Skip to Content

بانگەواز … سمکۆ

بانگەواز … سمکۆ

Closed
by ته‌مموز 11, 2018 General, Poems

ئەم بە یانی یە نزیك پارکی ئازادی
لەگەڵ شیعرێکی بەکر عەلی
پیاسەم دەکرد
تەرمێکم دۆزی یەوە
ژنێکی ئێسک سووك بوو
خەڵتانی گوڵ کرابوو
سەیرم لێهات
خوێنەکەی بۆنی نێرگزی
قەراغی لێدەهات
لە باتی کرم گوڵ تێی دابوو
لەباتی شەرم جەستەی ڕووتی
تیشکی پەلکە زێڕینەی لێدەهات
پێ دەچی پیاوێکی بەشەرەفی شارەکەم
دوێ ئێوارە
لەسەر شەرەف کوشتبێتی
ئای شەرەف
دەبێ مانای چی بێ بە کوردی؟
من نازانم تۆ دەزانی؟
ئەم بەیانی یە پەیکەری ڕووتی ڤینۆسم دی
پێ دەچی هانایەکی بێکەسی بۆ گۆڕەکەی
شیرکۆ هێنابێ
یان پارکی ئازادی،
بۆ مشتێ خۆشەویستی و ئازادی گەرابێت!
من حەز دەکەم جەستەکەی
لە باخەکەی دایکم بنێژم
زۆر دەمێکە باخەکەی خەون بە گوڵەوە دەبینێ،
گەر هەستایەوە من مارەی کەم
من مانای شەرەف نازانم
و نایشی کوژم.
ماچی دەکەم
هیودارم ئەم ماچە نەبێتە
خۆڵەمێش لە دەمیا.
ماچی دەکەم تا هەردوکمان دەتوێینەوە

بەس ناوەکەی نازانم
زۆر حەز دەکەم کە بیزانم
گەر هەر کەسێك دەیناسێ
تکایە پێم بڵێ
تکایە ئی مەیڵێك بکەن
با حکومەتیش بزانی

KDPUK@Iraqdead.com

Simko 2018

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish