Skip to Content

ئافرەت … چرا رۆژبەیانی

ئافرەت … چرا رۆژبەیانی

Closed
by ته‌مموز 18, 2018 General, Women

ئەو دونیاییە جوان و پڕ سۆزەیە کە هەموو شتێک دەگرێتە خۆی، بەبێ ئەوەی یەک گڵەیی هەبێت و قبوڵ کردنی هەموو شتێک بە جوان و ناشرینی بە خۆشی و ناخۆشی و هەزار شتی تر ئەو دونیا ئارامە ئەو دونیا بێ دەنگ و هێمنە کە هەست بە ژیان ئەکەی ئەو شوێنەیە کە سەرچاوەی داهێنانەکانە، سەرچاوەی هێزو توانایە هەم بۆ خۆی هەم بۆ کەسی بەرامبەر ئافرەت دایکە ئافرەت خوشکە ئافرەت کچە ئافرەت .
ئەو دونیایە سەرجەم خەم و خەفەتەکان، سەرجەم خەونە قەدەغەکراوەکان کە رەگەزی بەرامبەر وای لی ئەکات ببی بە خەونێکی مەحاڵ بۆ ئافرەتی بێتاوان، بەداخەوە بە هەنێ وشە بە هەنێ سەرنج بە هەنێ شتی ناشرین ئەو دونیا جوانە ئەو دونیا خەیاڵی و رۆحیە لەناو دەبەن لەجیاتی دەست گرتن و هاندان، خەم و ئازار دروست ئەکەن و ئەو دونیا جوان و ناوازەیە لەناو ئەبەن. بویە ئەلێم ئافرەت ژیانە ژیانە بە پی ئەو کەسەی کە ئەو دونیایەی ئەوخۆشی و ئاسودەی یان تیک دان و روخانی ئەو دونیا ییە و لەناوبردنی ژیان و هەڵقولانی خەم و ئازار لێرەدا تەنیا هەولی لە ناو بردنی ئەو دونیایە ئەدری نەک جوانتر کردنی ،
من دەلێم با ئەم نیشانە پرسیارانەی لەسەر ژن و کچانی ئێمدا هەن وەلایان بنێین، بەلکو ئالێرەدا، ناوێک بۆ خۆمان بکەین بە ناونیشان و بلێین ئێمە هەموومان پێکەوە هەردوو رەگەز پێکەوە مرۆڤین ، کەواتە با بتوانین پێکەوە تەواو کەری خەون و جوانیەکانی یەکتری بین ، ئەوەی من دەلێم تەنها ئەوەیە بۆ ئێمە ژنان و کچان ناتوانین بچووکترین خەونی خۆمان بەدی بێنین؟ بۆ ناتوانین بەشێک بین لە پرۆسەکان، بۆ نەتوانین ئێمەش بوونی خۆمان لەم کەونەدا بسەلمێنین؟
پرسیار گەلێکی زۆر هەن زۆر جار بەدەم خەیاڵ لەخۆمی دەکەم، ئاخۆ ئەبێت ئەمە تاوانی چی بێت ، دابونەریت دین ، کۆمەلگا یان پەروەردە؟
ئیتر ئەبێت هەموو ئەو نیشانە پرسیارانە لابدەین لەسەر خۆمان تا بتوانین.. بە” نا”یێک بۆ کۆمەلگا بو دابونەریت ئێمە وەک ژنان و کچان مافی خۆمان ئەوێت وەک مرۆڤ نەک وەک رەگەزێکی جیاواز ..

نمونەی سەرکەوتنی ژنێکی بوێر له کتێبەکەی گولێک لە بیابانی ئەفریقا لە نوسینی” وارس دێریا ”
پێمان دەلێت ئافرەت ئەتوانێ شۆرەش بکات ئەتوانێ بەرەبەستی دابونەریت و پیاو سالاری هەتا دوای تێپەرێنێت ..
بۆ من وارس دێریا ئەوهێزەیە کە ئەتوانێت ئەو پەیامە بگەینێت ئێمە وەک ژنان خاوەن هێزین خاوەن توانا و خاوەن خۆمانین ..

چرا رۆژبەیانی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish