ئەسڵی دڵ ،ئینجانەیەکە و ..لەلای خواوە ،هەندێ گوڵیخۆڕسکی تیا ڕوێنراوە ..ئەوە خۆمانین گوڵەکانووشک ئەکەین ودڕک ئەڕوێنین لەملا و لاوە ..دڵ ،شوشەیەک عەتریناو کانی و گوڵزارە ..ئەوە خۆمانینکردوومانە بە دەخیلە وهەوڵ Continue Reading »
ئای ئەبێ چەند جار باران ،لەو دیو پەنجەرەکەوەتەماشای قاوەکەمی کردبێ ودەمی پڕ بووبێ لە ئاو ..؟؟؟ ئای ئەبێ چەند جار بەفر ،بە شیشی پەنجەرەکەوەهەڵلەرزیبێ وتاسەی دانیشتنیبەر زۆپاکەمی کرد بێ ؟؟ Continue Reading »
ئێوارەیەکدێینەوە بۆ ماڵ و ..خۆمانلە پارکێکا جێهێشتووە ..لەسەر کورسیەکی داریشێداریڕەق و تەزیوی ،مارکێتێکا لە بیر چووە ..ئەگەڕێین و دڵنیایش نین ،خۆمانین یان کەسێکی تر ..پێش زەنگی مۆبایلی خۆمان ،کورتە نامەیەک Continue Reading »
تەنانەتدرەختیش بێ موچەیی پێوە دیارە ..گەڵا وشک وگەڵا زەرد وگەڵا چرچ و تۆزاویی ..تەنانەتبارانیش بێ موچەیی پێوە دیارە ،نمە ووشک ونمە وورد ونمە کورت و قوڕاویی ..تەنانەت ،چۆلەکەیش بێ موچەیی Continue Reading »
ئەرێ له کوێئاواییەک دەست ئەکەوێ ،کاربەدەستەکانی ساڵ چوار فەسڵە ،باسیان باسی موچە نەبێ ؟( نامەوێ کاربەدەست ببینمنامەوێ گوێم لە دەنگی کاربەدەست بێ ..نامەوێ ڤێلا و کۆمپانیا و تاوەر و مۆڵ Continue Reading »
درەخت وبەفرلە کەیەوە لێک تۆراون ؟شەقامەکان ،لە کەیەوە بە ڕۆژوون و ..چاوەڕوانی ڕنووە بەفرێ ..چەند دڵۆپێ باراناون ؟ ناوەکان هەموویان مردن..یان کۆچیان کردئەوانەی ماون ڕاناون .. پیاوەکان زۆربەیان ڕۆیشتنتوانەوە ..ئەوەی Continue Reading »
خۆر ئاوا بوو ،خۆ بە دوو کوپ قاوەئەوێرینبڕوا ناکەم پێمان بوێرن ..عەسرێخۆمان هەڵیئەبژێرین ..نەک خۆی هەڵمانبژێرێ ..کورسی و مێزێ ،لە کەناری ڕووبارێکیزور دێرین ..خۆمان چرکەکان ئەژمێرینناهێڵینچرکە بمانژمێرێ.. ـــــن . بەندی Continue Reading »
باڵندەکان ئیتر کۆچ ناکەنئاخر باڵیان پاشەکەوت کردن ..بەفرپەنجەمانله گۆ ناخائاخر لە گۆخستنیان پاشەکەوت کردن ..بارانسەرشان وقژمان تەڕ ناکا ..شەماڵ فێنکاییناگوێزێتەوەلە ئەلفەوە بۆ با ..شەو ناتوانێبلوسە ڕەشەکەیبدا بەسەڕ ئاواییدا ..خەو لە Continue Reading »
شاعیر هەیە ،کە ئەنووسێبیر ئەکاتەوە ،چەن پلە و داهاتی پێ کۆبکاتەوە ..دەرگای گیرفانیچەند حیزب وسەرکردەی بۆ بکاتەوە..؟!هەیە کە شیعر ئەنوسێئەپرسێ ئەبێ چەندێ کەسئامادە بن بیخوێننەوە ..؟لەناو تاڵاوی ژیانیاناوەکو شەکر بیتوێننەوە Continue Reading »
خۆزگە بارانێ لێــــــــــی بداینایەپێشتر هیچ کەسـی تەڕ نەکردبێئینجا وێـستگەیەک داڵدەمان بداهیچ کەســــێ پەنای بۆ نەبردبێ لەسەر شەقامێ هەنگاو هەڵبێنین ،پێشتر هەنگاوی تێــــــدا نەنرا بێقاوەخانەیەک فەرموومان لێ بکا ،بە عومری قاوەی Continue Reading »
لە پەنجەرەیەکی بچوکەوە ،دنیایەک تیشک و ڕوناکی دێتەژوورەوە ..ئاسمانێک هەوا و شەماڵ دێن لەو دیو سنوورەوە ..بۆنی گوڵ ..بۆنی باران ..دەنگی بانگ ..شێوەی یار ..خاڵخاڵۆکە ..بەفر و باران..بۆنی چێشتی دراوسێکان Continue Reading »
عاجز مەبنکە شیعرم کەم کردۆتەوە ..داگیرکەر لەم هەرێمەدائاگرێکی کردۆتەوە ..بە شیعر ناکوژێتەوە ..کۆلارەیەک کە پچڕاوەبە شیعر ناگیرێتەوە ..عاجز مەبنلە شەقامەکە دەرمەچن ..لە ئێستاوە ..بۆ شارەکەمان ئەگەڕێم ،لە بەر باخەڵی کێدایه Continue Reading »
ژیانێک لە مردن نەمئەزانیفێری فڕینم ئەکەیت و ،لە نیوەی ڕێ ،باڵم ئەنێری بۆ مقەست ..فێری گەڕانم ئەکەیت ولە پێچێکدا ،ئەمخەیتە ناو هەڵدێرێک وناویشم لێ ئەنێی بنبەست .. بیشمزانیایە ، هەر Continue Reading »
ناشیرینترین و دڕندەنترین و ساویلکەترین دیاردە ،دیاردەی ڕێ پێگرتنە .. مێروولەیەک حەقی بە تۆوە نیە وبە ڕێی خۆیدا ئەڕوا ، بۆچی ڕێی پێئەگریت و ئەیکوژیت یان برینداری ئەکەیت وپێی ڕائەوێریت Continue Reading »
نەوزاد بەندی – [ بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی دووەم لە ڤێستڤاڵی ڕێژنەی شیعریی ، چەند ووشەیەک بۆ شوان سەعید ] شوانە ..ئێستا سەعات یەک و هەژدە خولەکی دوای نیوە شەوە Continue Reading »
ئەم پێڵاوانە ، هەڵگری پێی کەسانێک بوون کە بە هیواوە خۆیان داوەتە دەست دەریای سپی ناوەڕاست ، بە ئومێدی ژیانێکی باشتر ..بە هیوای ڕزگار بوون لە هەژاری و دیکتاتۆری و Continue Reading »
دوای من و تۆزۆر کورسی خاڵیی مانەوە .. زۆر کوپ تۆز گرتنی .. زۆر ڕێگا ،لە چاوەڕوانی دوو جێ پێدا ،ڕیشیان سپی بوو .. زۆر سەعات ،له داخا وەستان .. Continue Reading »
دنیا وەک شانۆگەرییەک وایە ،زۆربەی خەڵکەکە سەرقاڵی داگیرکردنی کورسیەکانی شانۆکەن و ئاگایان لە شانۆگەرییەکە نیە ،دوایی هەموویشیان بە بێ کورسی و بە دەستی بەتاڵ دەرئەکرێنە دەرەوە ..٭ ٭ ٭تۆ سەیر Continue Reading »
میترۆیەک نییە ،بڵێم لەوێ ئەبم ، وەرە ..دەریایەک ..تراموایەک ..شک نابم ،بڵێم لەوێ ئەبم ، وەرە ..ئێرە .. دوو شەقامی لێیە ،جوانییەکانی تری مردن ،حیزب بۆ خۆی هەڕاجی کرد ..لێرە Continue Reading »
غەریبیەک لە ناخمدائەهات و ئەچوو ..بە بێ کەس ..وەک شارێکی بێ ناونیشانیان کەشتیەکیبێ ئەدرەس .. ئەهاتم ..ئەچووم ..ئەمپرسی :لە کوێیە شاری ڕوناکیی ؟هیچ وەڵامێکمدەس نەکەوت ،مامەوەبە تەنیا و تاکیی .. Continue Reading »
دەنکی یەکەم –بە دووری مەزانەجارێکی تردوو ئەکتەرییەک شانۆ بین ..مەحاڵ نیەدووبارەلە بارانێکالە ژێر چەترێ ،من و تۆ بین ..! بە دووری مەزانەدیسانچاکەتی نیلی وکراسیبەفر ئاسابمانپۆشێ ودوو تەلەبەییەک زانکۆ بین …! Continue Reading »
لە میللەتێکدام (دوو نوقتە سەری دێڕ ): ھەموویان درەخت ئەشکێننەوە و ئەبڕنەوە ، ھەموویشیان بۆ پەڵەیەک سێبەر ئەچن بە عاسمانا . ھەموویان برسییانە و .. تەنەکەی خۆڵی زۆربەیشیان پڕە لە Continue Reading »
(لێرە ) لێرەفیشەک و ڕومانە ،دڵیان ئەچێتە یەکتری وبە یەکا ئەتەقێنەوە ..لێرەنەخۆشی و برسێتی ،دڵیان ئەچێتە یەکتری وبە یەکا ئەڕشێنەوە ..لێرەخەفەت و ئەشکەنجە ،ئەکەونە داوی یەکتری وبۆ یەکتری ئەکولێنەوە … Continue Reading »
بۆ لەمەو دوا ،لەبەردەم ژووری مدیرالەبەردەم ژووری وەزیرا ..خۆتان بەڕیز ڕامەوەستن ..پێڵاوەکانتان ڕیز بکەن ..چونکە وەک دەرگایدادگاکەیفرانز کافکا ،ناکرێتەوە ..کۆبوونەوەی جەنابیانلەگەڵ غەریزە وخواستەکانیان ،نابڕێتەوە ..دانیشن ..قاچتان ڕاکێشن ،ئەگەر ڕێکەوتبوومەلەرزەیەکهات لە Continue Reading »
ئاگاداربە ..زوو زوو مەچۆبۆ فرۆشگای بچوک وهەڕاج و هەرزان ..دوایی ڕۆژێگومانی ئەوەت پێ ئەبرێ ،خۆیشت هەڕاج و هەرزانیت .. ئاگادار بە ..زوو زوو مەچۆ ،بۆ کۆڵانی ڤێلا وفیرعەونەکانی شار ..دوایی Continue Reading »
هێشتاکە هەر نەناسراون ،ئەو دەستانەیگیرفانەکانی نیشتمانتاڵان ئەکەن ..ئەو فڕۆکانەیپارچە پارچەینیشتمان بۆردومان ئەکەن ..نەناسراون ،ئەو شقارتانەیمەزراکانی نیشتمانئەکەن بە سوتماک ..نەناسراون ،ئەو سیخۆڕ وناپیاوانەیهەڕاجی ئەکەنخەڵک و خاک .. نەناسراون ،هەر بەو جۆرەیش Continue Reading »
من بەخیلی بە مێش ئەبەم ،تەمەنی تەنها حەوت ڕۆژە ..وبێ دەنگ ئەمرێ ودوای مەرگیش،نایبینینەوە ! نە دۆزەخ داخی دەکات ونە بەهەشت ئەیخاتە بەحریهەنگوینەوە ..! تەنانەتفریای گۆڕینیقاتە ڕەشەکەی ناکەوێ ،هێشتا مێشێکتان Continue Reading »
هەندێ جارلە پڕا ( دووریی )سەفەر ئەکا ..ئەڵێی : بۆ کوێ ؟ئەڵێ : هێشتاکە نازانم ..دەرگا لە کەس نەکەیتەوە ..!هەمان کات ،لە پڕ ( ئارامیی )تێلێ ئەکات ..ئەڵێ من وا Continue Reading »
کاتی خۆی کە گێرهارد شرۆیدەر بوو بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ، ڕۆژێکیان لە پەلەپیتکەی دەرچوو بوو قژی بە ئەسوەد غامیق بۆیاخ کردبوو ، بۆ بەیانی ڕۆژنامەنووسان کردیان بە هەرا وفەرتەنەیەک ، Continue Reading »
خەیام ئەڵێ / خۆزگەم بەوانەی لە دایک نەبوون /ئەم دێڕە شیعرە کە فەیلەسوفێک نوسیوێتی ، ناکرێ بە سادەیی وەریبگرین ..لەدایک بوون واتا سەرەگرتن بۆ مردن ..کارەساتەکە لێرەدایە ..لەماوەی ئەو سەرەگرتنەیشدا Continue Reading »
بە مناڵیی وامئەزانیهەرچی شتەڕێی تێ ئەچێفڕێ بدرێ ،بێجگە لە خەونەکانی من ..! بەس وا نەبوو –تەنانەت پێچەوانە بوو ..هەرچی شتی فڕێدراوە ،بوون بە سەردار و ڤی ئای پی ..هەرچی خەونی Continue Reading »
٭ یەکەم :بۆ ئەوانەی کە بە بێ کارەبایی و تاریکی و ..بێ ئاوی ..و شەقامی داڕوخاو .. و موچەی دواخراو و ..پاشەکەوتکراو ، ڕازی و بێ دەنگ بوون و ..بێ Continue Reading »
بۆیاخکردنەوەی ژەنگەکان – خەم وا ئەکا هێواشی کەمەوەڕاوەستم ودانیشم لای ..چای لەگەڵا بخۆمەوە ..ئاخر ئێمە سەر بە مەملەکەتی خەمینسەر بە مەملەکەتی خەم ..خەم ڕامانئەکێشێخەم شتمان فێر ئەکاخەم بەسەرمان ئەکاتەوەخەم ژیرمان Continue Reading »
کەدیکتاتۆرهەموو دەرگا وپەنجەرەکانیلە خەڵک داخست ..دەرگا وپەنجەرەکانیدۆزەخی لێئەخرێتەسەرپشت … ئەوەیش بە کات کەوتووە ..خەڵک هەیە هوشیارە ،بە خێراییڕائەپەڕێ ..خەڵکیش هەیە گەمژەیە ،هەتاکەشتیەکە وەرنەگەڕێ ،دەنگ هەڵنابڕێ ..
وەڵا ئافەرین ..هەرێمێکی نەوتیی و گازی سروشتی دوڵەمەند بێنیتە سواڵ و ..تێیان بگەیەنیت کە نەوت و گاز نەبوونیان لە بوونیان قازانجترە ..میللەتێکی دەوڵەمەند فێری هەژاریی بکەی ..وەڵا ئافەرین .. * Continue Reading »
نەیشکوژرایە ،ئێستا لە برسا مردبوو ..بۆ هەندەران ڕایکردبوو ،یان ئیجە ڕۆحی بردبوو. .یەک هاوکێشەن ،ژیان و مردن ..دانیشتووی هەر هەمان بێشەن ،ئەوانەی ڕاو نەکراون وئەوانەی کە ڕاویان کردن .. چەند Continue Reading »
مەرج نیە پێکەوە ژیان ،واتای ئاسوودەیی بێ ،ساڵەهای ساڵنەخۆش و ئازار پێکەوەن ..میللەت و گەندەڵ پێکەوەن .. ساڵەهای ساڵتوانەوە و بەفر پێکەوەن ..تاڵی و شەکر پێکەوەن ..دار و تەور پێکەوەن Continue Reading »
تێبینیەکی بچووک بەس زۆر گەورە لە پەراوێزی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی سلێمانیدا ڕۆژی ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٠ – نوسینی : نەوزاد بەندی من بڕوام بە خۆیشاندانێ نیە بڵێن فڵان ڕۆژ ئەنجام دەدرێ Continue Reading »
{{{- – پێشکەش / بە شاعیر و ڕوناکبیری پایەبەرز : لەتیف بێوار – – ئەو پیاوەی فێری کردم شیعر ھەڵنەکڕوزێنم و یەکسەر لە کیبۆردەوە نەینێرم بۆ چاپ ..فێری کردم خەڵکێک Continue Reading »
قاچمان پڕبوون لەو هەنگاوانەی ئەبوو هەڵمانهێنانایە و کەچی هەڵماننەهێنان .. دڵمان پڕبوو لەو ووشانەی ئەبوو بمانووتنایە و کەچی دەرماننەهێنان .. مێشکمان پڕبوون لە وێنەی جوان ، کەچی هیچمان نەکێشان .. Continue Reading »
لە شارێکا ھەموو چاوەڕوانی مەعاشن ، باسکردن لە عەشق ، بێ ئەدەبییە .. نەخڵەتابی ئێوارەیەک کراسێکی نارنجی لەبەر کەیت و بڵێی ئەڕۆم بۆ کۆڵانی ماڵی یار .. نەخڵەتابی ، نیوەشەوێک Continue Reading »
ئیتر ئەگەر پەرلەمانتارێکی موعارەزە ھاتە شاشەی تەلەفزیۆن .. ووتی : فڵان مەسئول دزە .. لاپەڕەیەکی پیشانی کامێراکە دا و .. ووتی : ئەھا داواکاری یاساییم بەرز کردۆتەوە و کەچی داواکاری Continue Reading »
چی ئەڵێی ؟چی .. دوای گەڕانێ ، خوێندەوارێکت دێتە ڕێ ، شیعر ئەنووسێ .. بۆ تاوێ لای دادەنیشی .. وا ئەزانی سوهراپت دۆزیوەتەوە سودفەی فروخت کردووە .. ئەو هەر سەرقاڵی Continue Reading »
ڤایرۆس زۆرن .. وەک ڤایرۆسی بڕینی مووچە و خواردنی نیوەی ڕاستی یان سێ بەشی .. ڤایرۆسی هەواڵی ناخۆش ، بادانەوەی هەزاربارەی هەمان تەشی .. ڤایرۆسی قسەی زلکردن گەمژاندن و دەروونی Continue Reading »
پزیشکە چینییەکان بەردەوام بە شەو و ڕۆژ لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بوون بۆ کۆرۆنا بە جۆرێ دایبییان هەڵگرتبوو ، کاربەدەستانی ئێمەیش ۳۰ ساڵە کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر نەکراوە و کام Continue Reading »
کۆبوونەوە بێ سوودەکان کە پڕ پڕن لە غەیبەت و جوینەوەی قسە بێتامەکانی قەڵاچۆ کرد ، کۆرۆنا پۆز لێدانی خاوەن پرسە قەڵەباڵغەکان و دڵشکانی خاون پرسە چۆڵەکانی قەڵاچۆ کرد ، کۆرۆنا Continue Reading »
پێکەنین و لە هەمان کاتدا قوڕ بەسەریی لەوەدایە کونسوڵی چین کە بەرگری لەشی هەزار ئەوەندەی ئێمە زیاترە ، دەمامکی کردووە ، کەچی بەێوەبەری تەندروستی و کاربەدەستانی کورد بە بێ دەمامکن Continue Reading »
وەریگرن .. لەو دەملیارەی ئەوروپا ..بەشی خۆتان .. بیخەنە سەر ئەوانی تر .. بێ دۆلار چرکەیەک ناژین ، کە کۆرونایش ملی شکان ، ئەبنە تیری کەوانی تر .. وەریگرن .. Continue Reading »
من دایکێ ئەناسم ئەبێ ھەمووان بۆی بمرن و بۆ کەس نامرێ .. من دارێ ئەناسم ئەبێ ھەمووان بەر و سێبەر بن بۆی و بەر و سێبەر بۆ کەس ناگرێ.. من Continue Reading »
ھەندێ جار دەست بۆ شتێ ئەبەین و .. شتێکی تر دێت بە دەستمانەوە .. دەرگا بۆ کەسێک ئەکەینەوە و کەسێکی تر دێتەژوورەوە .. خەو بە کەسێکەوە دەبینین و کەسێکی تر Continue Reading »
بەفری چی ؟ کەی ئێمە شایانی بەفرین تا ببارێ؟ ھاتبوو کیژێکی حەمرین وەک کچە شقارتە فرۆشەکەی ئەندەرسن ، لەگەڵ خۆی بەرێ .. کەی قەت بەفر گەیشتۆتە لای عەرەبی ورگدڕاوی نەوتخۆری Continue Reading »
— کە ڕەنجی ٣٠ ساڵی ھونەرمەندێک + یەک چەقەنەی چەکدارێ لە ڤێلایەکدا بەریەک ئەکەون و ئەبنە دراوسێ— چەکدار : وەرە بالکۆنەکەوە تۆ بە کەمانچە شار پڕکە لە ئاواز من بە Continue Reading »
میللەتێکین ئەوەندەی موویەک لە ھەست و بۆچووندا پێش نەکەوتووین .. ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوویان داوە ، تەنھا لە ڕووکەش و ڕوخسارماندایە ئەویش لە ژێر کاریگەری و لاساییکردنەوەی ڕووکەش و ڕوخساری Continue Reading »
کوا چیت لێکرد ئەو دڵانەی ھێشتا نەکەتوونەتە کار تا ڕۆژگار بیانشکێنێ ؟ کوا چیت لێکرد ئەو گوڵانەی کە ھێشتا نەمانڕواندوون تا ڕۆژگار ھەڵیانوەرێنێ ؟ چیت لێکرد ئەو سەفەرانەی کەوا ھێشتا Continue Reading »
ئەمەوێ بڵێم تاقەتی زۆر شتم نەماوە .. وەک دووبارە کردنەوەی دوێنێ و .. ئیستینساخکردنی سبەینێ لەسەر ئەمڕۆ .. وەک تەماشاکردنی سەفەرە خۆشەکان و قات و بۆینباخە جوانەکانی سەرۆک .. وەک Continue Reading »
برادەرێک لە تەنیشت خۆما مۆبایلەکەی کردەوە و خەریک بوو بە تاسەوە پۆستێک بخوێنێتەوە ، لە پڕ ووتی : ( ئۆی ئەمە ھی تۆیە !!) وەک ئەوەی بڵێ : ھی تۆ Continue Reading »
بۆچی نایەی گەڵا ھەڵوەریوەکان و گەڵا نیوە سووتاوەکان کۆکەینەوە و درەختێکی لێ دروستکەین بمابناتەوە بۆ بەھار ؟ بۆچی .. بۆ چی ڕازی نابی ھەنگاوە بێ ئامانجەکان ھەنگاوە بێ ئاڕاستەکان کە Continue Reading »
ھێشتا لەم وڵاتە زریانی گوڵم نەدیوە .. بەڵام زریانی کولە زریانی وشکە ساڵیی زریانی بێ پەیمانیی زریانی پاشەکەوت زریانی لمی جنوب زریانی خۆڵی وەسەت زریانی تەزویری دەنگ زریانی گەندەڵکاریی زریانی Continue Reading »
سوپاس .. بەلایەنی کەمەوە وات کرد ئوتومبیلەکەم بکەم بە گوڵ دوای ئەوەی مانگ زیاترە بووە بە تەپۆڵکەیەک قوڕ و زبڵ سوپاس بەلایەنی کەمەوە وات کرد لە ئەرشیفی کانتۆرەکەم بۆ بۆینباخی Continue Reading »
وڵاتەکەیان پڕ پڕ کرد لە دێوەزمەی چاوەڕوانیی.. خۆیشیان لە ڕۆنی دۆلارا ھەڵقرچان و.. نەیشگەیشتنە کامەرانی .. وڵاتی ملیاردێری برسی.. گەلێکی ھەژاری وێران .. ھیچی تێدا دەست ناکەوێ بێجگە لە قاتی Continue Reading »
وات ئەزانی زۆر ئاسانە چاوەڕوانیی ؟ یان کاتی من بە کەرەستە و کەل و پەلی خۆت ئەزانی ؟ بە داخەوە زۆر بێ خەم بووی نەتئەزانی ، شەو نەخەوتم تا بەیانی Continue Reading »
وتم نەک پەنجەکانم بە قسەم نەکەن .. بێ ئاگاداری خۆم ، زەنگت بۆ بکەن .. ئاخر ئەوان بە گشت گیانت لە خۆم زیاتر ئاڵودە بوون .. لە خۆت زیاتر بە Continue Reading »
ئەمە بانگەشەی بێدەسەڵاتیی ڕەھای مرۆڤ نییە ،بەڵام ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگرە کە ئێمەی مرۆڤ ھەزاران جەبھەی چۆڵ و ھۆڵمان ھەیە کە یەک سەربازیشی تێدا نییە و لە ھەر ھەموویشیانەوە خوای گەورە Continue Reading »
لێرە مردن بە جوملە و موفرەد دەست دەکەوێ ، ئازیز ..! وەرە سەرژمێرم کە ، بزانە نەیانکوشتووم ، ئازیز ..؟! بزانە خۆم نەکوشتووە .. یان تۆیشم نەکوشتووە ، ئازیز ؟! Continue Reading »
هەرشتێ زۆر بەکاربێ دوای ماوەیەک حەساسێت دروست ئەکا گۆشت هێلکە ئاو میوە دەرمان بەڵام ئەم دەسەڵاتە ۳۰ ساڵە هیچ حەساسێتێکی نیە ، نە به کورسی نە به پاره نە بە Continue Reading »
نە سیاسەت ئەزانم و نە شارەزای گەمە و فێڵی سیاسیشم .. بەڵام کە مناڵێ ئەبینم وا ئەکوژرێ لە کۆرپەکەی عومەری خاوەر ھەتاکو محەمەد دوڕە و ئەیلانی لە ئاوا خنکاو تا Continue Reading »
عەمودێک لە ئازار ئەمڕۆ بە لای قوتابخانەی مناڵیمدا تێپەڕیم (ناوەندیی کاوە ) سەرسام بووم کە ٤٠ ساڵ زیاترە عەمودی کارەبای بەردەرگاکەی ھەر وەستاوە یەک ھەنگاو چیە نەیناوە .. سەرتاپای ژەنگ Continue Reading »
حەقە مناڵبون قەدەغە بکرێ بەکاری چی دێ مناڵێ ، نان و ڕزقی لێرە نەبێ ..؟ کە ھاواریش کا :برسیمە.. بیکوژن و پێی بڵێن گێرە شێوێنە ..؟ ئەم وڵاتە وێستگەی ووزەی Continue Reading »
دڵت خۆش نەبێ لە کۆمەڵگادای .. زۆربەی ئەو خەڵکە بۆ ئەوە لای تۆن ، ھەتا لە سەرەی سەموندا سەعاتێ ڕاوەستی .. ھەتا بە دوو ترافیکلایت فولکەیەک نەبڕی .. ھەتا دوکەڵی Continue Reading »
ئەگەر گوڵەکانت دواکەوتن لەگەڵ گەڵا وەریوەکانی پاییزا ئەڕۆم .. لەوە زیاتر ناتوانم دەرمانی چاوەڕوانیی ناخۆم ئەگەر سەنگەرەکانت دوا کەوتن لەگەڵ دەست بەسەریدا ئەڕۆم لەوە زیاتر سرود نامجوڵێنێ دروشم نامخەڵەتێنێ ڕشانەوەم Continue Reading »
تۆ و باران و چەتر و من و قاوە نەمانتوانی کۆ بینەوە ھەتا من و قاوە و باران کۆ بووینەوە تۆ و چەتر غایب بوون تا تۆ و قاوە و Continue Reading »
لەم ٣٠ساڵەی دواییدا ، ڕوخسارێکی نویێی کوردیمان نەبینی لە ڕوویەک لە ڕووەکانەوە ڕێزی لێبنرێ ،کەچی دەیەھای وەک بەھمەنی قوبادی و دارین زانیار و کۆچەر بیرکار لە ھەندەران ڕێزیان لێ نرا Continue Reading »
دڵم خۆشە..و لە خۆش زیاتر .. بۆچی نەتھێشت شەڕێ بکەم .. کە لە پڕ ئاوەدانت کرد ، دڵێک لە تەنیا تەنیاتر ..؟؟ دڵم خۆشە و بڕایەوە .. بۆچی نەتھێشت شەڕێ Continue Reading »
کۆمێنتێک بۆ بابەتێکی کەیوان کەمال: ئێمە میللەتێکین ناھێڵن پەروەردە وەربگرین ..لێرە مرۆڤەکان لە گەشتی ژیانیاندا تەنھا نان و دەرمان وەردەگرن ،شتێک نیە بە ناوی کولتووری مرۆڤایەتی و شارستانیی لە پرۆسەی Continue Reading »
پاش دەیەھا ساڵ جا بۆتان دەردەکەوێت ئەوەی تیایدا ئەژیان وڵات نەبوو ،بەڵکو ئۆردوگای زۆرەملێ بوو .. قەت لە خۆتان ناپرسن بۆچی خواردن و دەرمانی کولێتی باش دەست ناکەون ؟قەت ناپرسن Continue Reading »
ئیتر بەشی ھیچ شتێ ناکەم جێی ھیچم تیا نابنەوە لەبیرم چوون ھەموو ئەو کارەساتانەی ئەمووت بیرم ناچنەوە .. کرانەوە و ھیچیشیان تیا بەسەر نەبوو ئەو دەرگا و پەنجەرانەی کە ئەمووت Continue Reading »
پێچەوانەی فیلمی ھیندی، بەردەوام قارەمانەکان زیندان ئەکرێن و ئەکوژرێن .. خاینەکانیش ئەیبەنەوە و خەڵات ئەکرێن .. پاڵەوانەکان ھەر پێنج خولەک بەرگە ئەگرن لە خاچ ئەدرێن .. خاینەکان ھەتا دوا چرکەی Continue Reading »
پینەچی ئەڵێ : ئەبێ لەم سەرزەمینە تا ئێستا چەند جووت پێڵاو دڕا بێ ..؟ پیاوکوژ ئەڵێ : ئەبێ لەم سەرزەمینە تا ئێستا چەند کەس کوژرا بێ ؟ بەلوعە چی ئەڵێ Continue Reading »
گاڵتەم کرد ، ووتم وا ھاتم .. قاوەکەت بۆ نەخواردەوە ، گاڵتەم کرد ،گاڵتە.. کە ووتم دە دەقیقەی تر لە لاتم ..! ناتوانم بێم .. تەنانەت گەر خۆشت بوێم .. Continue Reading »
چەند زۆرن ژمارەکانی تۆ لەلای من .. چەند کەمن ژمارەکانی من لەلای تۆ .. لای من گردبوونەوەی ملیۆنی تۆیە و .. لای تۆ مەنعە تەجەولی من .. لای تۆ ، Continue Reading »
یوم الحساب نۆ پیت ئەلئەنفال نۆ پیت کوردوستان نۆ پیت سەعاتێکی مەچەک بە مۆڵەتێکی کاتیی ھاتۆتەوە .. پێمان بڵێ : لاویم بە دیار ڕزینی مەچەکێکەوە بەسەر چوو.. سەعاتێکی سیتیزن ئۆرێنت Continue Reading »
شەوێک باران دەستم ئەگرێ و .. ئەمبا لەگەڵ خۆی .. ناهێڵێ دوو کراسی دەقکراو لەگەڵ خۆم ببەم ناهێڵێ گۆرەوییەکەم لە پێ بکەم .. تەنانەت ناهێڵێ خواحافیزیی لە هیچ کەسێ بکەم Continue Reading »
شەوێک باران دەستم ئەگرێ و .. ئەمبا لەگەڵ خۆی .. ناهێڵێ دوو کراسی دەقکراو لەگەڵ خۆم ببەم ناهێڵێ گۆرەوییەکەم لە پێ بکەم .. تەنانەت ناهێڵێ خواحافیزیی لە هیچ کەسێ بکەم Continue Reading »
بیرت ئەکەم کە وەستاوم بیرت ئەکەم کاتێ ئەڕۆم بیرت ئەکەم کە برسیمە بیرت ئەکەم کە نان ئەخۆم لە یادمدای کە هوشیارم لەیادمدای کاتێ خەوتووم لەیادمدای کاتێ تووڕەم کە لە هێمنیدا Continue Reading »
ئیتر بە خەیاڵیش داوای دوو قاوە ناکەم ھەر یەک قاوە و تەواو .. باش .. ئیتر بە خەویش دوو بلیت نابڕم ھەر یەک بلیت و تەواو .. باش .. ئیتر Continue Reading »
ھەور ئینیستیگرامی نییە تا لێی بپرسم : ئیجازەکەت کەی تەواو ئەبێ ؟ دوکەڵ فەیسبوکی نییە، تا بۆی بنوسم : توخوا عەیب ناکەی ناوسکی ئەو خەڵکەت ڕەشکردەوە ؟ لە مرۆڤەکان نائومێدم Continue Reading »
باران تۆ لە کوێی ؟ حوکمی کورد کوشتینی .. سەری مانگی لە بیر چۆوە فەرمانبەر … ئەوە کفرە یان لادان لە پێغەمبەر ؟؟؟ هەردووکیان … یان ڕوخانی کەعبە ؟ هەرسێکیان Continue Reading »
خۆت وەک کەسێکی نوێ مەناسێنە .. تۆیش هەر ئەوەی کە ئەچیتە لای وەکیلی ئاردەکە و ئەپرسێ ئاخۆ نۆ کیلۆ ئاردەکە نەگەیشتووە … بەیانیان دەهۆڵ و زوڕنای غاز فرۆش خەبەرت ئەکاتەوەو Continue Reading »
کورتەی هەواڵەکان ، دەست بەتاڵ .. پەرلەمانتارانی بەغداد ، دەست بەتاڵ .. حوکمەت مۆڕە ئەکا و ئەڵێ : ساڵێکی تریش ، ئەبێ هەموو ئێوارەیەک ، بە دەستی بەتاڵ بڕۆنەوە .. Continue Reading »