
باران خه‌ناوكه‌ی خوێناوه … ستار ئه‌حمه‌د
چه‌ندین ساڵه
باران دێت و
هه‌ور ده‌ڕوات
مانگ داوی تیشك گرێ ده‌دات
خاك ردێنی درێژ ده‌بێ
ته‌ور ملی ده‌بڕیته‌وه
گوڵ چاوانی ده‌یزوێنێ و
دڕك باڵای به‌لادا دێت
چیا ده‌بێته به‌قرو خوێن
سه‌حرا ده‌گری
كه‌لله سه‌ر له‌ناخیا ده‌ڕوێ
خاك ده‌بێته ئێسك پروسك
باران دێت و
روومه‌تی خاك له‌ئاو ده‌نێ
خۆر ده‌كاته گه‌ردانه‌ی رۆژ
ئه‌ستێره له‌گوێی خۆر ئه‌دات
با ده‌كاته هه‌ناسه‌ی شه‌و
دره‌خت ده‌خاته هه‌ڵپه‌ڕكێ
رووبار به‌سته بۆ مه‌ل ده‌ڵێ
كه‌چی هێشتا
خۆێن له‌نیگای زه‌مین ده‌تكێ
باران له مرۆ تووڕه‌یه
ره‌نگه لافاوێ بهێنێ
له‌جیاتی گه‌ردی رۆژگار‌و
جه‌سته‌ی مه‌ییوی ساته‌كان
چیهان هه‌موو بخنكێنێ
باران له‌ئێمه تووڕه‌یه
بارگه‌ی خه‌م و وه‌یشوومه‌یه
ده‌زانێت به‌یه‌ك تینووین و
كینه‌ی دڵمان نابڕێته‌وه
خوێن ده‌كه‌ینه مه‌زه‌ی شه‌وو
رووناكی زینده چاڵ ده‌كه‌ین
تاریكی بۆ دوارۆژ ده‌درووین
قومێ باران
ناكه‌ینه به‌راتی خاك و
به‌سه‌ر برینی یه‌كترا راده‌بوورین
بۆیه بارا ن
ئه‌مجاره یه‌كجار وه‌ڕسه
له‌بارین و
له‌هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌و
بیره‌وه‌ری
ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره‌و ئاسمان
له‌داخی ئێمه هه‌ڵوه‌ری
ستار ئه‌حمه‌د