بەبە … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
Closed
بەبە خۆشی خستە ماڵ
وا کەوتۆتە گڕ و گــاڵ
یەک یەک ھەتا دەتوانێ
بۆ ھەمــوومان دەڕوانێ
پێکەنین و گــــریانی
شـــەوان و بەیانیانی
لە لای بابە و لای دایە
وەکـــــو مۆسیقا وایە
* * *