 
	یەکەم بووم … ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					ســــڵاو ئــازيــزانــی مـــاڵ
دايــەو بـابـەی لـە خـەيــاڵ
ئێوەن خـۆشـەويستی مــن
لــە نێو  بيرو هـەستی مــن
ئێـوە بــــۆ مـن  ئــاوێـنــەن
لـــە چـــاكيـدا بــێ وێـنــەن
پـێـتـان  گـوتـــم بـخــوێـنـە
زانـيــاری  بـەدەســت  بێنـە
منـيش خـوێـنـدم  بـە وردی
تـــا ئـــاواتــــــم  بــێــتــەدی
ئـــامــۆژگـــاری  ئێـوە بـــوو
كــەوا  مـنـی  پـێ دەرچــوو
ئەوەش كـارتی  دەرچوونــم
كـۆشش و  ماندوو  بـوونــم
يەكەم بــووم  وەكـو  سـاڵان
شـــــادم لـــە نێـو مـنـــداڵان
سەيرمكەن چەند ئاسوودەم
دڵخــۆش و لێـو بـە خەندەم 
ڕۆستەم خامۆش


 
			 
			 
			