
ته‌رمی خۆزگه.. ستار ئه‌حمه‌د
پاییزه ژوانێك ..له‌سایه‌ی هه‌ورا
خۆم خسته به‌رده‌م تاڤگه‌یه‌كی وێڵ
كه‌فی ئاو بووه پیتی عه‌شقی تۆ
خۆمیش دێڕێكی ئاڵی پڕ له‌هێڵ
شیعرێكی سیا بینی توند گرتم
كێشای به‌زامی ناواده‌ی گیانما
هاوارێك كسپه‌ی ڕۆح كێشانم بوو
ته‌رمی خۆزگه‌می داگرت له‌شانما
ئاو بووه وێردی سروودی باڵدار
گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ری به‌هه‌ناسه‌ی شه‌و
من و هۆنراوه ئاوێزان یه‌كبووین
بۆ كۆچی ژان و دیلانی كۆچڕه‌و
هه‌نارێك پرچی بۆ ژانم نه‌ڕنی
گوڵێك لێوانی نه‌خسته خوێنم
تابووتم لاسكی وه‌ریوی باخه‌و
له‌تاو ته‌نیایی ڕۆحم ده‌دوێنم
ته‌لبه‌ند هاوڕازی مه‌زاری عه‌شقمه
له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م نێرگزێك ناڕوێ
كه‌ی ده‌لاقه‌ی ڕۆژ له‌ئێوارانا
چوون زامی پاییز له‌ژانما ده‌نوێ
پاییز فه‌رهه‌نگی وشه‌ی ئاڵم بوو
ئاسۆ لاپه‌ڕه‌ی پرشنگی خۆزگه‌م
نه‌مزانی ته‌مه‌ن تارمایی بایه
ژیان به‌رواری نێو گێژاوه‌ی ته‌م
ورده تاسه‌یه‌ك نیگای سروشته
كه‌ژاوه‌ی شه‌وێك بووكی ئه‌سرینی
هیچ بڕوام نه‌بوو سه‌مای ئێواران
به‌گریه‌ی كۆرپه‌ی پاییز بنوێنی
ستار ئه‌حمه‌د