 
	كچە قەرەجێ.. هاوار تهیب
Closed							
	
						
						
					دوێ ئێوارە، كچە قەرەجێ بۆی نووسیم:
ئێوارەباش كوڕەڕەنگ گەنمییەكەی نیشتمان،
من لێرە خەریكی كۆكردنەوەی پاروویەك نان و
كەمكردنەوەی ئازاری برسێتیم.
بۆم نووسی:
ئێوارەباش شاجوانی نیشتمان ،
تۆ گوڵێكی لە سەر ئازاری نیشتمان.
ئێوارەیەكی درەنگوەختی
لە كایەی ژیان
تۆ لەو خەونانەی كە ھەرگیز ئاوا نابن
كچێ بە دوو چاوی ڕەشەوە
خەریكی پڕكردنی ڕەنگە خۆڵەمێشییەكەی ژیانە و
ھیوا لە سەر زمانی كچانی نیشتمان دەچێنێ.
كچێ خەریکە
بە دوو دەستی پڕ لە برینەوە
ڕابردوو و مەرگ
بە یەكەوە بخاتە زیندانەوە.
ڕانیه
هاوار تهیب


 
			 
			 
			