Skip to Content

خەونەکەی (باران) … نوسینی:عەلی حەمەڕەشید

خەونەکەی (باران) … نوسینی:عەلی حەمەڕەشید

Closed
by ئازار 3, 2018 General, Kids Literature

(باران) لەگەڵ ئەوەی کە زۆر حەزی لە قوتابخانە بوو،بەڵام ھەندێک جار بێزاری خۆی دەردەبڕی ،چونکە پەڕاو و پەڕتوکەکانی زۆر قورس بوون،کە دەگەڕایەوە جانتاکەی دەکردە شانی ،پشتی دەیدایە ئازار.ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە پشوویەکی کەم ، ئایپادەکەی ھێنا و لە دڵی خۆیدا وتی خۆزگە لە جیاتی پەڕاو و پەڕتوک تەنھا ئەم ئاپیادەم دەبرد بۆ قوتابخانە. بەدەم بیرکردنەوە لەو بابەتە ، چونکە ماندوو بوو خەوێکی ئارام ئامێزی بۆ کردەوە .(باران ) خەونێکی خۆشی بینی ، کە بە ئاگا ھاتەوە چووە لای ھاوڕێکانی وخەونەکەی بۆ گێڕانەوە، لە خەونمدا مامۆستا بووم ، لەگەڵ مامۆستاکانی تردا ھەموو پەڕتوکەکانی پۆلی یەکمان سکان کرد و بە قوتابییەکانمان وت کێ ئایپادی ھەیە،بەیانی لەگەڵ خۆی بیھێنێت! چەند خۆشبوو ھەموو ھەیانبوو .بۆ بەیانی ھەمووان ئاپادەکانیان ھێنابوو ناوی خۆشیان لەسەر نوسی بوو . لێمان وەرگرتن و بابەتە سکانکراوەکانمان لەسەر ئایپادی ھەریەکەیان دابەزاند .بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر ئاپیادەکە وانەیان دەخوێند و ھەر لەسەر ئایپادەکەش ئەرکەکانیان دەنوسیەوە,لە وانەی پێنجەمدا پێمان وتن بۆ بەیانی پێویست ناکات جانتا قورسەکانتان بھێنن.چونکە ئێستا ھەموو بابەتەکان لەسەر ئایپادەکانتان ھەن.باران بە پێکەنینەوە وتی:بەداخەوە کە بە ئاگا ھاتمەوە تەماشادەکەممامۆستا نیم وھەروەک جاران قوتابیم!جانتا و ئایپادەکەشم ھەروەک خۆیان ماونەتەوە،ئیتر ھەمووان دایانە قاقای پێکەنین و وتیان:خۆزگە خەونەکەی باران دەھاتە دی بۆ ھەمووان.

Previous
Next
Kurdish