دیوانی ته‌نیایی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج.. رانانی: ستار ئەحمەد
رامان خولیای دۆزینه‌وه‌ی به‌ها پیرۆزه‌كان ده‌دا به كۆڵاو له‌كۆڵوانه‌ی هه‌ور شاباڵێك بۆ بێچووی شیعره‌كانی دروستده‌كات ،له‌به‌رزی ئاسۆدا گه‌ردانه‌ی پرشنگ ده‌بنه گه‌ردانه‌ی په‌یڤی شرینی ئه‌و شاعیره‌ی له‌گرفتاری خه‌مه‌كاندا نه‌بێت،پێڵووی ماچی نمه‌ی سۆزیان نه‌چێشتووه.برینی ته‌نیایی ،غوربه‌ت،وره‌و كۆڵنه‌دان..ناسنامه‌ی به‌سته‌كانێَتی و له‌دڵنه‌وایی شنه‌ی به‌یان و له‌ورده ئاورێشمی به‌فری كوێستانا نه‌بێت چاوه‌كانی لێكنانێت ،ده‌ستی قه‌ده‌ر ناتوانن خۆزگه‌و ئاواته‌كانی بنێنه چاڵ و به‌گژ ناهه‌موارییه‌كانا ده‌چێت.له‌هه‌موو شتێك راده‌مێنێ و ده‌توانێت نه‌خشه‌ی(خه‌م،ته‌مه‌ن،سووتان،پێكه‌وه نه‌گونجانی ناخ و رووكه‌شه‌كان)بكێشێ،وه‌لێ له‌هه‌موو شتێك زیاتر له‌خۆی راده‌مێنێ،ئه‌ویش.,(له‌تیف فاتیح )ی شاعیره كه‌له‌دیوانی ته‌نیاییدا ده‌ڵێت:.
ته‌نیاتر له‌ته‌نیایی بیزده‌كه‌مه‌وه
بیره‌وه‌ری ده‌سووتێنم
له‌شتێك راماوم
خۆمم
شاعیر خه‌می كوردستانێكی هه‌ڵگرتووه،سه‌راپای ده‌ریای خوێنه‌و كسپه‌ی ناخی هه‌ڵه‌بجه له‌دڵیدا سارێژ نابێت و ده‌بینێت بازرگانی به‌خوێنی گه‌له‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت ،هه‌وای ژهراوی به‌دیاری به‌سه‌ردا په‌خشده‌كه‌نه‌وه،هه‌ر ناڵه‌و سووتانی كورده كه‌س گوێَی لێناگرێ.
ته‌نیایی له‌و شه‌وانه‌دا
كه بێ هوده ده‌ستمان به‌رزكردووه‌ته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گه‌زۆیه‌كمان بداتێ
شاعیر سۆفیه‌كه له‌خه‌ڵوه‌تگای خواوه‌ندا سۆز دایده‌گرێت و بیر له‌نهێنیه‌كانی ئاسمان ده‌كاته‌وه،موریدی رێگای عاشفانه‌و شه‌یدایه‌كی سه‌رشێتی جوانی و پیرۆزییه،به‌ڵام له لانكی خواوه‌ندو كۆشی ده‌زگیرانه‌كه‌شیدا ته‌نیایی به‌رۆكی به‌رنادا،هه‌میشه غه‌رقی دونیای غوربه‌ته،چونكه جه‌سته‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی له‌لمی عه‌رعه‌ردا زینده به‌چاڵكراوه ،رۆحیشی له‌باره‌گای خوادا ده‌ناڵێنێ و مافی دووسه‌د هه‌زار په‌پووله به‌گوێی ئه‌ودا ده‌دات.
هه‌میشه ته‌نیایی له‌گه‌ڵمه
ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه‌له‌ئامێزی
ده‌زگیرانه‌كه‌مدا بیر له‌خوا ده‌كه‌مه‌وه
له‌تیفی ره‌نجه‌ڕۆ و دێوانه نه‌گبه‌تی به‌رۆكی به‌رناداو ئاواره‌یی رچه‌رێی ئۆردۆگاكانی پێنیشانده‌دات.وێنه‌ی گوڵه‌نێژزاوه‌كانی عه‌رعه‌ر هه‌میشه داوای ماقی لێده‌كه‌ن و خۆی به‌به‌رپرسی میلله‌تێك ده‌زانێت ده‌نگی له‌سینه‌ی زامداری خاكا تاسێنراوه،ئیتر چۆن به‌ئه‌شكی سوور گوڵ و خاك ئاو نه‌دات
گوڵه‌كانی عه‌رعه‌ر له‌گوڵه‌كانی ئۆردوگا ته‌نیاتر
گوڵه‌كانی ئۆردوگا له‌گوڵه‌كانی عه‌رعه‌ر ته‌نیاتر
گوڵه‌كانی خوا له‌گوڵه‌كانی كورد ته‌نیاتر
گوڵه‌كانی كورد له‌گوڵه‌كانی خوا ته‌نیاتر
شاعیر بۆ بێكه‌سی كورد ده‌بێت به‌په‌روانه‌و به‌دوای چرای ئه‌و ماڵانه‌دا عه‌وداڵه ،ده‌ستی خوێنینی جه‌لاده‌كان ناڕه‌وا كوژانیانه‌وه،حاجی ئاسا له‌عه‌شقی شاره‌كه‌ی دابڕاوه،بۆیه ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی به‌رۆحی نامۆیه،ناخی ته‌لبه‌نده‌و دڵی مه‌لێكی دیله له‌قه‌فه‌سی سنگیا بۆ هێلانه‌ی نۆغرۆ و چڵی سووتاوی ره‌زه بێبه‌ره‌كان ده‌خوێنێ،ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:.
كۆیه وه‌ك حاجی ته‌نیایه
حاجی وه‌ك كۆیه
من له‌حاجی ته‌نیاتر
حاجی له‌كورد بێكه‌س تر
به‌قه‌د رامانی شاعیر ئیحاو بۆچوون و وێنه شیعرییه ناسكه‌كانی رامانی ده‌وێت و هه‌ر گوڵه شیعرێكی به‌دوای گه‌ردنێكا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه گه‌ردانه‌ی گه‌ردن ئازادی و لیتارمایی تاسه‌یه‌كا زریوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی خۆزگه هه‌ڵبمژن.
ستار ئەحمەد