
ئه‌م زریانه شێته … نه ژاد عزیز سورمێ
( 1 )
هه‌ناسه‌ی من كزه‌بایه و
قژی تۆش ڕه‌وێ وشه‌ی سرك
وه‌ك ڕووبارێ گڕ تێبه‌ربوو،
خۆزگه‌ی لوتكه به‌فرینه‌كان
ده‌وروژێنێ و ناوروژێنێ!
(چراكان هه‌ڵایساون
شه‌قام وه‌كو چاوی ئه‌ستێره‌كان ڕوونه
عه‌شقی هه‌تاو
گیان له خوێندا شه‌ڵاڵ ده‌كا..)
من به هه‌ناسه‌م ،
قژ له‌سه‌ر ڕووتا لا ئه‌ده‌م
خوێن له عه‌شقی ڕووباردا ئه‌توێته‌وه..
به‌ته‌لانی خه‌می خۆیدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
خلۆر ده‌بێته‌وه..
تل ئه‌داته‌وه،
تاودان..هه‌ناسه‌بڕكێ.. تاودان.. هه..نا..
سه..بڕ..كێ..تا..و…ه…نا..
نوزه‌ی لێ ده‌بڕێ
( كێ بێ گوڵئه‌ستێره‌ی وشه
له شه‌وی تاری شاعیردا بفڕێنێ؟ )
ئه‌مه ڕووباره !
تاشه به‌رده‌كان وه‌ك ده‌ستاڕ
په‌راسووه‌كانت ده‌هاڕن.
هه‌موو شوێنی – سیپان – نییه
ژانی برینه گه‌شه‌كانت، ئاوێزانی ،
سێبه‌ر و سۆزی – خه‌ج – ێ بێ
ئاگات لێیه له چ گێژه‌نێك خول ئه‌خۆی؟
ئاگات لێیه كه خول ئه‌خۆی و ناخنكێی؟
( له گه‌رمیانی دڵی به‌كوڵ گریاومدا
ڕه‌شماڵی كوێستانه‌كانت بۆ هه‌ڵئه‌ده‌م
ده‌بم به چڵی هه‌تاو و
خۆم به ته‌زووی
دڵی شكاوت وه‌ده‌كه‌م.)
به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی بناری لوتكه ون بووه‌كان مل ده‌نێ..
وشه‌كان:
(( مرواری به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و ))ن
ده‌ست ده‌با
خۆیان به كه‌فی شه‌پۆلدا هه‌ڵده‌واسن و ون ده‌بن..
كێ بێ ئه‌م زریانه شێته بخه‌وێنێ؟
خه‌و (شیرین)ه ، ده‌بێ به‌چڵێ تریفه..
كێ بێ ئه‌م زریانه شێته بخه‌وێنێ
شیرین له دڵی فه‌رهاد
رێی ڕووناكی هه‌ڵده‌به‌ستێ.
ئه‌م زریانه خونچه‌ی چاوت ده‌پشكوێنێ.
هیچم ناوێ
دڵه‌كه‌م له ئامێزی شه‌یدا هیچم ناوێ
ته‌نیا وه‌ره
بۆم ببه به خۆری شیعرێ و
له‌گه‌ڵ گه‌ردی به‌یانیه‌ك
ته‌زووی ئۆخه‌م بۆ بهێنه.
ئه‌م جیهانه بێ گۆرانی ئه‌سته‌مه
گیانه وه‌ره ئاوازێ بۆ ئازاره‌كانم دابنێ..
(2)
زه‌وی ده‌نكه حه‌بێ نییه
ئه‌ویش ئافره‌تێ بێ هانا، بێ ده‌رده‌تان.
ئه‌مه زریانه كوێرایتان ده‌كاته‌وه..
هه‌وری گریان و گۆرانی
به ئاسمانان‌دا ده‌فڕێنێ . .
ئه‌مه زریانه ،
(( بێ ده‌نگ بن گوێم بۆ دڵم ڕاده‌دێرم ))
گوڵئه‌ستێره‌ی وشه ئه‌مشه‌و به‌ڕه‌ڵڵایه
هه‌تاو به‌سه‌ر شه‌وه‌زه‌نگ و شه‌خته‌ی شیعردا ده‌بارێ..
نه ْ .. دونیا به باسه‌رابی ئاسۆی لێڵتان نابزوێنرێ..
خۆری شیعر ،
ئه‌م جوانییه كوشنده‌یه
ده‌رزی نێو كادانێ نییه
نیهان نادرێ..
( له دره‌ختێكی ته‌نیا ده‌كا
به پشتی شاخێ ڕووته‌وه..
له نێرگزی پشكوتووی چاوه‌كانیدا
پایز نه‌ورۆزێكی نوێیه.
نهێنیه‌كی شیعرئارایه ،
جاری وایه له سێبه‌ری مێرووله‌یێك پاڵده‌كه‌وێ
جاریش هه‌یه هه‌موو دونیا به‌شی ناكا..)
چی ناو ده‌نێی؟
ئه‌م زریانه شێت و شێته ،
چی ناو ده‌نێی؟
نووری خوایی
یا چه‌ند ساتی كورتخایێنی دونیایی؟
چی ناو ده‌نێی؟
باڵای شیعر
یا گۆرانیه‌كی ئاواره..؟
1977\1981
ئاملژه : ئه‌م قه‌سیده‌یه له ئه‌ساسدا له دوو كاتی جیاوازدا نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته وه ، په‌ره‌گرافی یه‌كه‌م ساڵی 1977 له گۆڤاری ( به‌یان ) و په‌ره‌گرافی دووه‌م ساڵی 1981نووسراوه و له گۆڤاری
( كاروان ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .