
ده‌بێت خۆمان به هانای خۆمانه‌وه بین! … د . زاهیر سوران
به‌ڕێزان له هه‌موو لایه‌كه‌وه زانیاری بێ بنه‌مای چه‌واشه‌كارو دژ به یه‌ك بڵاوده‌كرێنەوه له بێ باوكی‌دا میلله‌ت گیری خواردووه! له نێوان به‌رداشی حكومه‌ت و سوزو هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه بارودۆخه‌كه تێكده‌ده‌ن و نایانه‌وێت تێبگه‌ن كه هه‌لومه‌رجه‌كه چه‌نده مه‌ترسیداره!
ئێمه میلله‌تێكین به قسه هه‌موومان دكتۆرین! ئه‌ندازیارین، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازین! راوێژكارین، شاره‌زاین، قسه‌زان و مه‌لابه‌زێن و بێ عه‌یب (خەوش) و دڵسۆز‌و خه‌مخۆرو ئازاین به‌ڵام به كرده‌وه له‌دوای داووه‌ین واته قڕه‌ین!
له وڵاتان بۆ نمونه: سوید ژماره‌ی تووشبووان گه‌لێك لێره زیاتره به‌ڵام كه‌س خۆی ناشارێته‌وه دانیشتوان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه ده‌كه‌ن و گه‌ر پێویست بوو پێیان ده‌ڵێن: له ماڵدا بمێننه‌وه وئیتر كه‌س ناكه‌وێته كۆمێنت نووسین و جنێو قسه‌ی ناشایسته به چه‌پ و راستی خۆیدا، ئیمڕۆ قه‌ره‌باڵخی سه‌رجاده‌و بازار‌و شایی و كنیسه‌و شوێنه گشتییه‌كان فره‌كه‌م بوونه‌ته‌وه.
لای خۆمان به پێچه‌وانه‌وه ئیتر له به‌یانییه‌وه خه‌لك خه‌ریكی ناوبازاره بۆ گۆشتی پشته‌مه‌خزه‌و برنجی كوردی وكه‌لوپه‌لی یاپراخ، ده‌ڵێی سه‌د ساڵه یاپراخیان نه‌خواردوه! بۆ ئه‌و ده‌شته. نازانم ئه‌م میلله‌ته بۆ ئه‌وه‌نده خه‌ریكی ورگییه‌تی؟ قسه‌ی قۆری سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دووباره ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام پاكوخاوێنی تاك وكۆو كه‌لوپه‌لی رۆژانه‌ی پیس و قسه‌و ئامۆژگارییه به‌نرخ و پێویستییه‌كان پشت گوێ ده‌خه‌ن؟
هاوڵاتی به‌ڕێز وه‌زعه‌كه خراپتر مه‌كه‌ن، تكا ده‌كه‌م ئه‌م پێنچشه‌مەو هه‌ینییه له ماله‌وه مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و ماڵه‌كانتان پاكژبكه‌نه‌وه، ده‌سكی ده‌رگاكانتان ده‌سكی به‌لوعه‌و ده‌مانچه‌ی تاره‌ت گرتنه‌كانتان كه رۆژانه ده‌یان جار ده‌ستییان بۆ ده‌به‌ن نێو ئۆتۆمۆبیله‌كانتان (ته‌كسی و كۆسته‌ره كۆنه ٢٠ نه‌فه‌رییه‌كان) پاكژ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌تا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا له‌ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێراق ده‌كات كه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و جۆری ٢ ی مه‌ترسیداره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش له ئێران بڵاوبۆته‌وه! گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بین ئه‌وا كوردستان به‌ده‌ردی ئێران ده‌ڕوات و كۆنترۆل له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام لای كورد هه‌مووی دونیا‌و شتێك فشه‌یەو كه‌سیش كردارێكی باش نانوێنێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته:
١- پێویسته حكومه‌ت به جورئه‌ته‌وه وخێراو (چوارشه‌ممه پاش نیوه‌ڕۆ تا شه‌ممه به‌یانییه‌كه‌ی) هاتووچۆ ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخی دروست نه‌بێت و به‌وردییه‌وه سه‌یری هاتنه‌ژووره‌وه‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن، ئاگركوژێنه‌ره‌و پۆلیس و ئاسایش بخه‌نه ئاماده‌باشییه‌وه‌و با له ئێشكگریی خۆیاندا بن.
٢-پێویسته حكومه‌ت رێگه بدات ته‌نیا وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ قسان بكه‌ن گه‌ر ده‌توانن دۆخه‌كه به‌ڕێوه به‌رن، با ئیتر وه‌زیره‌كان له شاشه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه (دیارده‌یه‌كی ناشیرینه) با ئیتر پارێزگاكان نه‌یه‌نه سه‌ر شاشه‌كان با بڵاوكراوه‌كان له لایه‌نێكه‌وه بێت كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییە.
٣- نابێت ده‌سته‌ڵات به كۆمێنت نووسانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستیانی ئه‌ملاولا ده‌ستخه‌ڕۆ ببن كه ته‌نیا خه‌می گیرفانی خۆیانه هیچ حسابێك بۆ میلله‌ت ناكه‌ن، ده‌توانن ئینته‌رنێتیش دابخه‌ن، بۆ نا ؟ ئێوه گه‌ر دڵسۆزن خه‌می میلله‌تتان بێت گوێ له قسه‌ی زلی ئه‌م و ئه‌و مه‌گرن، دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆتان بۆ میلله‌ت نیشان بده‌ن!
٤- ده‌بێت حكومه‌ت هه‌یبه‌ت بۆ خۆی بگێڕێته‌وه (له هه‌ندێك هه‌ل و مه‌رجدا، له پێناوی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌لامه‌تی دانیشتواندا ده‌بێت به تۆپزی یاسا به‌رقه‌رار بكرێت) پێویسته كه‌سانی بڕیارده‌ری خۆنه‌ویست مه‌له‌فی رێگرتن له ڤایرۆسه‌كه بگرنه ده‌ست.
٥- پێویسته حكومه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئاگاداربكاته‌وه ماتریاڵی بێ سوودو ترسناك و زیانبه‌خش و چه‌واشه‌كار بڵاونه‌كه‌نه‌وه. ٦ كاتژمێر جارێك باسی كۆرۆنا بكرێت، كۆمێنت نووسین قه‌ده‌خه بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسینه‌وه بكه‌ن به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕیان گه‌رم بێت (ژماره‌ی بینه‌رانیان زیاد بێت) كه‌سانی جنێوفرۆش و كۆمێنت نووسی كوردیی نه‌زانی جنێوفرۆش كۆده‌كه‌نه‌وه له بابه‌ته‌كان. ئه‌وه ئازادی نییه ئه‌وه به‌ڕه‌ڵایی و تێكدانی شیرازه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م میلله‌ته‌یه ئێوه به‌رپرسیارن بۆ مێژوو فریای كه‌ون!
گه‌ر حكومه‌ت به‌هانی ئه‌م نامه‌یه‌وه نه‌هات و ئه‌نجامی نه‌دا ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر كه‌س له لای خۆیه‌وه خۆی هۆشیاربكاته‌وه‌و به‌ڵام قه‌یران دروست مه‌كه‌ن ئه‌وه كردارێكی پێشوه‌خته‌ی به‌سووده تا كاتێكی دیی.
به‌ڕێزان زانستییانه پێتان ئه‌یه‌ژم: تكایه له‌م رۆژانه‌دا له ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه داخستنی فه‌رمانگه‌كان مانای گه‌شت و گوزاركردن نییه به مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخییه له پێناو سه‌لامه‌تیتاندا . له‌م هه‌لومه‌ر‌جه‌دا هه‌موو هاتووچۆیه‌ك وسه‌ردانێك مه‌ترسیداره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كوردستان كه به پاره له ده‌روازه‌ی مونزرییه‌ی سه‌ر به ئێراق بۆ خۆدزینه‌وه (بندیوار) له جوداكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌فته‌ییه‌كه ی خۆمان به‌بێ بێویژدانانه هاتوونه‌ته‌وه نێو كوردستان زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌زانراو رۆژانه له‌زێدبووندایه(ئیراق خۆی به ئه‌نقه‌ست ئه‌و خاڵه سنوورییه دا ناخات) و زۆر زۆر مه‌ترسیداره!
تكایه پشت و په‌نای یه‌كدی بن چاوه‌ڕه‌ی ده‌ستی بێگانه مه‌بن!
د . زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه گشتییه‌كان و درمییه‌كان، سلێمانی
١٠/ ٣ / ٢٠٢٠