
خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ جه‌سته‌كانی نمایش له‌سه‌ماكانی گروپی له‌یزیندا … ڕێبازمحه‌مه‌دجه‌زا
ئێمه له‌كوردستان زۆر ئاشنای دنیای جه‌سته‌و جوڵه‌وكردارنین ، واته كه‌لتوری ئێمه نه‌یتوانیوه یان نه‌ی ویستووه جه‌سته‌ی هه مه‌جۆربه‌رهه‌م بهێنێت ، له‌به‌رئه‌وه جیاوازیه‌كی زۆر زه‌ق له‌جه‌سته‌یه‌ك بۆجه‌سته‌یه‌كی تر به‌دی ناكه‌ین ته‌نها له‌ئاستی ڕووكه‌شدا نه‌بێت . به‌ڵام كاتێك (جه‌سته/ جه‌سته‌كان ) ده‌چنه سه‌رسته‌یج و بارگاوی ده‌بن به واتاكان وده‌بنه هونه‌ر وكۆد په‌خش ده‌كه‌ن ، ئیتر دۆزه‌كه ده‌گۆڕێت و له‌جه‌سته‌یه‌كی به‌رهه‌ستی رۆژانه‌وه بۆ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ژی له‌كاریگه‌ریه‌كانی ژیان دێنه ناو نمایش و به‌هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێن . هه‌روه‌كو رۆڵان بارت له چاوپپێكه‌وتنێكی تیڤیدا كه تیری ووهن دایش بۆبه‌رنامه‌ی زیك زاك سازی كردووه له‌گه‌ڵیدا به‌ناوی ” ئه‌وجه‌سته‌یه‌ی تێیدا نیشته جێین ” ده‌ڵێت : له‌واقیعدا چه‌ندین جه‌سته‌ی زۆر‌و زه‌وه‌ند هه‌ن ، جه‌سته‌ی مرۆیی زۆرساده، زۆربابه‌تی . زۆر به‌رهه‌ست هه‌یه . خه‌ڵك پێیان وایه ده‌توانن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا لێك بگه‌ن” هه‌رله‌به‌رئه‌وه من ده‌مه‌وێت له‌و نمایشانه‌ی رۆژی 27/3/2018 دا ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بكه‌م بۆ جه‌سته‌جیاوازه‌كانی نمایش ، له‌به‌رهه‌مه‌كانی گروپی له‌یزیندا كه بریتین بوون له سێ پێشكه‌شكردن به‌ناوه‌كانی : ” سه‌مای ئاورینگ، كۆریۆگرافیای هونه‌رمه‌ند ڕووبار ئه‌حمه‌د ” و هه‌روه‌ها سه‌مای “دوودڵ، كۆریۆگرافیای مینا نیاز ” وهه‌روه‌ها سه‌مای كۆتایی جه‌نگ ..كه‌له‌مه‌راسیمی رۆژی جیهانی شانۆدا پێشكه‌شكران .
ئه‌وه‌ی بینیمان له جه‌سته‌كانی ئه‌و نمایشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه ی گروپی له‌یزین ، له‌بۆنه‌یه‌كی جیاواز‌و كات و ساتی جیاواز له دۆخی باوی ژیانكردن له‌م جوگرافیایه‌ی تیای ده‌ژین ، واته له وه‌زیفه‌ی باوی جه‌سته‌كانه‌وه له‌جوڵه‌و كرداره‌كانی ژیانی رۆژانه‌وه كه‌چاومانی ڕام كردوووه په‌ڕینه‌وه بۆ جوڵًه‌وكرداره‌جیاوازه‌كانی نمایش به‌واتایه‌كی تر چه‌ند جه‌سته‌یه‌كی جیاواز له‌بۆنه‌یه‌كی دیاریكراوداو له‌ساتێكی پڕ جه‌نجاڵیدا له‌واتای فیزیكی كه‌له‌ڕوانگه‌ی گشتیه‌وه واتایه‌كی هه‌یه‌و جارێكی تر له‌لایه‌ن نمایشكارانه‌وه داده‌ڕژرێنه‌وه‌و ده‌مانفڕێن بۆناودنیایه‌كی پڕله فنتازیاو له‌وێ جه‌سته‌ی مرۆیی به‌مانا باوه‌كه‌ی دیارنامێنێت و له‌كه‌ره‌سته‌وه ده‌بنه رۆئیاو دووباره ته‌ماشاكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆمرۆڤ و جوانی و میزانسێنی هونه‌ری …
به‌مجۆره له‌جه‌سته‌یه‌كی بایۆلۆژی و به‌رهه‌سته‌كی و ئاسایی و باوه‌وه ، ده‌گوازینه‌وه بۆ جه‌سته‌یه‌كی هونه‌ری و پڕئیستاتیكا و ده‌بێته ڕكابه‌ر له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌یه‌كی : (سه‌ربازی – ئاینی – دۆگم ) و داخراودا …واته له‌م نمایشانه‌دا واتاكان ته‌ژی ده‌بن له ناباو ئیتر ده‌بێت لێره‌دا ملوانكه‌یه‌كی هونه‌ری و به‌ڕه‌گه‌زه هه‌مه‌جۆره‌كانی نمایش بهۆنینه‌نه‌وه و پیرۆزیه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه بۆجه‌سته‌كانی نمایش و جۆرێك له نوێبونه‌وه و ژیاننه‌وه به (دۆگم و دۆكترینه‌وه) به‌مانا هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میه‌كه‌ی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرجێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه به‌كارهێنانی دژه ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و به‌كارهێنانی نۆرمی نوێی فه‌نتازیاو دووباره بیناكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌كوژراوه‌كانی نه‌وه‌یه‌ك و پیشان دانه‌وه‌ی وزه‌ی ئه‌وجه‌ستانه‌ی كه‌له په‌راوێزیشدا ناخوێندرێنه‌وه ، هه‌ربۆیه منی وه‌رگر ناچارم لێره‌وه ئه‌و نهێنیانه
كه‌شف بكه‌م كه‌خوودی نمایش هه‌ڵگریه‌تی واته كه تۆ دژی (تابۆ) و لاسایگه‌ری بیت ،ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی فه‌رهه‌نگی سه‌ماو جوڵه‌و كرداره‌كانی نمایش هه‌مان دۆز و هه‌مان قه‌یران به‌یان بكه‌ین و له‌م ڕوه‌وه جه‌سته‌و مه‌عریفه‌ی جه‌سته‌كان بریتی ده‌بن له :
1- رۆشنبیری جه‌سته‌كان
2- مه‌شقی جه‌سته‌كان ..
3- په‌یوه‌ندی جه‌سته‌كان و باكگراوندی كۆریۆگرافه‌كان ..
من له‌م نووسینه كورته‌دا ته‌نها به‌خێرایی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌م ، مه‌عریفه‌ی جه‌سته‌كان كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه بابه‌تی تویًژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه ، ته‌نها زۆربه‌كوتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری جه‌سته‌كانه‌وه هه‌بێت ، پپێشینه‌ی رۆشنبیری ئه‌م جه‌ستانه له مێژوودا زیاتر بۆ بۆنه ئاینیه‌كان و سه‌ربازگه‌كان به‌كارده‌بران و مه‌به‌ستێكی ئایدۆلۆژی له پشته‌وه بوون ، پاشان به‌جیهانی كراون و له‌مرۆدا توێژه‌ران پێی ده‌ڵێن ئیرۆتیكای جه‌سته‌ی مرۆیی كه بریتی بوون له كۆمه‌ڵێك فیگه‌ری ئیستاتیكای جه‌سته‌مرۆییه‌كان ، جاله‌م سۆنگه‌یه‌وه من هه‌ست به كه‌می وزه‌ی ئه‌و جه‌ستانه‌ده‌كه‌م له‌ڕووی رۆشنبیری جه‌سته‌كانه‌وه‌كه كه ده‌توانرا به‌رله‌هه‌رشتێك ئه‌م جه‌ستانه رۆشنبیربكرێن و ئه‌رك و ئاست و مه‌وداو وزه‌ی خۆیان به‌باشی بناسن و له‌ێوه پچنه ناو مه‌شقه‌كان كه بریتی ده‌بن له ئاسته پراكتیكیه‌كه‌ی رۆشنبیریی جه‌سته‌كان و ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به باكگراوندی كۆریۆگرافه‌كان ، ته‌نها دووسه‌رنجم هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌میان : ئه‌و پێشینه ئیستاتیكی و ئیراده‌ی خۆنمایشكردنه‌ی كۆریۆگرافه‌ره‌كان خۆیان و ده‌رخستنی وزه جیاوازه‌كان كه‌به‌بۆچوونی من زۆر سه‌ركه‌وتووبوون له پیشاندان و پیشخستن و پێشكه‌شكردندا ، به‌ڵام بێ كه‌م و كوڕی نیه‌و ده‌توانرا به رۆشنبیركردنی جه‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ..
دووه‌میان : كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پانتایی نمایش و نه‌بوونی هه‌ناسه‌ی خۆدۆزینه‌وه له‌ناو پانتاییه‌كه‌دا …به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیسان په‌یوه‌سته به ئاستی رۆشنبیری جه‌سته‌كان و بێگومان باوه‌ڕم وایه ده‌توانرا چاره‌سه‌ربكرێت .. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی بینیمان له‌نمایشه‌كاندا جۆرێكیش بوو له مانۆڕێكی ته‌واو ئیستاتیكی ئه‌و كۆریۆگرافانه كه‌له‌ڕێی جه‌سته‌كانه‌وه سه‌رسامیان كردین . له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره نمایشانه ده‌بێت ببنه به‌شێكی زیندوووی فه‌رهه‌نگمان ، منیش وه‌كو به‌رپرسیارێتی خۆم ئه‌وه‌نده‌ی توانام هه‌بوو خوێندمه‌وه به‌و هیوایه‌ی له‌داهاتوودا كاری زیاتریان له‌باره‌وه بكه‌م .
27/3/2018
ڕێبازمحه‌مه‌دجه‌زا