
هاوار و ئاگاداری یەک بۆ خاوەن دوکانەکانی قەیسەری نەقیب و شوێنەوارە کوردی یەکان لە شاری سلێمانی و بازاڕەکانی
هاوڵاتیانی بەرێز و دڵسۆزانی بە ئەمەکی شار
هەروەک و لە هەواڵەکان بینیتان و بیستتان. کە لە هەردوو شاری. هەولێرو کەرکووک کاری تێکدەرانەو سووتان لە بازاڕو شوێنەوارە کۆنەکانی ئەو دوو شارە ڕووی داوە، ئەمە دەستی ئەنقەست میتی تورکیا و بە ئاگاداری خائین و خۆفرۆشەکانی کورد دەچێت بە ڕێوە.. هیوادارین چاوکراوەو وریا وهوشیاربن لە ئاست ئەم ماڵوێرانیە کە بە دەستی ئەنقەست دەکرێت …خۆ ئامادەکردن دژ بەو کارە وەک دانانی کامێرای چاو دێری…. کەرەستەی پێویست لە هەڵگیرسانی هەر سووتان و ئاگر کەوتنەوەیەک…. چونکە گەر لە ناو قەیسەری نەقیب ئەو کارە ڕوو بدات دەبێتە ماڵوێرانی زۆر کەس و تێکدانی شوێنەوارە کانمان و زۆر دوور نی یە ببێتە کارەسات…. دوژمن لە فرسەتێک دەگەرێت و دەیەوێت ئەو کارانە ئەنجام بدات.
تکایە ماڵ و حاڵ و قووتی خۆت و وڵاتت بپارێزە.
خەمخۆرێکی نیشتمان و خەڵک