هه‌رێمی کوردستان و ووڵاتانی ده‌ووروبه‌ری کاریگەری … نه‌جمه‌دین فارس حه‌سه‌ن
ڕەوتی سه‌له‌فیه‌ت و ئیسلامی سیاسی لەسەر هەرێم
ڕوون و ئاشکرایە ، ڕەوتی سیاسیە ئیسلامیەکان کاریگەریان لەسەر ئەو ناوچانە هەیە کە زۆربەی خەڵکەکانیان ( دانیشتوانەکانیان ) بە ئاینزا ئیسلامن ، کەلتووری ئیسلامی تیایدا پەیڕەوی ژیانیانە و باڵادەسته . ئەو ووڵاتانە زیاتر ووڵاتانی دواکەوتوون و هەلومەرجی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیان لە ئاستی پشێویی و بێ نەوادایە . ئەو وڵاتانە پیشەسازی نین و یان زۆر لە ئاستێکی نزمدایه و تا ئاستێکیش کشتوکاڵین و لەو ڕووەشەوە دواکەوتوون و ئاستی پێویستی بەرهەمهێنانی ناو خۆیشیان بە پێی پێویستی ژیانی رۆژانەیان نییە .
واتە ژیان لەو وڵاتانەدا بە گوێرەی پره‌نسیپ و ئەخلاقیاتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی شایسته‌ی مرۆف نیە ، لە چاو ووڵاتانی تردا لە ئاستێکی زۆر دواکەوتووانە و تا ئاستی کۆیلە گرتنیش گەشتووە . ئەم ووڵاتانە زۆرترینیان ، دین لە دەوڵەت جیانەکراوەتەوە و سەرچاوەی یاسا و ڕێسا مەدەنیەکانیانە . دواکەوتووی ئابووری ئەم ووڵاتانە سه‌رچاوه‌و هۆیەکە بۆ گەشەی بیر‌و ڕەوتی ئیسلامی سیاسی ، لەبەر ئەوەی دواکه‌وتوویی ئابووری و ژیانی فه‌لاکه‌تی خه‌ڵک و نه‌بوونی ئازادی و نان ، هۆیه‌کن مرۆف له‌و ناوچانه‌دا بە بەردەوامی بەدوای ڕزگارکەردا دەگەڕێت . هەندێکیان ووڵاتانی ئابووری سەرانەسێنن و بەرهەم هێنی نەووتن و هەندێکیشیان خراپی سیستمە ئابووریەکەیان بوه‌ته ئه‌وه‌ی هەر هەموویان ووڵاتانێکن سیستمە سیاسیەکەشیان ئیستبدادی و چەوسێنەرانەیە و به‌به‌رده‌وامی ههتکیی ماف و ئازادییه‌کانی مرۆفی تێدا ده‌کرێت .
ئەمانە و گەلێک لایەنی تری ناو ئه‌و کۆمەڵگایانه ، دەرگای لەسەر گەشەی ڕەووتی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی سیاسی کردووەتەوەو توانیویانه سهرانییان به هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ، وەبەرهێنانی سیاسی و هزری لەسەر ئەو لایەنانەی جەور و سته‌می ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو ووڵاتانە بکه‌ن ، لە پێناوی گەشەکردنی گەرای به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییان ، په‌خشی بیروبڕوایان ده‌که‌ن . له‌به‌رئه‌وه‌ی هەرێمی کوردستانیش بەدەرنییە لە هه‌رێم و ناوچەیەکی دواکەوتوو لەڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە هەروەها سیستمە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکەی دەرگای لەسەر گۆڕینی بیروبڕوای هاوڵاتیانی هەرێم کردووەتەوە ، لە پێناوی خۆشگوزەرانی و ئازادییدا بڕوانێتە هێزە نامۆکانیش و دیدوو تێڕوانینی خستبێته سه‌ر ئه‌و هێزانه و به ئاوه‌زی خۆیی ، بتوانێت خواستەکانی و ئاسۆی ڕزگاربوونی له هێزه سه‌له‌فی و ئیسلامی سیاسیه‌کانه‌وه ببینێت و بەدەستیان بهێنێت . بەڵام ئەمە ڕێگای نەجات بوونیان نییە و کۆیلەیەتیان زیاتر ئامانجدار دەکات بۆ سەرکردەی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هێز و حیزبە نامۆ و ڕەووتە ئیسلامیەکان . لەزۆرترین ووڵاتانی تری دنیای ئیسلامی ، هەروەکو هەرێم ڕەووت و بیری سیاسی ئیسلامییەکان لەژێر ناوی جیاواز و ئاڕاستەی مەزهەبی و شیتەڵکاری جیاوازدا دابەش بوون ، هەرلایەنە بە ئاوازێک جیهان بینیان دەخەنە ڕوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هەرهەموویان یەک ئاسۆ و ئامانج بە ئەنجام دەگەیەنن .
بەکارهێنان و ئاراستەکردنی ئەم ئایدیا و بزاوتە سیاسی ئیسلامیانە لەلایەن ووڵاتانی ناوچەکە بە پێوەر و ستراتیژی قازانجی خۆیان هاوکارییان ده‌که‌ن و ده‌یان به‌ن به‌ڕێوه . پشت بەستنی ئەم هیزانەش بە هەندێک لە ووڵاتانی ناوچەکەو پشتگیری کردنیان لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە ، ئه‌و ووڵاتانه لەپێناوی پارێزگاری کردن لە دەسەڵاتیان و مانەوەی سیستەم و جۆرەکەیانه ، چونکه ئه‌م جۆره سیسته‌می پشتاوپشته ، لەبەردەم هەڵوەشانەوەی یەکجارەکیدایە . دوای ئەو گەشە گەورەیەیی کە لەڕووی تەکنەلۆجیای پەیوەندی و سیسته‌می ڕاگەیاندندا کراوه ، بووه‌ته هۆی تيڕوانینی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیاواز ، لە سه‌ر ناوەڕۆکی دەسەڵات و سیستەمەکەیان هه‌ڵوێستوو پراکتیکی جییاواز دروست بووه ، هۆکاری دانانی کاریگەرییه لەڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە لەسەر ووڵاتانی تر تا بتوانێت مۆدێلی دەسەڵات و دەوڵەتەکەی بهێڵێتەوە . هەروەک ئەوەی کە لەچەند ووڵاتێکی نیشتیمانی عەرەبیدا ڕویاندا . لە ڕابردوو وە لە ئێستاشدا بەهۆ و ڕێگاو ڕێبازی جیاواز، دەیانه‌وێت لەڕێگەی پشتگیری کردنی چەند حیزب و ڕەوتێکی مەزهەبی ، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای کوردی دابنێن . هەموو ئەمانەش بەشێوەی نوێنەرایەتی لایەن و ڕەووتە مەزهەبیەکان بە ئامانجی دەگەیەنن .
هەروەک ئەوەی کە ده‌وڵه‌تی سعودیە دەیەوێت لە ڕێگەی وەهابیەکانەوە (سەلەفی) ەوە بتوانێت دەوورو کاریگەری ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئێران لە سه‌ر هەرێمی کوردستاندا ڕابگرێت و یان کەمیان بکاتەوە . لەبەرئەوەی فراوان بوونی هه‌ژمونی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا زۆرتر هاوسەنگی هێز بە لای خۆیدا لاسه‌نگ و قورس دەکات . ئەمەش له ڕێگه‌ی پابەندبوونی لایەک لە هێزەکانی هەرێم لەگەڵ ڕەووتی جیهانبینی مەرکەزی عێراق کە لەسەر ئاستی ناوچەکە و ووڵاتدا دەڕوات ، ئەمان لایەنگیری لێدەکەن . لە عێراقدا ئەگەر پارچەکانی تریش بکەونە ژێر کاریگەری ڕەوتی سیاسی ئێرانەوە ، ئەوا زیاتر ووڵاتی عێراق هاوسەنگی هێز لەبەرامبەر سعودییەدا دەگۆڕێت بە سوودی ئێران . هەربۆیە سعودیە یارمەتی ڕەووتی سووننە (هێزە سووننیەکان) دەدات و هەروەها یارمەتی لایەنێکی سەرەکی دەسەڵاتی هەرێم دەدات کە کاریگەر و پابەند نییە بە سیاسەتی ئێران و ململانێی دەکرێت لەلایەن ئەوانەوە ، به‌م پێیه ، هێزه سیاسی و حیزبییه‌کان له هه‌رێمدا به ئه‌جندای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئاڕاسته ده‌کرێن ، نمونەی ئەوەش لە هەڵبژاردنەکانی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی دەنگدان بە ئەندام و کاندیده‌کانی زۆنگی زه‌رد لە کوردستاندا لەلایەن ڕەوتی سەلهفی (وەهابییەکان) ، به‌هاوکاری ده‌وڵه‌تی سعودیه . وویستی ئه‌و ووڵاته‌ش واده‌کات ده‌ست وه‌ردانێکی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندێک کاتیش ڕاسته‌وخۆ پێیهه‌ڵده‌ستێت ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێرانیش کردوویه‌تی و ده‌یکات .
سعودیه له ڕێگه‌ی سه‌له‌فییه‌کانه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی لایه‌نی دژ به هه‌ژموونی ئێران به‌رزبکاته‌وه ، هه‌ژموونی سیاسه‌تیان له مه‌نگه‌نه بدات . سعودیه له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که ، سودی له تێکچونی باری ئاسایش و ململانێی ده‌وڵه‌تان وه‌رگرتووه ، توانیوییه‌تی له‌مپه‌رێکی بچوک بێت له به‌رده‌م هه‌ژموونی سیاسه‌ت و ئامانجه مه‌زهه‌بییه‌کانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی سعودیه هێشتا ئێران به‌هێزتره له ناوچه‌که‌دا . هێزه‌که‌ی تری هه‌رێم که گرێدراوی سیاسەتی ئێرانەو بەرژەوەندیان له ئێستادا بەیەکەوەیە لە ناوچەکەدا ، ئه‌و هێزه‌ش له پێناوی مانه‌وه‌و پاراستنی خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمدا، ده‌رکه‌وتنی له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌ی وه‌ک هێزێکی به‌ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ر به‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمه‌وه ، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌رامبه‌ره‌که‌ی سودی وه‌رگرتووه بۆ تێکشکاننی ئه‌و . هەر لەبەرئەوەیە کە لە زۆرترین کاتدا لە بەرامبەر دەوڵەتی مەرکەزی لە عێراقدا بیروبڕوا و هەڵوێستی جیاوازیان هەیە ، لەبەرئەوە سەلەفیەکان لە هەرێمی کوردستاندا دەنگیان بە دژی هاوپه‌یمانی ئێران دا ، لە ژێر ناونیشانی ئەوەی کە سەرۆک وەک باوکی میللەت وایە و پێویستە ڕێز لە باوک بگیرێت و دەنگ و وەلائی بۆ دووبارە بکەینەوە و گەورەیەتی پیرۆز ڕابگرین و بپارێزین . ئەمەش هەمان سیاسەت و پەیڕەوی سعودیەیه ، له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بنه‌ماڵه‌ی (محه‌مه‌د عه‌بدلوه‌هاب) لایه‌نی ڕۆحی یه و تاکەکانی کۆمەڵگای سعودیە هه‌ڵده‌خڕێنن ، بۆ دەنگ دانەوەو پارێزگاری کردن لە دەسەڵاتی ماددی و سیاسی بنەماڵەی (السعود) ، هەردوولایەن تەواوکەری یەکترین و دەسەڵاتی سعودیە بە هاوبەش بەڕێوەدەبەن . دەنگ دانی ئەوان بە هێزی دژبه‌ری ئێران وای دەبینن دەنگ دان بە دژایەتی ئێرانە ، له زۆرترین کاتدا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دژایه‌تیانه ، بۆ جیاوازی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سونه و شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه . واتە چەندە دەنگی هاوپه‌یمانی ئێران کەم بکات ، مانای کەم کردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئێرانیە لە عێراق و ناوچەکەدا . سونه‌کانیش له عێراقدا لایەنێکی تری ئەم ستراتیژه‌ی سیاسەتی دەرەوەی سعودییەیە لەبەرامبەر ڕەووتی شیعەگەرادا .
لەلایەکی ترەوە یارمەتی دانی داعش و کاریگەری دانان لەسەرسیاسهت و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی فیدراڵ و هەروەها دژایه‌تی هەرێمیش لایەنێکی تری ستراتیژ‌و سیاسەتی دەرەوەی سعودییە بە بەرامبەربەنهیارهکانی و کەم کردنەوەو باڵ نەکێشانی شیعەگەراییه بەسەر ناوچەکەدا ، یان هەر هیچ نەبێت فراوان بوونی ڕووبەری سنووری دەسەڵاتی ئێران ڕابگرێت لە ئاستێک‌دا ، ئێران نەتوانێت زیاتر کاریگەری سەربازی و هاوسەنگی هێز بەلای خۆیدا قورس بکات . ئەمەش کارکردنێکی دوو سەرەی سعودییە بەرامبەر بە عێراق و هەرێم . واتە لەلایەک یارمەتی لایەنێکی هەرێم دەدات و لەلایەکی تریش بە داعش دژایەتی دەکات ، ئەمەش وەک بزنەکەی هەیاسی خاس دەکات لە گه‌ڵ پارت و هێزه سیاسیه‌کانی هەرێم .
لە پێشتردا باسم کرد ، لە پێناوی دانانی سنورێک بۆ توانای سیاسی و سەربازی شیعەگەرایی لە عێراقدا بووە . دووەمیش دروست کردنی ئاژاوەو بەردەوامی کێشەو ململانێ ی نێوان هێزە کۆمەڵایەتی و مەزهەبی و نەتەوایەتییەکانی ناو عێراق و جەنگی ناوخۆ تیایدا ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆیەکە بۆ پارێزگاری کردن و سنووردانان بۆ کاریگەرییەکانی سیاسەت و پەیڕەوی هاوبەشی ئێران و عێراق لەسەر سعوودییە کە هاوسنوورە لەگەڵدا ، هه‌روه‌ها هەمان ئەو کاریگەریانهش کەم نیین کە لەسەر هەرێم هەیە له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه ، لە ڕێگەی هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و بزاوتە ئیسلامیەکان ده‌یخه‌نه سه‌ر هه‌رێم و جێبه‌جێی ده‌که‌ن. لە لایەکی تر کارکرنی دەوڵەتی قەتەر (قطر) لەسەر لایەن و ڕەووتی ئیخوانیەکان لەناو هەریمدا و هاوبەشی پێکردنیان لە ململانێ سیاسیەکانی ناوخۆیی هەرێم و بەهێزکردنیان و پاڵپشتیکردنیان لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە ، له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه هه‌رجاره‌ی به ناونیشان و هۆی جیاوازه‌وه ، دروست کردنی کێشه‌و پاڵپشتی کردنی لایه‌ک له هێزه‌کانی هه‌رێم بە مەبەستی دانانی هەمان کاریگەری کە سعودییە ئامانجیەتی لە ناوچەکەدا ، هەوڵی دەوڵەتی قەتەر و نوێنەرایەتی کردنی لەلایەن هێزه ئیسلامی به‌ناو میانڕەو . له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و سعودیه له ململانێی به‌رده‌وامدان له پێناو باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا .
هەتا تووندڕەوە ئیسلامییەکانیش لەهەمان سه‌رچاوه سوودمەندن و بۆ هەمان مەبەست کاردەکەن . ئەگەر ئەم جۆرە کارکردنە که لەلایەن هەموو حیزبە ئیسلامیه‌کانی کوردستانەوە پەیڕەو دەکرێت ، بنبڕو سنووردار نەکرێت ، لەدواتردا لە ناهەرێم دا مەترسییەکی گەورە لەسەر هێز و بیر‌و باوەڕی کۆمەڵگای کوردی دروست دەکات ، ئەگەر سەلەفییەکان بۆ پارتێکی باڵاده‌ستی هه‌رێم سوودێکی کاتیان هەبێت ، ئەوا لەدواتردا زیانێکی گەورەو درێژماوەیان لەسەر کۆمەڵگای هەرێم دەبێت . یارمەتی دانی پارتێک لەلایەن سەلەفییەکانەوە بەشێوەیەکی ئەگەر ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆش بێت لە دواتردا کۆسپ و تەگەرە دەبن لەبەردەم گەشەو پێشەوە چوونی سیاسی خۆیان . ئەگەر ئێستاش بەپێی تواناییەکانیان سوودێکیان لە ئاستێکی بچووکدا هەبێت ، بەڵام کاریگەریە خراپەکانی لە داهاتوودا زۆر گەورەتر و زیان بەخشتر دەبێت . بەم پێیە ئیسلامی سیاسی میانڕەوو توندڕەو و سەلەفیەکان ئەگەر ئه‌وانه لەهەندێک بیرکردنەوەی لاوەکیدا لەیەکتر جیاوازیش بن ، هەر هەموویان یەک ئامانجیان هەیە . هەموو ئه‌و سیاسه‌ت کردنانه‌ی پارته‌کان له هه‌رێمدا کاریگەری دادەنێت لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری ناوچەکە ، هەرێم دەکاتە پاشکۆی هەندێک سیاسەت و ئەجندا ، وەک دووژمن لە هەرێم دەڕوانێت ، واتە هەرێم دەخاتە ئاستی سفری هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دا .
هەرێم لە هاوسەنگی هێزە ناوچەییەکاندا
ئەگەر ئێمە بڕوانینە جوگرافیایی سیاسی هەرێم ، به‌پێی دیدی جیێۆپۆلهتیک بێت ، دەبینین کە وڵاتێکی داخراوەو پێیان دەوترێت ووڵاتە داخراوەکان (بەندکراوەکان) ، واتە ئەو ناوچانەن یان ووڵاتانەن کە سنووریان بە دەریاوە نییەو دەرچەی دەریاییان نییه و ووڵاتێکی داخراو دروست دەکەن . کرانەوەیان بەسەر ده‌رچه‌ی ئاویی نێودەوڵەتیه‌وه نییه . پەیوەندیی و کاریگەرییەکانیان کەم و لاوازەو لە ناوخۆیی خۆیاندایە ، دەوروبەرەکانیان بەپێی شوێن و پێگەی جوگرافیا و کەوتنە سەرڕووی دەریا و دەرچەکانیان کاریگەری له‌سه‌ر هه‌رێم دادەنێت ، واتە ووڵاتانی ئێران و ناوچە عەرەبنشینەکانی عێراق و سوریا و ووڵاتی تورکیا ، هەر هەموویان دەرچەیەکی دەریایی یان چەند دەرچەیکی هەیە و یان سنوورێکی دوور‌و درێژیی لەگەڵ دەریادا هەیە . ئەمەش وایکردووە کە بتوانن پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان بەڕووی جیهاندا فراوانتر و کاریگەرتربن وکه‌متر له ژێر کاریگه‌ری دراوسێکانیاندا بن ، لە چاو ئەو ووڵاتانەی کە داخراو و توندوتۆڵ‌تر و کەمتر کاریگەری ناوچەیی و تا ئاستێک دراوسێکانیان بە شێوەیەکی تەواوەتی لەسەربێت . بەهۆی شوێن و جوگرافیای سیاسی و له‌لایه‌کی تر به‌هۆی کلک گرێدانی پارته‌کانی هه‌رێم له پێناوی شکاندن و له چوارچێوه‌نانی رکابه‌ره‌کانی هه‌موو شتێکی تریان له بیرخۆیان بردووه‌ته‌وه . هەرێم مەحکومە بە بەستنی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ دراوسێکانیاندا بەهۆی دواکەوتویی سیستەمی ئابووری هەرێم و دام و دەزگاکانییەوە ئەگەر نەوت یان غازی سروشتی بنێردرێتە دەرەوە دەبێت بیگەیەنێتە سەر دەریا و بەندەرەکانی گواستنەوەی نەوت ، تا بۆ بازاڕی جیهانی هەناردە بکات ده‌بێت بە زەوی و ووشکانی یەکێک لە ووڵاتەکانی دراوسێدا بڕوات .
هەروەها هەناردەو هاوردەکردنی کاڵا بازرگانییەکان و هەموو جۆرێکی گواستنەوەیی ووشکانی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەواندا دەبێت ، واتە دەکەوێتە ژێر کاریگەری سیاسەتی ئابووری ئەو ووڵاتانەوە ، لەلایەک هەڵکەوتەی جوگرافیای سیاسی هەرێم و دووەم لەبەر ئەوەی هەرێم لەڕووی پیشەسازی و هەروەها لەڕووی کشتوکاڵییەوە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینییوە و پێی نەگەشتووەو توانای خۆ بەخێوکردنی نییە و لە ئاستێکی زۆر نزمدایە ، لەلایەکی ترەوە لەڕووی سەربازیشەوە له به‌رامبه‌ر ووڵاتە هاوسێکانی توانایەکی لاوازی هەیە و ناتوانێت کاریگەری سەربازی و سوپایی دابنێت لەسەر ناوچەکانی تر ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێکخراونهکردنی هێزی سه‌ربازی هه‌رێم له هێزێکی نیشتمانی سه‌ربازیدا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کان ، به‌م شێوه دابه‌ش بوونیان به‌سه‌ر حیزبه سیاسیه‌کاندا ، بونه‌ته هۆی مانه‌وه‌و پارێزگاری کردنیان له حیزبه‌کانیان ، به‌به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیان به هه‌ڵواسراوی هێشتووه‌ته‌وه ، له‌لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌ت و ئه‌جێندای هێزه هه‌رێمیه‌کانی پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن و ئه‌سه‌پێنن بهسهریهکترو ناوخۆدا . له‌لایه‌کی تره‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ، له‌ڕووی چڕی و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه ، توانای کاریگه‌رییان به‌سه‌ر هێزه ناوچه‌ییه‌کاندا نیه ، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نه‌بێت . له‌به‌ر ئه‌وه ئەگەر هاوکاری هێزە سیاسی و سەربازییە کوردەکانی ووڵاتەکانی دراوسێ نەکات ، کە هۆیەکە بۆ چوونە پێشەوەی زیاتر داخوازییەکانی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی ووڵاتەکانی خۆیاندا و هەروەها دروستکردنی فشاری سەربازی و سیاسیە بۆسەر ئەو ووڵاتانەی کە کوردی تیادا دەژێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری هێزه نه‌یاره ناوچه‌ییه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێم ، چونکه ئەم جەنگانەی ئەوانیش دەبێتە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی و هه‌وڵێک بۆ ڕزگاری لەو ووڵاتانەدا و دروست بوونی نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەناوخۆیاندا ، کاتێک هەوڵێک لەسەر درووست‌کردنی نائارامی لەو دراوسێیانەی هەرێمدا هەبوو، کاریگەری کەم تازۆری ئەو ووڵاتانە له‌سه‌ر هه‌رێم کەمتر دەبێت . ناپەرژێنە سەر فشار دروست کردن لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە لەسەر هەرێم.
باسی یه‌که‌م
۱- پێکه‌وه‌یی له ده‌وڵه‌تی عێراقدا :
عێراق کاتێک پێویستی بە خاکی هەرێم هەیە کە دەرگای گواستنەوەی نەوتی لەسەر ڕووی داخرێت لە ده‌ریای عه‌ره‌بی و ووڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بیدا یان ئەردەن و سووریا هیچ هاوکارییەکی عێراق نەکەن ، ئەوا بەندەری جیهان تاکە دەرچەی به بازاڕکردنی نەوتی عێراق دەبێت ، عێراق لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە دەتوانێت نەوت بگوازێتەوە ، عێراق جێگره‌وه‌ی خۆی هەیە لەسەر دەریای عه‌ره‌بی و بەندەری بۆ گواستنەوەی نەوت و هاوردەو هەناردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی هه‌یه ، هەروەها ئەردەنیش لەڕووی بازرگانییەوە دەرگای کراوەیە بە ڕووی گواستنەوەو هەناردەکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی عێراق ، چونکە ووڵاتی ئەردەن بۆ بەدەست هێنانی ووزە پێویستی زۆری بە ووڵاتی عێراق هەیە ، واتە هەردوولا بەرژەوەندی هاوبەش و ڕکابەری سیسته‌می جیاوازیان هه‌یه ، هەریەکەیان بە ڕێگەی جیاواز کاریگەری لەسەر یەکتر دادەنێن ، به‌ڵام زۆرترین کات به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان زیاتره تا ڕکابه‌ری سیاسی و سیسته‌می ، لەمەیاندا کورد هیچ باڵادەستیەکی نییە ، ناتوانێت لایه‌نی کاریگه‌ری هاوکێشه سیاسی و ئابوریه‌کان بێت . سعودیەش لایەنێکی ترەو زۆرجار ئەوانیش دەکەونە ململانێوە بەڵام لەبەرامبەر دۆزی کورد دا هاوسیاسی و هاوڕان وله‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوکار دەبن . لێرەوە ئەوە دەردەکەوێت کە تەنها کاریگەری لەسەر ناوەندی عێراق هاوپەیمانێتی نێوان سوونە و کوردە ، ئەمەش کەمترین شانسی هەیە کە بە سوودی کورد بگەڕێتەوە چونکە ئەگەر کورد بیەوێت لە ڕێگەی هاوپەیمانییەوە بە ئامانجەکانی خۆی بگات سوونەش لەو هاوپەیمانی و ڕکابەریەدا مەرام و ئامانجی خۆی هەیە ، چونکە له هه‌ردوو ڕوی بیری ئاینی ونەتەوەی وایکردووە گوێ بە خواستی ڕەوای نەتەوی کورد نەدات ، یابهبهردهوامی به ڕکابه‌ری خۆیی و دارده‌ستی ئیسرائیل ناوزه‌دی ده‌کات ، هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ک سونه له‌گه‌ڵ کورد بیکات ، لەپێناوی هاوسەنگی هێزی خۆیه‌تی لەبەرامبەر شیعە و دەسەڵاتی شیعە لەعێراقدا یه ، ئەگەر زانستی و لێزانی سیاسیەکانی کورد هەبێت ئەتوانن ئەو هاوپەیمانی ڕکابەرییە لەدەرفەتدا بە سوودی خۆی بقۆزێتەوە ، کورد لە عێراقدا بەهۆی هێزی سوونەوە دەبێتە هاوسەنگی هێز ، وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته ، چونکه هه‌رکێشه‌و ململانێیه‌ک له نێوان شیعه و سونه‌دا هه‌بێت ، هه‌ردوولا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هێزی کورد ده‌ده‌ن به‌لای خۆیاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت ، ئەگینا بەتەنها ناتوانێت ئەو ڕۆڵە بگێڕێت . ئەم لایەنەش لەگەڵ ئەوەی هەردوو لا لەبەرامبەر قەڵەم ڕەووی دەسەڵاتی شیعە لە عێراقدا پێویستیان بە یەک هەیە ، ئەو جۆرە لە هاوسەنگ بوونە لاوازەو ڕۆڵ گێڕانی زۆر بێ سەمەرە و بەسوود نییە بۆ کورد چونکە سنورێکی هاوبەش و پڕ لە کێشمە کێش هەیە لە نێوانیاندا .ئه‌وه‌ش ئه‌و سنووره‌یه که پێیان ده‌ووترێت ناوچه‌داگیرکراوه‌کان ، یا دابڕاوه‌کان ، یا ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، یا ناوچه‌ی یاسای 140ی جێناکۆکه‌کان . له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه عه‌ره‌ب و چه‌ند که‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی تری تێدا ده‌ژین . نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عه‌ره‌ب و سونه به نیشتمانی خۆیان ده‌زانن ، گاڵته‌یان به هه‌موو ئه‌جێندایه‌کی تردێت .
باسی دووه‌م
2- کاریگه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا :
دەوڵەتی سوریا لەحاڵی ئێستایدا لە جەنگێکی ناوخۆیی ماڵ وێرانکەردایە ، هێزە سەلەفی و ڕەووتە ئیسلامیەکان و بەناو ئۆپۆزسێۆن وەکو گەلە گورگ دەمیان ژەنیوەتە ناو سووریا و بەهەردوولای له‌سه‌ر دەسەڵات و هێزەکانی دژی دەسەڵات ووڵاتیان لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە وێران کردووە ، لەحساباتی هاوسەنگی هێزدا هیچ بەهایەکی ئەوتۆی نەماوە ، هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌سفیه حسابی خۆیان له‌سه‌ر زه‌ویی سوریا به گۆشت و ئێسقانی خه‌ڵکه‌که‌ی یه‌ک لایی ده‌که‌نه‌وه ، هه‌ریه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌و ئه‌وروپادا باڵا ده‌ست بکه‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ده‌لاقه‌یه‌کیان بۆ کورد کردووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر بتوانن ڕێچکه‌ی سیاسه‌ت به ئاڕاسته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بگرن ، یا هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێک له مافه سیاسی و ڕۆشنبیری و که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن . ئەمانە هەرهەمووی دەرفەتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی گرنگن ، کە کورد ئەگەر مافەکانیشی بەدەست نەهێنێت ئەوا ئەتوانێت چەند هەنگاوێک لەکۆی هەموو هەنگاوەکانی بەدەست هێنانی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی نزیک ببێته‌وه‌و بەدەستیان بهێنێت . کورد و هێزەکانی تری ناو سووریا هەرهەموویان لەژێر کاریگەری ئەجێندای دەرەکی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دان ، به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ، ئه‌و هێزانه ململانێ لەسەر زاڵبوونی سیاسەت و ستراتیجی خۆیان دەکەن .
بەپێی ئه‌و هەلومەرجه سیاسی و سەربازی و ئابوورییه‌ی دەوڵەتی سوریا هه‌یه‌تی ناتوانێت دەوڵەتێکی بە کاریگەرو ڕاست کەرەوەی هاوسه‌نگی هێزی ناوچەکە بێت ، ده‌وڵه‌ت و هێزێکی حساب بۆکراوبێت ، ئه‌گه‌ر ئێران و ڕوسیا و حیزب الله پشتیوانی لێ نه‌که‌ن ، ناتوانێت کاریگەری دابنێت لەسەر ووڵاتانی دەوروبەری . کورد لە سوریادا لە بزاوتێکی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی خۆیدایە به مانا لیبراڵییه‌که‌ی ، لە پێناو گەڕانەوەی بەها کەلتووری و مافە سیاسی و ئابووریەکانی خۆی . دەبێت لەو پێناوەدا هەرێمی کوردستان هاوکاری جدی و پڕ بە پێستی داخوازییەکانی کورد بێت لە سوریادا تابتوانێت لەو ناوچەیەدا توانا‌و هێزی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆڵ گێڕانی زیاتر و زیاتر لەبەرچاو بگیرێت و دەورێکی کارا و پڕ لە بەرهەم بێت . چونکە کەوتنە سەر پێی توانای سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی کورد لە سوریا کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە ، ئه‌گه‌ر هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان پێکه‌وه هه‌بێت ، دەبنە هێزێک لەگەڵ هەرێمدا ، لە ناوچەکەدا که‌م تا زۆر ده‌بنه هێزێکی کاریگه‌ر ، ئه‌گه‌ر بەشێوەیەکی کەمیش بێت ، یا پڕ بەپێستی هەوڵ و تەقەلاکانی کورد مافه سیاسیه‌کان بەدەست دەهێنێت . هەتا ئەگەر کورد هەوڵی لە پێناوی جیاکردنەوەی کوردستان بێت لە سوریادا ئەوا کۆمەکێکی باش دەبێت بە هەرێم ، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و خێڵه‌کیانه و تاکه‌که‌سی له به‌ر چاو نه‌گیرێت ، ئۆلیگارشیه‌کان له هه‌رێمدا ترسی له ناوچونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان نه‌بێت .
واتە هەوڵدان و یارمەتی کوردەکانی سوریا خزمەت بەتوانا و سەقامگیری زیاتری هەرێم دەکات . پارێزگاری کردن لەو ناوچانەی کە کوردی تیادا نیشتەجێیە و لەژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دایە و کانتۆنەکانی تیادا دامەزراوە ، ئەوە زیاتر بکەن و تا ئەگەر سنوورەکە بگاتە سەرکەناراوەکانی ئەسکەندەرونه هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی بدەن ، به‌م هۆیه‌وه پێگەی هەرێم بەهێزتربێت و دوور بکەوێتەوە لە کاریگەری ووڵاتانی دەوروبەری ، هەروەها بتوانێت لە معادەلاتی هێزی ناوچەکەو جیهانیش لە ئێستا و ئایندەدا دەوورو کاریگەری بە پێی ئاست و هەوڵەکان و ستراتیژی کارکردنی بە ئاڕاستەی کاریگه‌ری و ڕۆڵی لە ناوچەکە هەبێت ، پێویستە هەرێم پلانێکی وورد و زیرەکانە بە ئاڕاستەی چوونە پێشەوەی سیاسەت و ستراتیژی داخوازییەکانی نەتەوەی کورد لە دەستووری کاری‌دا بێت .
پێویسته هه‌رێمی کوردستان ، هه‌مه‌ئاهه‌نگی و یه‌ک ده‌ستی و هاوکاری هێزه کوردیه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان بێت ، له ئێستاشدا به تایبه‌ت تر هێزه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ، چونکه سه‌رکه‌وتنی ڕۆژئاوا ، ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری سیاسی و ئابوری ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر له سه‌ر هه‌رێم . ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نوکه‌رایه‌تی ووڵاتانیان وه‌ک پیشه‌و ئاکاری خۆیان دانه‌نابێ .
باسی سێ یه‌م
۳- جێگاوڕێگای ده‌وڵه‌تی تورکیا :
تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کاریگەری سەربازی و ئابووری و سیاسیشی لە سهرهەرێم هەیە ، لەبەر ئەوەی هەرێم ناتوانێت پشت بەهێزو توانا ئابووریەکانی خۆی ببەستێت ، هه‌ر بۆیه زۆرترین کاڵای هاوردەی هەرێم لە تورکیاوه دێت ، له خاڵی سنووری نێوان تورکیا و هەرێم دەگاتە ناوەوە . لەلایەکی ترەوە زیاتر لە (1200) کۆمپانیای وه‌به‌رهێن لە هەموو بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمدا هەیە و لە بنیات نانەوەی ژێرخانی هه‌رێمدا ڕۆڵ و کاریگەری خراپیان هەیە . هەموو ئەو کۆمپانیانە بێجگە لەوەی کە سوود و قازانجی زۆر بەتورکیا ده‌گه‌یه‌نن ، له ڕوی ته‌کنیکی هونه‌ریه‌وه خه‌ڵکی هه‌رێم سوودی پێ ناگات . چونکه زۆرترینی کرێکار و ئه‌ندازیار و کارمەندەکانیان لە تورکیاوە هێناوەو لە پرۆژەکاندا کارییان پێدەکەن ، بێجگه له‌وه‌ی ئەمانیش هەموو ئەو بڕە پارەیەی کە وەریدەگرن و لەگەڵ ئەو سوودەی کە کۆمپانیاکانیان بەدەستی دەهێنن ، هەمووی وەک سیولە دەچێتە دەرەوەی هەرێم و لە تورکیادا ده‌بێته داهات و کۆدەبێتەوە ، لە لایەکی ترەوە کارپێکردنی کرێکار و ئەندازیار و کارمەندانی تورکیا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بەتاڵە لە تورکیادا و ئه‌مه‌ش هۆیەکه بۆ مژینی دەنگی ناڕەزایەتی و کێشەی داخوازی بەتاڵەیی هێزی کار لەو ووڵاتەدا . هه‌روه‌ها کۆمەک و قازانج بە دەسەڵاتداران دەگەیەنێت و کەمبوونەوەی فشاری داخوازییەکانی کرێکارانە لەو ووڵاتەدا . بێجگە لەوەی توانای کڕین لەناو بەشێکی دانیشتواندا باشتر دەکات و بازاڕ لە تورکیادا جموجۆڵ پێدەکات ، له لایه‌کی تره‌وه توانای سی‌و لە هەرێمدا کەم دەکاتەوە ، دراوی یه‌ده‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر که‌م ده‌کاته‌وه ، هه‌ڵئاوسان دروست ده‌کات و جموجۆڵی بازاڕ له نێوان تاکه‌کانی هه‌رێمدا که‌م ده‌کاته‌وه .
هەروەها دراوی کارپێکراو لە مامەڵەی ئەو کۆمپانیایانەدا دراوی دۆلارە کە ئێستا لە بازاڕی هەرێمدا وەک دراوی باوه‌ڕپێکراوی ئاڵوگۆڕ (العملة الصعبة ) حسابی بۆ دەکرێت و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ، کاریگەری لەسەر توانای ئابووری و دراوی هەرێم دادەنێت . هەموو ئەوانەش بێجگە لەوەی کە ساڵانە بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم لەگەڵ تورکیادا دەگاتە نزیکەی 14 بۆ 16 ملیار دۆلار ئەمەش بڕی چه‌ندایه‌تی دراوێکەو دەچێتە دەرەوەی هەرێم و عێراق ، ئه‌مه‌ش بێجگە لەوەی کە ده‌بێته هۆی دانه‌خستنی کارگەکان بۆ کاتێکی زیاتر لە ڕۆژدا و هێشتنه‌وه‌و خستنە سەرکاری کرێکارانی خۆیان لە ناوخۆی خۆیاندا بووه‌ته هۆی ڕێگرتن له زۆربونی به‌تاڵه له‌و ووڵاته‌دا . ئەگەر هەرێم لەڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵیەوە بەرەوپێش بچووایە و هه‌نگاوی دروستی بگرتایه‌ته به‌ر، ئەوا کەمتر سوود و قازانجی ئابووری و بۆ تورکیا دەبوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگەر هەرێم لە دوایی ساڵانی 1991 ەوە پلانی بە پیشەسازی کردن و چاککردن و گەشەی کشتوکاڵی بە پلان و ستراتیژیەکی دوور لە بیر و دەستووری سیاسیەکاندا بوایە ، هەرێم نەدەکەوتە ژێر کاریگەری و ڕەحمەتی سیاسی و ئابووری تورکیاوە .
بەم شێوەیەی ئێستا بێجگە لەوەی کە سیاسەتی نەوتی لە هەرێمدا شکست خواردوو بێ ئامانجە ، له‌ده‌ستی چینێکی ئۆلیگارشی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازیدایه ، له به‌رئه‌وه سیاسەتی نەوت لە پلانی ستراتیژی خزمەتی دۆزی نیشتیمانیدا نییە ، هەموو ئەوانەی کە باسم کرد هۆیەکە بۆ باڵادەستی سیاسی و ئابووری و سەربازی تورکیا بەسەر هەرێمدا ، لەلایەکی ترەوە ململانێی پارته سیاسیه باڵاده‌سته‌کانی هه‌رێم لەسەر دەسەڵات لە ناوچەکەدا ده‌لاقه و کەلێنێکی بۆ تورکیا درووست کردووە ، تابتوانێت لەو نێوەندەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە هەرێم لاواز‌و بێ کاریگەر بکات. پاڵدانی پارتێک بەتورکیاوە لە پێناوی لاوازکردنی ڕکەبەرەکەیەتی ، لاکه‌ی تری به‌رامبه‌ریشی له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز به‌لای ڕکه‌به‌ره‌که‌یدا قورس نه‌بێت ، ئه‌میش خۆی ئاڵاندووه‌ته هێزێکی تری ناوچه‌یی وه‌ک ئێران ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پاڵپشتی کردنیان له سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆیان فه‌راهه‌م ده‌بێت ، ئه‌مانیش له ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیاندا چڵپهولێسهی سه‌روه‌ت و سامانی ئابوورییان ده‌ست ده‌که‌وێت . هەر لەبەر هەمان مەبەستە ، بەسوود دەگەڕێتەوه بۆ هەردوو ووڵاتی تورکیا‌و ئێران هەر لایەک دەسکەلا و جێ بە جێ کاری داخوازی سیاسی و ئابووری و سەربازییان ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستاندا . نا نیشتمانی ونەتەوەیی ئەو هێزانەی کە لەهەرێمدان به مقه‌ده‌رات و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگای هه‌رێمه‌وه سیاسەت بازی دەکەن ، کارێکی کردووە کە هەرێم بەم دەسەڵاتەیەوە لە حساباتی هێزی ناوچەکەدا هیچ شوێن و جێگایەکی ئەوتۆی نەبێت . تەسلیم بوونی پارته‌کان له هه‌رێمدا بە سیاسەتی تورکیا و ئێران و هێزه ناوچه‌ییه‌کانی تر ، تەسلیم بوونیەتی بە سیاسەت و ئابووری ئه‌وان و لەڕووی سەربازیشەوە ده‌بنه ده‌سکه‌لایان و کار بۆ بەرنامە و خواستی ئەوان دەکه‌ن
پێویستە ئەو هێزە سیاسیانەی ناو هەرێمی کوردستان بڕوایان بە دەستاو دەست کردنی دەسەڵات هەبێت ، ملکه‌چی یاسا و ڕێسایه‌کی دامه‌زراو و جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات دامه‌زراوه‌یی بکه‌ن ، تا بتوانن هێز و سوپایەکی بەرگری یەکگرتووی نیشتمانی دوور له ملیشیایی حیزبی دابمەزرێنن. بە دامه‌زراوه‌یی و یاسایی کردنی دام و دەزگا و دەسەڵاتەکانی هەرێم سەرچاوەیە بۆ هێز و توانا و یه‌کگرتوویی . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئابووری و سه‌ربازییه‌کان ببوژێنرێننهوه و به دامه‌زراوه‌یی بکرێنن و سوپایه‌کی سه‌ربازی به‌هێز دروست بکرێت ، به هۆیه‌وه یاری کردنی هێزە ناوچەییەکان بە حیزبە سیاسیەکان بنەبڕبکرێت. چونکە هەموو ئەوانە دەبێتە سەرچاوەی هێزو توانای ناوخۆی هەرێم بەرامبەر بە نەیارەکانی و لە هاوسەنگی هێزی ناوچەکەدا حسابییان بۆدەکرێت .
بۆ ئەوەی هه‌رێم جێگا و شوێنێکی تایبەتیان هەبێت لە هاوسەنگی هێزدا دەبێت کۆمەکی هێزی سەربازی گەریلای P.K.K بکات لەناو تورکیادا، چونکە فشاری P.K.K بۆ سەر تورکیا و حکومەتەکەی ده‌بێته کەمکردنەوەی فشاری حکومەتی تورکیا لەسەر هەرێم. هه‌موو ئه‌وانه دەبێت بە شێک بێت لە پلانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە حکومەتی تورکیا ، لەبەر ئەوەی هه‌رێم ناتوانێت لە ئێستادا لە ڕێگەی پڕکردنەوەی پێداویستەکانی ووزە بۆ تورکیا فشار بخاته سەری .
چونکە ئه‌گه‌ر پەیمان نامەی نێوان تورکیا و ڕوسیا لەسەر دامەزراندنی هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتی خوارو بەتورکیادا بۆ گواستنەوەی غازی سروشتی ڕوسیا بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا جێبه‌جێ ببێت ، کەمتر کاریگەری سیاسەتی نەوت و غازی سروشتی هەرێم لەسەر حکومەتی تورکیا که‌مترده‌بێت . ڕاستە ئەو دوو وڵاتە ڕکابەرن بەڵام لە ئێستادا پرۆتۆکۆڵێکی ئابوورییان هەیە ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بێت هەردوولا لێ ی سوودمەند ده‌بن ، ئەمانە هاوپەیمانی ڕکابەرن. بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی سەربازی ناتۆدا لەسەر هاوکاری داعش و ڕێگە نەگرتنی تورکیا لە چوونە ناوەوەی بیانییەکان بۆ ناو هێزی داعش لەسوریادا. لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت فشار بخاتە سەر هاوپەیمانی ناتۆ تا بە ئەجندای تورکیا کاربکەن لەسوریادا. هەروەها ڕووسیاش بەهۆی تێکچونی پەیوەندی لەگەڵ ئۆکرایندا لەسەر قرم و هاوکاری کردنی جوداخوازەکانی ناو ئۆکرانیا بووەتە هۆیەک کە ڕوسیا بیر لە کاری پێکەوەیی بکات لەگەڵ تورکیادا و هەردوولاش سودمەند دەبن لێ ی. ئەمەش وادەکات کە فشاری هەرێم لەسەر تورکیا کەمتر و هەتا ئاستی نەبوون بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌رێم له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌که نه‌توانێت یاریزانێکی باش بێت ، ئه‌وا ناتوانێت سه‌رچاوه‌ی وزه‌که‌ی هێزی فشاربێت .
تورکیا سه‌رده‌می زێڕینی سیاسی و ئابووریه‌که‌ی ڕوو له ئاوابوونه ، له ناو خۆدا له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌م کردنی ئازادییه‌کان ، ده‌رگیری ناڕه‌زایه‌تی و ناعه‌داله‌تیه ، ده‌ستی کردووه به جێ به‌جێ کردنی په‌یڕه‌و و به‌رنامه کۆنه‌کانی سوڵتانه عوسمانییه‌کان له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا. ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش دروست کردووه ، کێشه‌ی کۆچبه‌رانی ئاسیا و ئه‌فریقا بۆ ئه‌وروپا ، له ئه‌وروپای دوورخستووه‌ته‌وه و کێشه‌ی دبلۆماسی و ئابووری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ی خستووهتو به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره ، بێجگه له وه‌ی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش خه‌ریکی ماڵ وێران کردن و کوشت‌و بڕی نه‌ته‌وه‌ی کورده ، سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر هاوکارییه‌کانی له ڕوی سه‌ربازی و دارایی و لۆجستیه‌وه بۆ هێزه تیرۆریسته کان ، به‌تایبه‌تی داعش ، ئه‌مانه هه‌موو هێزی ناتۆیان به‌رامبه‌ر به تورکیا نیگه‌ران و توڕه کردووه . ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا نزیک به بێ ئیعتوباری کردووه ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئێرانیسدا کێشه‌ی مه‌زهه‌بی و باڵاده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا هه‌یه و له ڕکابه‌ری به‌رده‌وامی یه‌کتریدان ، هه‌ندێک له پراکتیکی سیاسی و دبلۆماسی وسهبازی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به ئاڕاسته‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێندای تورکیا جێبه‌جێیان کردووه . له به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ، پانتاییه‌کن که کورد ده‌توانێت کاری سیاسی و دبلۆماسی به ئاڕاسته‌ی قازانج به دۆزی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی خۆی کایه بکات .
باسی چواره‌م
-٤ -هه‌ڵکه‌وته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران :
یەکێکی تر لەو ووڵاتانەی کە سنووری بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە ئێرانە. یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە سنوری بەچەند ووڵاتی تری ناوچەکەوە هەیە و ڕوبەرێکی زۆری سنووری لەسەر ڕۆخی ئاوەکانی کەنداوی عه‌ره‌به و باڵادەستی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە. لەڕوی سەربازی و ئابوورییەوە توانایەکی باشتری لە ووڵاتانی دەوروبەری هەیە بێجگە لە تورکیا و ڕووسیا کە هاوپەیمانن لەبەرامبەر دژایەتی کردنی رۆژئاوا و ئەمریکادا.
“هه‌ڵبه‌ته کۆماری ئیسلامی ئێران ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به خۆی هو به حوکمی هه‌ڵکه‌وته جوگرافیاییه‌که‌یه‌وه پێگه‌یه‌کی ستراتیژی زۆر گرنگی هه‌یه ، له سۆنگه‌ی هه‌ندێ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ده‌ولیه‌وه گرینگی یه ستراتیژی و پێگه هه‌رێمایه‌تیه‌که‌ی ، هێنده‌ی دی زیادی کردووه ، چونکه که‌وتووه‌ته نێوان دوو ناوچه‌ی چه‌قی جه‌نگی جیهانی یه‌وه دژی تیرۆر ، واته نێوان عێراق و ئه‌فغانستان .” (1)
ئێران جێگەو پێگەی ستراتیژی گرنگی هەیە هەروەکو لەسەرەوە ڕون کراوەتەوە، هەروەها هاوسەنگی هێز لە ناوچەی کەنداوی عه‌ره‌بیدا بەهۆی توانا سەربازییەکەیەوە لە ئاستێکی قورس و کاریگهردایە ، هەژموونی خۆی هەیە بەسەر ناوچەکەدا. به‌هۆی ئەوەی کە چەند لایەن و هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی ومه‌زهه‌بی سیاسی شیعە لەناو ووڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا هه‌یه ، توانیویه‌تی کاریگەری و قورسایی سیاسی خۆیان له‌سه‌ر دابنێت ، لەڕوی سەربازیشەوە توانای زیاتر و فراوانترە لەچاو ووڵاتانی کەنداودا، بێجگە لەوەی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەوڵەتی عێراق هەیە. هاوپەیمان و ڕێنوێنی کاری دەوڵەتی مەرکەزی عێراقە، هه‌روه‌ها بێجگە لەوەی کە ئەڵقەی پەیوەندییه لەگەڵ ووڵاتانی تری ئاسیادایە چونکه ،” پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئاسیای ناوه‌ندی و ڕۆژئاوای ئاسیاشه ، که له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاوسنووری ئه‌فغانستانه و له ڕۆژئاواوه هاوسنوری عێراقه ئه‌مه کردوویه‌تیه کارێک ڕۆڵێکی یه‌جگار گرینگ له جه‌نگی جیهانی دژی تیرۆردا بگێڕێت ، به حوکمی ئه‌و پێگه جوگرافیاییه‌ی که ده‌ڕوانێته سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان ، بۆیه ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له ڕێگای پاکستانه‌وه کۆمه‌کی لۆجستی بگه‌یه‌نێته ئه‌فغانستان ، ئه‌وا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناچاره په‌نا وه‌به‌ر ئێران به‌رێت .”(2) هەموو ئەو لایەنانەی جوگرافیا ، ڕۆڵ و کاریگه‌ری لەجەنگی دژی تیرۆردا ، پێگه‌یه‌کی به‌هێزی سیاسی وجوگرافی بۆ دروست کردووه له ناوچه‌که‌دا . هه‌روه‌ها ئێران لەڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵیەوە توانیویەتی بەرەوپێش بچێت و توانا سەربازییەکانی گەورەتر و به‌هێزتر کردووه‌و لەڕووی پیشەسازی سەربازیشەوە هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چووه .
پەیوەندی هەرێم لەگەڵ ئێران‌دا لەڕووی ئابوورییەوە هیچی لە پەیوەندییه که‌متر نییه که بەتورکیاوە هه‌یه‌تی . ئێرانیش بەهەمان شێوەی تورکیا هێز و لایەنێکی حیزبی و سیاسی کوردەکانی هەرێمی خستووه‌ته ژێر چەتری ئەجێندا و سیاسەتی خۆی لەهەرێمدا لەبەرامبەر ڕکابەرەکەی تری کوردی ڕاگرتووە. لەو ڕێگەوە دەسەڵاتی خۆی فراوان دەکات و پیلان و دژایەتی کردنی لەناوچەکەدا ڕووبەڕووی تەنگژە و لهمپەردەکاتەوە، هاوپەیمانی بۆ شیعەی عێراق دروست دەکات و ئەجێندا و تێڕوانینی سیاسی خۆی بەسەریاندا زاڵ دەکات. سیاسەتی تورکیا و ئه‌جێنداکه‌ی له ناوچه‌که‌و هه‌رێم و عێراقدا ، ڕووبەڕووی به‌ربه‌ست و دژایه‌تی دەکاتەوە ، لە ڕێگەی ئەوەی هاوپه‌یمانه‌که‌ی لەبەرامبەر دژایه‌تی ڕکابەرەکەی هانای بۆ ئێران ده‌بات . ئەمەش هۆیەکە بۆ تێکشکاندنی هێزو لایەنێک کە بە هاوپەیمانی لەگەڵ سوونەکاندا ئەتوانن لەمپەر لەبەردەم قەڵەم ڕه‌وییه‌کانی شیعەگهرادا دابنێن . به‌مه‌ش دوو مەرامی سیاسی بەسوودی خۆی جێبەجێ دەکات، لەلایەک هێزی ناوخۆی کورد یەکگرتوییان لەناو دەبات ، مەترسی هاوپەیمانی کورد‌و سوونەش کەمتر دەکاتەوە ، یا هه‌رهیچ نه‌بێت لایه‌ک له‌لایه‌نه‌کانی کورد ، له هاوپه‌یمانی سوونه‌کان ، دژی شیعه‌گه‌رایی له عێراقدا دوور ده‌خاته‌وه . چونکە ئەو دووهێزە سەرەکیەی لەهەرێمدان یەکێکیان لەژێر کاریگەری ئێران و ئەوی تریان لەژێر کاریگەری تورکیادایە، ئەو دوو وووڵاتەش لە عێراقدا هەریەکەو بەرژەوەندی خۆی و ئامانجی سیاسی خۆی هەیە . بەتایبەتی تر لەهەرێمدا بە ستراتیژێکی تر و پلانێکی تر کاردەکەن تا بتوانن کاریگەری دروست بوونی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا لەسەر ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان که کوردی تێدا ده‌ژین کەم بکەنەوە ، ئەگەر بۆیان لەناو نەبرێت.
بە بڕوای من هەرێم هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر ئێران نابێت ئەگەر نەتوانێت هاوکاری سەربازی و سیاسی هێزه چه‌کدار و حیزبه سیاسیه‌کانی کوردی ئێران نەکات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه کاریگەری سەربازی و پارتیزانی لەسەر دەوڵەتی ئێران دروست بکەن و سنورێک بۆ قەڵەم ڕەوییەکانی شیعەگەرایی لەسەر هەرێم دابنێن ، فشاره‌کانی کەم بکەنەوە ، ئه‌گه‌ر بنهبڕیش نه‌کرێت .
ئەمەش بەیەکگرتووی هێزەکانی ناو هەرێمیش دەکرێت، چونکە ئەو یەکگرتووییە نەبێت ئەوا هه‌ر هەوڵێک هه‌بێت ناتوانێت هەرێم لە حساباتی هێزی ناوچەکەدا دابنێت.
لەلایەکی ترەوە ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرەکەلتوورە و دوو مەزهەبی سەرەکیش لە ئێرانی ئیسلامی‌دا هەیە ، هه‌روه‌ها بێجگه له جوو و کریستیان و یارسانه‌کان و که‌مایه‌تییه ئایینیه‌کانی تر ، هه‌موو ئه‌مانه بیروبۆچوون و جیهانبینی جیاوازیان هەیە. ئەمەش بەبەردەوامی لەململانێیەکی شاراوەدان و هەندێک جار زۆر بەگەرمی و لەسەر شانۆی سیاسی ئێران لەناو جەماوەرەکەی و له دەسەڵاتدا دەردەکەوێت . لەبەرئەوەی شیعە لە ئێران‌دا هیچ جومگەیەکی دەسەڵاتی جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری و یاسادانان و سیاسەت ڕادەستی سوونە مەزهەبەکانیش نه‌کردووه و ناکات. ئەمانە ئەگەر هێزیان لەپشت بێت ئەتوانن ئاسایشی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ئێران‌دا ختووکە و تێک بدات و مل ملانێیەکی ناوخۆی تووند درووست بکات. کاتێک سەقامگیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تێک تێکدەچێت ده‌سەڵاتی بەسەر سیاسه‌تی دەرەوەدا کەمتر دەبێت و قەڵەم ڕەوییەکەی دیاری کراو ده‌کرێت ، له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ، توشی ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشت ده‌بێته‌وه . واتە هاوکاری کردنی سیاسەتی کوردی لە ئێران‌دا ناسەقامگیری سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی له ناوخۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دروست دەکات .
چەکێک کە کاریگەربێت لەسەر ئێران جووڵاندن و هاریکاری کردنی بزاوتە سیاسی و سەربازییەکانی نەیارانی دەسەڵاتدارانی شیعەیە تیایدا ، کە ئەویش جوڵاندنی پێک هاتە ئەتنی یە جیاوازەکانن ، هەلوومەرجێک دەخولقێنێت سودێکی بۆ هەرێم دەبێت . بەڵام هاریکاری نەیارانی ئەتنیە جیاوازەکانی ناو ئێران پێویستی بە توانایەکی ئابوری و سەربازی پێشکەوتوو باش هەیە و پلان و ستراتیژی دروست و زانستیانەی دەوێت و سەرکردەیەکی بەتواناو لێزان دەخوازێت . هه‌لومه‌رجی هه‌رێم ، واده‌خوازێت ، به هه‌ر ڕێگایه‌که ، هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی ، له‌سه‌ر هه‌رێم که‌م بکرێته‌وه ، یا بنه‌بڕ بکرێت ، تا بتوانێت خه‌ڵکه‌که‌ی به ئامانجه سیاسی و مێژووییه‌که‌ی بگات و به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت
پلان و ستراتیژی سیاسەتی هەرێم له ناوچه‌که‌دا
ئەم باسە بە پێناسەیەکی ( حامد ربیع ) دەست پێ دەکەم کە لەسەر بیرکردنەوەی ستراتیژی کردوویەتی ” بیرکردنه‌وه‌ی ستراتیژی بریتیه له وێناکردنی ئاینده و دانانی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئاینده‌دا ، به‌و حیسابه‌ی که درێژه‌ی ئێستا و ڕابردووه ” (3) ئەم پێناسەیە ئەوە ڕوون دەکاته‌وه ، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌کات ، دەبێت دەسەڵاتداران و سیاسەتمەدارانی هەرێم لەکوێی ئەم بیرکردنەوە ستراتیجییه‌دا بن ؟ هەرێم بەکام بیرکردنەوە و بیروبڕوای ستراتیژی ئەم ووڵاتەیان بەرەو ئایندە ئاراستەکردووە؟ چ عیبرەتێکیان ڕابردوو وەرگرتووە؟ لە ئێستا بەچ ئالیاتەێک کۆمەڵگا بەرەو ئایندە ئاراستە ده‌که‌ن ؟ ئەمانە و گەلێک پرسیاری تر دەبنە سەرچاوە بۆ دیاری کردنی توانا و کارایی بیری سیاسی و ستراتیژی ئەم هێزە سیاسییانە ، ئایا کۆمه‌ڵگایان بە ئاراستەی سیاسه‌تی دروست و نیشتیمانیدا بردووەو ؟! ئایندەیان لەبەردەم کۆمەڵگادا ڕوون و ئاسۆدار کردووە و ئەودیوو دارستانەکانیان بەدەرخستووە یان نا ؟! دەبێت دەسەڵاتداران عیبرەت لە ڕابردوو وەربگرن و ئەزموونی وڵاتانیش بکرێتە بەشێک لە بیرکردنەوە و لە ستراتیژی دەسەڵاتداراندا سوودیان لێ وەربگیرێت بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگای کوردی بە ئاراستەی خزمەت کردنی دۆزی نیشتیمانی و بەرەوپێش بردنی تا ببێته هێزێکی حساب بۆکراو . بەڵام ئەمە نەکراوە وەک ئەوەی لە پێشتردا باسم کردووە خەریکە هەرێم لەناوچەکەدا وەک هێزێکی لێدێت کە لە جێگای نەبوانە. دەبوایە هەرێم بیری ستراتیژی لەسەر پیشەسازی کردنی هەرێم و گەشەی کشتووکاڵی و پێشەوەچوونی بەرهەمهێنان و پێویستیه‌کانی ژیان بوایە . ببوایەتە هێزێک دەرگای لەسەر گەشهی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بکردایەتەوە.
( زید الهویدي ) لە سۆنگەی پێناسەکەی ( حامد ربیع ) ه‌وه ئه‌نجام گیرییه‌کی کردووه .”ڕۆشنبیری گشتی هزرڤانی ستراتیژی ،ئاستی خوێنه‌واری زانستی ، ئاستی تێگه‌یشتنی ،په‌روه‌رده و ئازموونه سیاسیه‌کانی، ئه‌و نه‌سه‌قه ئایدۆلۆژیه‌ی که باوه‌ڕی پێیه‌تی ، ته‌بیعه‌تی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌ی که کاری تیا ده‌کات ، هه‌لومه‌رجی ده‌ور و به‌ره‌که‌ی ، که ژینگه‌یه‌کی سایکۆلۆژی دیاری کراوی بۆ ده‌سازێنێ ، هه‌ر هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له سروشتی به‌رهه‌می هزری داهێنه‌رانه‌دا ده‌بینێ و کار له ته‌بیعه‌ت و سروشتی بیری ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات .”(4) ئەم ئەنجام گیرییە کە ( زید الهویدی ) کردوویەتی ، بڕیاری ستراتیژی پێویستی بەوەیە کە ڕۆشنبیرییەکی باش و گشتگیرت هەبێت. هەروەها زانستیانە ئامادەبووبێت و سروشتی درک کردنی، گەشەو ئەزموونە سیاسییەکەی هەموو ئەو پێویستیانە هه‌بن ،که پێویستن بۆ خاوەن بڕوای ستراتیژی و بیرمەندیەکەی. هەروەها هەموو ئەو لایەنانە کاریگەریان هەیە لەسەر بەرهەمە فکرییەکەی و ئیبداع کردن لە پرۆسیس کردنی ناوەڕۆک و سیناریۆکانی کە پێویستن بۆ بەدەست هێنانی مەبەست و ئامانجەکهی . بەڵام لە هەرێمدا هەموو ئەو هەلومەرجانەی کە هەیە و ئەو دیڤاکتۆیه‌ی کە سیاسییەکان لە دەوورو بەری دەسوڕێنەوە ، نەتوانراوە بەکاربهێنرێت و هەلومەرجێکی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، فەراهەم بکەن کە کاریگەری لەسەر بەرەو پێشەوەچوونی ستراتیژی نیشتیمانی هەبێت ، ئامانجی دێرینی ئەو گەلانه بەئەنجام بگه‌یه‌نێت .
هەموو ئەو لایەنانەی کە پێویستە لەبەدەست هێنانی ئامانج له هه‌رێمدا ، به ئه‌نجام نه‌گه‌شتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیریارانی ستراتیژی نەبووە یان ئەگەر هەبووبێت بە ئامانجی چوونە پێشەوەی خواستەکان بیر‌و بۆچوون و کرده‌وه‌کان دانەڕێژراون و توێژینەوەی وورد و دروستی بۆ نەکراوە . لەبەر ئەوەی ئامانجی سەرکردە ئۆلیگارشیه‌کان و حیزبەکانیان بە ئەنجام گەیاندنی خواستی نیشتیمانی نی یە و نەبووە . لەبەر ئەوەی کاریان نەکردووە لە پێناوی بە ئەنجام گەیاندنی ئامانج و خواستی مێژوویانەی نەتەوەی کورد. چونکە نەیان توانیوە یان هەر هەوڵیان بۆ نەداوە ، تا له‌پێناو ستراتیژی نیشتیمانی بەم شێوەیە کاربکەن . به‌لای که‌مه‌وه ، ” سێ قوناغدا تێ بپه‌ڕێت ، قۆناغی یه‌که‌م ، کۆکردنه‌وه‌ی هزرو بیره‌کانه ، قۆناغی دووه‌م ، داڕشتنی بیره‌کانه ، قۆناغی سێ یه‌م ، نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیره‌کانه .” (5)
کارکردن به هەموو ئەم قۆناغ بەندییانه ، ئه‌رکێکی سەرەکی و گرنگن لەبیری ستراتیژی نیشتیمانی دەسەڵات دارێتی حیزبە کوردییەکان. بەڵام بەداخەوە هەموو ئەمانە له کرده‌وه‌و بیری ئه‌واندا بوونی نیە لەبەر ئەوەی دەزگا و دامەزراوەی تایبەت بە ئه‌رکێکی وا نی یە. چونکە هەموو ئەوانە پێویستی بە دامەزراوەی توێژینەوە و ئاڕاستەکاری ستراتیژی سیاسی و ئابووری هەیە.
پێویستە دەسەڵاتداران لە هەرێمدا بەو شێوە زانستی یە پرۆسیسی توێژینەوەکان بکەن و ئەنجامگیری لە هزری ستراتیژی نیشتیمانی بەدەست بهێنن. ئەم جۆرە دامەزراوانە بۆ توێژینەوەی ستراتیژی نە لە زانکۆکان‌دا هەیە و نە پەیمانگای تایبەتیش هەیە بۆ ئەو مەبەستە. تا ئەمانە گوێیان لێ بگیرێت و یارمەتی سیاسییه‌کانی هەرێم بدەن لە ئاڕاستە کردنی سیاسەت و سیاسەتی ئابووری بەرەو باشتر کردن و وەرچەرخانی گرنگ سوودیان لێوەربگیرێت و لەگەشەی هەرێمدا ئاڕاستەکاربن وە بتوانن سیناریۆ بۆ هەر ئەگەرێک و ڕووداوێکی نەخوازراو و هەلومەرجێکی سیاسی و ئابووری دابڕێژن و وەڵامی دروست و پڕ بە ناوەڕۆک و ئەنجامگیربێت . به‌ڵام چڵپه‌و لێسه‌ی ئه‌وان ڕێگره له به‌رده‌م ئه‌رکێکی وادا . ئەو قۆناغ بەندییانە لە توێژینەوەکاندا پێویستیان بەچەند داواکرا و بیردۆزەی پلان و ستراتیژی نیشتیمانی هەیه . ” هه‌ر پلانێکی ستراتیژی ، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی شه‌ش داواکراو هه‌یه ، ده‌بێت ڕۆشنبینی ڕوون و ڕه‌وانی ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌ش خاڵه هه‌بێت . داواکراوی یه‌که‌م ، چه‌مک و مانای پلانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌گرێته‌وه . داواکاری دووه‌م ، تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی پلانی ستراتیژی ، ده‌گرێته‌وه . له کاتێکدا داواکاری سێ یه‌م ، بایه‌خ و گرنگی پلانی ستراتیژی ، ده‌گرێته‌وه . داواکراوی چواره‌م تایبه‌ت به ، سیما گشتیه‌کانی پلانی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌بێت و ده‌گرێته‌وه . وه داواکراوی پێنجه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به ، دیاریکردنی ده‌وری سه‌رکردایه‌تی ستراتیژی له کاراکردن و چالاککردنی پرۆسه‌ی پلانی ستراتیژی . داواکراوی شه‌شه‌م ده‌مێنێت ئه‌ویش ، ده‌ست نیشانکردنی ته‌بیعه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه و هزرینی ستراتیژی و پرۆسه‌ی پلان و نه‌خشه‌دانانی ستراتیژی یه . ” (6)
لەبەر ئەوەی هه‌رێم هیچ لێکدانەوەیەکی لەو بابەتەی نەکردووە و ئەم جۆرە لە داوا کرا و پلانی ستراتیژی نیشتیمانی نەکردووەتە ئامانج و لە پەیڕەوی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بەکارنەبردووە. لەبەرئەوە ناتوانێت له ناوچه‌که‌دا دەورو ڕۆڵی کاریگه‌ریی هەبێت و لە هاوسەنگی هێزەکاندا جێگا و شوێنێکی دیار و پڕ لەسەروەری هەبێت . ئه‌وانه‌ش که له هه‌رێمدا دیارن و جێگای باسن ، تەنها بۆ ڕاستکردنەوەی خواست و ویستی هێزە دەرەکییەکانە و یان له پێناوی ئه‌واندا بۆ لاسەنگ کردنی هاوسەنگی هێزێکی تری ناوچه‌یی ڕکابەریەتی. هەروەکو لە پێشتریشدا باسم کرد بەهۆی جێگە و شوێنی هەرێم لە جوگرافیای ناوچەکەدا و جوگرافیا سیاسییەکەشی نەگونجاوە، بەپێی ئەو جۆرە لە تێزی ستراتیژی بێت . هیچ کاتێک لەقۆناغ بەندییەکاندا سیاسه‌ت و بیری لە داڕشتنی پلانی ستراتیژی و دراو و داواکارییەکانی لە ئاوەزی بیر‌و هزری سیاسییەکانی هەرێمدا نی یە و پێگەشتنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکەی نەیتوانیوە جێگە و ڕێگەیەکی ناوچەیی حساب بۆکراو و لە ستراتیژ‌و لە ئەجێندای هێزە ناوچەییەکاندا هەبێت . له‌به‌رئه‌وه هەوڵەکانی ناوخۆی هەرێم بەو ئاڕاستەیە نەبووە ، لەناو نووسەرو هەوادارانی حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا .
به‌بڕوای سیاسی و نۆسهرهکانی هه‌وادارانی هەرێم لەڕووی سیاسی و جوگرافی و ئابوورییەوە پێگەیەکی حساب بۆکراوە وەک ئەوەی هێزو هاوسەنگی هێزی بەرامبەربێت. بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستییەوە، چونکە هەرێم هێشتا لەڕووی ئابوورییەوە پێشکەوتوو نی یە و لەلایەنی سەربازیشه‌وه هێشتا هێزێکی کاریگەرنییە و حیزبیە و بەهەرمەند نیە لە تەکنۆلۆجیای سەربازی و نەیتوانیوە لەڕوی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە دەورو کاریگەری هه‌بێت لە بەرامبەر هێزە ناوچەییەکاندا له هاوسەنگی هێزدا بێت.
نه‌جمه‌دین فارس حه‌سه‌ن
ئازاری /2015
———————–
سه‌رچاوه‌کان :
1 – فوزي حسن حسين ، التخطيط الاستراتيجي للسياسية الخارجية و برامج الأمن القومي للدول – ” الولايات المتحدة الأمريكية نموذجاً “، مكتبة مدبولي، القاهرة ، ط ١ ، ٢٠١٣ . ص ١١١ (
2 – هەمان سەرچاوە ص112
3 – فوزي حسن حسين , التخطيط الاستراتيجى للسياسة الخارجية و برامج الأمن القومى لدول – (الولايات المتحدة الأمريكية نموذجاَ ) ( مكتبة مديولي , القاهرة , ط 1 , 2013 م , ص 39 .
4 – هەمان سەرچاوە، ل 43 )
5 – هەمان سەرچاوە، ل46 )
6 -( هەمان سەرچاوە ل73)