
دوو شیعری حازم جەعەفەر
لەودیوی زیندانەوە:
لە زیندانی،
لەسەرمە ھەموو
حەفتان جارێك سەردانت بكەم.
لەو دیوی ئەو شیشانەی زیندان کە لێکمان دەکەن
ڕووت دەبینم،
لێ نكارم بە چووست و چەڵەنگی لە ھەمبێزت بگرم.
شین و مۆری،
چاك دەتخوێنمەوە،
چونكینێ جاران ژیان بەكاوەخۆ دەستی دەگرتی،
چما نووكە داوی فەلەك پساو، وەك كۆلارە بەر
“با” كەوتی.
ھەوڵ دەدەیی
پێم بڵێی: ماندوو نیت،
دڵت لێرە گیرساوەتە و بە ئاسایی چەكەرە دەكات.
لێ من چاك
دەتناسم،
تۆیش چاك دەزانی، چەندە مات و مەلوولیت
لە دڵەیی كەسەربارم یادداشت دەكەم.
——————-
لەسەر دەستی ژیان تەرمێك
ئەگەرچی لە كونجێكی ئەو جیھانە
ناحەوێمەوە،
بەڵام، تا تەمەن دەڕوات؛ حەوجەی ژیانم.
ئەگەرچی ژیان لەوە خراپتر نایەتە پێش،
بەڵام، تا دەژیم: بە ئومێدی باشتربوونی خودی خود تێ
دەكۆشم!
ئەگەرچی خودی خود شێواوە، بەڵام، تا
خود؛
لە ئێوارەیەكی پڕ دوكەلی ئەم شارەدا نە خنكاوە، دەڕۆم.
لە فێنكایی دۆلێكی ئاوە بارانە؛
لە نێو پەرێزی غوربەتدا: “كا”ی نامورادی بە
“با” دەكەم.
حازم جەعفەر