دیموكراسیه‌تێك به هه‌وای ئیمام …!! … جوتیار
ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ناتوانێت بڕوای پێبكات ئه‌و چیرۆكه خه‌مباره‌یه كه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوایه‌كان له دوای ڕوخانی ده‌سه‌ته‌ڵاتی سه‌دامه‌وه به ناوی دیموكراسی و ئاڵگۆری ته‌وژمه نوێكانی بنیادنانه‌وه‌ی سیاسی بۆ كۆمه‌ڵگای عێڕاقیان هێنا؛ ئه‌و چیرۆكه كه‌مێك به چیرۆكه خه‌یاڵیه‌كه‌ی (سانده‌رێلا) ده‌چێت كاتێك ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌یه‌ویست پێڵاوه‌كه‌ی (سانده‌رێلا) به زۆری زۆرداری به پێی كچه‌كه‌ی خۆیدا بكات و بۆ شازاده بیسه‌لێنێت كه كچه‌كه‌ی ئه‌و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پڵاوه سیحریه‌یه.. دیموكراسیه‌تیش بۆ كۆمه‌ڵگای ئێراقی له سایه‌ی ئه‌و حوكمه هه‌زه‌لیه‌دا له ئه‌قلی پاكتاوكراوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای كۆمه‌ڵگای عێڕاقیدا له وانه‌یه بۆ ئه‌مریكیه‌كان و خودی خه‌ڵكی عێڕاقیش له خه‌ونێك بچێت تا ئه‌وه‌ی له ئه‌لته‌رناتیڤێكی واقیع و جێگیر، كێشه گه‌وره‌كه بۆ خه‌ڵكی عێڕاق له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه به درێژایی هه‌بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه جیۆگرافیایه‌ی زه‌ویدا هیچ كات وه‌كوو ئێستا غه‌رقی ئه‌و وێرانیه كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌هله سیاسییه نه‌بونه‌ته‌وه؛ من پێم وایه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له ئێستادا له سایه‌ی ئه‌و كه‌شه سیۆكراسی و ناچاركراوه به سونه‌ت و ده‌لالاته مه‌زهه‌بیه‌كان خراپترین و تاریكترین ڕۆژه‌كانی مێژوو و بوونی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه له ژێڕ سێبه‌ری یاسا مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه لاقه ده‌كرێت.
ئه‌و ڕه‌وشه دراماتیكییه و ناسه‌قامگیره‌ی سه‌پێندراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق دا له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاتانی ئاڵوده به نه‌وتی ڕه‌ش؛ دیدگایه‌كی بۆ ئه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه كه مرۆڤ بتوانێت لێیه‌وه له نزیكمه‌ودادا چاوه‌ڕوانی هیوایه‌ك بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا به ناوی دیموكراسیه‌تی ڕۆژئاوا له هه‌ناوی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئێراقیدا خۆی ده‌نوێنێت پێمان ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه له گه‌مه‌كردنێكی نایه‌كانگیری سیاسی ناڕه‌وا زیاتر مه‌دلولاتێكی تری نییه.
ڕادیكالیزمی ئیسلامی گه‌یشتۆته ئاستێك خه‌ریكه هه‌ڕه‌شه له بوون و ناسنامه‌ی مرۆڤبوونی خه‌ڵكی عراق ده‌كات، خه‌ریكه ده‌ستكه‌وته جوان و پڕ به‌هاكانی شارستانیه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سڕێته‌وه، ڕۆژك به ناوی خودا‌و ڕۆژێك به ناوی پێغه‌مبه‌ر؛ ڕۆژێك به ناوی محمد‌و ڕۆژێك به ناوی علی، ڕۆژێك به‌غدادی و ڕۆژێك سیستانی، تازه‌ترینیشیان یاسا‌و بنه‌ماكانی جه‌عفری كه له ڕیگایه‌وه ئه‌وه‌نده‌یتر ژن ده‌خرێته ناو بازنه‌ی ده‌ستدرێژیه به یاساكراوه‌كان و ئه‌وه‌نده‌یتر سوك و هه‌زیل ده‌كرێت ، كه له فه‌رزكردنی واقیعێكی له‌و جۆره‌دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی حه‌وزه‌و حوسه‌ینیه‌كانه‌وه له ناو په‌رله‌مانی ئێراقدا ئیتر هیچ كه‌سێك له تهماشاكارێك زیاتر ناتوانێث ده‌ورێكیتر ببینێت و با هیچ ژنێكیش له‌وه زیاتر تێنه‌گات كه ئیسلام له‌و یاسایه زیاتر شتێكی‌تر نییه بۆ ئه‌و.
یاساكانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( قورئان و شریعه) له ڕژێمه ئیسلامیه‌كاندا یاسای جێگیرن، ئێمه كاتێك ده‌ڵێین قورئان و شریعه واتا كه‌لامی خودا، كه‌واته ئیتر ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه تۆ بیر له گۆڕین و هه‌مواركردنی بكه‌یته‌وه، كه‌لامی خودا ناتواندرێت ده‌ستكاری بكرێت چونكه ئه‌وان له سیسته‌مدا ده‌بن به یاسا ، بنه‌ماكانی قوڕئان ناتواندرێن بگۆڕدرێن و به‌سه‌رده‌م بكرێن چونكه ئه‌وان ده‌بن به ڕێسای په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تیش له ژێر سایه‌ی سیستێمی فیقهی ئیسلامی و شیعه‌گه‌رادا ، ئه‌وه‌ی باس له ڕیفۆرم و ئینتێگراسیۆنی ئیسلام و سه‌وابته‌كانی بكات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ژیانی مۆدێرن ئه‌وه درۆیه‌كی زۆرگه‌وره له‌گه‌ڵ به‌ها ئینسانیه‌كان ده‌كات، ده‌سته‌ڵاتێك چۆن ده‌توانێت به‌و هه‌موو یاسا رههاو بیڕوباوه‌ڕو ئیدۆلۆژیا شمولیه‌وه كه ده‌یه‌وێت تێكه‌ڵ به سه‌رتاپای ژیانی ئینسان ببێت له گه‌ڵ بنه‌ما دیموكراسیه‌كانی لیبڕاڵیزمی ڕۆژئاوایی هاوته‌ریب بكرێت و بگونجێندرێت ؛ مه‌گه‌ر مۆدێلێكی له‌و جۆره‌ی دیموكراسی ته‌نها له ستراتیژ و سه‌وابته‌كانی دنیای سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌تی پێنتاگۆندا جێكه‌وته ببن.
ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا جێگای تێڕامان و ئیست له‌سه‌ركردنه؛ ئایا ته‌وژمی چه‌پ و ئازادیخوازی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌توانێت چی بكات؟! ده‌توانێت ئیراده‌ی ئه‌لته‌رناتیڤێكی ڕاسته‌قینه‌و ئینسانی بكاته ڕۆژه‌ڤ ، ئایا ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ چه‌پ و ئازادیخوازه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه تاكو ئێستا بۆته ئه‌و پرسیاره واقیعی و ڕ‌یشه‌یه‌یه‌ی كه له نێوان سه‌ركه‌وتن و دۆڕانێكی سیاسی درێژخایه‌ندا ده‌توانن چی هه‌ڵبژێرن؟! ، من ئه‌و پرسیاره جێ ده‌هێڵم بۆ ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه شانسێك بۆ گشت لایه‌ك ده‌خوڵقێنێت تا ئیراده‌ی خۆی تێدا تاقیبكاته‌وه به‌ر له ڕودانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ترسناكه‌ی كه هیچ كه‌سێك نازانێ كێ تیایدا به دۆڕاو و كێ تیایدا به براوه دێته ده‌ره‌وه.