Skip to Content

باز.. سەلام عومەر

باز.. سەلام عومەر

Closed
by July 3, 2021 General, Poems

بازیان هەڵدا…..
منداڵی ریشنێکی کۆن
شانی راستی هەڵدەتەکاند
کۆمۆنیستێک
دەستی چەپی رادەوەشاند
بازیان هەڵدا….
قەشەو مەلاشی لێ بوو
لێ هەر خەریکی نزا بوون
هەر خەریکی
وەرگرتنی پاداشت و
دوورکەوتنەوە لە سزا بوون
بازی ماندوو
بازی ون بوو
لەدوای سێدەیە گەیشتەوە
هات و لەسەر
کێلی شەهیدێک نیشتەوە.

Previous
Next