گه‌رانه‌وەیەک بێریڤان … جه‌مال حه‌مه سه‌عید
فێستیڤاڵی جیهانی دوو هەزار و شانزە بۆ نمایشی فلیمی دوکومێنتی، لە شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆلندا بەڕێوەچوو،
یەکێک لەو فلیمانە، بەرهەمی دەرهێنەری کورد زەهاوی سەنجاوی (47 ساڵ) بوو، بە ناونیشانی، “گه‌رانه‌وه‌یەک The Return”
بابەتی “گەڕانەوەیەک” ئاکامە سەختەکانی کۆمەڵکوژی و ڕاونانی یەزیدییەکانە لە شەنگال بەدەستی داعش.
شوێنی دەرهێنانی ئەم فلیمە، کەمپی ئاوارەکانی یەزیدییەکانە لە با‌جد که‌ندال له کوردستانی باشوور. لەم بارەوە ده‌رهێنه‌ر له چاوپێکه‌وتنێکیدا ده‌ڵێت: ” له چوارچیوه‌ی هونه‌ری سینه‌ماییدا، کاره‌سات و کۆمه‌لکوژی یه‌زدییه‌کان به جیهان ده‌ناسێنم، هه‌روه‌ک چۆن نوسه‌ران و مێژووناسان، مێژوو ده‌نووسنه‌وه، منیش ئاوا لە ڕێگای کاری سینه‌مایییه‌وه، واقعی ژیانی ئه‌مرۆی ئاواره‌کان ده‌خه‌مه ڕوو.”
ئه‌م فلیمه بووە جێگەی سه‌رنجی زۆری بینه‌رانی هۆله‌ندی و خەڵکانی تری و لە پەیوەندەدا، بۆ چوار جار له هۆڵی سینه‌مای جیاوازدا له ئه‌مستردامدا نمایشدرا.
فلیمی” گه‌رانه‌وەیەک” له‌سه‌ر هەلومەرجی ژیانی پڕئازاراوی یه‌زیدییه‌کانه له ناوچادردا، لەدوای کاره‌ساتی جه‌رگبڕی هێرشی دڕندانه‌ی
داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌کانی تر، ڕزگاربووانی ئەم تراجیدیایە له چ بارێکی ده‌روونیدا دەژین؟ چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ چۆن ده‌ڕوانن لە ژیان؟ چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن؟ تۆ دەڵیت چی؟ کاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێت، کاتێک کە گوێبیستی به‌سه‌رهاتی باوکێکی لێقه‌وماو دەبیت، باسی به‌سه‌رهاتی ڕفاندنی کچه‌که‌ی ده‌کات؟ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل ئه‌و منداڵانه چۆن ده‌بێت، که له‌به‌رچاوی خۆیان دایکیان کوژران یان سه‌ربڕاون؟ ئێستاش ته‌نیا ماونه‌ته‌وه؟
چۆن ڕەفتار له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه ماتانە ده‌که‌یت، که لەتاو دڵی پڕ ئه‌شکیان ئۆقرە ناگرن، ئه‌و ژن و کوڕه گه‌نجانه، که له ئه‌نجامی زه‌بری ده‌روونی، نائومێدی و بێ‌ئارامی و ترسی لەڕاده‌به‌ده‌ر، باڵی به سه‌ر ژیانیاندا کێشاوه؟ کچێکی گەنجی سویدی بە ڕەگەز کورد،* شیلان ئا‌تروشی (35 ساڵ)، که له سوید گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پیشه‌ی په‌رستیاره، له‌گه‌ڵ دکتۆر لوقمان پێکه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سویدی له‌و که‌مپه کار ده‌که‌ن، شیلان بە سەرما و بەناو قوڕوچڵپاودا، سه‌ردانی ئاواره‌کان ده‌کات، ده‌رمانیان بۆ ده‌بات، سەردانی یەک بە یەکیان دەکات و
ئه‌وانیش کاره‌سات و ڕووداوی خۆیان بۆ شیلان ده‌گێڕنه‌وه. ئیتر شیلان به گوێگرتن و کاردانەوە پیشان دان، دەبێتە هاوبه‌شی غه‌م و ئازاری کۆمه‌ڵکوژی و ڕاونانی ئەم مرۆڤانە، به‌م جۆره ئه‌م په‌رستیاره جارێک به گوێگرتن، جارێکی تر به گریان و چاوی پڕفرمێسکەوە، به خه‌نده و خۆشه‌ویستی باوه‌شی گه‌رم بۆ ئاواره‌کان ده‌کاته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م خانمه به ڕه‌سمکردن و گۆرانی و یاری، کات له‌گه‌ڵ منداڵانی که‌مپه‌که ده‌باته سه‌ر. شیلان له ناو منداڵاندا ڕۆلێکی گرنگ و به‌رچاوی دەگێڕێت، به جۆرێک هه‌موو منداڵانی که‌مپه‌که ئه‌م په‌ستیاره ده‌ناسن و دەبێتە مایه‌ی متمانه‌و دڵنه‌وایییان. کاری شیلان هه‌ر به‌وه ناوه‌ستێته‌وه، که ئاواره‌کان بەسەربکاتەوە، بە هانای نه‌خۆشه‌کانەوە بچێت و لە ئێش و ئازاری منداڵان کەم بکاتەوە، به‌ڵکو له چادرێکدا چاوی بە حاله‌تێکی ئالۆز دەکەوێت ، ژنێک کە هەموو پەیوەندییەکی بە جیهانی دەرەوە پچڕانبدووە. ئه‌م ژنه له ئه‌نجامی زه‌بر و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی خۆی لەناو چادرێکدا زیندانی کردووە، قسه له‌گه‌ڵ که‌س ناکات، شیلانیش بۆ دەرهێنانی ئەو ژنە لەو هەلومەرجەی تێیکەوتووە، دەکەوێتە گێڕانه‌وه‌ی ڕابوردووی ژیانی خۆی، کاتێک کە منداڵ بووە، چۆن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، قاچه‌کانی باش گه‌شه نه‌کردووە، ده‌رئه‌نجام که‌مئه‌ندام لێدەرچووە.
سەرەڕای ئەوەی کیشه و گرفتی زۆری بۆ دروست ده‌بیت … به‌ڵام هێز دەدات خۆی و ئازایانە ئەو گیرگرفتانەی ئەم نەخۆشییە بۆی هێناوەتە پێشەوە، بەسەریاندا زاڵ ده‌بێت و ئێستاش لە دۆخێکدایە، کە دەتوانێت به دڵێکی گه‌وره‌وه هاوکاری ئاواره‌کان بکات. به‌م جۆره ورده ورده شیلان دەتوانێت توانایییەک ببخشێت بەو ژنە، کە هەستێت و دەرگای ڕوو بەدەوەرە لە خۆی بکاتەوە.
شیلان له کورته چاوپێکه‌وتنێکیدا ووتی، ئه‌مه‌وێت له‌لایه‌ک بە گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆم، ئاواره‌کان هانبده‌م بۆئه‌وه‌ی بتوانن به سه‌ر ژیانی خۆیاندا زاڵ بن، لەلایه‌کی تریشەوە، من وه‌کو په‌رستیاری که‌مپێک هەوڵ دەدەم چیرۆک و کاره‌ساتی ئه‌و خه‌ڵکه به گه‌لانی تر بناسێنم. هه‌ر به‌رده‌وام له خزمه‌تی ئاواره‌کانی که‌مپه‌که‌دابم.
و شایانی باسه، له دوای ته‌واو بوونی فلیمه‌که، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی فێسیتڤاله‌که‌دا له‌ڕێگای دیمانه‌یه‌که‌وه، زه‌هاوی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی دایه‌وه و ئاماژه‌ی کرد بە ئاین و که‌لتوری یه‌زدییه‌کان. لە کۆتاییشدا، به گه‌رم و جۆشوخرۆشییه‌وه ده‌ستخۆشی له شیلان و ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که کرا.
شیلان ، چه‌ند ساڵیک له مه‌وبه‌ر له سویدەوە گه‌راوه‌ته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سویدی له هه‌ولێر و هاوکات له که‌مپی با‌جد که‌ندال، وه‌ک په‌رستیار کار ده‌کات.