنانی (نه‌ژاد نه‌جم) و نواندنی (هه‌وار فارس) بووم ، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر.
بێگومان كه‌باس له‌سوتان ده‌كرێت، باڵنده‌ی قه‌قنه‌س ده‌بێته هێمای سوتان، چونكه هیچ سوتانێك دوای سوتانی ئه‌و بالنده ئه‌فسانه‌ییه پڕ له‌ئازارترو پڕ ئێش تر نیه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و خۆی له‌ئاگر له‌دایك بووه، له‌نێو ئاگریشدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێن :
(قه‌قنه‌س) ئه‌و باڵنده گه‌ردن سپیه بێ وێنه‌یه كه مرۆڤ نه‌یبینییووه، هه‌ر كات بزانێ واده‌ی مردنی نزیك بۆته‌وه، كۆمه‌ڵه پوش‌و په‌راشێك كۆ ده‌كاته‌وه‌و خۆی ده‌خاته ناوه‌ڕاستی ئاگره‌كه و خۆی ده‌سووتێنێ تا ده‌بێته پارچه‌یه‌ك له‌خۆڵه‌مێش، دواتر هه‌ر له‌و خۆڵه‌مێشه قه‌قنه‌سێكی تر له‌دایك ده‌بێته‌وه ، بۆیه به‌باڵنده‌ی ئاگرو سوتان ناوبراوه.
گه‌زیزه عومه‌ری ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو نووسه‌ر، كه هه‌م نووسه‌ری مۆنۆدراماكه‌یه، هه‌م كاراكته‌ره راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی له ده‌قه‌كه‌دا، ئه‌و سوتانه‌ی له‌ناخی دایه به‌سوتانی ئه‌و باڵنده‌یه ده‌شوبهێنێ، كه كه‌س نه‌ده‌یبینی نه‌كه‌سیش هه‌ستی پێ ده‌كات، سوتانێك له‌ئاكامدا ده‌بێته مشتێ خۆڵه‌مێش.
ده‌رهێنه‌ر ( نه‌ژاد نه‌جم) له‌ته‌رح كردنی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی سوتانه، شتێ باس ناكات چندراوی فانتازیایه‌كی خه‌یاڵی بێت، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئازاره‌كانی شانۆكارێك به‌رجه‌سته بكات، كه به ده‌م چاوه‌ڕوانی و یادگارییه‌كانی ئازیزه‌كه‌ی، دووچاری جۆرێك له‌هیستریای ده‌روونی بێت و تۆش وه‌ك بینه‌ر هاتووی چێژ له‌بینینی ئه‌و ئازارانه وه‌رگری وه‌ك شانۆ.
ده‌رهێنه‌ر له‌چمكی سوتاندا ده‌یه‌وێت ئه‌و ئامرازانه به‌كار بێنێ كه ئه‌تمۆسفیرێكی تراژیدی دروست بكات له‌سه‌ر شانۆ‌و دیوی ناوه‌وه‌ی كاراكته‌رمان نیشان بدات، وه‌ك :فه‌زایه‌كی سه‌رتاپا ره‌ش، گۆرانی و موزیكی غه‌مگین، نیشاندانی ته‌قسێكی شین و گریان ، پۆشینی جلی ماته‌مینی..
كه‌چی هیچ له‌وانه ناچنه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دیمه‌نێكی ته‌قلیدی و نابن به‌ئامرازێكی ته‌عبیریی و ستاتیكایی بۆ شانۆ، )ئه‌گه‌ر ( به‌زمانی شانۆ به‌رجه‌سته‌یان نه‌كه‌یت و نه‌یانخه‌یته نێو چوارچیوه‌یه‌كی درامی هاوسه‌نگ…
چونكه دیاره چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رهێنه‌ر له‌ئامرازه هێما به‌خش و ته‌عبیریه‌كان و سینۆگرافیا دوور كه‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌نده زێتر ئاراسته‌ی نمایش روو به‌رووی روخان ده‌كاته‌وه ..
بینه‌ر كاتێك ده‌توانێ تێت بگات و چێژ له‌هونه‌ره‌كه‌ت وه‌رگرێت، كه به‌زمانی دراما قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یت نه‌ك به ڕواڵه‌ت، هه‌ر گوتارێكی تری نا درامی بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ر نیشان ده‌دات له‌به‌رجه‌سته كردنی ئامانجه‌كانی.
ده‌رهێنه‌ر هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شو هه‌واوو ئه‌تمۆسفیرو ته‌قسێكی حه‌زین باڵی خۆی به‌سه‌ر نمایشه‌كه‌دا بكێشێ، فه‌زای نمایشه‌كه‌ی به‌و كه‌شو هه‌وا ماته‌مینیه خنكاندوه، دوو گۆرانی خستۆته نێو رووداوه‌كانی نمایشه‌كه، یه‌كێكییان له‌ده‌ست پێكی دیمه‌نه‌كان كه‌گۆرانیه‌كی ناوازه‌و درێژ‌و نه‌گونجاوه، به تۆنێكی به‌رزو ریتمێكی بلند به‌شێوه‌یه‌ك له‌نمایشه‌كه‌ت داده‌بڕێنێ، ئه‌وه له بیر كه‌یت به‌رامبه‌ر نمایشێكی شانۆیی دانیشتووی و ابزانی له ئاهه‌نگێك دایت .
گۆرانی دووهه‌میان كه دوا دیمه‌نی نمایشه‌كه‌و راده‌ست كردنی ئامانجه‌كانی كۆتایی بوو ، به‌ئاگر پژانێك كۆتایی هات كه له یاری ئاگرین ده‌چوو، به تایبه‌ت به تێكه‌ڵ كردنی گۆرانیه كۆنه ته‌قلیدیه‌كه‌ی قادر مه‌ردان ـ گۆرانی بێ ئومێدی، ئه‌مه وای كرد دوا چاره‌سه‌ری درامی زۆر لاواز بێت وبه ته‌واوی بینه‌ر به تاڵ كاته‌وه، له هه‌ردوو دیمه‌نی گۆرانی ئه‌كته‌ر كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی نمایشه‌كه‌و وه‌ك په‌یكه‌رێكی لێ هات به‌دیار كۆتایی هاتنی ئاگر پژانه‌كه، تا یارییه‌كه ته‌واو بوو، ئه‌كته‌ر هه‌ر به‌چه‌ق به‌ستراوی له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه وه‌ستابوو، چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كته‌ریش، وای كرد ته‌قسه‌كه هیچ به‌هایه‌كی نه‌مێنێ.
ئه‌و گۆرانیانه وه‌ك ژه‌هر وا بوون بۆ كوشتنی نمایش، كه هه‌موو بونیاته درامیه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌كته‌ر وه‌ستا بوو..
بینه‌ر هه‌میشه وێڵی دروست بوونی وێنه‌ی درامیه چاوه‌كانی تێر كات له‌جوانی و ستاتیكای شانۆیی ، بۆ ئه‌وه‌ی چێژێكی درامی پێ ببه‌خشێت، له‌و مۆنۆدرامایه‌دا بینه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات نمایشه‌كه به وێنه‌ی درامی تێر نه‌كراوه، سینۆگرافیا لاوازه‌و ته‌كنیك نیه، به‌ده‌ر له‌چه‌ند دیمه‌نێك نه‌بێ كه بوون به فریاد ره‌سی رزگار بوونی بونیاتی نمایشه‌كه له روخان، وه‌ك دیمه‌نی ده‌ف لێدانه عیرفانیه‌كه و گرنگی سه‌ماو ریتمی ده‌ف و دیمه‌نی سه‌ما بازنه‌ییه‌كه، كه پێویستی به وزه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی درێژه ئه‌كته‌ر هه‌بوو، تێیدا هه‌وار فارس توانستێكی گه‌وره‌ی نیشاندا له‌پێرفۆرماتسێكی هاوسه‌نگ.
به‌گشتی كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی نمایش له‌خێرایی ریتمی نمایشه‌كه دابوو، كه كه‌متر ده‌رفه‌تی به‌جێ هێشتبوو بۆ ته‌ئه‌مول كردن له گه‌ڵ پێرفۆرمانسی ئه‌كته‌رو سینۆگرافیا، جگه له‌وه‌ی موزیك رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو له تێركردنی دیمه‌نه‌كان ، هه‌روا خێرایی ریتم ده‌رفه‌تی كه‌متری ره‌خساند بۆ لێك جیا كردنه‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانی تر‌و ناساندنیان و چێژ وه‌رگرتنی زێتر له‌فۆرمی نواندن بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و كاراكته‌ره لێك جیا یانه‌ی له‌كاراكته‌ری سه‌ره‌كی دروست كرابوون.
نه‌ژاد له‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌م ده‌رهێنه‌ره‌و هه‌م سینۆگرافیا، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو هونه‌ره به‌ئاراسته‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه، هه‌ست ده‌كه‌یت له‌هه‌ندێ دیمه‌ندا سینۆگرافیا وه‌ك هونه‌رێك بۆ ستاتیكای شانۆیی تێر نه‌كراوه ، ته‌فاعولیان له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كاندا لاوازه، یاخود به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌چنه ناو رووداوه‌كان .
له رووی ده‌رهێنانیشه‌وه ده‌رهێنه‌ر هه‌موو قورسایی خۆی خستۆته سه‌ر ئه‌كته‌ر، وه‌ك بزوێنه‌ری به‌هێزی ریتمی مۆنۆدراماكه، هه‌موو ئامرازه‌كانی دیكه‌شی ته‌نیا بۆ به‌رجه‌سته كردنی رۆڵی كاراكته‌ر ته‌رخان كردووه.
هه‌وار فارس پیرفۆرمانسێكی زیندووی هه‌یه‌و توانیویه‌تی جه‌سته‌ی خۆی له‌رووی فیزیكییه‌وه بۆ ده‌رخستنی زۆر هێما به‌رجه‌سته بكات و ریتمێكی جه‌سته‌یی هاوكوف له‌گه‌ڵ ئه‌تمۆسفیری نمایشه‌كه دروست بكات ، ئه‌گه‌رچی ریتمی خێرای نمایشه‌كه هیلاكی كردبوو.
به‌گشتی نمایشه‌كه وێڕای سه‌رنجه‌كان هه‌وڵێكی دیاری تیپی هه‌واره له كه‌ركووك ، كه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت دا هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ن و قه‌واره‌ی چلاكییه‌كانیان روو له په‌ره‌سه‌ندنه‌و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیه، به‌ڵام هه‌ر به‌رهه‌مێك كه ده‌خرێته به‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی ناچارین هیچ پاساوێك له به‌رچاو نه‌گرین و وێنه‌كه وه‌ك خۆی ره‌سم بكه‌ین.