
خۆر نەمریە!.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر
هەزاران چرای کڵپە گرتووە،.
دەریاچە خۆر!
نەمریەکی دوورە،،
ڕەنگاڵە خۆر!
خەوەکان
بە برژانگی تاریکیەوە..
ئەهۆنینەوە،،
گەر ویستگەکانمان ..
لێ تەرەبوون،،
ئاسنی دڵۆپە…
فرمێسک، با قوڵپ بدا..
تا سنووری بەردەڵانی..
هەنگاوەکانی با،،
ڕێبوارێ ..
مانگێکی زەردباوی،،
لە هەردوو دەستا،،
وەک ئەڵماسی دڵی..
ئەدرەوشێنێتەوە،،
تا پرچی ئەو،،
لە ئێوارەیەکی پڕ لە نورا،،
بە ڕوخساری بشەمزێنێ،
چی تووڕدراوێکی..
بەدنەفرەتە،،
مرۆڤ،،،
شرو شیتاڵی..
ڕۆژەکانی ،،
بە تەنافی ڕەشی مەرگەوە..
هەڵواسراو،،
بەڵام، دڵ، خودی خۆی..
خێوەتێکی گەردەلول بردوە..
بونێکی هەڵگەڕاوەشە…
بەنەبوونی ڕوخساری تۆ..
گەرچی ژیانیش..
چنگێ خۆڵی سپیە،
لە سوتووی غەلیۆنی..
ڕۆحا، گەرچی..،
شارە لمەکان..
لە سیحری کزەبای..
چاوەڕوانی..
بیرئەچن ..
گڵۆپەکانیش ،،
ستونی شەقامەکان..
هەڵئەکێشنە ئاسمانێک..
وەک تۆڕە ووشە،،
ئەستێرەکانی ..
دێوجامە گرتوە،،
……………………………………………………………..
وێنەکە تابلۆیەکی نیگارکێشی ئیسپانی
Salvador Dalì / The Rites of Spring