 
	ماڵان …. مارف عومه‌ر گوڵ
                                            
-1-
ماڵی په‌پووله 
به‌سه‌ر دیواری مردنه‌وه بم 
به‌مدیودابێ یا  به‌ودیوه‌كه‌یدا 
هه‌رنایه‌مه‌وه ،
به‌و دیوه‌كه‌یدا لافاوی مه‌رگ ڕاپێچم ده‌كات 
به‌مدیوه‌كه‌یدا دڕكی ژیانه ، هێواش ده‌مكوژێت !
خۆ ئێره ماڵه ،ماڵی په‌پووله 
ژین ده‌رفه‌تێكه .
نه بۆم ده‌مێنێت 
نه‌بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مان نه‌مرن !
-2-
ماڵی مۆزه‌خانه
بڕۆین بۆ ماڵی مۆزه‌خانه‌یه‌ك 
رابردوو چۆن بوو ،لێ ی وردبینه‌وه ،
فیرعه‌ونه‌كانی زه‌مانه بێن و 
پیت و سامانی سه‌ر زه‌ویش له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن 
مرۆڤه‌كانی دوای ئێمه دێن و ده‌یدۆزنه‌وه 
چاكتریش وایه هه‌ر له ئێستاوه 
ئه‌م نیشتمانه بكه‌ینه‌وه به مۆزه‌خانه‌یه‌ك !
…………………………………………………………………………….
-3-
ماڵی عاشقان
خوڕه‌ی كانیاوی دامێنی به‌فره
وا به كوێستانی دڵان‌دا ده‌ڕوات 
گه‌ڵا بۆ كه‌پرو بۆ هه‌وار ده‌بات
 دیده‌نیی ماڵی عاشقان ده‌كات !
-4-
ماڵی دڵ
هیچ حیكایه‌تێك
وه‌كو چیرۆكی له‌یه‌ك دابڕان
نامباته‌وه بۆ ناو تۆڕی ئه‌وین
با باوه‌ش به‌سه‌ر سنگی تۆوه‌نێم
له‌ماڵی دڵا پێشوازیم بكه‌یت !
……………………………………………………………………………………………….. 
-5-
ماڵی روح
چوومه هه‌ر ماڵێك 
تاریك و روونێ یه‌خه‌یان گرتم 
چوومه هه‌ر شارێك 
سه‌رماو گه‌رماكه‌ی شڕ شڕیان كردم 
نه‌حه‌سامه‌وه ،
ته‌نها له ماڵی روحمدا نه‌بێت !
-6-
ماڵی دره‌خت 
گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌ختی ئه‌وین
به‌لق و پۆپی په‌لی خۆزگه‌دا 
به‌رده‌بێته‌وه سه‌ركانی و ئاوی 
كه‌ناری چه‌مێك ،
به‌جێم ده‌هێڵێ و ناگه‌ڕێته‌وه .
په‌نجه‌ی مناڵیم به‌مشت گرتووه و 
به كه‌وانه‌كه‌ی ده‌وری خه‌رمانه‌ی مانگی ژینمدا 
ده‌یبه‌م ، ده‌یهێنم 
له ماڵی ئاودا ، یا ماڵی دره‌خت 
مشت ده‌كه‌مه‌وه ، هێلانه‌یه‌ك بۆ 
گه‌ڵارێزانی ئه‌ستێران ده‌كه‌م !
-7-
ماڵی ئاگر 
ئه‌وه‌نده‌ی روانین له خۆڵبارانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا
دورو نزیكی یه‌ك مه‌ودا ته‌مه
چاو هه‌ته‌ر ده‌كا !
ژیان ناسكه ،
هه‌روه‌كو شووشه‌ی  دوای بوومه‌له‌رزه‌ی په‌نجه‌ره‌ی نێوماڵ 
دونیا كۆن بووه ، 
وه‌كو دیواری كۆنه هه‌واری ته‌لاری خه‌یاڵ
ته‌خت و تاراجی ئه‌م مه‌رزوبوومه 
هێلانه‌یه‌كی لێ چێ ناكرێ
بۆ كۆتره شینكه‌ی په‌یامهه‌ڵگری لانه شێواوان !
ئه‌و دره‌ختانه‌ی به قه‌راخ ڕێوه گڕیان تێچووه 
ئه‌وه‌نده جوانن ! هه‌رمنیان كه‌مه له‌و سوتانه‌دا 
خۆمن ده‌مێكه ماڵم ئاگره 
ئه‌وه چی بووه ، وا گڕ نامگرێ
                                            له‌نێو شه‌پۆلی ئه‌م گریانه‌دا ؟!                                               
-8-
ماڵی ڕوناكیی
نیوه‌شه‌و ئیتر ،
له تاریكی‌دا نوقم ده‌بم و 
له چراخانی وشه‌گه‌لێكدا سه‌رده‌نێمه‌وه،
بۆ دیدارێكم ،
وه‌رنه سه‌ردانی ماڵی روناكیی !
…………………………………………………………………………….
-9-
ماڵی ته‌نیایی 
له ژاوه ژاوی 
فڕكان فڕكان و چاوچنۆكی دا
له‌سه‌رخۆ و ئارام
له دیوه‌خانی رازاوه‌ی شیعرا
چوومه حوزوری ماڵی ته‌نیایی !
-10-
ماڵی باران 
دیسان سه‌رسه‌ختیم روی تێكردمه‌وه 
گوێ له هاواری بێده‌نگیم بگره 
به‌یانیان لاوك ، ئێواران حه‌یران 
نیوه‌شه‌و ئای ئای ، داد‌و بێدادی 
دڵ له به‌هاری ته‌مه‌ندا سووتا
چاو له هه‌ڕه‌تی بینین‌دا كزبوو
سه‌ر كه‌وته داوی گڕوهاڵاوی،
پووشه‌ڵانێكی گڕتێبه‌ردراو 
له هیچ ماڵێكدا ناحه‌سێمه‌وه !
سه‌رده‌نێمه‌وه ،
وه‌ك یاخی بووه‌كه‌ی رۆژگاری جاران
له‌ماڵی ده‌شت و چۆڵه‌وانی دا 
بۆ ماڵی باران .
-11-
ماڵی تریفه 
له تاریكایی شه‌وه‌زه‌نگێكدا
بێ ماڵ و داڵده 
كه‌وتمه سه‌ر رۆخی ترسێكی سامناك 
ماڵم له پرچی تریفه چنی 
مانگ بووه هاوڕێم ،
وه‌ك جاری جاران 
ڕێی خۆم دیه‌وه 
  چون ده‌مه‌و به‌یان . 
-12-
ماڵی ئارام 
ئه‌وه‌نده سووتام 
ئه‌وه‌نده ده‌شت و بیابان گه‌ڕام
له نێو گه‌رداوی خه‌یاڵاتێكدا 
ده‌حه‌سێمه‌وه ،
یه‌ك پارچه بوومه ئاوازی ته‌نیاو 
سه‌ڵای دووره ده‌ست ،
ده‌شت و ده‌رێكی پڕ به‌رده‌ڵانه 
ماڵی ئارام و ئۆقره‌و ته‌نیاییم 
ژێی ئه‌وینێكه له دووری تۆدا 
ده‌نگی باڵنده‌ی نیوه‌شه‌وێكه 
سۆراخی خواستێك هه‌ڵی گرتووه 
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێلانه‌كه‌ی ! 
-13-
ماڵی هه‌ور 
له دار‌و په‌ردوی ، دوای مێژویه‌كی 
ساڵ له دوای ساڵی ئه‌م گه‌ردونه‌وه 
لاوكبێژانی ئاگربارانی سه‌ده‌ی خوێن رشتن 
به تووله رێگه‌ی هه‌ڵزنانێكا
پایز دوای پایز ،
له‌به‌رده‌م ماڵی هه‌ورو هه‌تاوا
بوكه‌بارانێ ، بۆ كۆته‌ره‌ی دار 
چه‌پڵه‌رێزانی ئاوی ژیانه .
ئێستاكه‌ش به‌دوای غه‌دری مرۆڤدا 
وه‌چه‌ی به‌هاران 
ده‌مه‌و ئێواران 
ده‌بنه داره‌وان !
-14-
ماڵی ئاسمان 
ئه‌ستێره‌یه‌كی یاخی و سه‌رگه‌ردان
كۆشی ئاسمان و ئه‌وینی جوانی ئه‌ستێرانی دی 
به‌جێ ده‌هێڵێ ،
نوقمی سێبه‌ری ته‌نیایی ده‌بێ
بۆ مه‌مكی چه‌پی هاوسه‌فه‌ری ژین 
له هه‌ورا  چاوی پڕ گریان ده‌بێ .
راز نیازی  سه‌رتاپای ته‌مه‌ن
له جریوه‌یدا ، ده‌گه‌شێته‌وه 
مانگ به‌جێ دێڵێ ،
له تیشكی رۆژدا ده‌رژێته دونیای 
خۆڵه‌مێشینی ئه‌رز و ئاسمانی 
دیار و په‌نهانی !
ئه‌ستێره‌یه‌كی یاخی و سه‌رگه‌ردان 
خۆی دایه ده‌ستی هه‌وره بروسكه ،
خۆی نه‌سپارده حوكمی ئه‌ستوری فه‌رمانی سوڵتان 
له خۆرهه‌ڵاتا ، بوو به نوری خوا 
له خۆرئاوادا ،
چووه كاروانی هه‌ورو ئه‌ستێران 
گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی ئاسمان .
…………………………………………………………………………………………….
-15-
ماڵی دارستان 
ماڵی دارستان دیمه‌نی جوانه 
دڵم به ته‌نیا له‌وێ میوانه 
له‌نێو سێبه‌رو خۆره تاوێكدا ،
نازانم بۆچی وا چاوه‌ڕوانه .
…………………………………………………………………………………………….
-16- 
ماڵی مانگ
مانگ خه‌رمانه‌ی دا ،
ئه‌ستێره هه‌موو بانگی یه‌ك ده‌كه‌ن 
له‌م لا یه‌كێكیان ده‌كشێ و ونده‌بێ
له‌ولا گه‌لاوێژ شای ئه‌ستێرانه 
رێگه‌ی كاكێشان 
 مه‌ودای ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی دونیا 
مانگ به‌تریفه له‌كانی و ئاوا بسكی ته‌ڕده‌كات
به‌ئاوازی با ورشه‌ی داروبار .
ناچێته ماڵی كچی عه‌یار و كوڕی چاوباشقاڵ
نه سینه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێ ،
نه باوه‌شی ئاو ،
هیچ هێلانه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه 
كه ئه‌و نه‌یه‌ته ماڵی دڵمه‌وه ،
ده‌چمه‌وه ماڵی خه‌رمانه‌ی مانگ و
ورده ئه‌ستێره‌ی كه‌وانه‌ی ئاسمان لێم كۆده‌بنه‌وه 
یه‌ك یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی شایه‌دی مێژوی 
دوێنێ و ئه‌مرۆكه‌ی مرۆڤ دێنن و
 شه‌ڕو وێرانه‌ی لێ ده‌رده‌هاون !
                                                                                         سلێمانی –  كه‌ركوك
                                                                                                                مانگی 4/2016 -5/2018  

 
			 
			 
			