
فه‌له‌كناسی و ئه‌ستێره‌ناسی له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا!… هه‌رێم عمر كاكل
گه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردی ( بینراو. بیستراو . خوێنراو ) بڕوانێت چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك به‌دی ده‌كه‌ین . به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی یاخود سروشتی كه په‌یوه‌ندی به هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه هه‌بێت ڕووبدات . كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌چه‌ندین نازناوه‌وه قسه بۆ دیارده‌كه ده‌كه‌ن . له‌كاتێ بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه كامیان راستی دیارده‌ی رووداوه‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌خات .
گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه و زانینی پێك هاته‌ی ئه‌ستێره‌كان و هه‌ساره‌كان و گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان و گه‌ردوون, پێی ده‌وترێت ( زانستی فه‌له‌كناسی – Astronomy ) وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌م بواره ده‌كات پێی ده‌وترێت ( فه‌له‌كناس یاخود ئاره‌زوومه‌ندی فه‌له‌كناسی – Astronomer ) . كه زانستێكی كۆنی مرۆڤایه‌تیه له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌كان و بابلیه‌كان هاتۆته كایه‌وه و كه ئیستاكه له جیهانی ئه‌مڕۆكه‌دا ئه‌م زانسته گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و به‌رده‌وامیش دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردوونی زیاتری پێیه به‌هۆی ئه‌و ههوڵِدانهی مرۆڤ هه‌یه‌تی له‌م بواره‌دا .
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌م بواره‌ی فه‌له‌كناسی تێكه‌ل به كۆمه‌ڵێك بنه‌مای خودی مرۆڤ بوو به‌گومانی ئه‌وه‌ی كه هه‌ساره‌كان و ئه‌ستێره‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه . به‌مه‌ش ( ئه‌ستێره‌ناسی – Astrology ) هاته كایه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌م بواره‌ش كارده‌كات پێی ده‌وتریت ( ئه‌ستێره‌ناس ) كه ئه‌مه‌ش پشت به خودی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌به‌ستێت گوایه كه هه‌موو ته‌نه‌كانی گه‌ردوون كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت وه‌ك پێشهاتێك و هه‌ندی جار تێكه‌ڵ به لێكدانه‌وه‌ی به‌ختی مرۆڤه‌كان و جادوو كه‌للوه‌كان ده‌گرێته‌وه . كه‌وایه له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ستێره‌ناسی زانست نیه به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌ی خودی مرۆڤه‌كه‌یه كه خۆی ناو ناوه به ئه‌ستێره‌ناس .
له ئیستای ڕاگه‌یاندنی كوردیدا زۆر به‌داخه‌وه زۆرێك له راگه‌یاندن كاران (فه‌له‌كناسی به ئه‌ستێره‌ناسی ) ناو ده‌به‌ن كاتێك كه هه‌واڵێك وه‌رئه‌گێرن بۆ زمانی كوردیی . له‌م كاته‌دا وه‌ك ئه‌وه وایه كه كۆمه‌ڵگای كوردی له سه‌رده‌می گه‌لی مایا بژیێت ( ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه له‌كاتی دیاركه‌وتنی هه‌ساره‌ی زوهره كچێكیان ئه‌كرده قوربانی گوایه ئه‌مه پێویستی پیی هه‌یه ) .
زۆر به‌داخه‌وه له‌م پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه و به‌رده‌وام باس ده‌كرێت . كه‌چی زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی كوردی خه‌ریكی ( خه‌ون ناسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌للوه‌كان و ترساندنی تاكی كوردی به كۆتایی ژیانی هه‌ساره‌كه‌مان و یاخود نزیك بوونه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌وره‌و …….. كۆمه‌لێك له لێكدانه‌وه ناراسته‌كان ) له‌كاتێك نازانرێت ئه‌م هه‌واڵانه له چ سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار وه‌رئه‌گیریت و به‌ناوی فه‌له‌كناسی بڵاو ئه‌كرێته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پڕفرۆش‌ترین و بینه‌رترین بن له كۆمه‌ڵگادا بی ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م هه‌ڵه‌یه بزانن له‌سه‌ر تاكی كوردیدا كه ئه‌م ههمووچهواشهكاریه له‌پای چی بلاوده‌كرێته‌وه ، پێم وایه ڕاگه‌یاندنی كوردیمان ئاوا بڕوات هه‌رگیز تاكی كورد له مانای (ئه‌ستێره‌ناسی و فه‌له‌كناسی ) تێناگه‌ن و ره‌نگه به‌ره‌نجامی تری دواكه‌وتووی به‌دواوه‌بێت .
به‌ڵام گومانم له‌وه‌دانیه تا پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا به‌ره‌وپێش بچێت ڕاگه‌یاندن كارله بواری ئه‌ستێره‌ناسی و خه‌ون زانی و كهللوناسی زیاتر ئه‌بن . به‌ڵام ئایا هه‌رگیز ئاماده‌ن بڵێن ئیمه ( ئه‌ستێره‌ناس ) ین !