جەژنێک بە قۆچەقانییەوە.. شیعری/ نەوزاد بەندی
Closed
ئەم جەژنەیشمان کرد بە بێ دڵ ..
جەژن نەیتوانی سەهۆڵی
نێوانمان بکا بە نوقوڵ ..
بۆی نەکرا ڕەوەکوللەی خەم ،
وەک بایۆلۆجییەک بگرێ و
بیکا بە دەرزی و پەتەوە ..
نەیتوانی ووشە تاڵەکان ،
بخاتە ناو شەربەتەوە ..
نەیتوانی نێوەندگیری کا ،
ئێ ڕاست نییە ئەم جوانییەت ،
ئەوەی سەیری کرد ، پیری کا ..!
(…….شیعری دڵداریم تەرک کردووە بەڵام ئەمەیانم توش بوو ……..)