یاده‌وه‌ری به ته‌نیشت رۆمانه‌وه …. كه‌ریم كاكه
دوور نیه تۆش تووشی كتێبێكی وا بووبیت، كتێبێك تێدامابیت داخوا رۆمانه یان یاده‌وه‌ری، دیاره قسه له‌و یاده‌وه‌ریانه‌یه كه به گۆته‌ی گۆتیاران بێت هێند له رۆمان نزیكبوونه‌ته‌وه، ده‌ستی هونه‌ركاری تخووبی نێوانیانی سڕیوه‌ته‌وه..
بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم روونتر بگات، چه‌مكی یاده‌وه‌ری له چه‌مكی یاداشت جیاده‌كه‌مه‌وه، یاداشت هه‌موو ئه‌و یاداشتانه ده‌گرێته‌وه به زمانی ره‌ق و ته‌ق، یان به زمانی سیاسه‌ت و مێژوو، دوور له هونه‌ری گێڕانه‌وه و هونه‌ركاری نووسراون، واته نه‌بوونه‌ته ده‌قی ئه‌ده‌بی، هه‌رچی یاده‌وه‌رییه وه‌ك هه‌ر ده‌قێكیتری ئه‌ده‌بی ده‌قه، ئه‌و جۆره یاده‌وه‌ریانه له ناو كورد ناڵێم نیه، چونكێ پێڕانه‌گه‌یشتووم هه‌رچی هه‌یه بیخوێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر ده‌گمه‌نه، بۆیه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه بخوێنینه‌وه..
به پرسیارێكه‌وه ده‌چمه نێوان قسان و به ده‌وری ناونیشانی بابه‌ته‌كه ده‌سووڕێمه‌وه و هه‌وڵی لێ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ده‌م: داخوا ده‌قێكی دیاریكراو هه‌یه هه‌م رۆمان بێ هه‌م یاده‌وه‌ری؟
له به‌رایی ده‌ڵێم قسه‌ی من له‌وه نیه رۆمان تا كوێ كه‌لك له یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێ، یان یاده‌وه‌ری تا چه‌ند باڵ به سه‌ر پانتایی رۆمان‌دا ده‌كێشێ، قسه‌م له‌وه‌ش نیه ژانره‌كان تا چه‌ند لێكدی نزیك ده‌بنه‌وه، قسه‌ی من له‌وه‌یه تا چه‌ند یاده‌وه‌ری وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی له ناو رۆمان كه ژانرێكیتره ده‌توێته‌وه و وه‌ك ژانرێكی جیا نامینێته‌وه، له قسان خۆی له ده‌ستده‌دات، یان تێكه‌ڵ نابێت و خۆی ده‌پارێزێت.
ئه‌وه‌ی رۆمان و یاده‌وه‌ری لێكنزیك ده‌كاته‌وه هه‌ندێ ره‌گه‌ز و ته‌كنیكن، تۆ چاودێ زمانی یاده‌وه‌ری نه زمانی مێژووه نه زمانی سیاسه‌ت، رێك زمانی رۆمانه، زمانێكه كه‌م و زۆر شیعرێتی تێیدا زاڵه، به ئاگا له‌وه‌ی شیعرێتی له رۆمان‌دا رێژه‌ییه، به ئاسایی وه‌رگره زمانی یاده‌وه‌ری له زمانی رۆمان سه‌رتریش بێ، ده‌گه‌رێته‌وه ئاستی یاده‌وه‌رنووسه‌كه، كه‌واته ئه‌گه‌ر بته‌وێ له رێی زمانه‌وه ئه‌و دوو ژانره ئه‌ده‌بیه لێك جیا بكه‌یته‌وه، كاری نه‌كرده‌یه..
له یاده‌وه‌ریدا خه‌ون هه‌یه، یاده‌وه‌رنووس به گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی و گرێدانه‌وه‌ی به سه‌ربرده‌كانی جوانیه‌كی وا به گێڕانه‌وه ده‌دات رۆماننووسیش له رۆمان‌دا هه‌ر هێنده‌ی له ده‌ستدێ له خه‌ونه‌وه جوانیی وا به ده‌ستبێنێ، خه‌ون ره‌گه‌زێكی یاده‌وه‌ریه و لێی نابێته‌وه، یاده‌وه‌ری له خه‌یاڵرۆشتنیش هاوشانی رۆمان ده‌روات، خه‌یاڵرۆیشتنێكی وا له كتێبی سیاسه‌ت و مێژوو جێی نابێته‌وه، ئه‌دی شۆڕبوونه‌وه بۆ ناخ و خوێندنه‌وه‌ی ترس و شه‌رم و رارایی له سیمای كه‌سه‌كانه‌وه، ئه‌دی…
تۆ له ده‌ستپێك، گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشێ، خۆدواندن، گفتۆگۆ و گرێچن و یه‌كانگیری و چاره‌سه‌ر و ئه‌وانه وردبه‌وه، ده‌ڵێی رۆمان له یاده‌وه‌ریی خواستوون، خوێنه‌رێك ئه‌گه‌ر به ناو كتێبی بیره‌وه‌ری و یاداشته ره‌ق وته‌قه‌كاندا هاتبێ، له‌پڕ بكه‌وێته سه‌ر كتێبێكی یاده‌وه‌ری، ئاساییه به رۆمانی تێبگات، ئاخر ئه‌م هونه‌ركاریانه پتر به هونه‌ركاریی رۆمان ناسراون، به راست ئه‌و ره‌گه‌ز و ته‌كنیكانه‌ی هه‌وكه له چیرۆك و رۆمان به‌كاردێن، پێشترێ پێش رۆمان له یاده‌وه‌ری به‌رچاوناكه‌ون؟ بۆ ئه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژووی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه، یاده‌وه‌ری و چیرۆك و رۆمان و هه‌قایه‌تان، دیاره ئه‌و بابه‌ته له جغزی ئه‌و نووسینه جێی نابێته‌وه.
به گشتی هه‌ندێك ته‌كنیك و ره‌گه‌ز هه‌ن له رۆمان و یاده‌وه‌ری به‌كاردێن، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر دڵی رۆماننووسان گرانه به‌ڵام پێمخۆشه بڵێم رۆماننووس و یاده‌وه‌رنووس له یه‌كودووی ده‌خوازن، لێره‌وه رۆمان و یاده‌وه‌ری لێكدی نزیكده‌بنه‌وه، بۆیه به ئاسایی وه‌رگره ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێك هه‌بێ دوای لێبوونه‌وه له كتێبێك بڵێ:
ئه‌رێ ئه‌وه‌ی خوێندمه‌وه، یاده‌وه‌ری بوو یان رۆمان؟
تا ئێره كه‌م شتێك بوو له باره‌ی لێكنزیكی و وێكچوونی رۆمان و یاده‌وه‌ری، لێ كاتێ جیاوازیی نێوانیان دێته گۆڕێ وێكچوون چه‌ندێ زۆر وبته‌و بێ، ره‌نگه خۆی له به‌ر جیاوازیه‌كان نه‌گرێ و به دوو ژانری سه‌ربه‌خۆ بمێننه‌وه، ئاخر یاده‌وه‌ری له سه‌ر دوو ستوون هه‌ڵده‌نرێ: راستگۆیی، جوانگۆیی، هه‌رچی له رۆمانه راستگۆیی به‌و واتایه‌ی له یاده‌وه‌ریدا هه‌یه، بوونی نیه، یاده‌وه‌رنووس له ئاست كه‌س و رووداو و جێ و ده‌م، ده‌ستی به‌ستراوه، به‌و واتایه‌ی ناتوانێ جێگۆڕكیان پێبكات، یاده‌وه‌ری نووسینه‌وه دیتن و بیستنه، ئه‌گه‌ر كتومتیش وه‌ك خۆی نه‌بێ، هێنده دوورناكه‌وێته‌وه كه كه‌سه راسته‌قینه‌كان له خۆیان بكه‌ونه گومان و به زه‌حمه‌ت خۆیان بناسنه‌وه، ناكرێ كه‌سی زیاده‌ش قیتبكرێته‌وه، له یاده‌وه‌ری سه‌ربرده‌كان روویانداوه، یاده‌وه‌رنووس وه‌ك خۆی ده‌یانگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌یه له گێڕانه‌وه ده‌ستی هونه‌ركاریان ده‌گه‌یه‌نێتێ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك نا كه‌سه‌كان سه‌ربرده‌كان نه‌ناسنه‌وه، له یاده‌وه‌ری جێ و ده‌می دیار هه‌یه..
دیاره رۆمان به‌و شێوه‌یه وابه‌سته‌ی هیچ كام له‌وانه نیه، له كاتێك ئه‌گه‌ر سه‌رهاتێكی راسته‌قینه‌ش بابه‌تی رۆمانه‌كه‌بێ، گه‌مه‌ی وای تێده‌كات، له خه‌یاڵه‌وه به شێوه‌یه‌ك دایده‌ڕێژێته‌وه نه‌ناسرێته‌وه، یان له جێ جێ له‌گه‌ڵ سه‌رهاته راستینه‌كه دێته‌وه و شتێكی لێ ده‌ناسرێته‌وه، رۆماننووس ئازاده له گێڕانه‌وه، له خه‌یاڵكردنی بێ كۆتا، له سه‌راوبنكردنی سه‌ربرده‌كان، رۆماننووس ده‌شێ دنیایه‌كت بداتێ كه‌س پێی نه‌خستبێته ناوی، یان بڵێین دنیایه‌كی نوێ، دیاره دنیای یاده‌وه‌رنووس دنیای رابردووه، دنیایه‌كی كۆنه، به‌ڵام هێزی گێڕانه‌وه جوانی ده‌كات، وه‌ك دنیای رۆمان جوان. ئه‌و دوو جوانیه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ن، تۆ بڵێی تێكه‌ڵ نه‌بن و نه‌بنه یه‌ك؟ ئاخر هه‌ندێك پێیانوایه رۆمانه یاده‌وه‌ریش هه‌یه، ره‌نگه گیروگازیه‌ك له‌وه هه‌بێ، له سه‌ری ناڕۆم..
من وای ده‌بینم یاده‌وه‌ری ژانرێكی ئه‌ده‌بیی سه‌ربه‌خۆیه، وه‌ك رۆمان سه‌ربه‌خۆیه، یاده‌وه‌رنووس هاوشانی رۆماننووسه و له جوانگۆیی جێی یه‌كتر ناگرنه‌وه، وه‌ك چۆن شاعیر جێی رۆماننووس، رۆماننووس جێی چیرۆكنووس ناگرێته‌وه، یاده‌وه‌ری هیچی له رۆمان كه‌متر نیه، بۆیه بۆ پیاهه‌ڵدانی یاده‌وه‌ریه‌ك ناكرێ به رۆمانی هه‌ژمار بكه‌یت، ئه‌گه‌ر واتكرد له یاده‌وه‌ریت كه‌م كرده‌وه، پێموایه یاده‌وه‌ری هه‌یه به هه‌ندێ ده‌سكاریه‌وه ده‌بێته رۆمان، دیاره ده‌سكاریه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م له راستگۆییه‌كه‌وه‌یه و یاده‌وه‌ری له‌كه‌دار ده‌كات، هه‌ینێ له یاده‌وه‌ری ده‌رده‌چێ، مه‌به‌ستمه بڵێم یاده‌وه‌رنووس ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێ یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی ده‌كاته رۆمان، كه نایكاتێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه یاده‌وه‌ری هاوشانی رۆمان راده‌گرێ، ره‌نگه سه‌رتریش، وای ده‌بینم یاده‌وه‌رنووس هه‌ر كاتێ حه‌زبكات رۆماننووسه، به‌ڵام بۆ رۆماننووس به‌و ئاسانیه نیه ببێته یاده‌وه‌رنووس، ئاخر بته‌وێ به خه‌یاڵدا بفڕی و ده‌ستبه‌رداری راستگۆییش نه‌بیت، زه‌حمه‌تتره له‌وه‌ی له‌و سه‌ری خه‌یاڵه‌وه بۆ چی گوتن و راستگۆیی بگه‌ڕێیته‌وه..