به‌رده‌وامبوونی په‌راوێزخستن قه‌یرانی به‌ها. كێشه‌ی بنچینه‌یی ئینسان … سمكۆ محه‌مه‌د
له‌مانای زاراوه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه بۆچی په‌یوه‌ندیی به په‌راوێزخستنه‌وه هه‌یه، به‌ها به‌واتای قیم دێت به‌عه‌ره‌بی، وشه‌یه‌كی لاتینییه به بنه‌ما فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، له‌ریشه‌وه له‌وشه‌ی بنه‌ما ره‌فتارییه‌كانه‌وه هاتووه كه كۆمه‌ڵگه وه‌كو پێوه‌ر كاری پێده‌كات، واته به‌پێی ئه‌و ته‌رازووه‌ی بۆ دیارده و شته‌كانی داناوه و به‌وه‌ش ئینسان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، هه‌ڵبه‌ت پێوه‌ره‌كه‌ش به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه به‌هه‌ند وه‌رگیراون، یان به لاگیری و یان به عه‌قڵی كۆمه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی كراون، به‌پێچه‌وانه‌وه یان ئه‌وی تر په‌راوێزده‌خات و یان خۆی په‌راوێزده‌خات.
له‌نێوان به‌های ئینسانی و به‌های باڵا كه چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هه‌یه، شتێك نه‌ماوه ناوی به‌های ئینسانی بێت، به‌ڵام كه ده‌رده‌شه له‌سه‌ر نموونه‌ی باڵای ئیدیۆلۆژییه‌كان ده‌كرێ، هێڵێكی سوور دیاری ده‌كرێت و وه‌كو موقه‌ده‌س ته‌ماشا ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌ره‌تای نه‌مانی به‌های ئینسانی یه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رهه‌ڵدانی به‌هایه‌كی دیكه‌ی پیرۆز، چونكه ئه‌م ئینسانه درووستكراوه‌ی ئێستا به‌بێ خوداوه‌ندی خۆی و به‌بێ نموونه‌ی باڵای خۆی ناتوانێ قسه بكات و ناتوانێ وڵامی پرسیاره‌كانی خودا و هه‌قیقه‌ت و چاكه‌كاری بداته‌وه و له‌په‌نایدا بژی، ئه‌م دۆخه درووستكراوه كه سه‌نته‌رێكی بۆ به‌ها داناوه، تاكو هه‌موو شته‌كانی تر ه ئینسانیشه‌وه له‌كه‌نار ئه‌ودا بووه‌ستن، هێزێكی باڵایه كه ته‌كنۆلۆژیایه و بۆ نه‌هێشتنی ئیراده و به‌هاری ئیراده‌گه‌رێتییه، بۆیه ناتوانێ ره‌خنه‌ی لێبگرێ، له‌باشترین حاڵه‌تیشدا كه ره‌خنه ده‌گرێت له كواڵیتی ده‌یگرێ، نه‌ك له‌و هێزه باڵایه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت وه‌كو باسم كرد له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌های باڵا، شتێكی دیكه‌ی هاوچه‌رخ هه‌یه، ئه‌ویش ته‌كنۆلۆژیایه كه مه‌ودایه‌كی خسته نێوان كێشه و پێویستییه دیاره‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه عه‌قلانییه‌ت گرینگی به‌م ستایڵه به‌هایه‌دا، هه‌روه‌ها گرینگی ئه‌م گۆڕانه‌ش به پله‌یه‌ك كه نه‌یهێشت و دژی هه‌موو ئاڵۆگۆڕێكی ریشه‌یی بووه‌وه كه دواجار ئاراسته‌شی گۆڕی، ئه‌م دۆخه كارێكی كرد كه ئه‌م چه‌رخه‌ی ئێستا داوا بكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ تواناكانی ئینسان به سرووشتی خۆی، به‌ڵام به كهرهستهگهلێك كه دیسان به‌رهه‌می ته‌كنۆلۆژیا و عه‌قلانیه‌ت بوو، رێگه‌ی نه‌داو نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی باڵای ته‌كنۆلۆژی خوڵقاند، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌و به‌هایانه‌ی نه‌هێشت كه ئینسان وه‌كو مه‌رجی ژیانی شایسته ته‌ماشای ده‌كرد، سه‌ره‌نجام په‌راوێزخستنی هه‌ر نه‌ته‌وه و كولتوور و رۆشنبیرییه‌ك له‌ئه‌نجامی نه‌هێشتنی ئه‌و به‌هایانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.
تاكو ئه‌وكاته‌ی ئینسان نه‌بووبوو به سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌وی و خۆی لێنه‌گۆڕابوو، به‌شێك له‌و به‌هایانه مابوون كه دڵنه‌واییان ده‌دایه‌وه، یان وڵامێك بوون بۆ قه‌یرانه سرووشتی و ناسرووشتیهكان، دواتر كه‌وته ئه‌و شوێنه‌وه كه گوایه هۆشیاری ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه بۆ به‌سه‌نته‌ر بوونی، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه جوانكردنی هۆشیاری له‌گه‌ڵ خودی هۆشیاری موزه‌یه‌ف جیاوازی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی كه ویژدانێك بخوڵقێنێ به‌خته‌وه‌ر بوو به‌و یه‌كسانیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان كه تائێستاش به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه، ئه‌مه‌ش له پێناو بزركردنی خودی هۆشیاری بوو كه به‌مانا فراوانه‌كه‌ی نه‌مانی به‌هابوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا ناوهێنانی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی به‌دیارخستنی فكر و وجوود و هه‌لپه‌رستی خودی بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد كه نێوانگیرییهكان له‌نێوان شعور و بێ شعووری به‌رده‌وام نه‌مێنێ”. هربرت ماركوز. الانسان ژو البعد الواحد. ترجمه. جورج گرابیشی. دار الاداب ل112. ئه‌مه‌ش ویژدانی له ماندووبوون و مه‌ترسییه‌كان دوورخسته‌وه، هه‌روه‌ها رۆشنبیری گه‌لانیشی هه‌ڵمژی كه بووه هۆی هه‌ژاری و گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی بێ پیشه‌یی سرووشتی كه ئه‌مه به لوغزی هه‌وڵه‌كه داده‌نرێ، ئه‌مه پهراوێزێكه له‌و په‌راوێخستنه‌ی كه ستراتیژ بوو نه‌ك ته‌كتیك.
نیچه له كتێبی ئاوابوونی بته‌كاندا ئه‌و ئیراده‌یه دابه‌شی سه‌ر ره‌وشت و توانای هۆشیاری كرد، هه‌روه‌ها پێیوایه نه‌خۆش و لێدراوه‌كان، “وههنی به‌هایی بۆ نوێخوازی له ره‌وشت و هونه‌ر و دین و زانست و مه‌عریفه‌دا هه‌یه، یان له له‌نێوان تێكچوونی جه‌سته‌یی و ئه‌خلاقیدا هه‌یه، ئه‌مه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌نێوان كه‌سێك ره‌وشتی نییه و كه‌سێكی تر له‌رووی فیسیۆلۆژییه‌وه كه‌مئه‌ندامه، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر چینه‌كاندا دابه‌شده‌كات، له‌كاتێكدا ئینسان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه له‌هه‌موو رووداوێك مانایه‌ك یان ئه‌زموونێك بدۆزێته‌وه، كه‌چی ئه‌و مانایه به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌وه نائاماده‌یه و هیچ ئامانجێكی نییه، بۆیه ئینسان به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه له‌و ژیانه‌ی كه هیچ به‌هایه‌كی تیانییه، به‌رده‌وام بوونی جیهانیش به‌بێ به‌ها و بێ مانا و بێ ئامانج، خراپترین حاڵه‌ته له نه‌بوونی به‌ها”. جمال مفرج. ازمه القیم من المازق اخاقلاقیات الی جمالیات الوجود. دار العربیه للعلوم الناشرون. منشورات الاختلاف ص44.
كه‌چی جیل دۆلۆز سه‌باره‌ت به‌نیچه پێی وایه ئیراده‌ی هێز لهباڵاهاتن و به‌دوایه‌كداهاتنه له ره‌گه‌زی به‌رهه‌مهێنانی جیاوازی چه‌ندێتی و ره‌گه‌زی به‌رهه‌مهێنانی جیاوازی چۆنیه‌تی، له‌نێوان هه‌ردوكیاندا یه‌كێكیان باڵاده‌ست ده‌بێت و ئه‌ویتر ژێرده‌ست، به‌وپێیه‌ی كه چالاكی هه‌ركامیان له‌نێوان ئه‌رێنی و نه‌رێنیدایه، هه‌ر له‌وێشدا دۆلۆز ئه‌وه شیده‌كاته‌وه كه بۆچی ئه‌و پرسیارانه به‌رده‌وام ده‌بن و یه‌كێكیان ده‌كات به‌چالاك و ئه‌ویتر ناچالاك. لێره‌وه مانای به‌های نوێ ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ، چونكه زاراوه‌گه‌لی دادپه‌ره‌وه‌ی و ئیستاتیكا و چاكه‌كاری له‌باره‌ی بكه‌ری نوێیه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له‌كاتێكدا هیچ كام له‌و زاراوانه به‌مانا به‌هایه‌كه‌ی كاری پێنه‌كراوه، بگره قڵپ كراونه‌ته‌وه و كۆتاییان به هه‌قیقه‌تی به‌ره‌هه‌نده ئیرادهییهكهی هێناوه، ئه‌ویش ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیراده پوچ بۆته‌وه و له‌بری ئیراده قۆستنه‌وه‌ی ههلومهرجهكانه.
به‌ها شتێكی نه‌بینراوه چ له‌لای كه‌سی خوێنه‌وار و چ له‌لای كه‌سی نه‌خوێنه‌وار، به‌ڵكو شتێكه په‌یوه‌ندیی به ئیدراكی هه‌سته‌كییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایینی و هتد بێ، هه‌ست نه‌كات شته‌كان به‌هایان له‌ده‌ستچووه، هه‌ست ناكات ژیان چ ئاراسته‌یه‌كی وه‌رگرتووه و چاره‌نووسی ئینسان به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێ، بۆیه كه نه‌خۆش ده‌كه‌وێ یان ده‌كه‌وێته پله‌یه‌كی خوارتر له ئابوری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست ده‌كات مافی خوراوه، ئه‌وكات هه‌ست ده‌كات ئینسان دووچاری نه‌خۆشی بووه به‌له‌ده‌ستدانی به‌ها بۆ شته‌كان و نه‌ریتی ئینسانی. ئه‌مه له قۆناغه‌كانی رابردووی مێژووش دووباره بۆته‌وه و ئه‌زموون كراوه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه جیاوازیی هه‌یه “فه‌لسه‌فه له‌سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا له رۆژئاوا، رقێكی هێنایه كایه‌وه كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد له‌رێگه‌ی دژه سیستمی كهنیساوه، ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان بانگه‌شه‌ی ئازادی و تاكگه‌رایی و مه‌زهه‌ب و شوناس، تائێستا كه 200 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه پێیوایه هه‌موو ئینسانێك له‌ته‌واوی دونیا ئایین په‌روه‌ره، بۆیه ئینسان ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌ێنێت له ئایین، هه‌روه‌ها به‌ته‌نها بژی، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بوو، چونكه ئه‌وه‌ی ئینسانی ترساند (ئایین و نه‌ریتی ئایینی) بوو له‌ناو سه‌نته‌ری ئایینه‌كاندا هه‌م له په‌رستاگاكان و هه‌م له‌نێو كۆمه‌ڵگه خۆی كه گوتاری ئایین به‌سه‌ریدا زاڵ بوو،، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانی رۆژانه ره‌نگیدابۆوه، جیاوازی بچینه‌یی نێوان تیۆری رۆشنگه‌ری و تیۆری ئوسوڵی له دونیادا، ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌میان جه‌خت له هاوبه‌شی ده‌كات له‌نێوان هه‌موو به‌شه‌رییه‌تدا، هه‌روه‌ها تاكو به‌رقه‌رار بوونی یاسا و ده‌ستوور تاكو ئه‌رك و ماف دیاری ده‌كات، ئینسانیش به‌گشتی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و زمان و ره‌نگ و چین و هتد بێ منه‌ت ده‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره ئایینایانه، هه‌روه‌ها ئه‌ویتر جه‌ختی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی ره‌سه‌نایه‌تی و ئایینی و زمانه‌وانی و هتد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رده‌وام بن” حسن العودات. النهچه و الحداپه، بین الارتباك و الاخفاق. دار الساقی. بیروت لندن. سنه 2011. ص51. ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی داریوش شایگان بێ ( به‌های رۆشنگه‌ری بۆخۆی به‌هایه‌كی كه‌ونییه، ناتوانێ له نێو مافه ئیسلامییه‌كان و مافه‌كانی هیندۆسییه‌كان و مافه كۆنفۆشیهكان هه‌بێ، به‌ڵكو له نێو مافه كهونییهكاندا هه‌یه، مافیش به‌سه‌ر هه‌مو ئینسانێكدا پراكتیك ده‌بێ له‌هه‌ر شوێنێك بێ، بۆیه ئه‌مه نه‌یتوانێ تایبه‌تمه‌ندێتی رۆشنبیری و هۆشیاری ئه‌وانی تر، بۆ نموونه گواستنه‌وه‌ی ئاسی بوون، بۆ به ئوسوڵی بوون و توندڕه‌وی، كه‌واته با رۆشنگه‌ری هه‌ر له‌و بڕوایه‌دا بووبێت كه ئینسان جه‌وهه‌ری دونیایه و سه‌نته‌ری درووستكه‌ری چاره‌نووسه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵچوونه‌كانی هێزێكی ترسناكتره له تۆفان و توڕه‌بوونی سرووشت، بۆیه لێره‌دا ئینسان نازانێ چاره‌نووسی خۆی بپارێزێ، كاتێك كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئایین و كولتوور توڕه ده‌بێ، ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێ له ئاستی سیاسی و ئابوری و ته‌ندروستیدا له‌هه‌موو جیهان، ئه‌و جیاوازیه‌یه كه نه‌یتوانێ ئینسان به‌یه‌ك ئاراسته‌دا ببات، ئه‌مه ترۆپكی بابه‌تی پشتگوێ خستنی به‌هایه له‌لای ئینسان، هه‌ر ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ش بوو رێگه‌ی له‌وه‌گرت خۆی خۆی په‌راوێز بخات.