Skip to Content

مەرگان … یوسف عەبدوڵڵا

مەرگان … یوسف عەبدوڵڵا

Closed
by حوزه‌یران 29, 2020 General, Poems

گوێم لە کۆکە کۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو روخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ هەناسەی سارددت بە سینەم!

ئۆی لەهەمووکەس دوور لە مەرگ نزیک..
دەبینی ئەم ژیانی ناچارییە بە مەرگێکی ناچارتری گەیاندین!

بە وێنەکەتدا دیارە،
سکەخشێی هەناسەی ئەم ژیانە..
گەیاندوویتییە کەناری مەرگ!
لەبری قەرەوێڵەی نەخۆشخانە،
لەسەر شۆستەی شەقامەکە کەوتووی!

بەڵا وەک مەرگان هاتووە،
ئەو هەموومانی خۆش دەوێ..
هەمووی بۆخۆی دەبا،
بە باوەشێکی بێزراو و
هەناسەیەکی خنکێنەرەوە هاتووە!

ئاخر هەزاران جار بە زیندوویی لەسەر ئەم شەقامەدا تەنیا کەوتووین..
نازانم بۆچی لەوە دەترسین بە مردوویی لەسەر شەقامەکە تەنیا بکەوین!

دنیا ماڵی وێران بووە،
جیهان لەم بێڕەحمییە پڕە!
ئاسمان واقی وڕماوە لە زەمەن..
زەوی کۆستی بەم هەموو لاشەیە کەوتووە..
نایەوێت ئەم هەموو دەردو بەڵایە بەو بسپێرین!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish