 
	ژینگەپارێزم …. ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					ژیـنـگـەپــارێـــــزم دڵـســـــۆزی خـاکــم
پەروەردەی دەستی سێ کەسی پـاکــم
ئـەوانـیـش دایـــەو بــابــەو مـامــۆستا
هـەر سێکیان بــۆ مـن ڕوونـاکـن ئێستا
ژیـنـگـەپــارێـــــزم شـەیـدای سروشتم
پـــاک و خــاوێـنــم  جــوانـــە ڕەوشتم
شـــارم پیس نـاکـەم بەزبـڵ و خاشـاک
لــە نێـو دڵـمـایــە خـۆشەویستی خـاک
ژیـنـگـەپــارێـــــزم مــن جوانیم دەوێ
مـن دۆستی ژینم شـارم خـۆش دەوێ
وڵاتـی شیـریـن کـوردسـتـانــی خـــۆم
خـۆشـەویستـە لام نیشتمانــی خـــۆم 
ڕۆستەم خامۆش


 
			 
			 
			