
حسن زیره‌ك چریكه‌یه‌ك له‌ویژدان و ئازاره‌كانی تاكی كورد لێكدانه‌وه‌ی/ موته‌لیب سه‌عید عومه‌ر
هه‌موو ده‌نگ و چریكه‌و سۆزیك سه‌دا و هاوارێكه له‌مرۆڤ بوون له‌و خه‌م و ئازارانه‌ی كه مرۆڤه‌كانی دونیا له‌ژیانی كوله‌مه‌رگی و كوێره‌وه‌رییاندا ده‌ریان بریوه ئه‌گه‌رچی شێوازی ده‌ربرینی هه‌ر مرۆڤێك جیاواز تره له ئه‌وی تر شاعیران به‌ووشه هه‌ست و سۆز و په‌یامه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان به‌ده‌نگ و چریكه گوێی بیسه‌ره‌كانیان زاخاو ده‌ده‌ن , له‌ناو كولتوور‌و ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاندا زۆر ده‌نگی ناسراو دیار هه‌یه كه بیسه‌رو بینه‌رێكی یه‌كجار زۆریان هه‌یه , له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی حسن زیره‌ك یه‌كێكه له‌و ده‌نگانه‌ی چ له‌سه‌رده‌م و چ دوای خۆی توانی ببێته ناسنامه‌و ناسینی ده‌نگ و سه‌دایه‌كی تایبه‌ت لای بیسه‌رو هه‌واداره‌كانی , وه‌ك چۆن هه‌ندێك تێكستی شاعیرانی كورد زیندو نه‌مر ماوه‌ته‌وه له‌نمونه‌ی هۆنراوه به‌رزه‌كانی نالی ,حاجی قادری كۆیی , سالم , عه‌بدوڵا گۆران , شێخ نوری شێخ ساڵح , بێكه‌س..هتد , چریكه‌ی حسن زیره‌كیش یه‌كێكه له‌و ده‌نگانه‌ی بۆ ماوه‌ی په‌نجاڵ دوای نه‌مانی هێشتا له گورٍه و بره‌و دایه ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گۆرانكارییه له‌ژیانی كۆمه‌ڵی كوردی به‌ركه‌وتنی به‌دیارده‌ی به‌جیهانیبوون سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ئامڕازو ته‌كنیكی نوێ, ده‌نگی نوێ هێشتا زمانه ساده‌و چریكه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی تایبه‌ته‌كه‌ی حسن زیره‌ك له‌گوێی بیسه‌ران و هه‌وادارانیدا كاركرد و سه‌نگی خۆی هه‌یه بۆ سه‌لماندن و ده‌رخستنی ئه‌م رٍاستیانه‌ش ده‌كرێ شیكارییه‌كی كورت بۆ هه‌ندێ به‌سته‌و مه‌قام و میلۆدییه فۆلكلۆرانه بكه‌م كه‌له ده‌روونه پڕ له ناكامه‌كه‌ی حسن زیره‌كدا دروست بوون و گوزارشت له‌هه‌ست و خه‌مو ناسۆرو ده‌رده دڵیه‌كه‌ی لایه‌ك و توانا خودا پێدراوه‌كه‌ی ده‌كات وه‌لێ گفتوگۆ كردن و نووسین له‌باره‌ی توانا‌و ده‌نگ و چریكه‌ی حسن زیره‌ك هه‌ڵگری ده‌یان لێكوڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه له‌م وتاره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نیه شیكارییه‌كی ووردو فراوان له‌مه‌ر ژیان و كۆی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه بكه‌ین .
ئه‌ز له‌م خوێندنه‌وه‌مدا چه‌ند سه‌رنج و بۆچوونێكی كورت له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ستو سۆز و ئه‌و ده‌ربرینانه ده‌ده‌م كه به‌هه‌ستێكی قوڵ و خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئینسانی حسن زیره‌ك به‌درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ری و توانای له‌ڕاده به‌ده‌ركه‌ی چرٍیوێتی له‌كاتێكدا تا له‌ژیانیشدا بووه زۆر كه‌م له هونه‌ر دۆستان و شه‌یدایانی ده‌نگی له‌ناڵه‌و چریكه ویژدانیه‌ی حسن زیره‌ك تێنه‌گه‌یشتن , حسن زیره‌ك ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌رفه‌تی نه‌بوو وه‌ك مرۆڤێكی كورد ژیانێكی شایسته بژی وێڕای نه‌بوونی خوێنده‌واری و ده‌رفه‌تی ژیان به‌ڵام به‌هره‌مه‌ند و داهێنه‌ر له رٍێكخستنی به‌ند , و ووتنی هه‌ڵبه‌ست و چڕینی مه‌قامو گۆرانی .
هه‌ر وه‌ك زیره‌ك خۆی له‌یه‌كێك له‌تۆماره ده‌نگییه‌كانیدا ده‌ڵێََت هونه‌ر له‌نێو كوردا بایه‌خی نیه , هونه‌ر له‌نێو كوردا قه‌دری نه‌ما , هونه‌ر بۆ من به‌هره‌یه‌كی نه‌دا , هونه‌ر بۆ من كارێكی نه‌كرد كه به شوێنیا بچم چوون كوردم و به‌زمانی كوردی قسه ده‌كه‌م .
حسن زیره‌ك ئه‌گه‌رچی هونه‌ره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك وه‌ك مرۆڤێكی ساده‌ش لێیان نه‌روانیوه چ جای ئه‌وه‌ی له‌به‌هره و چریكه‌و توانای به‌رزی حسن تێبگه‌ن هه‌ر بۆیه سكاڵا‌و ده‌رده دڵی خۆی له‌وه‌دا ده‌رده‌برێت كه كورده به‌زمانی كوردی ده‌دوێت وه‌گه‌ر نا زیره‌ك كوردێكی بێ غه‌لو غه‌ش و ڕه‌سه‌نه ته‌نانه‌ت به‌هۆی كورد بوونیه‌وه دووچاری زۆر ده‌رده سه‌ری و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و ئازار بۆته‌وه .
قه‌ت له‌دونیادا نه‌بوو بێجگه له‌ناخۆشی به‌شم
ئه‌ی خودا چه‌ند به‌د به‌خت و چه‌ند چاره ڕه‌شم
سه‌رده‌مێك ئاواره بووم و موده‌تێكیش ده‌ربه‌ده‌ر
قه‌ت نه‌مدی ڕووی ئاسووده‌گی هه‌ر تووشی گێره‌و قه‌ر قه‌شم
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خه‌م كه‌سه‌ر و ته‌نیایی و نائارامیه زیره‌ك دڵێكی شه‌یداو سه‌ره‌ڕۆی هه‌یه هه‌میشه دیده‌و هه‌ستو گیانی لای شۆڕه ژنی چاو مه‌ست و كیژی كوردی كورده‌وارییه حه‌ز ده‌كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گفت‌و گۆی له‌گه‌ڵ بكات .
نام دوێنی بۆچیم نامدوێنی , بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئه‌گه‌ر بێ‌و بمدوێنی ,نام ڕه‌نجێنی , نام شه‌مزێنی , رۆح ده‌ده‌م له‌مزگێنی , سه‌ر ده‌ده‌م له‌مزگێنی
ئه‌م چریكه‌یه به‌رله‌وه‌ی ده‌ربرینی هه‌ستێكی جوانه له‌ناخی په‌نگخواردووی مرۆڤێكی ئاشق به‌كیژه كوردێكی چاومه‌ست له‌هه‌مانكاتدا داواكاری و گرفتاری زامێكه بۆ دڵداره‌كه‌ی هیچ نه‌بێت بزه‌یه‌كی بۆ بكات تا ئاخ و ناڵینه‌كه‌ی كه‌م بێته‌وه و ئوقۆه بگرێ ئه‌و چریكه‌یه‌ی كه‌ژو دوڵ و به‌نده‌نه‌كان پڕ له‌ناڵین ده‌كات به‌ڵام خانمه‌كه‌ی بێئاگایه و له‌سه‌ر كه‌شی خۆی ناكه‌وێ .
گه‌ر بێت و بمدوێنی نام رٍه‌نجێنی ,نام شه‌مزێنی , رۆح ده‌ده‌م له‌مزگێنی , سه‌ر ده‌ده‌م له‌مزگێنی
له به‌ندی یه‌كه‌م گرفتاری ئه‌وینێكه به‌ده‌ست دڵداره‌كه‌ی ,له‌به‌ندی دووه‌م ئه‌گه‌ر بێت بمدوێنی نامره‌ٍ نجێنی بۆیه ئه‌گه‌ر بیدوێنێ گیانی ئاسووده ده‌بێت سه‌بوری و مزگێنیه‌ك ده‌بێت بۆی .
حسن زیره‌ك وێرای ئه‌وه‌ی وه‌ستایه‌كی شاره‌زا بووه له‌ڕێكخستنی به‌ندو ووشه‌و یاریكردن به‌ده‌نگی له هه‌مانكاتدا له‌چرینی گۆرانیی شاد دا توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه له‌وه‌سفكردن و پیا هه‌ڵدانی به‌ژن و له‌نجه‌و ر ٍه‌وتی كیژی كورد و وڵاتی كورده‌واری .
له‌گۆرانی ئه‌رێ لاده ,لاده , رٍووبه‌ند په‌شمینه وێنه‌یه‌كی تری جوانی ژن و سروشتی كورده‌واری به ده‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی ده‌كێشێت به شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی كیژی كورد كاتێك له‌كانی به‌له‌نجه‌و لار ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و ماڵ ئه‌و دیمه‌نه هه‌ستو هۆشی حسن بردووه .
ئه‌ی كیژی لادێ بانه‌و دارستان , كاسپی تۆم ساڵێ مازووه و گه‌ڵووان
ئه‌ی كیژی لادێ محاڵێ مه‌نگۆر , من بۆ تۆ نه‌مام شۆخی جگه‌ر بڕ
ئه‌ی لاده ,لاده رٍوو به‌ند په‌شمینه , رٍوو به‌ند په‌شمینه خوێنت شیرینه
حسن زیره‌ك گۆشكراو په‌روه‌ده‌كراوی ژینگه‌و ژیانی كورده‌واری یه ئه‌وه‌تا له‌ناو هێنانی سه‌ربان و ماڵ و ماڵیات , و دارستان و مازوو , گه‌ڵا دا وورد و به‌سه‌لیقه‌یه , وێرای ئه‌وه‌ش كیژی لادێ وه‌ك مرۆڤێك به‌شێكه له‌گیان و بیری حسن زیره‌ك و له‌هه‌ست و ده‌ربرینه‌كانیدا جوانترین پێناسه‌و وێنایه‌كی به‌رزی هونه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه .
له‌داڕشتن و وێنه‌گرتنی سروشتی خاكی بۆكان و ده‌وروبه‌ریدا زیره‌ك مرۆڤێكی بیر فراوان و شه‌یداو سه‌ودا سه‌رێكی یه‌كجار ئاشق و كارامه بووه چ له‌رێكخستنی ووشه‌و چ له‌ناسینی ده‌وروبه‌ری ناڵه‌شكێنه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی نزیك یان به‌رامبه‌ر ناڵه شكێنه‌ی بۆكانه .
ده‌چمه سه‌ر ناڵه‌شكێنه به‌رامبه‌ر به بۆكانێ
یاری من هه‌ر نه‌جیبه باریكه و نه‌شمیلانێ
بمرم كورتێ خاڵ دانه دانێ .
ده‌چمه سه‌ر ناڵه شكێنه به‌رامبه‌ر میاندواوێ
ئه‌شقی باڵای لێو ئاڵ بووم كولمَه‌ی گوڵی سێڵاوێ
دونیا‌م بێوی من ناوێ .
حسن زیره‌ك زۆر سه‌و داسه‌ر و شه‌یدایه تا ئه‌وپه‌ری مرۆڤبوون ئه‌شقێك تژی له‌ژیان نه‌ك ته‌نها بۆ جه‌سته و ئاره‌زووی ژن به‌ڵكو به‌گیان شه‌یدای جوانی سروشتی كوردستان و كورده‌واری و ژنی كورده چونكه ئه‌شقه‌كه‌ی زیره‌ك هه‌ستێكه بۆ ژیان دروست بووه ئه‌و هه‌سته‌ی له‌منداڵیه‌وه تا مردن ده‌نگ و ناڵه و خه‌مه‌كه‌ی له ناخێكی پاك له‌ژیاندۆستی ,خۆنه‌ویستی و مرۆڤدۆستی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه .
ده‌ستم به‌دامێن قوربان ده‌گ یارم كه‌مبارت
چونكه به‌گزاده‌ی ده‌بمه نۆ كه‌رت
ده‌یجا لوتفت بێت مردم سندوقی سه‌رت
لای لای سوره گوڵ , چۆنت ڕاژێنم
ئیجازه‌م بده سه‌ر په‌نجه‌م بێنم
وات ڕاده‌ژینم ڕاتنه چڵه كێنم
حسن زیره‌ك ته‌نها خاوه‌نی چریكه‌یه‌كی ئه‌فسوناوی نیه به‌ڵكو یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چرینی هه‌ڵبه‌سته‌كانی شاعیرانی كورده به ده‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی , لایه‌نێكی تری توانای ئه‌و هونه‌رمه‌نده زیندو كردنه‌وه به‌رهه‌می فۆلكلۆر و بایه‌خدان به‌م ڕه‌هه‌نده گرنگه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ مرۆڤێكی بێكه‌س و بێ لانه‌و سه‌ر هه‌ڵگرتوو به‌ڕاستی جێگه‌ی تێرامانه, حسن زیره‌ك ئه‌و مرۆڤه داهێنه‌ره نه‌خوێنده‌واره له‌و سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ژیانه پر كوێره‌وه‌رییه دێت و چه‌ندین به‌ندو به‌سته‌و میلۆدی كوردی زیندو ده‌كاته‌وه له‌فه‌وتان ده‌یانپارێزیت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له به‌هره‌و زیره‌كی ئه‌و مرۆڤه كورده .
به‌داخه‌وه حسن زیره‌ك ئه‌گه‌ر كورد نه‌بووایه دڵنیام له نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بوایه هیچی كه‌متر نه‌بوو له شكسپیر , چاپلن و بۆ دلێری شاعیری ناوداری ئینگلیز ئه‌وان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و شارستانیه‌ت و ئه‌رشیفیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پارێزراون به‌ڵام زیره‌ك له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌ست و له‌هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌موار , وڵاتێكی پر له‌سته‌م و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیا .
خه‌سڵه‌تیكی تری به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ی حسن زیره‌ك ئه‌وه‌یه ده‌نگێكه زیاتر له‌زه‌مه‌نێك و سه‌رده‌مێك به‌رده‌وامی هه‌یه , حسن زیره‌ك ده‌نگێكه سنور برٍ و رۆیشتوو به‌ناو وڵاتێكی تر و كه‌لتوورێكی تر ناسینی ئه‌و ده‌نگه به‌ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس و عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌سه‌ر ئاستی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر زیاتر ناسراو بێت , له‌مانه‌ش زیاتر حسن زیره‌ك چریكه یه‌كه گوزارشت له ویژادن , و ئازار , و نه‌هامه‌تیه‌كانی تاكی كورد ده‌كات له‌ته‌واوی خاكی كوردستان .
چ سرێكه له‌دلمَا یه بیڵێم و زمان ئه‌سوتی
بیشارمه‌وه نه‌یبێژم , مێشك و ئێسقان ده‌سووتێ
زۆر شت هه‌یه بۆ وتن به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌رزشی نه‌بێت , ئه‌و سڕه‌ی له‌ده‌روونی حسن زیره‌ك دایه ته‌نها په‌روه‌ردگار ده‌زانێ چییه ئه‌و نهێنیه هێنده به‌ژان و ناسۆره ته‌نانه‌ت توانای نیه به‌زمان ده‌ریبرێت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دركاندنی زمانی بسوتێت ئای چ سرێكه خودای گه‌وره مه‌گه‌ر تۆ بزانی چ نهێنی , و خه‌مو كه‌سه‌رێكی قوڵی له‌ده‌روونیدا په‌نگی خواردۆته‌وه .
له‌نێوان ئه‌م دوو ڕاو هه‌سته ئازار چه‌شتووه‌دا دوو دڵ ڕاماوه ئه‌گه‌ر بیشارێته‌وه نه‌یبێژێت مێشك و ئێسقان ده‌سووتێت بۆیه ئه‌گه‌ر نهێنیه‌كه بدركێنیت ئاگره‌كه‌ی ده‌روونی داده‌مركێت .
له‌یادی كۆچی دوایی په‌نجا ساڵه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌ی كورد درود بۆ گیانی پاك و هه‌ستی به‌رز و هونه‌ری به‌رزت , ئه‌ز دوای زیاتر له 45 ساڵ گوێگرتن له‌ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ڕام وایه ئێمه‌ی بیسه‌ر, و هونه‌ر دۆست و هه‌وادارانی ده‌نگی حسن زیره‌ك تا ئێستا نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست زیره‌ك بناسین ئه‌و كاته له‌ناسینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تێده‌گه‌ین كه‌بتوانین چه‌ندین لێكوڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌دواچوون به نێو كانیاوی پرٍ له مرواری ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌دا بكه‌ین .
