
تەوەرەی دەنگەکان سەبارەت بەکاری هەروەزی … نووسەر ( سەلام عەبدوڵا )
کورتەیەك بۆ ناساندنی هەرەوەزی :
هەرەوەزی دیاردە و بوونێکی مێژوویی و جیهانیی هەیە، هەرچەندە زۆر جار ڕەنگ و دەنگی سەردەمی سەرهەڵدانەکەی خۆی گرتووە؛ هەندێك جار وەك خۆکۆمەکیی ئایینی گروپە ئایینی و ڕێڕەوییەکان دەرکەوتووە و هەندێك جار وەك خۆکۆمەکیی خێڵەکی و گوندەکان دەرکەوتووە و هەندێك جاریش وەك خۆبەسێی کۆمەڵە هاوچەرخەکان لە سەردەمی جەنگەکان و قاتوقڕیی وشکە ساڵەکان دەرکەوتووە، بەڵام لەنێو هەموو سەردەمەکان هەرەوەزی و بیرۆکە و ئاوەزی ژییانی هەرەوەزیی بەجۆرێك بوونی هەبووە .
لەنێو ئەم ڕۆژگارەش لە هەرێمی کوردستان خەریکە لەنێو دەروونی قەیرانە ئابووریی و کو‌لتووریی و مۆڕاڵیی و ڕامیاریی و جەنگیی- سەربازییەکان بەجۆرێك هەروەزییەکان و بیرۆکەی هەرەوەزی کۆمەڵایەتیی وەك ئەڵتەرناتیڤێك خۆی دەردەخاتەوە. سایتی دەنگەکان وەك بڵندگۆی دەنگە ڕۆشنبیر و ڕەخنەگر و ناڕازی و بەهەڵوێستەکان بۆ ڕۆشنایی خستنە سەر مێژووی بزووتنەوە و بیرۆکە هەرەوەزییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئەم تەوەرەیەی بۆ گفتۆگۆ و لێدوان لەو بارەوە کردووەتەوە، بە هیوای سەرهەڵدان و درووسبوون و دروستکردنی دیالۆگ و لێدوانیی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی لەبارەی هەرەوەزی و بزووتنەوەی هەرەوەزی وەك ئەڵتەرناتیڤ.
لێرەدا بە زنجیرە وەڵامی نووسەران و چالاکوانانی بواری هەرەوەزی بڵاو دەکەینەوە.
دەنگەکان- سەرەتا خۆتان بە خوێنەران بناسێین و ئامانجی خۆتان لە چالاکی هەرەوەزی ڕۆشنبکەنەوە؟
سەلام عەبدوڵا:
ئامانجی من بریتیه له وڵامدانێكی عه‌مه‌لی و رادیكاڵ به سیاسه‌تی چاوچنۆك و وێرانكارییانه‌ی لیبرالیزمی نوێی حكومه‌تی سه‌رمایه‌داران و بازاڕه ئازاده‌كه‌یان و پێگه‌یاندنی(تاكی هه‌ره‌وه‌زی) وه‌ك به‌رزترین نموونه‌ی مرۆڤ. خه‌ڵك به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ خۆی رێكبخات و له‌هه‌ر بوارێك پێداویستی هه‌بوو، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بڕیاربدات و به‌خۆی پڕیانبكاتهوه، واته حكومه‌تی راسته‌خۆی خه‌ڵك. به‌م شێوه‌ش ولامی پڕ پێستی كۆبوونه‌وه بێسه‌روبه‌ر و جه‌واشه‌كاری حزبه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی سه‌ر به‌م كۆمپانیا و ئه‌و بانق و خانوبهر و سیاسه‌ته‌كانیان دژ به خه‌ڵك(زیادكردنی باج، ده‌ستگرتنه‌وه، راگرتنی خزمه‌تگوزاری، فرۆشتنی كه‌رته گشتیه‌كان، ئازادی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی، قه‌رزارباركردنی هێزی بیر‌و بازوو) و گفتوگۆی به‌ناو (رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس) دوور له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك وهه‌موو سیاسه‌ته جاهل و فاشیله‌كانی حكومه‌ت(په‌رله‌مانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و رێككه‌وتنی ئهكسپایهر)به‌ڵام پشتیوانی هێزه ئیمپریالیسته‌كانی هه‌یه كه وه‌ك(چه‌كدار)ته‌ماشایان ده‌كه‌ن و بنكه‌ی سه‌ربازی و بۆ جه‌نگه‌كانی داهاتوو. هه‌روه‌زی وڵامه به هه‌موو بارودۆخی سته‌مكاری دژی خه‌ڵك
دەنگەکان- سەرەتا و بیرۆکەی هەرەوەزییەکانی خانەقین بۆ کەی دەگەرێتەوە ؟
سەلام عەبدوڵا:
له راستیدا پاش ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ڵمانیاوه ساڵی 2005هه‌وڵم دا له چه‌ند بوارێك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ره‌وه‌زی پێكبهێنرێت وه‌ك: بنكه‌ی هه‌ره‌وزی(جیڤارا) بۆ لاوان، هه‌ره‌وه‌ی پزیشكی(د. ئه‌حمه‌د فه‌همی) بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رێوه‌ی ده‌برد، هه‌ره‌وه‌زی كۆپیكردن و وێنه‌گرتن و خۆراك و كه‌لوپه‌ل و ته‌نانه‌ت بنكه‌ی به‌كاربردن به رێككه‌وتن له‌گه‌ل جووتیاره شوعییه‌كان له‌ناو باره‌گای حزبی شوعی، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ریان نه‌گرت.
دەنگەکان- هەرەوەزییەکان لە چ ئاستێکدان و لەنێو کامە بوارەکانی ژیان سەریانهەڵداوە و جێکەوتە بوون ؟
سەلام عەبدوڵا:
رێكخستنی كاری هه‌ره‌وه‌زی زۆر سه‌خته و پشوو و كات و كادر وتوانا و شوێنی ده‌وێت. له شوێنی نیشته‌جێبوونم له‌سه‌ركه‌وتن(مه‌لا عه‌زیز) پێویستیمان به درووستكردنی قوتابخانه هه‌بوو. به‌م بۆنه‌یه له‌گه‌ل دانیشتوان گفتوگۆم كرد و تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته داوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بكه‌م و نزیكه‌ی 40-45 كه‌س ئاماده‌بوون كه زۆربه‌یان كرێكار، ئۆستا و بێكار و پێشمه‌رگه بوون. هه‌موومان رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ره‌وه‌زی ئه‌ركه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: 1- كرێكار و ئۆستاكان ئاماده‌یی خۆیان ده‌رخست. 2- بڕی 25 هه‌زار دینارمان دیاریكرد بۆ به‌شداری هه‌ر خێزانێك. پاشان به به‌شداری ده‌یان هاورێ و براده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كه‌سانی به ویژدانی شار و كه‌سوكارم هه‌نگاو به هه‌نگاومان بڕی‌و سه‌ڕه‌ڕای باو باران و سیرما، گه‌یشتووین به ئه‌نجامدانی نیوه‌ی كاره‌كان و هه‌ر له كاری درووستكردنی بنمێچ رزگارمان ببێت، ئیدی كاری كاره‌با، دانانی ده‌رگا و په‌نجه‌ره(ئاماده‌كراون) و چیمنتۆریزیكردنی زه‌وی به زووترین كات ئه‌نجامده‌ده‌ین.
دەنگەکان- ئایا هەرەوەزییەکان تەنیا هەروەزیی خزمەتگوزارین یان بەرەو بەرهەمهێنانیش هەنگاونراوە ؟
سەلام عەبدوڵا:
نه‌خێر: بێجگه له قوتابخانه‌كه، چالاكی بۆ كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ناو شاریش كرد: (سه‌ردانی پزیشكه‌كانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری خه‌ڵكی هه‌ژار بكه‌ن و له نرخی سه‌ردانیان له 15 هه‌زار دیناره‌وه بكه‌ن به 10هه‌زار دینار و، سه‌ردانی سه‌رتاش و نانه‌واخانه و شوفێرهكانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نیو تاق له رۆێكدا هاوكاری هاوڵاتیان بكه‌ن). له كتێبخانه‌ی گشتی شار خولی به‌هێزكردنی قونابیان له زمانی ئهنگلیزیمان كرده‌وه و قوتابییه‌كی زۆر به‌شداری ده‌كه‌ن. هه‌روا ئاوه‌ڕۆ و چیمنتۆریزكردنی شه‌قامێك ته‌واو بوو، خانوویه‌ك له درووستكردندایه، چیمنتۆریزیكردنی دوو ماڵ و 20 كچ فێری چنین بوون و بۆ سبه‌ی (سناره و صوف)مان بۆ 20 قوتابی ئاماده‌كردووه بۆ فێربوونی چنین، دوێنێ پاش گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل بڕیارمان دا (صندوقی هه‌ره‌وه‌زی بۆ هاوریكاری) دامه‌زراند و 10 كه‌س به‌شداری كرد و زۆری تریش له‌گه‌ل وه‌رگرتنی موچه‌كانیان، به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ كتێب و چیرۆكی منداڵان كڕی بۆ ئه‌وه‌ی (هه‌ره‌وه‌زی كتێب بۆ منداڵان)دامه‌زرێنین و، قه‌ڵه‌می ره‌نگ و باستیل و وه‌ره‌قه‌مان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فێری وێنه‌كێشان بكرێن. هاوكات هه‌ره‌وه‌زی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌بواری كشتوكاڵیش له‌لایه‌ن 5 خێزانه‌وه دامه‌زرا(نامه‌وێت باسی وهردهكارییهكان بكه‌م). له‌هه‌ركوێ و له هه‌ر بوارێك بتوانین هه‌ره‌وه‌زی رێكده‌خه‌ین. بۆ نموونه له گه‌ڕه‌كی كه‌ڵات پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل نزیكه‌ی 15 گه‌نج، بڕیاریاندا ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان و یاریگا به‌هه‌ره‌وه‌زی درووستبكه‌ن و، له گه‌ڕه‌كی دارهكوناره دانیشتوانه‌كه‌ی به‌خۆیان زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان چه‌و ریزكرد. له‌درێژه‌ی ئهك كارانه و گفتوگۆكانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند، چه‌ندین هاوڕێ له كفری دهستیاندكردووه به درووستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك به هه‌ره‌وه‌زی و خه‌ریكی درووستكردنی باخچه‌ی مندالانن به‌هه‌مانشێوه.
دەنگەکان- تێگەییشتن و پێشوازی و ئامادەیی خەڵك لە هەرەوەزییەکان چۆنە ؟
سەلام عەبدوڵا:
بێگومان ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێشوازیان له هه‌ره‌وه‌زییه‌كان نه‌كردایه، نه‌مانده‌توانی له ماوه‌یه‌كی وا كورتن ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه بنێین، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد، ئاسان نیه. به گژداچوونی ده‌سه‌ڵاتی موڵكایه‌تی تایبه‌ت و كلتوور و فكر و ره‌وشتی هه‌زاران ساڵه، جه‌نگێگی زۆر قورسه و پێویستی هه‌یه به ئاماده‌بوونی رۆژانه له‌ناو خه‌ڵك و به پشوو درێژی، روونكردنه‌وه و گفتوگۆی زۆر هه‌یه.
دەنگەکان- ئەوانەی کە زیاتر چالاكانە بەشداریدەکەن و کۆمەکی هەرەوەزییەکان دەکەن، سەر بە کامە چین و توێژی کۆمەڵن؟
سەلام عەبدوڵا:
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كرێكار، كارمه‌ند، پێشمه‌رگه، بێكار و كه‌سایه‌تی چه‌پ، به‌ڵام لهدهرهوهشیانهوه، خه‌ڵكی تریش به‌شداری ده‌كه‌ن.
دەنگەکان- کاردانەوەی دەسەڵات تاکو ئێستا چی بووە، پشتیوانی یان دژایەتی ؟
سەلام عەبدوڵا:
كاری هه‌ره‌وه‌زی خۆبه‌خش زۆر باڵابه‌رزه، بۆیه زه‌حمه‌ته لایه‌نێك له دژی راوه‌ستێت. له هیچ حزب و لایه‌ن به حكومه‌تیشه‌وه رێگری نه‌كراوه، به پێچه‌وانه‌وه، زیاد یان كه‌م هاوكاریان كردووه یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و هاوكاری ناكه‌ن. ئێمه پێویستیمان به(دانپێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی)هه‌یه له‌ناو خه‌ڵك و به حزب و لایهنهكانیانهوه.
دەنگەکان- چاوەڕوانی یان ئومیدی پەرەسەندن و بە ئەڵتەرناتیڤبوونی هەرەوەزییەکان چەندە و بەخۆت چۆن ئەو پرسە دەبینیت ؟
سەلام عەبدوڵا:
ئومێدی زۆرم هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمه له 28/11/2016 ده‌ستمان به‌كاری هه‌ره‌وه‌زیی كردووه، به‌ڵام هێشتا له شار و لادێیهكانیتر به‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاوی جددی نه‌نراوه. حزبه چه‌په‌كان له خه‌وێكی قووڵدان و فێری دانیشتنی ناو مقرهكان و فره‌بێژی كۆبوونه‌وه بێ به‌رهه‌مه‌كان بوون، دوورن له جه‌ماوه‌ر و پێداویستیه‌كانیان، زۆر به‌رپرسیش هه‌یه له خه‌یاڵیش بیری له‌لای كلتوور و تاك و كادر و فكری هه‌ره‌وه‌زی نیه، له گوێی 100 گادا نووستوون. ده‌بێ كاری زۆرتر و زۆرتر بكرێت. ده‌بێ بڵێین ده‌ریایه‌ك خوێن رژاوه له‌پێناوی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌مه‌ش واته په‌ویه‌ندی و ژیانی هه‌ره‌وه‌زی. كاری هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وایه بۆ پێگه‌یاندی هاوڵاتی و كادری هوشیار و لێهاتوو بۆ ئازادی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكات زه‌مینه‌یه‌كی عه‌مه‌لی زۆر له‌باره بۆ یه‌كگرتنی هه‌ر ده‌نگێكی ژیان و كاری هاوبهشخواز.
دەنگەکان- دوا وتە، دەخوازێت چی بە خوێنەران و خەڵکی نەدار و بێمووچەکراو بەتایبەت جوتیاران و کرێکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان بڵێیت ؟
سەلام عەبدوڵا:
له هه‌موو بوارێك هه‌ره‌وه‌زی دابمه‌زرێنن، جووتیاران له‌ناو ئاواییه‌كانیان كه‌سوكاری یه‌كترن و پێكه‌وه ده‌ژین و چاره‌نووسیان پێكه‌وه گرێدراوه، حه‌قوایه ئه‌نجوومه‌نه‌كان ببن به ئه‌نجوومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه‌كان ئازاده‌كان و به‌م چهكهش رێگری بكه‌ن و هه‌وڵی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و رێگری له ده‌ستدرێژی كۆمپانیه‌كانی نه‌وت و گاز بكه‌ن. كرێكاران، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان خۆیان له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكبخه‌ن و پێكه‌وه دژ به تیرۆركردنی مافه كرێكاری، خانه‌نشینی و شێوه‌ی رێكخستنی كار( گرێبه‌ستی كاتی، 12 سه‌عات كار به‌بێ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ك رۆژ پشوودان له حه‌فته‌یه‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی كاره‌كه‌یان بۆ خانه‌شینیان بۆ بژمێردرێت)ی به‌رنامه‌ی لیبرالیزمی نوێ خه‌بات بكه‌ن كه هێرشی به‌رفراوانی سه‌رمایه‌داری داراییه دژ به هێزی كار له كوردستان، عیراق و جیهان. هه‌روا ده‌بێ حزبه چه‌په‌كان مه‌قه‌ره‌كانیان بكه‌ن به ناوه‌ندی هه‌ر كارێكی هه‌ره‌وه‌زی گونجاو، هه‌رچی گروپ و كه‌س هه‌یه له شوێنی نیشته‌جێبوون، كار و هه‌ر شوێنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه رۆڵی تێدا ده‌بینن، به بیرۆكه و ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیار به‌ره‌و رێكخستنی هه‌ره‌وه‌زی ببه‌ن. چه‌نده سه‌ربه‌خۆیی هه‌ره‌وه‌زییه‌كان بپارێزن هێشتا كه‌مه و ته‌واوی هه‌وڵه‌كه‌مان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ بینینی تاكی هه‌ره‌وه‌زی
لێره‌وه رووی ده‌مم له هه‌موو هێزی چه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌م: كاری هه‌ره‌وه‌زی نموونه‌ییترین زه‌مینه‌یه بۆ كاری جه‌ماوه‌ری عه‌مه‌لی و بۆ خۆ رزگاركردن له سكتاریزم و بیروكراسییهت و مه‌حفه‌ل بازی و خۆبه‌زلزانی و(په‌یامبه‌رایه‌تی) و خۆ به دۆنجوانێتی و كوشندترین نه‌خۆشی چه‌پ(كه‌رت كه‌رتبوون)، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه كه دوور له سه‌فسه‌ته، كێبركی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌بێت: كێ له‌ناو خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی خه‌ڵكه و كێ به باشترین شێوه كار و نان وژیانی هاوبه‌ش له‌ناو كۆمه‌ڵگه رێكده‌خات و بره‌و به جیهانبینی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دا. به‌ڕاستی(گوڵه‌كه لێره‌یه، وه‌رن با لێره هه‌ڵپه‌ڕین- غۆته-)!