كێ، خاوه‌نی په‌روه‌رده و فێركردنه له هه‌رێمی كوردستان؟.. ئاری زێندینی
پڕۆسه‌ی (په‌روه‌رده‌وفێركردن) پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه, داینه‌مۆوبناغه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وزانست و داهێنانه , داینه‌مۆوبناغه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی. پڕۆسه‌ی (خوێندن و په‌روه‌رده‌وفێركردن) ئه‌ركی حكومه‌ته له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یه‌كان كه تاك ئاڕاسته ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌م فه‌لسه‌فه په‌روه‌رده‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه‌ودایڕشتووه ئامانجیش لێی تاك و كۆمه‌ڵگه خوێنده‌واروپه‌روه‌رده‌كراووزانست و داهێنانیان زۆر بێت هه‌روه‌ك سێكته‌رووه‌زاره‌ته‌كانی ( ته‌ندروستی و رۆشنبیری ) وه‌زاره‌ته‌كانیتری حكومه‌ت سیسته‌م و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه بۆ باشتركردن و رۆشنبیكردن و هۆشیاری تاك و كۆمه‌ڵكه هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه شت بنووسێ و به‌رنامه‌وسیسته‌م دابڕێژێ خه‌ڵك ڕێنمایی بكات و ئاڕاسته بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی حكومه‌ت باوه‌ڕپێنه‌كراوه . (په‌روه‌رده‌وخوێندن) به‌تایبه‌ت (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) له هه‌موو وڵاتێك و حكومه‌تێك پشك و به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی هه‌یه له ( ژێرخان و سه‌رخانی ) كۆمه‌ڵگه تاكو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و زانستانه‌وپه‌روه‌رده‌یانه تاك و كۆمه‌ڵگه ئاڕاسته بكاتربۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش , پرۆسه‌ی ( په‌روه‌رده‌وفێركردن ) له دنیایی ئێستادا ئه‌ركی حكومه‌ته به‌ڵام گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌ركی تاك و كۆمه‌ڵه كه‌سان و پێغه‌مبه‌ران و فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندان بووه زۆربه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كانیش سوودیان لێ بینیووه‌و ئاڕاسته كراون تا تاك و كۆمه‌ڵگه ته‌ندروست و هۆشیاربن بن , گه‌ر سه‌یری كوردستان بكه‌ین له كۆنه‌وه خه‌ڵك به گشتی له ڕێی پیاوچاكان و شێخ و مه‌لاو شاعیروحوجره‌ی مزگه‌وته‌كان فێری زانست و خوێنده‌واری و زانیاری بوونه به‌ڵام له ئَێستادا داموده‌زگایی سه‌رده‌می له نێو جكومه‌ت كه (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه) خزمه‌ت به تاك كۆمه‌ڵگه ده‌كات له رووی زانست و په‌روه‌رده‌وخوێندن. هه‌ر حكومه‌ت و وڵاتێك سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به‌ر پرسیاری تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه و وه‌زاره‌ته پڕۆسه‌كه شێواووئامانجی خۆی ناپێكێ هه‌ركه‌سه ده‌ست وه‌رداته پڕۆسه‌ی خوێندن بیروبۆچون و به‌رنامه‌وپڕۆگرام دانێ سه‌ر له قوتابی و خوێندكار بشێوێنی, په‌روه‌رده‌وفێركردن و خوێندن ده‌بێت قوتابی و خوێندكار به یه‌ك ئاست په‌روه‌ده‌كراوخوێنده‌وارو زانست وه‌رگر بن ئامانجیش گرینگی دان به هۆشیاری و خوێنده‌واری و داهێنانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و ده‌رچوون ژینگه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه جیاوازه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیتر, گه‌ر سه‌یری بواری یان سێكته‌ری ( په‌روه‌رده‌وفێركردن ) بكه‌ین له (هه‌رێمی كوردستان) باروودۆخه‌كه زیاتر به‌لای یان خه‌می بڕوانامه و ده‌رچوونه لایه‌نه په‌روه‌ده‌ییه‌كان و زانست و خوێنده‌واری و داهێنان فه‌رامۆشكراوه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه روون و ئاشكرایه و بێ سه‌روبه‌ری هه‌یه كه ده‌ست ده‌خه‌نه ناو پڕۆسه‌ی خوێندن و سیسته‌می په‌روه‌رده سست و عه‌یبدارده‌كه‌ن, (په‌روه‌رده‌وفێركردن )بواروسێكته‌رێكی هه‌ستیاره له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و وڵاتێك, هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆربه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه و ده‌رچووه‌كان كه‌م خوێنده‌وارو كه‌م زانستن هیچ داهێنانێكی سه‌رده‌میانه‌ونوێیان نیه له بواره‌كه‌ی خۆی كه رۆژانه ده‌بینین و ده‌بیستین هۆكاره‌كه‌شی (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی لێپێچینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌وله‌وێ ده‌ست ده‌خه‌نه ناو پڕوگرامی په‌روه‌رده‌وخوێندن كه كاریگه‌ری زۆری له سه‌رقوتابی و خوێندكار هه‌یه وه‌ك(دانانی مه‌لزه‌مه و مه‌نهه‌ج كورتكردنه‌وه‌ووانه‌ی ڤیدیۆیی) كه ده‌بێته سه‌ر لێشێواندنی قوتابی و خوێندكار سیسته‌می په‌روه‌رده‌وخوێندن به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆروشاره‌زا دانراوه كه پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه كه داهاتوو دیاریده‌كات . گه‌ر سه‌یری (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) بكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی واته 50 % زیاتر ئه‌ركه‌كه‌ی و به‌رنامه وپڕۆگرامه‌كانی فه‌رامۆشكراوه یان گرنگی پێنه‌دراوه له خوێندنگاوقوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن قوتابیان و خوێندكاران به‌تایبه‌ت له رووی فێربوون و خوێنده‌واری وداهێنانی زانستی زیاتر قوتابی وخوێندكاری خاوه‌ن بڕوانامه و ده‌رچوو ئه‌م ئه‌ركه به ئه‌ركی ( وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) نازانێ به ئه‌ركێكی تایبه‌تی خۆی ده‌زانێ چونكه تایبه‌ت فێركراوه له قوتابخانه تایبه‌تیه‌كان و مامۆستاتایبه‌تیه‌كانه‌وه فێرده‌كرێن و ئاڕاسته ده‌كرێن ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون و بڕوانامه.ئه‌و قوتابخانه تایبه‌تیانه‌و مامۆستا تایبه‌تیانه و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ست ده‌خه‌نه ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كان وه‌ك ( مه‌نهه‌ج گۆڕین و كتێب پوختكردنه‌وه و دانانی مه‌لزه‌مه و وانه‌ی ڤیدیۆیی ) كه‌چی هه‌ندێكیان ده‌ستخۆشیشیان لێده‌كرێ و ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن له سۆشیال میدیا و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان كه كارێكی ناوازه‌یان كردووه به‌ڵام روون و ئاشكرایه دڵنیام مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی مادی تایبه‌تی خۆیان بیرده‌كه‌نه‌وه نه‌ك په‌روه‌رده‌وفێركردنی گشتی و ڕاسته‌قینه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردنه ( هه‌ركه‌سه‌وله ئاوازێك بخوێنێ ) له هه‌ر حكومه‌ت و وڵاتێك ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌وبه‌دواداچوون و چاودێری هه‌بێت كه بۆ ئه‌و كه‌س و كارانه هه‌بێت كه به ئاسانی و ئاشكرا به‌ر ده‌ستی قوتابی و خوێندكار ده‌كه‌وێت چونكه بێ سه‌روبه‌ری و ناجێگیری و سه‌قه‌تی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌وفێركردن بوونی ده‌بێت, بۆ نموونه كتێبی مه‌نهه‌جی وانه‌ی كوردی پێكهاتووه له ( ڕێزمان و ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه ) له‌لایه‌نی چه‌ند كه‌سانی شاره‌زاوپسپۆرولایه‌نی ده‌روونی و ته‌مه‌نی قوتابی و خوێندكار به‌رچاو گیراوه كه پێویسته ئه‌و بابه‌تانه بخوێندرێ چۆن ده‌بێت كه‌سێك ئه‌م كتێبه ده‌ستكاری بكات كورت و پوختی بكاته‌وه ته‌نها به مه‌به‌ستی نمره‌وده‌رچوون ئه‌دی ( په‌روه‌رده‌وفێركردن و خوێنده‌واری) ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له‌م ڕۆژگاره ده‌یبینین كه په‌روه‌رده‌وخوێنده‌واری ئاستی دابه‌زیوه پاش ته‌واوكردنی په‌یمانگاوكۆلیژ ( زمانی دایك ) به‌باشی شاره‌زا نییه ! هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی سفره و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و وڵات نییه ! چونكه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌وفێركردن وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و هۆشیار به‌رهه‌م بێنێت ئه‌مه‌ش به‌رنامه و سیسته‌می زۆربه‌ی حكومه‌تی وڵاتانه له جیهان چونكه له دواجار هه‌ر ( قوتابی و خوێندكار ) خاوه‌ن و رۆله‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌وخاك و نیشتمانه‌ن .