مێدیا و شێواندنی زمانی کوردی … سه‌لاح گوڵ ئه‌ندامی
به‌شی یه‌که‌م : به کار هێنانی وشه‌ی ئاراسته
زمان که هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگه بۆ هه‌مو ئه‌دیبان و زمان ناسانی دونیا گرینگه،به‌ڵام له لای کورد بایه‌خێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بگره کورد چیها خوێنی داوه بۆ نه‌فه‌وتانی زمانه‌که‌ی . هه‌میشه کورد پێی وابوه دوژمنه‌کانی له رێگای سرینه‌وه‌ی زمانی کوردی حه‌ولی توانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن ، بۆیه به هاتنه مه‌یدانی مێدیای کوردی ، کورد دڵی خۆش بوو لانی که‌م زمانه‌که‌ی له فه‌وتان رزگاری ده‌بێ .نیمچه حکومه‌تی باشور به پشتیوانی ده‌یان کاناڵی ته‌له‌یزوونی و سه‌دان رۆژنامه و ماڵپه‌ڕی جۆراوجۆر به بودجه‌یه‌کی ئێجگار زۆر یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی زیندو راگرتنی زمانی کوردی بوو به‌ڵام داخ و مخابن مێدیای کوردی به گشتی و به تایبه‌تی چینی به ناو نوسه‌ر و روناک بیری کورد کارێکیان به سه‌ر زمانی کوردی کردوه با به ده‌واری شڕی نه‌کا .کاره‌ساتێکی وه‌ها که به درێژایی سه‌د ساڵ هیچ کات دوژمنانی کورد نه‌یان توانیوه به سه‌ر زمانی کوردی بهێنن له به‌رامبه‌ر چینی روناک بیردا هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌ن و نه خوێنده‌واری کورد ، وه‌ک گۆرانی بیژ و حه‌یران بێ‌ژان ، پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی زمانی کوردی بوون بێ ئه‌وه منهتیک بکه‌ن یان بودجه‌یه‌کیان بۆ ته‌رخان کرا بێ .
زمانێک که ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به کاریان هێناوه راسته‌وخۆ له خه‌ڵکی ئاسایی وه‌رگیراوه بۆیه هیچ ناته‌باییه‌ک له نێوان زمانی خه‌ڵک و زمانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه نابینی . بۆ ئه‌وه بزانین بۆ وینه کورد په‌نجا ساڵ له‌وه پێش چۆنی قسه کردوه هاسانترین ریگه ئه‌وه‌یه بۆ وێنه گوێ بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ک وعه‌لی که‌ردار یان عارف جه‌زراوی و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی خۆماڵی دیکه راگرین. ئێستا رێک به پێچه‌وانه هه‌ر شوێنیک چینی خوێنده‌وار و روناک بیر ( که زۆربه‌یان خۆیشیان پێ ناسیونالیسته ) ده‌ستیان دابێته قه‌ڵم یان گۆرانی‌یان کوتبێ،به زمانێک دواون که له زمانی خه‌ڵکی ئاسایی زۆر دور و بگره له هێندیک جێگا هه‌ر خه‌ڵک تێیشی ناگه‌ن و پێوسته وهرگێریک یارمه‌تیان بدات.لێره‌دا وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک باسی وشه‌یه‌ک ده‌که‌ین که له مێداکانی باشور بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و بابتێک که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن .
بۆ به‌ڵگه چه‌ند نموونه‌یه‌کم له کاناڵ و ماڵپه‌ڕی روداو و کوردستان ٢٤ هێناوه‌ته‌وه .باس کردن له‌و دو کاناڵه گرینگه چوون به بودجه‌یه‌کی ئێجگار زۆر هه‌ڵده‌سووڕێن و خه‌ڵکێکی زۆرسهیریان ده‌که‌ن . شک له‌وه دا نیه به ده‌یان و بگره سه‌دان ماڵپه‌ڕ و ناوه‌ندی هونه‌ری و کولتوری و کاناڵی تهلیزونی هه‌ن که که‌وتونه‌ته گیانی زمانی کوردی به‌ڵام چاوه‌روانی له‌و دو کاناڵه ده‌کرێ لانی که‌م ژیرانه‌تر و قوڵتر له‌و بابه‌ته بڕوانن و یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی نه‌ته‌ویی خۆیان که پشتیوانی له زمانی کوردیه به جێ بهێنن که‌چی به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وانیش شان به شانی ئه‌وانی دی قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه زمانی کوردی به جارێک وێران بکه‌ن . داوا له خوێنه‌ران ده‌که‌م سه‌ردانێکی ئه‌و دو ماڵپه‌ڕه بکه‌ن یان ته‌ماشای کاناڵه‌که‌یان بکه‌ن ، زۆر چه‌توونه هه‌موو رۆژێ لانی که‌م دو یا سێ جار وشه‌ی ئاراسته نه‌بیسی یان نه‌یخوێنه‌وه ئه‌ویش هه‌ر جاره‌ی به مانایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره و جیاواز .
ئاراسته وشه‌یه‌کی فارسیه و ئه‌گه‌رچی له فه‌رهه‌نگی موعیندا مانای جیاوازی بۆ لێکدراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆرتر به مانای جوان کراو یان رێک و پێک به کار دێ و نێوێکیشه بۆ پیاوان .
ئێستا بزانین له زمانی کوردی‌دا ، روداو و کوردستان ٢٤ بۆ وێنه چۆنی به‌کار ده‌به‌ن
١ ، سەركردەیەكی یەكێتی ئاشكرای دەكات كە پێشنیاركراوە لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی عومەر دەبابە، یەكێك لە سەركردە دێرینەكانی یەكێتی، كۆنگرەی چوارەم ببەسترێ. ئاراستەیەكیش هەیە لەنێو یەكێتی كە داوا دەكات قوباد تاڵەبانی كوڕە بچووكی جەلال تاڵەبانی لە هەڕەمی دەسەڵات نزیك بێتەوە . ( روداو)
ئاراسته لێره‌دا وێده‌چێ به مانای ، لایه‌ن ، لاینگر یان حه‌ول و جم و جۆل به کار هاتبێ .
٢، دوای پشتیوانیی ئەمریكا و بەڕەسمی ناسینی قوباد تاڵەبانی وەكو جێگرەوەی تاڵەبانیی باوك و سەرنەگرتنی ئاڵتەرناتیڤەكانی حوكمڕانی، مەسەلەكان بەدوو ئاراستەدا هەنگاو دەنێن . ( روداو )
زۆر سه‌خته کوردێک تێ‌بگا به راستی مه‌به‌ست له دوو ئاراسته چیه ؟! ره‌نگه ئاراسته به مانای ئحتمال بێ واته دو ئحتمال هه‌یه یانیش به دوو هێڵدا ، به دو رێدا .
٣، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات . ( روداو ١٥/١٢/٢٠١٧ )
ئاراسته ئه‌و جار به مانای پێشکه‌ش کردن دێت ، یانیش پیرۆزبایی پێ کووتن .
٤،چیای هەنجیرە دەکەوێتە بەرامبەر خورماتو، زنجیرە چیایەکە دەڕوانێتە سەر ناوچەکە. ئێستا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هاتوونەتە چیاکە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا چەند هاوەنێک ئاراستەی خورماتوو کرا، هێزە عێراقییەکان گومانیان هەیە لەو شوێنەوە هاوەنەکان ئاراستەی قەزاکە کرابێت و هێزە کوردییەکە نەناسراوەکە ئاراستەی کردبێت (روداو١٥/١٢/٢٠١٧ ).
ئاراسته لێره به مانای لێدان ، به‌ره‌و شوێنیک هاویشتن پێکان و تێگرتن به کار هاتوه .
٥، شه‌وی رابردوو 16ـ12ـ2017، له‌كاتی تاوتوێكردنی بودجه‌ی2018 بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاری، په‌رله‌مانتاران گوتاریاندا. مسته‌فا ئه‌لیتا، په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی رووی قسه‌كانی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كرد . ( روداو ١٥/١٢/ ٢٠١٧)
ئاراسته لێره‌دا له جیاتی ( له ) به کار هاتوه .
٦، پارتی پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات (روداو ٢٠/١٢/٢٠١٧ )
ئاراسته لێره به مانای ، پێشکه‌ش کردن یا ناردنی په یام که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه .
٧، خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه كوردیانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن كه مه‌یلیان به‌لای ئێرانه‌وه‌یه قه‌یرانی مووچه‌یان بۆ خۆپیشاندان قۆستووه‌ته‌وه (کورستان ٢٤ ، ٢٠ /١٢/ ٢٠١٧)
ئاراسته ئه‌و جار به مانای ته‌نزیم کردن ، رێک خستن ، ساز کردن به کار هاتوه .
٨، سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌غداد پۆست ده‌ڵێت: “پیلانێكی گه‌وره دژی شاری سلێمانی له ئارادایه و ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك دژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراسته بكات بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌ولێر دابرێت و ناكۆكی له‌نیوان پارتی و یه‌كێتی درووست بكات
ئاراسته وێده‌چێ لێره‌دا به مانای هان دان ، یان به‌کارهێنان ، که‌ڵکی لێ وه‌رگیرا بێ
٩ . فوئاد مەعسووم نامەی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، عەبادی و یوئێن کردووە (روداو ٢١/١٢/٢٠١٧ ),
ئاراسته به مانای ناردنه لێره‌دا .
١٠، مه غدید سه‌پان : دەبی گۆرانیبێژەکانمان لە سەر شانۆکانی ئەوان ناوە ناوە گۆرانی بە زمانی ئەوان بڵێن، دەبی هەندێک لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی، ئاراستەی جەماوەری ئەوان بکرێن. سەرکردایەتی کوردیش شیوەی خەباتی خۆیان بگۆڕن، خوتبەکانیان هەر ئاڕاستەی سیاسییەکان و حکومەتەکان نەکەن و بەشێکی زۆر بۆ جەماوەری ئەوان تەرخان بکەن، ڕوو لە جەماوەری ئەوان بکەن (کوردستان ٢٤. ٢٥/١٢/ ٢٠١٧))
ئاراسته‌ی یه‌که م به جێگای ته‌رخان کردن به کارهاتوه . ئاراسته دوهه‌م به مانای روی قسه کردن ، ده‌ی هه‌وێ بڵێ ، روی قسه‌کانیان هه‌ر له سیاسیه‌کان نه‌بێ
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه لوبنانییه‌كه، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، مووشه‌كیان ئاراسته‌ی پیگه سه‌ربازییه‌كه كردووه بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی به‌دواوه بووبێ.( کوردستان ٢٤ . ٢٣/١٢/٢٠١٧ ) ١١،
ئاراسته لێره‌دا به مانای تێگرتن و لێدانه .
١٢، لە رێگەی كۆمەڵێك خەڵكی عێراقچی كە بەرژەوەندییەكانیان لەوێوە دابین دەكرێ، حیزب و مێدیای ئاراستەكراوی دژ بە خواستەكانی گەلی كوردستانیان بەرهەم هێناوە ( روداو ٨/١/٢٠١٨ )
تێگه‌شتنی مانای ئارستهکراو لێره‌دا به راستی چه‌توونه به‌ڵام ره‌نگه مه‌به‌ستی حیزب و مێدیای سازکراوی لاینگر بێ .
ئەمریکا لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێپێیەکی نەماوە و ناتوانێت رووداوەکان ئاراستە بکات . ( روداو ١٠/١/٢٠١٨ )
ئاراسته لێره یانی کۆنترۆڵ کردن ، له ده‌ست دا بون .
١٣، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چيك، رايگه‌ياند، “به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ى له باره‌ى پشتيوانى له تيرۆر ئاراسته‌مان كراوه، ره‌تده‌كه‌ينه‌وه . ( کوردستان ٢٤ . ٢٧/٢/٢٠١٧ )
ئاراسته لێره‌دا به مانای هه‌ڵبه‌ستن ، درانه پاڵ یان سازکردن به کار هاتوه ، یانی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن .
١٤، تۆماس فریدمان ئاماژه‌ی به گووته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا ،جیمس كلاپه‌ر، كردووه كه جارێكیان گوتوویه‌تی: “ڤلادیمێر پوتین به‌وشیوه‌یه دۆناڵد تره‌مپ ئاراسته ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هه‌واڵگری رووسی بێت ( کوردستان ٢٤ . ٤/٥/ ٢٠١٨)
ئاراسته به مانای ، ناساندن به کار هاتوه
١٤، لەسەر نیگەرانییەكان لەگەڵ ھاوپەیمانەكانمان گفتوگۆ دەكەین، بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ئاڵۆزتر نەبێت و ئاراستەی شەڕی دژی داعش بەلاڕێ دانەبرێت ( کوردستان ٢٤. ١٤/٢/ ٢٠١٨)
خودا عالمه ئاراسته لێره‌دا به مانای چیه ! ، وا وێده‌چێ هێنده مانای جۆراجۆر و بێ بنه‌مایان لێ بار کرد بێ ئیدی داماوه هێزی نه ما بێ و له مانا که‌و تبێ .
سه‌یره ده‌ڵێی قاتی و قڕی وشه‌یه و ئاراسته ده‌بێ هه‌ر که‌لێن و قوژبنێکی زمانی کوردی پڕ کاته‌وه ، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئاراسته له زمانی زاره‌کی و له نێو خه‌ڵکدا جگه له هێندێ مێرمنداڵ که لاسایی زمانی مێدیاکان دەکه نه وه ،که‌س نه به کاری دێنێ و نه قه‌تیش به‌کارهاتوه ، وشه‌یه‌کی هه‌ڵگیراو له زمانی فارسی که به هه‌موو مانایه‌ک و بۆ هەر مەبەستێ به کاری دەبەن .