Skip to Content

هەڵۆیەک لە هێلانەی شۆڕشدا … ناز ئەحمەد

هەڵۆیەک لە هێلانەی شۆڕشدا … ناز ئەحمەد

Closed
by ئایار 28, 2017 General

هەڵۆیەک ، شۆڕش گێڕێک، یاساناسێک، خەم خۆرێک لە شاخەوە سەری هەڵدا… ئەویش باوکی هەژاران و مناڵانی لادێ و شار بوو… ئەو ماندێلاو یوسفەکەی کوردان(کاک نەوشیروان ) بوو…. لە شاخەوە خۆنەویستانە داکۆکیکاری ماف و سەربەخۆی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو کە بڕیاربوو زەنگی ڕاپەڕین لێبدات.. سەرۆکی خاکی ئەندازیاری ڕاپەڕین بوو کە هاتنەوە شارو باشوری کوردستان بوە سمبلی ئازادی بەرخودان … چ ستەمێک، چ زوڵمێک، چ نایەکسانییەک لەم هەرێمە سەری هەڵدا ئەو سەردەمە هەر کاک نەوشیروان لە خەمی هەمووان بوو، لە تاو ئازارو فرمێسکی هەژاران ، لە تاو نایەکسانی و بێ باکی دەسەڵاتداران… هاتوو ئەم جارە پەیامی گۆڕان بوونی ڕاگەیاند…. بە عزەتی نەفس و پاکی و سەربەرزی و بوێری چەندان لاوی خوێن گەرمی هەڵۆ ئاسای پێگەیاند… تۆ ئەی هەڵۆکەی شاخ و کۆتری ئاشتی شارو باوکی هەژاران هەرگیز نامری…. هەتا هەناسەی کوردێک لەسەر زەوی هەبێ تۆ هەر زیندویت…. پەیامەکەت ئەبێتە ڕێبازی هەر تاکێکمان و ئێمەش وەک تۆ ئەبینە هەڵۆ لە دژی گەندەڵکاران و دوژمنان.. ئەبینە کۆتری سپی لە پێناو ئەشتی و پێکەوە ژیان…… ئێستا هەموو سپێدەیەک خۆر لە زەرگەتەوە هەڵدێت ، ئێستە تۆ دەبیتە بەرنامەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و دوای خۆت دنیایەک لە داواکاری بۆ حکومەتی هاوڵاتی جێدەهێڵیت ، لە دوای خۆت نەوەیەک لە دایک دەبێت پر بە گەرور هاوار دەکات دڕیژە پێدەری ڕێبازەکەت دەبین ، تۆ ئەی پیاوە سپیەکەی نیشتمان ، دوای تۆ ئەو دەستانەی نیشتمانیان ڕەش کردوە بە سپێتی تۆ سپی دەکەینەوە ، ئەی ڕابەرم ئێمە درێژە پێدەری بەرنامەکی تۆین و خەبات هەر بەدەوامە تا ئەو کاتەی هەمومان بە یەک دەنگ ، بە ڕۆحی تۆ هاوار دەکەین ، دەیگۆڕین .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish