ڕێکنەکەوتن … نەوزاد بەندی
Closed
تۆ و باران و
چەتر و من و قاوە
نەمانتوانی کۆ بینەوە
ھەتا من و قاوە و باران
کۆ بووینەوە
تۆ و چەتر غایب بوون
تا تۆ و قاوە و چەتر
ئامادە بوون
من و باران
بە دەست شیعرێکەوە
گیرمان خواردبوو ..
تا قاوە و چەتر و باران
کۆ بوونەوە ،
من و تۆ شەڕمان بوو ..
کۆ نەبووینەوە
تەنانەت جارێکیش کۆنەبووینەوە ..
من و قاوە و باران و تۆ و چەتر