گۆڕان له هاوكێشه‌ی گۆڕنكایه‌كاندا … شاخه‌وان سه‌نگاوی
له زۆربه‌یی كاته‌كاندا نادادگه‌ری له كۆمه‌لگاو نه‌شازی له ئیداره‌دان ئیدی خۆویستیبێ یان خۆنه‌ویستی له پرۆسه‌ی حكومه‌تداری ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمێكدا ده‌بێته هۆكارێك له سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌نگی نارازی ، كه ئه‌مه‌ش خۆیی له خۆیدا ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی جیاواز و پارتی نوێ كه له هه‌ناوی ئه‌م ده‌نگه نارازیانه‌وه درووست ده‌بن به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئیداریی وسیاسیی و دارایی و سه‌ربازی كه پارته ده‌سلاتداره‌كان نه‌یانتوانیوه له ماوه‌یی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له پرۆسه‌ی حكومه‌تداری خۆیان هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بده‌ن به‌لایه‌نی كه‌م دابه‌زاندنی سه‌قفی داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ نزمترین ئاستی داواكاریی كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تدارانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌بێ به‌خشینه‌وه‌ی مكره‌مه‌ی حزبگه‌رایه‌تی خۆیان به سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا . هه‌روه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌نموونه وه‌ربگرین كه زاده‌یی له دایك بوویه‌كی پاش ئازاری ناره‌زایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیی بێت ئه‌وا ده‌توانین ژیانی سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش بكه‌ین به دوو قۆناغه‌وه .
قۆناغی یه‌كه‌م له سه‌ره‌تایی درووستبونیه‌وه له 25/7/2009 تا مه‌رگی ناواده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه ده‌توانرێت به چالاكترین قۆناغی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه دابنریت سه‌ره‌ڕایی زۆری به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگای كه‌چی له‌م قۆناغه‌دا گردی زه‌رگه‌ته له گردێكی دارستانیه‌وه ببوو به چه‌قی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌ل ملانیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چی له سه‌ر ئاستی عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان چونكه هه‌ره‌می سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌یانزای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كان بنیات نه‌نراوه وه تاكه‌كانی خواسته ئابوریه‌كان پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه وه‌كو پارته‌كانی تر ، هه‌ر بۆیه ڕێكخه‌ری گشتی ئه‌و ده‌می بزوتنه‌وه‌كه ڕۆژ به رۆژ له گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاویی ده‌نا وه خۆیان به‌دوور ده‌گرت له پاشكۆیه‌تی ، خاوه‌ندارێتییان له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا ده‌كر بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان نموونه‌یه‌كی روونه له به‌رده‌ستمان كه ناكرێت له وه‌ها وتارێكدا ئاماژه‌یان پێبكرێت …
قوناغی دووه‌م یان قۆناغی متبوون كه له پاش كۆچی دوای به‌ڕێز ( نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی یه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌تایبه‌تی تر كه دووباره ئاهێكیان به به‌ر خانه‌ی ڕاپه‌راندن كرده‌وه كه ئه‌م خانه‌یه له زه‌مه‌نی نه‌شیروان مسته‌فادا به ته‌واوه‌تی سڕكرابوو كه ئه‌مه زۆرجار له لایه‌ن كادرانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه به خواستی تاك ده‌سلاتگه‌ری له لایه‌ن رێكخه‌ری گشتیه‌وه وه‌سف ده‌كرا به‌ڵام له ئێستادا ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌و ڕایه‌یی له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی ته‌واو پێچه‌وانه كردۆته‌وه ، چونكه له‌م ماوه‌یی ته‌مه‌نیدا له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه زۆر زه‌وه‌ندانه‌ی كوردستان جگه له به‌یان و به‌یانكاری سه‌ر كاغه‌زه‌كان كه له لایه‌ن خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاته گشیه‌وه ده‌رده‌چوو خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی بۆێرانه‌و جدی نه‌بوونه له سه‌ر كۆیی كه‌یسه‌كان له كات و ساتی خۆیدا و هه‌میشه له هه‌ڵی ئه‌ودابوونه كه كێشه‌كان بسپێرن به كۆبونه‌وه وه كۆبونه‌وه‌ش بكه‌ن له پێناو كۆبوونه‌وه‌دا ، كه ئه‌مه هۆكارێكی گرنگه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه ئه‌مه‌ش به‌ڕونی به ده‌ركه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مانگی ئایاردا . به‌ڵام له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه ده‌توانین بپرسین ئایه خانه‌یی ڕاپه‌ڕاندن پیاداچونه‌وه‌یه‌كی سسماتیكیانه‌ی به هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیدا كردووه به مه‌به‌ستی خۆ گورج كردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و ده‌ست خستۆته سه‌ر برینه‌كانی خۆیی به مه‌به‌ستی سارێژكردنی و هه‌وڵدان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی گۆڕان له هاوكێشه‌ی گۆڕانكاریه‌كاندا ناوچه‌كه‌دا ؟ یان نا ….
شاخه‌وان سه‌نگاوی
shaxewan.saed@gmail.com