
غه‌زه‌ل…ده‌نگێكی نوێ له‌هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكی كوردیدا … نه‌جم محه‌مه‌د
كیژه به‌هره‌مه‌ندی به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدل به‌ڕای من ده‌نگێكی نوێ یه له هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكای كوردیدا دیاره توانای و ئاست و خۆشی ده‌نگی ئه‌م خاتوونه له‌ووتنه‌وه‌ی یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند كاك (عه‌زیزی شارۆخی)ه‌وه به‌ناوی (كیژه كوردی) ده‌ركه‌وت وزیاتر ناسراو ئه‌م گۆرانیه زیاتر بردیه ناو خه‌ڵكیه‌وه وبه‌جۆرێك ئه‌م گۆرانیه به‌ده‌نگی غه‌زه‌ل ده‌نگی دایه‌وه ئه‌گه‌ر چی چه‌ندین ساڵه پێشتر هونه‌رمه‌ند كاك عه‌زیزی شلرۆخی ئه‌م گۆرانیه‌ی گوتووه بڵاو كردۆته‌وه .
لێره‌وه ده‌مه‌وێت كه‌مێك قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م خاتوونه ده‌نگ خۆشه بكه‌م و هه‌ندێ ڕاوسه‌رنج و پێشنیاریش بخه‌مه ڕوو له‌پێناو زیاتر به‌ره‌وپێش چوون و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م خاتوونه‌دا له كاروانی هونه‌رو مۆزیكای كوردیدا من پێم وایه ئه‌م خاتوونه ده‌نگێكی تازه‌و تایبه‌ته پێویستی به‌په‌روه‌رده‌كردن و ڕێنمایكردن هه‌یه‌ئه‌م خاتوونه تۆنی ده‌نگی بۆ هه‌موو گۆرانیه‌ك نابێ و ناشێ به‌داخه‌وه له‌به‌رنامه‌ی كورد ئایدل دا ده‌بینم به‌سه‌بكی جۆراو جۆر‌و تۆنی جۆراو جۆر گۆرانی بۆداده‌نێن وگۆرانی ده‌ڵێت ویاری به‌ده‌نگی ده‌كات ده‌نگی تاقی ده‌كاته‌وه‌جانازانم خۆی ئه‌و گۆرانیانه‌هه‌ڵده‌بژێرێت یان تیپه‌مۆزیكیه‌كه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه من پێم وایه ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌بێت غه‌در له‌م ده‌نگه ده‌كات وتواناییه‌كان و خۆشیه‌كان و ئیحساس وجوانیه‌كانی ده‌نگی كاڵ و كه‌م ڕه‌نگ ده‌كاته‌وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی خۆشی بێت دیسان من پێم وایه خۆشی هه‌مان غه‌در له‌ده‌نگی خۆی ده‌كات هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه ده‌بینم لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كه‌ش زۆر جار موجامه‌له‌ی ئافه‌رینی ئه‌م خاتوونه‌ده‌كه‌ن كه‌یاری به‌ده‌نگی ده‌كات وبه شێواز‌و له‌هجه‌ی جیاجیاگۆرانی ده‌ڵێت من پێم وایه ئه‌م لیژنه‌یه‌ش دیسان غه‌در له‌م ده‌نگه ده‌كه‌ن.
به‌ڵێ ئه‌م خاتوونه ده‌توانێ شێوازی جیاواز جیاواز له‌گۆرانی كوردی بڵێت ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه به‌ڵام توانای شتێكه‌و تابع وتۆنی ده‌نگ شتێكی تره‌ده‌نگی ئه‌م خاتوونه ده‌نگێكه بۆگۆرانی شاد‌و خێرا نابێت چونكه كاتێك گۆرانی خێرا وشاد ده‌ڵێت خۆشی و جوانی و ئیحاس وتام وبه‌رامه‌ی ده‌نگی بزرده‌بێت خێرای ڕیتمه‌كه شیرینی ده‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژێت و وونی ده‌كات هه‌روه‌ها ده‌نگی( بۆگۆرانی هه‌ورامی و كرمانجی )نابێت ده‌نگی بۆ گۆرانیه‌كانی مامۆستا (خالقی و كامگاره‌كان) نابێت وناگونجێت ئه‌و ده‌نگێكی ڕۆژهه‌ڵاتی جوانی ناوچه‌ی (سه‌رده‌شت …موكوریانه) تیشكه ده‌نگێكه‌له‌رشۆژهه‌ڵاته‌وه‌هه‌ڵهاتووه ده‌نگی ئه‌و بۆگۆرانی ئارام وسلۆونیمچه‌خێراگونجاو له‌باره ده‌نگی ئه‌و بۆگۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان (عه‌زیزی شارۆخ ومحمد دانش و میكایل و ماملێ و جه‌مال موفتی )زۆر له‌بارو گونجاوه هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌نگه ده‌نگێكی جوانی ژنانه‌یه بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی (فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و شه‌هێن تاله‌بانی و له‌یلای فه‌ریقی )زۆر گونجاوه هه‌روه‌ها له‌ووتنی گۆرانی دوێتدا ده‌نگی بۆگۆرانیه‌دوێته‌كانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر( عه‌باسی كه‌مه‌ندی و شه‌هێن تاله‌بانی) گونجاوه‌وله‌باره .
بۆیه لێره‌وه پێشنیارده‌كه‌م بۆ ئه‌م خاتوونه وئه‌وتیپه مۆزیكیه‌ی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه‌هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه‌كان بۆغه‌زه‌ل له‌هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناوم هێنان هه‌ڵبژێرن من پێم وایه یاریكردن به‌ده‌نگی گۆرانیبێژ له‌لایه‌ن ژه‌نیارو و خودی گۆرانیبێژه‌كانیشه‌وه بۆته دیارده‌یه‌ك نه‌ك له‌وبه‌رنامه‌دا به‌ڵكو له‌هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكای كوردیشدا به‌گشتی من ئه‌م دیارده‌یه به‌دیارده‌یه‌كی هه‌ڵه و ناته‌ندروست ده‌زانم وزۆرجار نه‌ژه‌نیاره‌كه ونه‌گۆرانیبێژه‌كه سه‌ركه‌وتوونابن تیایدا مافی خۆی ناده‌ن به‌گۆرانی وئاوازه‌كه‌بۆیه ناسینی ده‌نگ و توانای ده‌نگ و هه‌ڵبژاردنی گۆرانی زۆر گرنگه هه‌رئه‌و ه‌به‌ته‌نیاگرنگ نیه كه‌تۆ به‌شێوازو له‌هجه‌جیاجیاكانی زمانی كوردی بتوانی گۆرانی بڵێت كه‌له‌ڕووی فۆنه‌تیك و زمانه‌وانیشه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره‌وه نابێت له‌وڕوه‌وه به‌هه‌ستێكی ته‌سكی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌وه بیربكرێته‌وه و گۆرانی بوترێت چونكه هونه‌ری گۆرانی مۆزیكا بۆخۆی به‌یانكردنی ئیحساسی مرۆڤانه‌یه‌و هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكاش زمانێكی جیهانی یه‌وهه‌موو زمانه‌كانی میلله‌ته‌جیاجیاكانی دونیا پێكه‌وه تیایدابه‌شدارن ڕۆڵیان هه‌یه له‌گه‌شه‌كردن وداهێنان وبه‌ره‌و پێش بردنیدا له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ری به‌ناوبانگی ڕووسی (ڕه‌سوڵ هه‌مزه‌تۆف) زۆر جوان ده‌ڵێ :-زمانێك دوژمنی زمانێكی ترنیه‌و گۆرانیش گۆرانی له‌ناو نابات)بۆیه زۆر گرنگ وپێویسته كه‌ئێمه له‌ڕووی مرۆیی وئیحساس و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بڕوانینه هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكا .
من پێم وایه ده‌نگی غه‌زه‌ل ده‌نگێكی نوێ ی كوردیه وهونه‌ری كوردی پێویستی پێیه‌تی ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌بێت یان یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌نه‌بێت ده‌نگێككی نوێ ی جوانی ژنانه‌یه وهونه‌ری كوردی پێویستی پێیه‌تی ئه‌م ده‌نگه هێشتا له‌هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تادایه و كاروانێكی دوور‌و درێژی له‌پێشه بۆیه ده‌بێت ئه‌م ده‌نگه په‌له نه‌كات ووریابێت له‌هه‌ڵبژاردنی گۆرانی كه‌له‌گه‌ڵ تۆن و ده‌نگی خۆیدا بێته‌وه‌نابێت فریووی مجامه‌له‌كان بخوات ده‌بێت ووریابێت له هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه دوێته‌كاندا نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری و خواست وداواكاری وده‌نگی گۆرانیبێژی به‌رامبه‌ر به‌جۆرێك گه‌ر گۆرانیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌نگیدا نه‌هاته‌وه ڕاشكاوانه ڕای خۆی بڵێت و ئه‌و گۆرانیه نه‌ڵێت وپێشنیارده‌كه‌م دوای ته‌واوبوون وكۆتای هاتنی به‌به‌رنامه‌یكوردئایدڵ ئیتروازله‌لاسایكردنه‌وه بهێنێت هه‌وڵ بدات ئیترخاوه‌نی ڕێچكه‌ی خۆی بێتوسه‌بكی خۆیبدۆزێته‌وه وله‌ئاینده‌دا توانا ده‌نگیه‌كه‌ی له‌لاسایكردنه‌وه‌دا به‌خه‌سارسه‌رف نه‌كات وخاوەنی گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆی بێت چونكه‌لاسایكردنه‌وه به‌هره‌یه‌كی هونه‌ریه نه‌ك داهێنانێكی هونه‌ری من پێم وایه گۆرانی بۆخۆی ژه‌نینی ئیحساسه به‌مانایه‌كی تر ئیحساس ژه‌نینه بۆیه هه‌رگۆرانیه‌ك به‌ئیحساسه‌وه نه‌وترێت سه‌ركه‌وتوونابێت ئه‌گه‌ر ئه‌وگۆرانیه گۆرانی گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندیش بێت بۆیه پێشنیارده‌كه‌م بۆئه‌م خاتوونه كه‌خۆی خۆی بێت وده‌نگی خۆی وون نه‌كات به‌ئیحساسی خۆیه‌وه گۆرانی بڵێت وهه‌وڵ بدات به‌ئیحساسێكی ژنانه‌وه گۆرانی بڵێت نه‌ك ئیحساسێكی پیاوانه‌بۆنموونه له‌گۆرانیه‌كانیدا وه‌ك ژنێك موخاته‌به‌ی پیاو بكات نه‌ك وه‌ك پیاوێك موخاته‌به‌ی ژن بكات به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه كه‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری گۆرانیبێژه ژنه‌كانی كورد به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك پیاوگۆرانی ده‌ڵێن نه‌ك وه‌ك مرۆڤێكی ژن.