
لكاندنی ئینگلیز و لكاندنی پارته كوردییه‌كان … سه‌لام ناوخۆش
له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ده‌ی بیسته‌م باشووری كوردستان به ویلایه‌تی موصڵ ناسرابوو . له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ، ویلایه‌تی موصڵ ویلایه‌تێك بوو له ده‌وڵه‌ت . له نیوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می گێتی دا پلانێكی نهێنی له لایه‌ن ئینگلیز و فه‌ره‌نسا داندرا بۆ دابه‌شكردنی كوردستانی عوسمانلی كه بریتی بوو له باكوور و باشوور و رۆژئاوا . ئینگلیز كه ته‌واوی عیراق و باشووری كوردستانی گرت ، ویستی ئه‌و به‌شه به هه‌ردوو به‌شی عه‌ره‌بی : سوننه و شیعه . شێخ مه‌همود ته‌واو دژی ئه‌و هه‌وڵه بوو له هه‌زار و نۆسه‌د و نۆزده‌وه هه‌تا چل و یه‌ك .
له كاتی شێخ –یش كه‌سانێك هه‌بوون له سیاسی و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و لكاندنه‌ی ئینگلیز بوون ، هه‌ر بۆ نموونه زۆربه‌ی پیاوماقووڵ و ورده‌بۆرژواكانی سلێمانی پاش رۆژی ره‌شی ئه‌یلول له به‌ر ده‌رگای سه‌را ، چوون بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ری بكه‌ن له‌و گردبوونه‌وه‌یه . هه‌ر یه‌ك له پیره‌مێرد و فائق بێكه‌س ناویان لێنان
وه‌فدی كوردستان ، وڵات فرۆشان .
پاش مردنی شێخ له كۆتایی په‌نجاكان ، كۆمه‌ڵێك پارتی كوردی به بۆیه‌ی ماركسی ، دروشمی سه‌ره‌كیان هه‌تا راپه‌رین لا مه‌ركه‌زی و ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه . كه‌واته لكاندن ، لكاندنی ئینگلیز جۆرێك بوو له كۆلۆنیالیزم .
دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ، ڕه‌وتێك له پارتی كوردی دروست بوو ، دووره ئایدیۆلۆژیا بوو . ئه‌و ڕه‌وته له ئینگلیز خراپتر ، توندتر بوو . ململانێی حیزبی له شار له شاخ خراپتر بوو . ناتوانین نكوولی له‌وه بكه‌ین مێژووی حیزبی كوردی له شاخ و شار ، مێژووه‌كی پڕ ململانێ بوو ، ئه‌وه‌ی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بوو .
ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕه‌وته نوێیه له‌گه‌ڵ چه‌ند حیزبێكی كۆن گره‌و له سه‌ر عێراقیبوون ده‌كه‌ن . له ئینگلیز خراپتر ده‌یانه‌وێ كورد بۆ به‌غدا ببه‌نه‌وه ، عێراق بكه‌نه بروكسلێكی دره‌وین كه جێی عه‌ره‌ب و كورد و توركمانی تێدا ببێته‌وه . له زه‌مه‌نی پۆست كۆلیانیزمدا هه‌ر كورد بۆته داگیركه‌ری خۆی ، ده‌یه‌وێ نه‌وه‌ی نوێ وا گۆش بكا به عێراقیبوون ، وه‌ك بڵێی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا خۆی بسمیل كردووه و بۆته مرۆڤ جیاوازی له نێو نه‌ته‌وه‌كان ناكات.
گه‌ر بێت‌و ئه‌و بیرۆكه‌ی عێراقیبوونی كوردییه سه‌ربگرێ ، ده‌بێ نیو سه‌ده جارێكی تر بۆ سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزم بگه‌ڕێینه‌وه.