Skip to Content

باڵندەی کۆچەری.. شيعر: ایرج جنتی عطایی.. وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

باڵندەی کۆچەری.. شيعر: ایرج جنتی عطایی.. وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by ئازار 5, 2021 General, Poems

پرندە مهاجر

ئەی باڵندەی کۆچەری
ئەی عاشقی ڕۆشتن
یەک دونیایە
نێوانی دونیای تۆ و من

تۆ هاوڕێی شەوانە پەپولەیت (1)
من لە بیری گوڵەکانم
تۆ عەوداڵی گوڵاوی گوڵی سوور
من پەرۆشی بۆنی ” نان”م
دونیای تۆ بێ کۆتاییە
لەهەر شوێنێک تۆ میوانی ” نور”
دونیای من یەک لەپی دەست
لە بنمیچی گۆڕێکی سارد

من لە داخی بووکە شووشەکانم ئەمرم
” کەسە بچووکە بێ هەستەکان “
تۆ چیرۆکی پەرییەکانم بۆ ئەڵێی
من لە حیلەی ترس هەڵئەلەرزم
تۆش چیرۆکی نیگای ” چرا” م بۆ ئەڵیی

کۆڵان دوای کۆڵانی خاکی
دەر و دیوار تێک ڕووخاوە
دێ نشین، بە پێی پيناوی
بۆتە وێنەیەکی تازە
بۆ ئەلبومێکی کۆن
یان بیستنی چیرۆکێکە
لە عاشقێکی دێرین
بۆ من ژیان وایە
پڕ لە دوو دڵی و غەم
یان وەک هەناسەیان
پڕە لە چێژ..هەردەم

ئەی باڵندەی کۆچەریە
ئەی عاشقی دوور کەووتنەوە
شەکەتی کۆڵە بارم
لەبەردەم سیمای بتی جەستەم
وەک پڵنگێکی زامدار
پڕ لە ترس سەیر کردنەکانم
ئەمرم ، بەڵام ئێستاش
هەر عەوداڵی جۆرێک پەنام

نابێ وەک سێبەرێک
لە ژێر ” پێ”یەکانا زیندوو بین
وەک چەتری خۆر ئەبێ
لەبەردەم قەڵای دونیایا بین

تۆ هاوڕێی شەوانە پەپولەیت
من لە بیری گوڵەکانم
تۆ عەوداڵی گوڵاوی گوڵی سوور
من پەرۆشی بۆنی ” نان”م
دونیای تۆ بێ کۆتاییە
لەهەر شوێنێک تۆ میوانی ” نور”
دونیای من یەک لەپی دەست
لە بنمیچی گۆڕێکی سارد.

شيعر: ایرج جنتی عطایی
ئاواز: صابر راستین
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
گۆرانی: داریوش اقبالی

“”””””””””

شاپرک
(1)= بە فارسی بە جۆرە پەپولەیەک کە بەشەو ئەفڕێ ئەووترێت :

Previous
Next
Kurdish