سرووشت له لیكاو هه‌ڵێنانی سیاسی‌دا !!! … عه‌لی مسته‌فا
سرووشت جوانییه, فه‌زلێكه خاڵق داویه‌تی به هه‌موو گیانه‌وه‌ر, بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو گرنگی و جوانییه‌كه‌ی سوود وه‌ربگیرێت. كه‌واته سرووشت پیرۆزه, ده‌بێت پیرۆزیه‌كه‌ی ڕابگیرێت. سرووشت چیه؟ پێكهاته‌كانی چین؟ گرنگی سرووشت و پێكهاته‌كانی چین؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیاری زانستین, به‌جێیان ده‌هێڵم بۆ لێكۆڵه‌ری توێكاری زانستی ژینگه‌یی.
ده‌كرێت پیرۆزیه‌كانی خالق تێك بشكێن؟ شكۆمه‌ندیه‌كانی زه‌وی خالق دیاری كردوون ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه؟ ژیان و ژیانویستی ئامانجه بۆ شێواندنی زه‌وی؟ دارابوون و مه‌رگی زه‌وی ده‌قی یاسایه له ئه‌زه‌لییه‌تی سرووشتدا؟
قسه‌كردنمان له‌سه‌ر زه‌وی نمونه‌یه‌كی زیندووی شێواندنی سرووشته به‌تایبه‌تی له كوردستاندا, كوردستان.. زه‌ویێك له‌وه‌ته‌ی هه‌یه زوڵمی لێده‌كرێت, وه‌ك دیلێك له‌به‌رده‌ستی دوژمنه‌كه‌ی شكۆمه‌ندی و حورمه‌تی تێك ده‌شكێنرێت.مێژووی له‌بار بردنی زه‌وی و هه‌رزان هه‌راج كردنی پیرۆزیه‌كانی زه‌وی كوردستان مێژووێكی گه‌له‌ك كۆنی هه‌یه, ئه‌گه‌ر بۆ نزیكترین مێژووی شێواندنی زه‌وی بگه‌ڕێینه‌وه, مێژووی حكومه‌ته‌كانی عێراقی به دوای یه‌كه‌وه ئاهه‌نگی شێواندنی زه‌ویان ده‌گێڕا له زه‌ویه‌كانی كوردستاندا. حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی صه‌ددام حوسه‌ین گه‌وره‌ترین زوڵمی ده‌رحه‌ق به زه‌وی كرد له كورستاندا.
ته‌ختكردن و وێرانكردنی پێنج هه‌زار گووند و سووتاندن و كۆركردنه‌وه‌ی باخ و كانیاوه‌كان ئامۆژگاریه‌كانی به‌عس بوون بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو عێراقیه‌كان بڵێت من باڵا ترینی هێزی عێراقیم و خۆم خاوه‌نی هه‌موو زه‌ویه‌كانم.حزبی به‌عسی عێراقی هه‌یمه‌نه‌یه‌كی سیاسی و ئایدۆلۆژی ترسناك بوو بۆیه هه‌موو هاوڵاتیانی تۆقاندبوو به‌و به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی له ئه‌خلاق و سیاسیانه‌ی خۆی ریفۆرمی كردبوو. له دوای شێواندن و وێرانكردن گونده‌كان و ڕزاندنه‌وه‌ی سرووشتی كوردستان ئه‌لته‌رناتیڤێكی د‌یاریكردبوو بۆ سه‌نگناندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاواره‌و هاوڵاتیانه‌ی له گونده‌كانه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بوون, ئه‌ویش دروستكردنی كۆمه‌ڵگای به زۆره ملێ بوو, كه هیچ هاوڵاتیه‌كی گونده‌كان حه‌زی لێنه‌ده‌كرد, به‌ڵام ملدانه به‌ر ئه‌م سیاسه‌ته ڕازی بوونه به عێراقی بوون, ڕازی بوونه به شێواندنی سرووشتی كوردستان, ڕازی بوونه به سیاسه‌ت و ئایۆلۆژیای عێراقی سه‌ددام.
هه‌ر كاتێك هاوڵاتی گوند له كۆمه‌ڵگاكان ده‌مایه‌وه و بۆ ژیان جێگیر ده‌بوو, ڕازی بوونی پیشانی هه‌موو چاوه‌كان ده‌دا. ناچاری پاراستنی شۆكه‌مه‌ندی عێراقیانه ده‌بوو له به‌رامبه‌ر شێواندنی زه‌وی كوردستان. حزبی به‌عسی عێراقی هێزێكی مه‌عنه‌وی و تۆقێنه‌ر بوو بۆ سه‌ر هه‌موو فۆرمه‌كانی بوون و ژیان, ئه‌م حیزبه فشاری ده‌خسته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ڕازیبوونی هاوڵاتیان بداته‌وه له كۆمه‌ڵگای نیشته جێبووه‌كاندا.حیزب هه‌یمه‌نه‌ی ڕه‌هایه له‌عێراقی سه‌ددامدا.بۆیه ده‌سه‌ڵاتێكی بێوێنه‌ی هه‌بوو له ده‌ستگه‌یشتنی به هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی عێراقی سه‌رتاسه‌ری. هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های دیكتاتۆریانه ئاسه‌واری شێواو و شكۆمه‌ندی تێكشكا و زه‌ویێكی هێڵنج هاتوو جێده‌هێڵێت.
باسكردنی به‌عسی عه‌ره‌بی باسكرنه له ئاهه‌نگی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی, باسكرنه له به قه‌واره كردنی شكۆمه‌ندی عه‌ره‌بی. باسكردنه له ته‌فكیره‌و چه‌هچه‌هه‌ی عه‌ره‌بی, باسكردنه له زاڵم له خاكی عه‌ره‌بیدا.ناسیۆنالیستی به‌عس قوتابخانه‌یه‌كی جه‌وهه‌ردار بوو بۆ دوای خۆی, چونكه به‌عس نه‌ك ته‌نها شكۆمه‌ندی زه‌وی كوردستان و سرووشته‌كه‌ی تێك‌شكاند, نه ته‌نها دژی كه‌لتوورو زمان و نه‌ژاد بوو به‌ڵكو قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ دوای خۆی, ناسیۆنالیستێك بوو ده‌یانی پێگه‌یاندن, به‌عس له مه‌وجوودیه‌تی خۆیدا له خاكی عێراق و به ئاماده‌گی خۆی هه‌موو عه‌ره‌بی سه‌ر زه‌وی له‌وه حاڵی كرد كه ناسیۆنالیستی بوونی عه‌ره‌بی هێمایه بۆ بوونی دڕندایه‌تی عه‌ره‌ب و مانه‌وه‌مان له هێزی بووندا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڕه‌شبه‌ڵه‌كه‌ی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌یگێڕا, ئێستاش له فۆرمی نوێ و له ئینسان و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا به‌رده‌وامه‌و گه‌ڕه‌كه مه‌ترسیانه‌تر ده‌گه‌ڕێت.
به‌عس كۆمه‌ڵگای كوردی وا ساوا كرد به په‌له‌قاژه‌ش نه‌گاته‌وه سرووشتی مرۆڤ بوونی خۆی. به‌عس مرۆڤ بوون داده‌ماڵێت و ترس ده‌خاته دڵ و كۆمه‌ڵگاش چاوچنۆك ده‌كات. له بری هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێزی كوردی, ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی, ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حیزب له كوردستان هاوشێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له عێراقی سه‌رتاسه‌ریدا, له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 ڕیفۆرمی جه‌وهه‌ری سه‌باره‌ت به بوون, به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به عه‌بدانیه‌تی مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌ست پێده‌كه‌ن.ئه‌م هاوشێوه ره‌فتارانه ڕازی نه‌بوونه به ویست و به‌خشنده‌ییه‌كانی خاڵق.
هه‌نگاوه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن له شه‌قامی سڕ بوون به‌ره‌و داهۆڵ یان ته‌لاری بڕیار. هاوڵاتی كوردی تازه هه‌نگاوییه‌تی به‌ره‌و ڕزگاری كوردستان و ڕاپه‌ڕین و سه‌ربه‌خۆیی,ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك شیعاراتی هه‌ستیاری حیزبی و هوتافی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی حیزبی, كۆمه‌ڵگا دووچاری به فه‌تاره‌ت چوون ده‌بات كۆمه‌ڵگا له فیكر داده‌ماڵرێت و هه‌نگاوی مل بۆدانی شل ده‌بێت, كه‌واته سه‌ره‌تای بێئاگایی سه‌ره‌تای ته‌سلیم بوون و ڕازیبوونیه‌تی. ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی كوردبوون و سه‌ربه‌ستی دا ده‌ئاڵێته ملی هوتافه‌كان, دیل بوونی كۆمه‌ڵگای كوردیه, سڕبوونی فیكری هاوڵاتی كوردیه, هه‌ڵبه‌ته كه باسی هاوڵاتی بوون ده‌كه‌م گومان له‌وه دانییه باسكردنه له ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئیفلیج له دیلی‌دا.هه‌نگاوه‌كان په‌یتا په‌یتا كۆمه‌ڵگا په‌لكێشی سڕبوون به دارابوون ده‌كه‌ن, دارا بوون ده‌بێته خه‌ونی چڕی هاوڵاتی له‌سه‌ر پشتی زه‌وی له هه‌ڵدڕینی زگی زه‌وی كوردستاندا.
بوون, مانه‌وه له هاوكێشه‌ی سیاسی و میراتگری حوكمڕانی دا ته‌فسیری زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.بۆیه ده‌مه‌وێت له‌م پاره‌دا مه‌دایه‌ك له حوكمڕانی كوردی له 1992 تا 2003 به جێبێڵم, چونكه ئه‌و ماوه‌یه پڕیه‌تی له وون بوون, پڕیه‌تی له گومانی سه‌روه‌ری, مت بوونه له شكۆمه‌ندی مرۆڤ. ئه‌و فه‌تره زه‌مه‌نییه كه‌تم ناكرێت به‌ڵام یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵه, تا زه‌مه‌نی هاواری قورگ قسه‌ی لێوه ناكرێت. ساڵه‌كانی دوای شه‌ڕی ناوخۆ له 2003 به دواوه دیارده‌یه‌ك خزایه نێو كۆمه‌ڵگا, ئه‌ویش به هێواش داتاشینی جه‌وهه‌ریه‌تی (بوون)ه له كۆمه‌ڵگای كوردی. تاك له كۆمه‌ڵگای كوردی دا جڵه‌وی ئه‌وینداری سه‌رمایه و پۆست و باخچه(مه‌زرعه)ی گه‌وره ده‌بێت, ئه‌مه‌ش مانیفێستێكی گرنگه بۆ ئه‌لته‌رناتیڤێك كه حیزبی كوردی و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های كوردی بۆ مانه‌وه‌و درووشمی من هه‌ر هه‌م و ده‌شمێنم بیخاته ڕێكاری كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیه‌وه. هه‌ڵبه‌ته زه‌وی باشترین ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ لا كردنه‌وه‌ی درووشمی مانه‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها.
كوردستان ووڵاتی كورده‌واری, ووڵاتی سرووشت و جوانی. بۆته هێزی سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه له مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له ساته جیاوازه‌كانی مه‌ترسی دار به‌سه‌ر واقیعی مانه‌وه له لووتكه‌ی ڕه‌هادا, هه‌ڵبه‌ته له گه‌شتێكدا به ناو سرووشتی كوردستاندا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كێ خاوه‌نی كورستانه, تاك به ئاراسته‌كراوی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاوه یان حكومه‌ت خۆی. به دڵنیاییه‌وه پارچه پارچه بوون و سیم كردنی زه‌وی كوردستان به‌سه‌رتاپا گیریه‌وه له چوارچێوه‌ی وێنه ئه‌ندازیارییه‌كانه‌وه ئاماژه‌ن بۆ بوونی هێزی ڕه‌ها و مت بوونی تاك له زه‌لكاوی چڵكاوه‌وه. دابه‌ش بوونی زه‌وی كوردستان به تایبه‌تی له ناوچه گشتیاری و شوێنه سه‌ره‌كییه‌كان به سه‌ر به‌ش به‌شی جیاوازی وه‌ك دۆنم و هه‌زاری و دووهه‌زاری میتر دووجا, كاریسه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتمانیه, له‌و دۆخه‌دا هاوڵاتی بوون هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت.
ده‌سه‌ڵات و حیزبی ڕه‌ها ئه‌لته‌رناتیڤیه‌تی زه‌وی به فورسه‌یه‌كی زێڕین ده‌زانێت بۆ ڕیفۆڕم كردنی تاك و موزایه‌داتی هاوڵاتی له به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیدا.واته تێكشكاندنی شكۆمه‌ندییه‌كانی زه‌وی و سرووشت له‌به‌رامبه‌ر شكۆمه‌ندی سه‌ركه‌وتنه‌كانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها پیرۆزییه. داماڵینی ئازادییه فه‌ردی و كۆمبوونه‌كان چه‌هه‌چه‌هه‌ی تراژیدیایه‌كی نوێیه له سیسته‌می حوكمڕانی دا, ڕێگه‌دان به تاكی چڵكاوساز به شێواندنی زه‌وی و تێكدانی سرووشتی ڕاسته‌قینه‌ی خودا و فرۆشتنی بۆ به دارابوون.
به‌م شێوه حوكم كردن باوك بوونه بۆ هاوڵاتی؟ خاوه‌ندارێتی كردنه بۆ نیشتمانی دایك؟ ئاهه‌نگ گێڕانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شه له‌لایه‌ن حیزبی باڵا به خه‌ونه‌كانی؟ جوانكردنی زه‌وی نیشتمانی دایكه بۆ زارۆ‌كان و تامه‌زرۆ به ئارامی و ئاسووده‌یی؟ شێواندنی زه‌وی و سرووشت ڕازی نه‌بوون و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی دیارییه‌كانی خودان,گواستنه‌وه‌ی فۆرمی عبوودیه‌ته له نێوان خالق و عه‌بده‌كه‌ی بۆ عبوودیه‌تی مرۆڤی ئاره‌زوو مه‌ند به مه‌رگی دیلی بۆ مرۆڤی باڵای مه‌رگساز بۆ دیلی.ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی دیاری خودایه له لایه‌ن حیزبی باڵا له هه‌رزان هه‌ڕاج كردنی زه‌وی له به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا.