 
	حەوت بروسکە چیرۆک.. نوسینی: تاتیانا ئەلکسیێڤا.. وەرگێڕانی : نەوزاد بەندی
                                  ــ 1 ــلە کۆتاییدا بە شاسواری خەونەکانم گەیشتم ، قەت لەو باوەڕەدا نەبووم خەونەکانم ئەوەندە هیچ و پوچ بن .
                                   ــ 2 ــلە دادگا هاوسەری سێیەمم ناسی ، کاتێ بەرگری لە هاوسەری دووەمم ئەکرد کە به ئوتومبیل هاوسەری یەکەممی شێلا بوو .
                                   ــ 3 ــلەگەڵ هاوسەرەکەمدا بوو بە شەڕمان ، حەبێکی ڤیاگرام بۆ کردە ناو شۆرباکەیەوە ، دوو سەعاتە بۆ هەر کوێ بچم بە دوامەوەیە و داوای لێبوردنم لێ ئەکا .
                                   ــ 4 ــدایکم هەر کاتێ شەحنی مۆبایلەکەی تەواو بێ ، وا ئەزانێ مۆبایلەکەی شکاوە ..باوکم دەفتەرێک لە گیرفانیدایە ،ژمارەی تەلەفۆنەکانی تێدا نوسراوە، لە کاتی تەلەفۆنکردندا پەنای بۆ ئەبات ، پورم لایتی مۆبایلەکەی بۆ ڕوناککردنەوەی کاتژمێرەکەی مەچەکی بەکاردێنێت تا بزانێت کات چەندە ، پرسیارێک یەخەم پێ ئەگرێ : ئەم نەوەیە چۆن توانیویانە بگەنە سەر مانگ ؟
                                   ـــ 5 ـــمن کە تەمەنم حەوت ساڵان بوو ، لەگەڵ کوڕێکی هاوسێمانا یاری ژن و مێردمان ئەکرد ، ئەو وا خۆی نیشان ئەدا کە بە ماندوێتیی لەسەر کار گەڕاوەتەوە ، منیش خواردنم لە لم بۆ دروست ئەکرد .
ئێستا تەمەنم ٤۰ ساڵە ، ئەو یارییەی مناڵیم ، تاکە پەیوەندیی ڕاستەقینەی ژیانمە .
                                   ـــ 6 ـــئەمڕۆ کچێکی هاوڕێم ئاهەنگیی دەیەمین ساڵی هاوسەرگیریی گێڕا .. شانازیی بەوەوە دەکرد کە جلی بوکێنییەکەی پۆشیبۆوە و شانازیشی بەوەوە ئەکرد کە پۆشاکەکە بەبەری تەنگ نەبووە .. نەمویست بە بیری بهێنمەوە کە کاتێ شوی کرد ، سکی نۆ مانگ بوو .
                                    ـــ 7 ـــهاوسەرەکەم پێی ووتم ئەگەر جارێکی تر خیانەتی لێ بکەم خۆی ئەکوژێ . لەوکاتەوە هیچ شتێکی پێ ناڵێم ، بەو جۆرە حەوت جار ژیانیم لە مردن ڕزگار کردووە .
•
•
•
سەرچاوە:
https://feneks.net/art/2literature/70818-2023-12-14-08-43-24


 
			 
			 
			