
دیوانی مات… سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
ا
دڕكوداڵی تاریكییه‌ك ڕژایه ماڵه‌كه‌م
هێلانه‌ی برینداركردم
باڵنده‌ی به‌ره‌و ساردایی زستان كۆچیانكرد
دیوانێكی ماتیان به باڵ نووسی و په‌ڕه‌كانیان كرده‌وه
له‌ناو لكوپۆپی دره‌ختی حه‌وشه‌یان دانان
ئاماژه‌ی كه‌وانه‌ی ڕووناكیان كرد
پێیدا دێینه‌وه
ئاسۆ گه‌وره‌بوو
وێنه‌یه‌ك له ئه‌لبوومی خێزانی هه‌ڵده‌بژێرین
له ده‌رگای ماڵی ده‌ده‌ین
قۆزاخه‌ی په‌مۆ ده‌كرێنه‌وه
خه‌نده‌یه‌ك گه‌شیان ده‌كات
چاو ده‌گه‌شێنه‌وه
ئاسمان به ته‌واوی جریوه‌ی دێ
زه‌ویش گوێڕایه‌ڵی ده‌بێ
ئه‌ستێره و مرۆڤ له‌به‌ر چاوان ڕاناكه‌ن
ڕۆژێ چه‌ند جارێكیش پرچی ئه‌ستێره‌ی ماڵ
به‌سه‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌دا ده‌كرێته‌وه
ئـ
ئاژه‌ڵی ترسناك زوو لهخهوههڵدهستێ و به باریكه ڕێگادا دێت
ده‌می دژی به‌رانبه‌ر من ده‌كاته‌وه
ئاوازه تهواوبووهكانم نه‌گوتران
ئاواز دڵی گۆرانی ڕوونده‌كاته‌وه
دڕكوداڵی تاریكی كۆڵی پێدام
چاوتان داخه‌ن به ته‌نیا ده‌ڕۆم و سڵاو له گۆڕ ده‌كه‌م
په‌نجه‌كانم به ناوچه‌وانم شۆڕبوونه‌ته‌وه
ب
شكۆمه‌ندییه‌ك له تیشكی پاراودا هاوار هه‌ڵده‌دا
دیوانی ماتی تێدا ده‌پارێزم
به ته‌نیا و بێچهك سه‌رنجی دهن
سێبه‌ری خوداوه‌ندم خستووه‌ته سه‌ر كانییه‌كی ساكار
له هێزی هاوار خوڵقاندوومه
ت
به كه‌وانه‌ی ڕووناكی نا
به په‌نجه‌ره‌یه‌كدا هاتنه‌وه
نزیكیان به‌فر باری
دیمه‌نێكه كێ ده‌یه‌وێ به‌شداری تێدابكات
پاشان شه‌ڕی سنوورێك بكه‌ین و بیبه‌زێنین
شاری حه‌وت ده‌رگا بیناده‌كه‌ین
ده‌رگای یه‌كه‌م خه‌ون
ده‌رگای دووه‌م وه‌رز
ده‌رگای سێیه‌م شایی
ده‌رگای چواره‌م یاد
ده‌رگای پێنجه‌م سۆز
ده‌رگای شه‌شه‌م شاد
ده‌رگای حه‌وته‌م سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن
به ته‌نیا و بێچهك سه‌رنجی دهن
ماڵێك ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه بینای كردووه
پ
مێرووله‌كان به زه‌ویم بزانن شارم له‌ناو دانێن
داڵه‌كه‌رخۆر بانگ مه‌كه‌نه لای خۆتان
له ئه‌ستێره دابهزیو به زمانی ناسیاو بلاوێننه‌وه
هێلكه شه‌یتانۆكه گۆڕ نییه
له‌و وه‌رزه تێپه‌ڕه پیر پیشانت ده‌دا
ئاوێنه‌یه‌ك به‌رانبه‌رت ڕوخساری به فه‌رامۆشی گه‌یشتووه
زمانی ناسیاره
ج
به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپێكی دارینهوهم
كۆترێكی باڵگران به‌سه‌رمدا دێت و ده‌چێ
ده‌نووكی داخراوه
گۆرانی له په‌ڕی ده‌ڕژێ
لێوم هه‌ڵێنایه‌وه
ئاوی خدری بۆ هێنابووم ده‌ستنوێژ بشۆم
دیواری ماڵ پڕبوو له كاتژمێری قورمیشكراو
كات بزرنه‌كه‌م
ناوی ڕاسته‌قینه‌م دیوانی ماته
نزیك په‌نجه‌ره‌ی كراوه ده‌خوێنرێمه‌وه
تكایه دایكم و منداڵه‌كانم به مردنم نه‌زانن
هه‌موو ڕووداوێك ده‌كرێ ڕووبدات
نیسانی 2022 هه‌ولێر