
نان بۆ قه‌ساب گۆشت بۆ نانه‌وا!.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
به پێی ئاماری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، چه‌ند هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس له‌و هه‌رێمه بچووكه‌ی ئێمه هه‌یه. له مانه، چه‌ندیان پیشه‌یانه كارده‌كه‌ن و ڕه‌چاوی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن و شاره‌زایان له هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له بێژینگیان بده‌ین هه‌ر سه‌د ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وانیتر هیچ شاره‌زایان نییه. بگره زۆرینه‌یان، بڕوا ناكه‌م له ساڵێكدا، دوو كتێب له بواره‌كه‌ی خۆیان بخوێننه‌وه. بۆیه كه هه‌واڵێك ڕووماڵ ده‌كه‌ن، دیمانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن، كه له په‌خشێكی ڕاسته‌وحۆ دا چاڵاكییه‌ك ڕووماڵ ده‌كه‌ن، ده‌پروزێن و قسه‌یه‌ك له‌مسه‌ر و قسه‌یه‌ك له‌وسه‌ر ده‌هێنن و هه‌رچۆنێك بێت، به پینه و په‌رۆیه‌ك گوێگر و بینه‌ر ڕازی ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش زۆرینه‌یان چونكه ئاستی هوشیاریان نزمه‌و هاوكات ڕاهاتوونه ته‌نها گوزه‌رانه ببینن وبخوێننه‌وه، ئیدی به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌و هه‌واڵه چه‌نده له ڕووی زمان و داڕشتن و گه‌یاندنه‌وه، دروست و له جێی خۆی دایه. بێگومان ئه‌م واقیعه، ده‌ره‌نجامی ئه‌و تێڕوانینه‌یه، كه ئێستا بۆ بواری ڕۆژنامه‌نووسی له نێو ئێمه دروست بووه و كولتوورێكی هێناوه‌ته ئاراوه، كه مایك به ده‌ست و ڕۆژنامه‌نووس تێكه‌ڵ كراون و هه‌موو سمێڵ سوورێك بۆته هه‌مزه ئاغا! به هۆی زۆربوونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌وه تیڤییه لۆكالییه‌كان، زه‌مینه و بوار بۆ له‌شكرێك نه‌خوێنده‌وار ڕه‌خساوه، كه خۆیان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بناسێنن و له‌وبواره هه‌ستیار و گرنگه‌ی كۆمه‌ڵدا كاربكه‌ن، كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان، به‌وانه‌شی كه‌خۆیان پێ یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ره، به شێوه پرۆفیشناڵیه‌كه‌ی، نازانن كار و ئیتكی كاری ڕۆژنامه‌نووسی چییه و هه‌واڵ چۆن داده‌ڕێژرێت و دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی چۆن ده‌كرێت و چی هه‌واڵی به‌په‌له‌یه و ئه‌مانه و چه‌ندین ئاریشه‌ی تریش. هه‌ڵبه‌ته په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت:( كه زۆرهات قه‌واڵه به‌تاڵه) دروست كاری ڕۆژنامه‌نووسیش له نێو ئێمه وای لێهاتووه، كه هه‌رچی مایكێكی به‌ده‌سته‌وه گرت، پێشكه‌شكار بوو، بێژه‌ر بوو، ده‌بێ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بناسێنرێت، له كاتێكدا كاری هه‌ریه‌ك له‌وانه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان، به پێی ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌گۆڕێت.كاری كامیرامانێك وه‌ك كاری په‌یامنێرێك نییه و كاری موحه‌ررێكی هه‌واڵ، وه‌ك كاری پێشكه‌شكارێك نییه و ئه‌مانه به پێی كار و ئه‌ركیان ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌گۆڕێت. به‌گشتی كاری ڕۆژنامه‌نووسی له نێوئێمه‌دا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆرجێگه‌ی ڕه‌خنه وهه‌ڵوه‌سته‌و ڕاستكردنه‌وه‌یه، به ئاراسته‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بواره، بۆ مه‌داری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. به‌ڵام له هه‌ڵومه‌رجێكدا، كه سه‌ده‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌بن، بێگومان ئه‌م ئه‌ركه نزیكه له مه‌حاڵ، به تایبه‌تیش كه سه‌كۆكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هێنده زۆرن له ژماردن نایه‌ن. لێره‌دا، ئاماژه به چه‌ند كه‌موكورتییه‌كی ئه‌و بواره ده‌كه‌ین، كه ده‌ریده‌خات به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی به ناوی ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن و هاوكات ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیش، وه‌ك پێویست و پرۆفیشناڵانه له كاری ڕۆژنامه‌نووسی نه‌گه‌یشتوون.
یه‌كه‌م:_ داڕشتن و گه‌یاندنی هه‌واڵ.
له‌و سه‌رده‌مه خێرایه‌دا، كه هه‌موو شتێك بۆته بینینی ڕاگوزه‌رانه، بێگومان ئێمه ده‌زانین داڕشتنی هه‌واڵێكی چڕ و پڕ، ڕه‌نگه كات و ساتی بووێت و هاوكات به‌لای گوێ‌گران و بینه‌رانیشه‌وه زۆر جێی بایه‌خ نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌واڵ ده‌بێت كوررت و پوخت بێت و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه بۆ هه‌موو ڕووداوێك و هه‌واڵێك ده‌گونجێت؟ ئایا لێره‌دا ده‌بێ ته‌نها ئه‌ویتری وه‌رگر بكرێته پێوه‌ر، بان بنه‌ما زمانه‌وانی و هه‌واڵ و گه‌یاندنه‌كانیش له به‌رچاو بگیرێن؟ به‌و مانایه‌ی كه هه‌واڵه ده‌نووسرێت، چۆن و بو كام ناوه‌ڕۆكه‌وه له ڕووی ڕێزمانییه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و ده‌گه‌یێنرێته وه‌رگ. گه‌ر له‌م ڕووه‌وه سه‌رنج له بونیادی هه‌واڵ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه‌كان بده‌ین، شتی وه‌ها ده‌بینین، سه‌ربه قوڕ دینێته پێكه‌نین، چونكه به جۆرێك ئه‌و هه‌واڵه نووسراوه، یان داڕێژراوه كه هیچ لایه‌نێكی زمانه‌وانی و واتایی ڕه‌چاو نه‌كراوه، بۆ نموونه:_
- ماڵپه‌ڕی بی ئێم سی، له هه‌واڵێكدا ڕۆژی 16/3 نووسیویه‌تی:_( دوو كه‌س له ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان له ده‌ستدا، كه كوڕ و باوكی یه‌كترین). سه‌رنج له‌و شێوازه داڕشتنه و ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه بده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت، ئه‌و دوو كه‌سه له یه‌ك كاتدا كوری یه‌كتری و باوكی یه‌كترین !
- زۆربه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان، له هه‌واڵێكدا ئێواره‌ی 16/3 نووسیبوویان:( بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی هه‌ژاند) وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی دار بێت و بۆمه‌له‌رزه‌ش مرۆڤ بێت، تا داره‌كه بهه‌ژێنێت! هیچ گومانی تێدا نییه ئه‌م شێوازه له داڕشتنی هه‌واڵ له ئه‌لفه‌وه بۆ یای هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، شێوازه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه بنووسرێت:( بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پێوه‌ری ئه‌وه‌نده له سلێمانی ڕوویدا). به‌هه‌مان شێوه ده‌نووسن شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی گرتۆته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسمان زه‌ریا بێت و خۆڵبارینیش شه‌پۆل.
- ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، له ژماره‌ی ڕۆژی 13/2 دا، له ڕاپۆڕته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی:_( ئه‌فه‌ریفا ئه‌و كیشوه‌ره‌ی توانای به خێوكردنی نۆ ملیار كه‌سی هه‌یه) سه‌رنج بده‌ن، جیهان هه‌مووی هه‌فت ملیار كه‌سه، ئیدی نازانم ئه‌و دووه چییه بۆیان زیاد كردووه؟ گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌مه مه‌زنده‌كردن بێت، ئه‌وا له ژماره‌ی دانیشتووان ئه‌و مه‌زنده دروست نییه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌سته به ئاماره‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌وه به ڕه‌هایی یه‌كلایی بۆته‌وه كه جیهان هه‌فت ملیار كه‌سه، ئیدی نۆ ملیاره‌كه هیچ هیچ بنه‌مایه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، زانستی و ئاماری نییه و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.
- ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له ژماره‌ی ڕۆژی 13 /2 دا نووسیویه‌تی:_(چوار به‌نداو به توانای كۆگاكردنی سی ملیۆن مه‌تر سێجا ته‌واو كراون) ئه‌گه‌ر به پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م هه‌واڵه بێت، ئه‌وا ئاویش وه‌ك هه‌ر كه‌رسته‌یه‌كی دیكه، ده‌بێ كۆگا بكرێت و له كۆگا هه‌ڵبگیرێت، چونكه ده‌ربڕینی كۆگاكردن، مانای وایه شتێك ده‌بردرێته كۆگاو هه‌ڵده‌گیرێت. له كاتێكدا ده‌بوو بنووسرێت (گڵ ده‌درێته‌وه) واتا ده‌پوونگێته‌وه چونكه ئاو شله‌یه.
- ماڵپه‌ڕی شارپرێس، له هه‌واڵێكیا ڕۆژی 26/3 نووسیبووی:_ ( حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كات) كاتێ چوومه نێو ورده‌كاری هه‌واڵه‌كه، ئه‌وا هه‌واڵه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بوو، به هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه) گومان ده‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، به دروستی بزانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران چییه؟ چونكه ئه‌مه‌ی وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نووسیویانه، ڕۆتینێكی كارگێڕییه و په‌یوه‌ندی به‌و مانگه‌وه هه‌یه و دوای ڕه‌مه‌زان، ده‌وام وه‌كو پێشووتری لێ دێته‌وه. كه‌واتا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران له كوێ دایه؟ بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه، حكومه‌ت مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانییان بۆ بگێڕێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه، سه‌روو مووچه ده‌ست پێ بكاته‌وه كه ده ساڵه ڕاگیراوه، به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه، مووچه‌ی ئاسایی خۆیان له كاتی دیاریكراودا پێ بدرێت، له ڕاستیدا ئه‌م بڕیارانه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانن، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه تێی گه‌یشتووه!.
- ماڵپه‌ڕی وشه له هه‌واڵێكدا ڕۆژی 6/4 نووسیبووی:(چه‌ند بڕیارێك بۆ مریشك ده‌رچوون) ئه‌گه‌ر به پێی داڕشتنی هه‌واڵه‌كه‌وه بێت، ئه‌وا بڕیاره‌كان بۆ مریشكه‌كان ده‌رچوون، له كاتێكدا ناوه‌ڕۆكه دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه وشه‌ی نرخ بۆ ڕسته‌كه زیاد بكرێت و بكرێته:( چه‌ند بڕیارێك له باره‌ی نرخی مریشكه‌وه ده‌ركران). هه‌تا ئێستا ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، جیاوازی له نێوان هه‌واڵێك كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ عێراقدا ناكه‌ن، بۆ نموونه ده‌نووسن:_( دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یاندرا) یاخود ( دوو هه‌زار مامۆستا داده‌مه‌زرێن) یانیش (مووچه‌ی مانگی چوار دابه‌ش ده‌كرێت) ئه‌م هه‌واڵانه و شێوازی داڕشتنیان له هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كان، به داخه‌وه تێكدانی هزر و سایكۆلۆژیای مرۆڤی كورده، چونكه به هه‌زاره‌ها ده‌رچووی زانكۆ به ئاواتی دامه‌زراندنه، كاتێ سه‌ردێڕی هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بینێت، شاگه‌شكه ده‌بێت، به‌ڵام كه ده‌چێته نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، له‌و سه‌رییه‌وه به نائومێدی دێته ده‌ره‌وه، بۆیه ده‌بێ میدیاكامنی ئێمه، به تایبه‌تیش نووسراو و زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه ده‌بێ په‌یوه‌ندی واتایی له نێوان ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ هه‌بێت.
بێگومان ئێمه ئه‌مانه‌مان، وه‌ك نموونه وه‌رگرتوون، ده‌نا ماڵپه‌ڕ و بڵاوكراوه‌كانی دیكه‌ش، به‌ده‌ر نین له‌و جۆره هه‌واڵانه و شێواز و چۆنییه‌تی داڕشتنی هه‌واڵ. مه‌رج نییه میدیایه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌د ڕۆژنامه‌نووسی هه‌بوو، ئه‌وا كاره‌كانی باشتر و سه‌ركه‌وتووتر به‌ڕێوه ببردرێن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌شێ ده ڕۆژنامه‌نووسی شاره‌زاو لێهاتوو ئه‌زموونكار، له له‌شكرێك به ناو ڕۆژنامه‌نووس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و مایك به‌ده‌ست، له كار و ئه‌رك و ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسی بگه‌ن.
دووه‌م:_ هه‌واڵی به‌په‌له یان له سه‌رخۆ؟!
بڕوام وایه، هیچ كام له تیڤیی و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ئێمه، هه‌تا ئێستاش له ماهییه‌ت و ئاماژه‌كانی هه‌واڵی به‌په‌له نه‌گه‌یشتوون و نازانن، هه‌واڵی به په‌له چییه؟ چونكه هه‌ر هه‌واڵ و شتێك مه‌به‌ستیان بێت، له په‌یامی به‌رپرسێكه‌وه تا ده‌گاته مردنی دایكی به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ ئه‌وان به هه‌واڵی به په‌له تێی گه‌یشتوون. كه‌م خوله‌ك هه‌یه، مرۆڤ به دیار ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه بێت و چاوی به شریتێكی سوور به ناوی (خێرا _ هات _ ئێستا _ بله‌ز _ به په‌له _ گه‌یشت نها ڕوویدا) نه‌كه‌وێت، كه هه‌ریه‌كه‌یان، واتایه‌كی زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌یه. كاتێ سه‌یری ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش ده‌كه‌ین، نه‌ك هه‌ر به په‌له نین، به‌ڵكو شیاوی ئه‌وه‌ش نین بكرێنه هه‌واڵ. بۆ نموونه: كه‌ناڵی ڕووداو، كه خۆی پێ یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ره، له هه‌واڵێكی به په‌له‌یدا ئێواره‌ی ڕۆژی 27/ 3 نووسیبووی 🙁 به‌په‌له : نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه و ده‌یه‌وێت ئیسرائیلیه‌كان بكاته دوو به‌ش) ئه‌م هه‌واڵه، هیچ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه؟ له‌وه دیارتریش كوێوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به په‌له‌یه؟ دیاره ڕووداو، له هه‌واڵی به په‌له‌دا ده‌یه‌وێت لاسای جه‌زیره و حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی بكاته‌وه و هه‌واڵه‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، بكاته هه‌واڵی به په‌له‌و خێرا، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌ناڵه عه‌ره‌بین و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینه‌وه هه‌یه. به هه‌مان شێوه كه‌ناڵی كوردستان بیست و چواریش، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ هه‌واڵێكی به په‌له‌ی نووسیوه‌و تیایدا هاتووه:( هه‌نگاریا ئه‌ندامبوونی فینله‌ندای له ناتۆ په‌سند كرد).هه‌ڵبه‌ته، نه هه‌نگاریا، نه فینله‌ند و ئه‌ندامبوونی له ناتۆ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به كورده‌وه نییه. ئه‌م هه‌واڵه نه‌ك هه‌ر به‌په‌له نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا هه‌واڵیش نییه، چ جای ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌واڵێكی خێرا‌و گرنگ بخرێته به‌ردیده‌ی بینه‌ری كورد. هه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه له هه‌واڵێكی دیكه‌ی به په‌له‌یدا، ڕۆژی 2/4 و له كاتژمێر یانزه و چل و سێ خوله‌كی نیوه‌ڕۆدا، نووسیویه‌تی به‌په‌له ( باڵاخانه‌یه‌ك له به‌غدا ڕووخا) بێگومان ئه‌م دوو كه‌ناڵه، به سه‌دان ڕۆژنامه‌نووسیان هه‌یه و بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی و گه‌وره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت شاره‌زایه‌كی گه‌وره و قووڵییان له هه‌واڵ و بنه‌ماكانی هه‌واڵ و له نێویشیاندا هه‌واڵی به په‌له هه‌بێت. چونكه مه‌رج نییه هه‌ر شتێك له مۆزه‌نبیق ڕوویدا، كه‌ناڵه‌كانی ئێمه به هه‌واڵی به په‌له تێی بگه‌ن. هه‌واڵی خێرا، دوو خه‌سڵه‌تی دیاری هه‌یه ئه‌وانیش ڕووداوێك كاریگه‌ریه‌تی گه‌وره‌ی جیهانی لێ بكه‌وێته‌وه، یاخود په‌یوندی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌بێت. بۆ نموونه: وه‌ستانی شه‌ڕی ئۆكرانییا و ڕووسیا، هه‌واڵێكی به په‌له‌یه چونكه مرۆڤ له شه‌ڕ و ئاشووب ڕزگار ده‌كات، مردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵێكی به په‌له‌یه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هێزێكه جیهان ئاراسته ده‌كات. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌واڵی به په‌له‌یه، چونكه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه، دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌واڵی به په‌له‌یه، به‌ڵام پرسه و په‌یامی به‌رپرسێك، با پۆستێكی باڵاشی هه‌بێت، هه‌واڵی به په‌له نین. چووونی وه‌ڤدی پارتی بۆ سلێمانی و هی یه‌كێتی بۆ هه‌ولێر هه‌واڵی به په‌له نین، مه‌گه‌ر نابێ حزبی سیاسی دیدار و گه‌نگه‌شه له باره‌ی كێشه و گرفته نێو خۆیه‌كانه‌وه بكه‌ن؟ بۆیه هه‌موو هه‌واڵێك خه‌سڵه‌تی به په‌له‌ی تێدا نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئێمه تێی گه‌یشتوون. زۆرجار كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له ڕووی هه‌واڵ و شڕۆڤی هه‌واڵیشه‌وه، ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی زه‌قی واتایه‌وه كه خۆشیان هه‌ستی پێ ناكه‌ن. ئێن ئار تی، كه یه‌كێكه له باشترین و دیارترین و پڕ بینه‌رترین كه‌ناڵه ئاسمانیه كوردییه‌كان، له هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی شه‌ودا ده‌نووسێت:( گه‌رمه هه‌واڵ) ئه‌گه‌ر دژ واتایی ئه‌م وشه‌یه بنووسین، ئه‌وا ده‌بێ بڵێین (سارده هه‌واڵ) بۆیه گه‌رمه هه‌واڵ هیچ مانایه‌كی هه‌یه؟ دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وان لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵه‌كانییان گه‌رما و گه‌رم و ده‌ست به‌جێن، به‌ڵام هه‌واڵ هه‌یه دوو هه‌فته‌ی به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی ئه‌وان له كه‌ناڵه‌كه‌یان و به هه‌مان تایتلی گه‌رمه هه‌واڵه‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، وه‌ك ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم. ئیدی نازانم هه‌واڵێك ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌فته و ده ڕۆژ، له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن گوترایه‌وه، سیفه‌تی گه‌رمی ده‌مێنێت؟ ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه (هه‌واڵی گه‌رماو گه‌رم) دروستتره نه‌ك (گه‌رمه هه‌واڵ ) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ینووسن. به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌رنامه‌یه‌كی به ناوی (ڕه‌مه‌زانی كوردستان) هه‌بوو، ئه‌گه‌ر به تێگه‌یشتنی ئه‌وان بێت بۆ ڕه‌مه‌زان، ئه‌وا ده‌بێت ڕه‌مه‌زانی موریتانیا و كوێت و ئه‌رده‌ن و ئێرانیش و سه‌دان ڕه‌مه‌زانی دیكه‌ش هه‌بێت، له كاتێكدا ڕه‌مه‌زان، یه‌ك ناو و شوناسه و له‌و سه‌ری دنیا بۆ ئه‌م سه‌ری دنیا و له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا هه‌ر ته‌نها ڕه‌مه‌زانه. لێره‌دا, گرفتی نه‌زانین له زمان و چۆنیه‌تی داڕشتنی تایتل و ڕسته ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه ڕه‌مه‌زانی كوردستان، مانای وایه ئه‌و ڕه‌مه‌زانه هی كورده‌كانه به ته‌نیا، بۆیه شێوه دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت:( مانگی ڕه‌مه‌زان له كوردستاندا) چونكه به بڕوای من، ڕه‌مه‌زان چونكه وه‌ك ناویش له كولتووری كوردی بۆ ناو لێنانی ڕه‌گه‌زی نێر به كار دێت، ئه‌وا دیسانه‌وه به بێ هاوه‌ڵكاری مانگ، مانایه‌كی ناته‌واو ده‌دات.
• كۆنفرانس و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی !
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت:_(خه‌نه كه زۆربوو له گونانیش ده‌نرێت) دروست دۆخی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیش له دنیای ڕۆژنامه‌نووسی ئێمه‌دا به‌و شێوه‌یه‌یه. ئاخر كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌لاق ده‌دات، ده‌یان به ناو ڕۆژنامه‌نووس له به‌رده‌م دادگادا، ده‌وری ده‌ده‌ن و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی بۆ ساز ده‌كه‌ن. تێبینه‌ری ئه‌وقافی قه‌زایه‌كه، كه‌ی ئاره‌زووی كرد كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌نووسی ساز ده‌كات. دزێكی به‌سته‌زمانی نه‌وجه‌وان ده‌گرن، چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین باندی تاوانكاریان گرتبێت، ده‌وری ده‌ده‌ن و ده‌یان مایك له پێشی خۆیان ڕێز ده‌كه‌ن. وای لێهاتووه هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر بێ ئه‌رزش و ساده و پله‌یه‌كی ئاساییشی هه‌بێت، كۆنگه‌ری ڕۆژنامه‌نووسی ساز ده‌كات. بگره كه‌سانێك هه‌ن، وه‌ك مافیا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر خه‌ڵكی و داوای سه‌رانه‌ی لێ ده‌كه‌ن، كه‌چی به داخه‌وه ده‌كرێته پاڵه‌وان و سه‌دان مایكی بۆ كۆده‌كرێته‌وه و ئه‌ویش به ئاره‌زووی خۆی، وه‌عز بۆ كه‌ناڵه‌كان ده‌دات و فێری ئه‌لف و بێی هه‌واڵ و ڕاپۆرتیان ده‌كات. تا ئێستاش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به ناو ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه له گرنگی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی نه‌گه‌یشتوون و نازانن ده‌بێ كێ بۆی ساز بكرێت. بێگومان هه‌موو كار و كرده‌یه‌ك، هی ئه‌وه نییه بكرێته هه‌واڵێكی گرنگ و بكه‌ره‌كه‌شی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی بۆ ساز بكرێت. له دنیادا، جگه له‌وانه‌ی پێگه‌یه‌كی سیاسی و سیادیان هه‌یه، یاخود ڕووداوێكی گه‌وره‌ری مرۆیی و سرووشتی هه‌یه و پێویست به‌وه‌ده‌كات ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و كاره ده‌بێ له كۆنگه‌ره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا بیخاته ڕوو، كه‌سیتر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك دابێت، بۆی نییه خۆی بكاته پاڵه‌وانی شاشه‌كان. گرتنی دزێك و شه‌ڕكه‌رێك و منداڵێكی نێو جه‌وان، كه كارێكی نه‌شیاوی كردووه، هی ئه‌وه نین ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس سه‌دان مایكی بۆ كۆ بكاته‌وه و ئه‌ویش قسه‌ی تێدا بكات. له ویلایه‌تێكی وه‌ك لۆس ئه‌نجلۆس، ڕۆژانه به هه‌زاره‌ها تاوانی گه‌وره و بچووك ده‌كرێن، كێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌و شاره‌ی ( مه‌گه‌ر پێویست بكا‌و به ده‌گمه‌ن نه‌بێت) بینیوه هه‌موو ڕۆژ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ساز بكات. به درێژایی دوو ساڵی ته‌نینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستاندا، وه‌زیری ناوخۆ ڕوونكردنه‌وه‌كانی ده‌دا، له كاتێكدا قسه‌كردن له سه‌ر پرسێكی ته‌ندروستی، كاری وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌و لایه‌نه‌وه‌یه كه وه‌زیری ته‌ندروستییه. له‌م ڕووه‌وه به‌داخه‌وه گه‌ره‌لاوژێیه‌كی زۆر هه‌یه و ده‌بێ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، كاره‌كانی خۆیان هێنده بێ ئه‌رزش و به‌ها نه‌كه‌ن، كه چی و چۆن و هه‌ر كاتێك كه‌سێك ویستی، ڕۆژنامه‌نووسێكی به مایكێكه‌وه بۆ ساز و ئاماده بكرێت. بگره ئه‌وان ده‌بێ زۆرباش ئه‌و ڕاستییه بزانن، كه هه‌ندێك كار و ڕوودا و هه‌واڵ هه‌ن، شیاوی ئه‌وه نین هه‌ر باس بكرێن. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كچێكی هه‌رزه‌كار له سۆران، به داخه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. كه‌ناڵی ڕووداو له به‌رنامه‌ی (به‌رپرسیار) دا، كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، بانگهێشتی قایمقامی سۆرانی كردبوو. هه‌ر كه‌سێك كه‌مێك شاره‌زایی له دنیای ڕۆژنامه‌نووسی هه‌بێت، نه ك گوایا یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر بێت، هاوكات له دنیای تاوان وكرده‌ی تاون هه‌بێت، ده‌بێ زۆرباش ئه‌وه بزانێت كه قسه‌كردن له‌سه‌ر تاوان، كاری پۆلیس و لایه‌نی دادوه‌رییه نه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌ی كارگێڕی شارێك. ئه‌م ناپسپۆرییه، بۆ قسه‌كردن له سه‌ر هه‌ر ڕووداوێك، جۆرێك له بێ ئاگایی و نه‌زانین ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ر نابێت كرده‌ی خۆكوژی مرۆڤه‌كان بكرێته گه‌نگه‌شه و بابه‌تی میدیایی، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك هه‌واڵێكی ڕاگوزه‌ر سه‌یر بكرێت، چونكه تا مرۆڤایه‌تی ماوه خۆكوشتنیش بوونی ده‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خستنه‌ڕووی ورده‌كاری تاوانێك و كرده‌یه‌كی كوشتن و خۆكوشتن، وێرای ئه‌وه‌ی له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كه‌وه فشار و ئاڵۆزی ده‌روونی لای بینه‌ره‌كان دروست ده‌كات، هاوكات وه‌ك جۆره پیشاندانێكی ڕۆتینیشی لێ دێت و ڕه‌نگه كاریگه‌ریه‌تی به سه‌ر تێگه‌یشتنی منداڵ و نه‌وجه‌وانان هه‌بێت. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر، چه‌ندین درامای كۆڕی، به دیمه‌نی شه‌ڕ و شمشێر و سیپكه‌رو پیشان ده‌دران، له ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و درامایانه‌دا، به‌شێكی زۆری منداڵان به داخه‌وه فێره شه‌ڕی ڕم و شیر و قه‌ڵغان و شه‌ڕكردن بوو. له پرسی كرده‌ی تاونكاریدا، ته‌نێ پۆلیس و دادگاكان، ده‌بێ سه‌رپشك بكرێن زۆر به نهێنی و هێورییه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، له كۆتایی هه‌موو شتێك‌دا، ده‌ره‌نجامه‌كان بخرێنه ڕوو. جارێكییان قه‌زافی ڕابه‌ڕی پێشووی لیبیا سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كات و داوای ئه‌وه له پاشای ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه هاونیشتمانییه‌كی لیبی كه له‌وێ زیندانییه، ئازاد بكات، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت كه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه و دادگاكان له‌و باره‌وه بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن و نازانێت ئه‌و هاووڵاتییه كێیه و بۆ گیراوه. بۆیه ده‌بێ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، له‌م ڕووه‌وه هوشیار بن و ئه‌رك و كاری پسپۆڕیانه‌ی خۆیان له بوارێكدا پیشان بده‌ن كه هی خۆیانه. من گه‌لێك جار، وا ڕێك ده‌كه‌وێت (چونكه سه‌یری كه‌ناڵه كوردییه‌كان جگه له ئێن ئاڕتی ناكه‌م) به دیار به‌رنامه‌ی به‌رپرسیاری كه‌ناڵی ڕووداو دانیشتووم، سات وابووه میوانداری دوو لایه‌نی ناكۆك و پێكهه‌ڵپژاو كراوه، كه نزیك بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی له سه‌ر شاشه و به‌رانبه‌ر سه‌دان هه‌زار كه‌س، شه‌ڕ بكه‌ن و تۆمه‌ت ئاراسته‌ی یه‌كتری بكه‌ن، به‌مه‌ش به‌رنامه‌كه، له جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه به‌رپرسیاریه‌تییه به داخه‌وه دوورده‌كه‌وێته‌وه. لێره‌ه‌ش ده‌بێت هاوگونجاندن له نێوان ناوه‌ڕۆك و تایتل و دروشم و گوتاری ئاراسته‌كراوی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ته، مه‌رج نییه له‌و كه‌موكورتییانه به‌رپرسی یه‌كه‌می دامه‌زراوه میدیایه‌كه ئاگادار و كه‌مته‌رخه‌م بێت (هه‌رچه‌نه ده‌بێ به وردی ئاگادار بێت) چونكه كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ڕاگه‌یاندن، به پێی جۆر و پیشه و ئه‌رك ده‌گۆڕێت، به‌و مانایه‌ی داڕشتنی هه‌واڵ له ئه‌ستۆی نووسه‌ری هه‌واڵ و به‌رپرسی ژووری هه‌واڵه، ڕێكخستنی به‌رنامه‌یه‌ك، له ئه‌ستۆی به‌رپرسی به‌رنامه‌كانه، دیاریكردنی ته‌وه‌ره‌یه‌ك بۆ گه‌نگه‌شه‌كردن، كاری ئه‌وانه‌یه كه بڕگه‌ی به‌رنامه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له نێو ئێمه‌دا به شێوه‌ی گۆشت بۆ نانه‌وا، نان بۆ قه‌سابه. دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه من ڕۆژنامه‌نووس نیم، سه‌روكاریشم له‌گه‌ڵ دنیای ڕۆژنامه‌نووسی نییه، ئه‌گه‌رچی بۆساڵانێكیش سه‌رنووسه‌ر و ستافی چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌ك بوومه، به‌ڵام له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئه‌وبواره، له ڕۆژ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوریدا ڕه‌خنه ده‌گرین، گرنگ نییه ڕه‌خنه‌كان شوێنی خۆیان ده‌گرن یان نا، ئه‌وه گرنگه میدیای كوری پێی وانه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بینه‌ری ده‌كات، هه‌مووی دروست و برێفێكته، به پێچه‌وانه‌وه هێشتا پێویستیان به خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ئاشناكردنه له بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌نووسی، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و بواره‌ی دنیای ڕۆشنبیری بگه‌ن!