ڕاستی ده‌رباره‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان*.. نووسینی: ئێما گۆڵدمان.. وەرگێڕانی: سەلام عارف
لەئەرشیڤی دەنگەکانەوە..٢٠١١
https://dengekan.ca/archives/14567
ئه‌م تێکسته دوا به‌شداریکردنم ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌یEfferson City Missori من له‌وێ به‌ندکراوم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، تێکسته هه‌ڵسه‌ندگاندنێکه ده‌رباره‌ی شای مۆجیزه‌کانی به‌لشه‌فیکه‌کان واته )شۆڕشی ڕووسی ، (ئه‌مڕۆ ئه‌و مۆجیزه‌یه بۆته ئیلهامی نه‌شونماکردنی به‌لشه‌فیکه‌کان له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌کییه و گرنگه له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکاییه‌کان له ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان تێبگه‌ن تا بزانن ئه‌وانه له‌کوێوه هاتوون، ئێستاکه خه‌ریکی چین و به‌ره‌و کوێش ده‌چن؟
به‌لشه‌فیك وشه‌یه‌کی ڕووسیه بۆ شۆڕشگێڕه‌کان به کار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و باڵه‌ی که لانی زۆر و هه‌ره‌گرنگی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی چین و توێژه هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رده‌بڕن و به‌رگرییان لێدهکهنو ده‌ربڕینه‌کانیان بوونه‌ته ئاوێنه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه.
سه‌رده‌می کۆنگره‌ی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسی -1903- شۆڕشگێڕه هه‌ره ڕادیکاله‌کان، ته‌واو وه‌ڕس و توڕه بوون له په‌ره‌سه‌ندنی ته‌وژمی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ڕیفۆرمخوازی ناو ڕیزه‌کانی حزب، بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ستیان کرد به خۆڕێکخستن له ڕێکخستنێکی بهلشهفیکیدا دژی ته‌وژمی مه‌نشه‌فیکی، مه‌نشه‌فیکه‌کان ئه‌وانه بوون، که په‌نگیان خواردبووه‌وه و ڕازیبوون به پێشکه‌وتنی خاووخلیچك و ڕیفۆرمخوازانه، به واتایه‌کی تر پێشکه‌وتنی هه‌نگاو به هه‌نگاو. له سه‌ره‌تاوه، لینین، دواتر ترۆتسکی به جووته بوون به دوو وه‌ستای کارامه‌ی ئه‌و ته‌وژمه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو شێوازی کارکردنی )دابڕان و کهرتبازیان( هه‌ڵبژارد، بێ وچان ده‌ستیان دایه دروستکردنی پارتیی به‌لشه‌فیك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تۆکمه و ئه‌وان تا ڕوودانی شای مۆجیزه‌کان سه‌رقاڵی ئه‌و کاره بوون. به لای سیاسه‌تبازانی گرووپ و پارتییه سۆسیالیسته‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، شۆڕش مانای ڕووخاندنی تسار (قه‌یسه‌ر) و دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی لیبریالی ده‌به‌خشێت، لای لینین و ترۆتسکی و لایه‌نگیره‌کانیان، شۆڕش مانایه‌کی قووڵتری هه‌بوو، هه‌روه‌ها مه‌ودایه‌کی دوورتر و فراوانتری هه‌بوو و ده‌بوو کاروکاردانه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌هێز بێت، ئه‌وان ته‌واو ئاقڵ و هۆشمه‌ند بوون و به باشی له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتبوون، ئه‌و ئاقڵی و هۆشمهندییهشیان زاده‌ی مێشکی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵکو له پێویستییه به په‌له و گرنگه‌کان و له به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی گه‌لی ڕووسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فره‌لایه‌نی و پارادۆکسی نائاسایی و نموونه‌یی مۆجیزهکه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌و پارادۆکسه شاراوه نییه به‌باشی به چاوی خۆمان له واقعه‌که‌دا ده‌یبینین و هه‌ر شه‌قی ئه‌و واقعهشه سۆسیال دیموکراته مارکسییه‌کانی -لینین-ترۆتسکی- ناچار کرد تاکتیکێکی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌نارکی پیاده بکه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین پیاده‌کردنی ئه‌و تاکتیکه نه‌یتوانی ئه‌نارکیسته‌کان له خشته به‌رێت له‌وانه بۆ نموونه- کرۆپۆتکین، شێرکهسۆڤ و تایۆڤسکی- ئه‌و تاکتیکه‌یان دایه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه و وتیان، ئه‌و تاکتیکه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك میتافیزیکی ئه‌ڵمانییه و به مارکسییه‌ت موتوربه‌کراوه.
ڕاسته و نکۆڵی له‌وه ناکرێت که به‌لشه‌فیکه‌کانی 1903 نێتپاک و شۆڕشگێڕ بوون، به‌ڵام ئه‌و مۆجیزانه که هه‌موو ڕۆژێك شۆڕشی ڕووسی به‌رهه‌می ده‌هێنان، ده‌ریانخست که تیۆره‌کانیان نزم و نیوه‌ناچڵن، به‌لشه‌فیکه‌کان بڕوایان وا بوو که نه مه‌رجه و نه پێویسته ڕووسیا به قۆناغێکی پیشه‌سازیدا تێپه‌ڕ ببێت، تا بۆرژوازی ڕۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت و نامه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته مه‌نزڵ، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌شدا ئه‌و بواره‌ش بڕه‌خسێت که زوربه‌ی زۆری خه‌ڵكیش ڕۆڵی خۆیان ببینن، بازدانیان به‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بوو، ئه‌نجامی خراپی لێکه‌وته‌وه، باکۆنین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وتویه‌تی: “کاتێك زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك هۆشمه‌ند ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی خۆی، مێژووی خۆی دروست ده‌کات و خۆی ئازاد ده‌کات له هه‌موو ئه‌و خوونه‌ریته که‌ڵه‌که‌بووانه که له ڕابوردوویه‌کی مردوه‌وه به میرات بۆی ماوه‌ته‌وه.” نموونه‌یه‌ك له‌و نموونانه ئه‌و په‌یمان و گرێبه‌ستانه بوون که مۆرکرابوون له ده‌وری مێزه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی داوا و پێویستی سه‌رده‌مه‌که بووبێتن.
ئه‌مڕۆ گه‌لی ڕووس هۆشیاره و گۆڕانێکی مه‌زنیش ڕوویداوه، ئه‌وه‌ش وایکردووه که به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها نوێنه‌رانی تیۆری بن و هیچی تر، ئه‌گه‌ر لینین و ترۆتسکی گوێیان بدایه‌ته هاوار و ئه‌ندێشه‌کانی گه‌ل، نه‌ك هه‌ر نه‌یانده‌توانی تیۆره‌کانیان به‌و جۆره دابڕێژن، به‌ڵکو نه‌شیانده‌توانی له‌و جێگانهشدا بمێننه‌وه که داگیریان کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه، لینین و ترۆتسکی، ده‌ربڕینه‌کانیان له پێناوی خه‌ڵکیدا بووایه، به‌و جۆره گه‌ماڕۆی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکیان نه‌دایه و به زه‌بروزه‌نگ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کردنایه، یه‌کجار به‌و جۆره سه‌نگی پله‌وپایه و پێشبینیکردنه پێغهمبهرییهکان دانه‌ده‌به‌زی، به واته‌یه‌کی تر ئا به‌و جۆره چاره‌ڕه‌ش و ڕه‌زاقورس نه‌ده‌بوون.
ئه‌وه‌تا ماوه‌یه‌که لینین و ترۆتسکی، به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که گوایه به‌کرێگیراوانی ئه‌ڵمانیان و له ڕێگه‌ی –Kaiser-وه پاره‌یان ده‌درێتێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکانه هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌یانهێنن و ده‌یانبه‌ن ڕۆژنامه‌کانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به ده‌سته‌وه بێت. هیچ له‌وه بۆگه‌نتر و قێزه‌ونتر نییه که که‌سێك به‌و جۆره تاوانبار بکه‌یت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕسته‌یه‌دا: “ده‌بێت ئێمه بجه‌نگێین بۆ زامنکردنی ئاسایشی دنیا و پاراستنی دیموکراتیه‌ت.” هاوڕا نییه و دژایه‌تی ده‌کات.
ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه ده‌رباره‌ی لینین و ترۆتسکی و هیچ پێویستییهکیشمان به‌وه نییه پاساو بهێنینه‌وه بۆ ئه‌و گه‌لحۆ و ساویلکانه که هێنده خۆشباوه‌ڕن و بڕوایان وایه که ڕۆژنامه‌نووسان هه‌رگیز (درۆ ناکه‌ن).
کاتێك ترۆتسکی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو له خانوویه‌کی گچکه‌ی پیسا ده‌ژیا و ته‌واو هه‌ژار بوو، ڕۆژنامه‌یه‌کی سۆسیالیستی سه‌ر به جووه‌کان به‌ڵێنیان دایه که ژیان و گوزه‌رانی باش ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ست هه‌ڵبگرێت له گه‌رموگوڕی و هه‌ڵپه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی، به‌ڵام ترۆتسکی ئه‌و به‌ڵێن و داوایه‌ی ئه‌وانی ڕه‌ت کرده‌وه و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و هه‌ژاری و ڕێزگرتن له که‌سایه‌تیی خۆی هه‌ڵبژارد و کاتێکیش که بڕیاری ئه‌وه‌ی دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووسیا بۆ خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی پیتاکیان بۆ کرد، ئاوه‌ها بوو ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و به‌کرێگیراوه‌ی ئه‌ڵمانیا!!!!
ده‌رباره‌ی لینینیش، لینین، هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ خه‌باتکردن له پێناوی ڕووسیادا، له براکه‌یه‌وه خه‌زێنه‌یه‌ك له بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی به میرات بۆ به جێ مابوو، براکه‌ی به فه‌رمانی تزار کوژرابوو، واته لینین بیانوویه‌کی که‌سی خۆی هه‌بوو له‌و ڕقوکینه ئهستوورهیدا که هه‌یبوو به‌رامبه‌ر ئۆتۆکراسی ڕووسی، لینین ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ئازادکردنی ڕووسیا. چه‌ند سته‌م و مه‌ترسیداره که‌سێکی ئاوه‌ها تاوانبار بکه‌یت به سیخوری ئیمپریالیزمی ئه‌ڵمانی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین که هاژه و هوژه و گیڤهگیڤی لینین وترۆتسکی بوونه بێده‌نگییه‌کی شه‌رمه‌زارکه‌ر، که‌سایه‌تییه به‌هێز و به‌رزه‌که‌یان بوو به گه‌نده‌ڵی، ئیتر گه‌نده‌ڵیش بوو به شوناسنامه‌ی سه‌رکرده ناسراوه‌کانی شۆڕش، به‌و شوناسنامه‌یه نه‌بووایه که‌س نه‌یده‌ناسینه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش سه‌ری سه‌رانی به‌لشه‌فیکه ئه‌مریکاییه‌کان نه‌بێت، سه‌ری هیچ که‌سێکی تری نهسووڕماندبوو، ئه‌و سه‌ره بهلشهفیکییانه که مه‌سه‌له‌ی شۆڕ‌شیان لێ بووه‌ته مه‌ته‌ڵێك و بۆیان هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یزانن هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆره شۆڕشه نامۆیه به گیانی ئه‌مریکا و ئه‌مریکاییه‌کان. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت وه‌نه‌بێت ئه‌و سه‌ره بهلشهفیکییانه نه‌یانه‌وێت له به‌ها و به‌رزیی خونه‌ریتی شۆڕشگێڕی و شۆڕش تێبگه‌ن، تا بزانن شۆڕش چییه و ته‌رحی چییه بۆ مه‌زنی و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت؟
ئه‌مریکاییه مامناوه‌نده‌کان بڕوایان وایه که شۆڕش له وڵاته‌که‌یاندا هیچ پاساوێکی نییه و بێفه‌ڕه، به لای ئه‌و ئه‌مریکاییه مامناوهندانهوه تاریکستانی ڕووسی ده‌بووایه حکوومه‌تی ته‌فروتوونا نه‌کرایه و حکوومه‌تێك پێکبهێنرایه له جۆری حکوومه‌ته‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان و وه‌ك تاکتیکێکیش ڕێزی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بگیرایه، هه‌روه‌ها که‌مێك ڕێزی ئۆتۆکراسیی ڕووسی بگیرایه و یا هه‌ر هیچ نه‌بێت داوای لێبووردنی لێبکرایه، جا ئێوه ڕووسیا بهێننه پێشچاوی خۆتان وه‌ك چۆن ئه‌و ئه‌مریکاییه مامناوه‌ندانه بۆی ده‌چن و تێیگه‌یشتوون.
به‌لشه‌فیکه‌کان لیبریالهکانیان ڕاونا و ده‌رپه‌ڕاند، بۆ نموونه میلیکۆڤ و هه‌روه‌ها کرێنسکی، له هه‌مان قاپییه‌وه که تزاریان لێوه ده‌رپه‌ڕاند، ئه‌وه جگه له‌وه که که‌وتبوونه وێزه‌ی مه‌لیك و خاوه‌نزه‌وییه‌کان، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ربووبوونه وێزه‌ی کاپیتالیزمیش. له ڕاستیدا ئه‌و جۆره موماره‌سانه له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌مریکاییه‌کاندا ناگونجێن**
ڕووسه‌کان هیچ خۆشییه‌ك و له‌زه‌تێکیان نه دیت و نه چێشت له دیموکراتیه‌ت و په‌روه‌رده‌کردنی کولتووری و به‌ها ده‌ستورییه‌کان و دابینکردنی لانی که‌می یه‌کسانی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ته‌نها ئۆتۆکراسییهك خرابووه جێگه‌ی دانه‌یه‌کی تر. بێگومان کارێکی له‌و چه‌شنه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی له‌وه باشتر نابێت، به واته‌یه‌کی تر کاکڵه‌ی سیاسه‌تی سیاسه‌تبازه‌کان و کاکڵه‌ی شۆڕش جیاوازن و دژ به یه‌کن.
گه‌لی ڕووسی له لابردنی نیکۆلاسی دووه‌مدا چاوه‌ڕانی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ده‌کرد، نه‌ك کۆتایی شۆڕش.
بۆ ئه‌م باسه پێویسته ئه‌م پرسیاره بکه‌ین، ئه‌و زوڵوزۆره که له -موجیك -Moujik- ده‌کرا له چیدا خۆی ده‌نواند و کێ ده‌یکرد؟ له‌وه‌دا خۆی ده‌نواند که تسار تاجی سه‌ریانی داگرتبوو و ده‌سه‌ڵاته‌کانیانی سنووردار کردبوو،موجیك ته‌نها ناڕازی و ڕقئهستوور نه‌بوو له تسار، له‌وانه‌ش بێزار و ڕقئهستور بوو که باجیان ده‌سه‌ند و زه‌ویان داگیر ده‌کرد و هه‌ر که‌سێکیش له‌وان باجی نه‌دابا شه‌لاقیان لێده‌دا، یا ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کانیان ده‌کرد، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ده‌ترسان ئاژه‌ڵه‌کانیشان تاڵان بکه‌ن. به کورتی کلیلی ژیانیان به ده‌ست توێژێکی سه‌روه‌ره‌وه بوو.
موجیك هێنده سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ زه‌وی زۆر بوو نازناوی -دایك-ی پێ به‌خشیبوو،هه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه ده‌یانڕوانیه شۆڕش، به لای ئه‌وانه‌وه وه‌ها بوو گه‌ر شۆڕش بۆ ڕزگارکردنی زه‌وی نه‌بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نزه‌وییه‌کان نه‌بێت، ئه‌وا ڕوودانی شۆڕش نه مانایه‌ك ده‌به‌خشێت و نه پێویستییه‌کیشه. زه‌وی لای ڕووسه‌کان له‌بریی هه‌موو شتێکه، سه‌فاهه‌ت، سه‌رچاوه‌ی ژیانه، خۆراكبهخشه و تێرکه‌ره. دیسانه‌وه پرسیارێکی تر خۆی فه‌رز ده‌کات، ئه‌وکاته که‌ی بوو که به‌لشه‌فیکه‌کان وه‌ك هێزێك له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان نه‌ما؟ ئه‌و کاته بوو که کاپیتالیست تساری هه‌ڵگێڕایه‌وه، ئیتر به‌لشه‌فیکه‌کان پاساوی نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌لیان نه‌ما، هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان ئه‌وه‌ی فه‌رز کرد به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا وێنه‌ی حکوومه‌تی کاتی و کرنسکی نیمچه ئاشبه‌تاڵێکی لێبکه‌ن، ئه‌وه‌ی به لای ڕووسه‌کانه‌وه گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه بوو زه‌ویوزار و ئامرازه‌کانی کارکردن له‌و بواره‌دا ببێته موڵکی مناڵ و مناڵانی مناڵه‌کانیان، گرنگینه‌دان به‌و حه‌ز و ویسته‌ی گه‌لی ڕووس فاکته‌رێکی دیکه بوو بۆ لاوازبوونی به‌لشه‌فیکه‌کان.
ڕووسه‌کان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بوو تامه‌زرۆی ئه‌وه بوون ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بووه ده‌نگیان ببیسترێت و بگه‌ن به ئامانجی خۆیان وێنه‌ی گه‌لانی تر به تایبه‌تی گه‌لی ئه‌مریکایی. گه‌لی ڕووسی دڵنیایه له‌وه‌ی که ئه‌و شۆڕشه وا به‌لشه‌فیکه‌کان بوونه‌ته سه‌مبۆلی ئه‌وه ڕاز و نیاز و ئامانجی نییه و وه‌ك ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین کاپیتال پێکه‌وه بنێت.
ئێستا با له‌و گریمانه مێژووییه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین و وه‌های دابنێن که جه‌نگه‌کان هه‌موویان جه‌نگی سه‌رمایه‌داره‌کانن و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك له‌و جه‌نگه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیمپریالیسته‌کان نابیننه‌وه، به واته‌یه‌کی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چه‌وسێنه‌ره‌کانیانه.
به‌لشه‌فیکه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئاشتی ده‌که‌ن، به‌ڵام مه‌رجیان هه‌یه؛ مه‌رجی سه‌ره‌کیشیان ئه‌وه‌یه که نابێت هیچ گرێبه‌ستێك (سوودمه‌ندی و پێوه‌لکاندن)ی لێبکه‌وێته‌وه. له جه‌نگدا ڕووسه‌کان زۆریان لێکوژرابوو که له ڕاستیدا ده‌توانرا هێزی ئه‌و کوژراوانه به کار بهێنرێت بۆ دروستکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت به کار بهێنرێت بۆ دابینکردنی ئارامی و دیموکراتیه‌ت له دنیادا. بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، بڕیاری تسار بوو، ڕووسه‌کان وه‌ڕس بووبوون له قوربانیدان و ڕه‌تیان ده‌کرده‌وه و دژی قامچیی ئۆتۆکراسییه‌کان بوون، هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر دوو په‌ت یاریان ده‌کرد، له لایه‌ك ده‌ستیان گرتبوو به باڵای ئۆتۆکراسیی ڕووسییه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه هه‌وڵێکی زۆریان ده‌دا لوتفی گه‌لی ڕووس بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ئه‌و هاوپه‌یمانه دیموکراتییانه درۆیان ده‌کرد، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی ڕووسیان لا گرنگ نه‌بوو، ئه‌وان باش ئه‌وه‌یان ده‌زانی که گه‌لی ڕووس تامه‌زرۆی ئاشتییه و خوازیاری ڕزگاربوونیه‌تی له قامچیی ئۆتۆکراسییه‌کان، که‌چی ئه‌وان واته هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان نه‌یانده‌ویست شۆڕشی ڕووسی بناسنه‌وه و دانێکی خێری پیادا ببنێن، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ش که به‌لشه‌فیکه‌کان جڵه‌و بگرنه ده‌ست.
ئه‌وه‌تا ئینگلته‌را که لافوگهزافی ئه‌وه لێده‌دات که پشتگیری وڵات و نه‌ته‌وه گچکه‌کان ده‌کات، که‌چی هیند و ئیرله‌ندا له‌ژێر ده‌ستیدا ده‌ناڵێنن و شۆڕشی ڕووسیش ناناسێته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا که به لانکه‌ی ئازادی ناوبانگی ده‌رکردووه بواری نوێنه‌ری ڕووسی نه‌دا به‌شداری کۆنفرانسی ئاشتی بکات، ته‌نها ئه‌مریکایه که شۆڕشگێڕه ڕووسه‌کان ده‌ناسێته‌وه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه که کرێنسکی و میلیۆکۆڤ له ده‌سته‌ڵاتدا بمێننه‌وه.
به‌لشه‌فیکه‌کان په‌یامێکی گه‌وره و به‌نرخیان گه‌یانده هه‌موو دنیا و جاڕی ئه‌وه‌یاندا که ”ده‌بێت داواکردنی ئاشتی و گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ده‌ست گه‌لان خۆیانه‌وه بێت، ئه‌وانه‌ی جه‌نگه‌کانیان هه‌ڵگیرساندووه و هه‌ڵده‌گیرسێنن و لێیان سوودمه‌ندن بۆیان نییه جاڕی ئاشتی بده‌ن و خۆیان بکه‌نه سووری به‌ر له‌شکر له‌و بواره‌دا.”
له ڕاستیدا ئه‌و په‌یام و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان به‌شداریکردنێکی گه‌وره و گران بوو پێشکه‌شیان کرد به ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی.
به بیروبۆچوونی به‌لشه‌فیکه‌کان، پلانه دیبلۆماسییه نهێنییه‌کان له‌وه زیاتر که پیلانگێڕان و خیانه‌تکردنه له گه‌لان هیچی تر نییه، هه‌ر له‌و بیربۆچوونهشهوهیه که به‌لشه‌فیکه‌کان خۆیان دووره‌په‌رێز ڕاده‌گرن و خۆیان ناخه‌نه داوی ئه‌و پلانه دیبلۆماسییه نهێنییانه‌وه و ڕه‌تیان ده‌که‌نه‌وه، تا ئه‌و پیلانانه نه‌بنه مایه‌ی دروستبونی کاره‌ساتی گه‌وره‌تر.
به‌لشه‌فیکه‌کان نه‌ك هه‌ر دژی سوودمه‌ندی و پێوه‌لکاندن بوون، دژی هه‌موو جۆره‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بوون، به لای ئه‌وانه‌وه وه‌ها بوو، ئه‌گه‌ر بێت و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش په‌یڕه‌و بکرێت، ده‌بێت ئه‌وانه بکرێن به ژێر سه‌نگی باره‌که‌یه‌وه که ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌کاندا و ده‌بێت به هیچ جۆرێك گه‌لان نه‌کرێن به ژێر باری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه، چونکه گه‌لان به برسیبوون و خوێنڕژاندی به زیاده‌وه هه‌موو شتێکیان قه‌ره‌بوو کردۆته‌وه و قه‌رزداری هیچ که‌س و لایه‌نێك نین. به‌لشه‌فیکه‌کان هێزه‌کانی تریان بانگ کرد بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یان، واته بیروبۆچوونی که “ده‌بێت گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ئاشی و چاره‌نووسی گه‌لان، کاری گه‌لان خۆیان بێت”، ئه‌وه بوو هێزه‌کانی تریان بانگ کرد بۆ برێست-لیتۆڤسک. ئه‌وان گاڵته‌یان به‌و په‌یامه ده‌کرد، ئه‌وه بوو هاوپه‌یمانان پشتیان کرده ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان، ئه‌و گاڵته‌جاڕی و پشتێکردنه‌ی هاوپه‌یمانان نه‌بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی به‌لشه‌فیکه‌کان، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه بووه به‌ڵگه و بیانوویه‌کی باش به ده‌ست به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه، بۆ بادانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر به‌ڕه کۆنه‌که‌یان، واته به‌ڕه‌ی موماره‌سه‌کردنی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فکری سه‌روه‌ریخوازی و پێشڕه‌وی هه‌ڵه‌نه‌ناس و جێگه‌گرتنه‌وه‌ی گه‌ل، به‌وه‌ش له هاوکێشه‌که‌دا دوو هێڵی ڕاست و چه‌پیان هێنا به‌سه‌ر (گه‌ل و گه‌لان)دا و له جێگه‌که‌ی خۆیان ناونووس کرد. گومان له‌وه‌شدا نییه که ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و بڕوا و پراکتیزه‌کردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیری (ده‌ستبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند).
به‌لشه‌فیکه‌کان شانازی و خهشخه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که به‌هێزن، به‌هێزیی خۆشیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه که ئه‌وان خاوه‌نی پرۆگرامێکی شۆڕشگێڕانه‌ی هاوبه‌شن و دواتر ده‌بێته نموونه‌یه‌ك له هه‌موو لایه‌که‌وه چاوی لێده‌کرێت و لاسایی ده‌کرێته‌وه!!! ئه‌وه له کاتێکدا بوو که به‌لشه‌فیکه‌کان باش ده‌یانزانی که دابڕاو و بێهێزن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌رده‌پۆشکردنی سیاسه‌ت و پراکتیزه‌کردنی فکری نوێنه‌رایه‌تی و پێشڕهوخوازی بوو، ترۆتسکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: “بێهێزییهکانمان ده‌بن به‌هێز بۆمان”. به کورتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان ئه‌گه‌ر شتێك ده‌ربڕێت، ئه‌وه ده‌رده‌بڕێت که گفتۆگۆ و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ران -نوێنه‌رانه نه‌ك گه‌لان، لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه، جا که به‌و جۆریه، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان چ جیاوازییه‌کی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی تسار و سه‌رانی تری ده‌وڵه‌ته شه‌ڕخوازه‌کانی تر؟
به‌لشه‌فیکه‌کان به وته‌ی خۆیان دژی سوودمه‌ند، قه‌ره‌بوو، پێوه‌لکاندن و به تایبه‌تی دژی ئه‌وه‌ن که هه‌ڵگیرسێنه‌رانی جه‌نگ سوودمه‌ند بن، ئه‌ی مه‌گه‌ر خۆیان سوودمه‌ند نه‌بوون له ئه‌نجامه‌کانی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێ قایم نه‌کرد و نه‌بوونه خاوه‌نی ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؟
ده‌رباره‌ی پێوه‌لکاندن و به‌پاشکۆکردن و به‌رگریکردن له ئازادیش درۆ ده‌که‌ن** له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن تاکه‌کان په‌ڕاوێز بکه‌ن و بیانکه‌نه پاشکۆی خۆیان و تا پله‌ی کۆیلایه‌تی بچووکیان بکه‌نه‌وه. جا هێزێك، یا ته‌وژمێك، ئه‌وه ڕه‌فتاری بێت له‌گه‌ڵ تاکه‌کاندا، ده‌بێت چی به‌ربه‌ست بێت و ڕێگه‌ی لێبگرێت گه‌لانیش بکاته پاشکۆ و کۆیله‌ی خۆی و ئازادییان زه‌وت بکات؟؟
ئه‌وان، به‌لشه‌فیکه‌کان، ده‌رباره‌ی ئه‌وه که گوایه به‌رگری له ئازادیی گه‌لان ده‌که‌ن درۆ ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، که‌سانی ده‌سه‌ڵاتخوازیش ناتوانن ئازادیخواز بن و داوای بکه‌ن بۆ گه‌لان. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر خوازیاری ئازادی نین بۆ گه‌لان، به‌ڵکو له تاکه‌کانیشی زه‌وت ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌یه‌کی به‌لشه‌فیک، ترۆتسکی، له نامه‌یه‌کیدا که بۆ سه‌فیری فارسی نووسیوه ده‌ڵێت: “ڕێکه‌وتنی ئه‌نگلۆ ڕووس 1917 دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی فارسه.”
ناتوانرێت ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ربخرێت ، ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵوێستی ئه‌وان نه‌کرێت ده‌رهه‌ق به خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی.
ئه‌وان گوایه له هه‌موو لایه‌ك زیاتر قووڵتر و فراوانتر دیراسه‌ی ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی مێژوویان کردووه و ده‌ڵێن هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی پێشوو ئه‌وه بووه که ده‌ستکاری خاوه‌ندێتی و ئامرازه‌کانی به‌رده‌وامبوونیان نه‌کردووه. ئه‌ی که وه‌هایه و دیراسه‌ی مێژوویان کردووه، ئه‌ی که‌وایه ئه‌وان هێنده قووڵ و مهنیقین، بۆچی وێنه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریس 1871 ده‌ستکاری بانکه‌کانیان نه‌کرد و هه‌مان هه‌ڵه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریس دووباره پراکتیزه کرا؟؟
سه‌رده‌می کۆمۆنه‌ی پاریس، ده‌ستکاری بانکه‌کان نه‌کرا، به مه‌رجێك هه‌زاران ئافره‌ت و مناڵ له برساندا لاکه‌یان ده‌هات و له‌ناو جاده‌کاندا ده‌مردن، ئه‌وه بوو حکوومه‌ت ئه‌وده‌مه به فرسه‌تی زانی خه‌زێنه‌ی ئه‌و بانکانه‌ی به‌کارهێنا بۆ به‌ره‌ڵاکردنی 500000 سه‌ربازی دیلکراو به تفه‌نگی ئه‌ڵمانیه‌وه و به‌ریدانه گیانی کرێکاران، ته‌نها له پاریس 30000 کرێکاریان خه‌ڵتانی خوێن کرد، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان ڕێزگرتن و پیرۆزڕاگرتنی خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی نییه، ئه‌ی چیه؟؟
شۆڕشگێڕه ئازادیخوازه ڕووسه‌کان دروستکردنی جیاوازی له نێوان لیبرالیزمی سیاسی و ئۆتۆکراسیدا به خه‌و و خه‌یاڵ ده‌زانن، به بیروبۆچوونی ئه‌و شۆڕشگێڕه ئازادیخوازانه، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێت له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت که له سیستمه ئۆتۆکراسییه‌کاندا، خه‌ڵك له‌وه ده‌گه‌ن که بچووکراونهتهوه تا پله‌ی کۆیله‌یی و ئازادییان لێزه‌وتکراوه، له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌ن خه‌بات بکه‌ن و قوربانی بده‌ن له پێناوی ئازادی‌دا، له سیسته‌می لیبرالیزمی سیاسی‌دا، ئازادی کراوه‌ته کۆت و زه‌نجیری خه‌ڵکی، خه‌ڵك به‌و کۆتوزهنجیره ڕازیه.
ئه‌گه‌ر به‌لشه‌فیکه‌کانی سه‌ره‌تا، ئه‌وانه‌یان که گۆشکراوی ئازادیخوازین، به ئاگادا بێنه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن جه‌می به‌لشه‌فیکه‌کان ڕابکێشن بۆ به‌ره‌ی ئازادی، ئه‌و کاته پارێزگاریکردنی خاوه‌ندێتی و دهسهڵاتسهپاندن مه‌حاڵ ده‌بێت.
په‌راوێز:
* ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین، ئێما، خۆیه‌تی ده‌یه‌وێت بڵێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه نییه که به‌لشه‌فیکه‌کان تێیگه‌یشتوون و گوایه ئه‌نجامیان داوه. ئێما ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌وان کوده‌تای سه‌ربازی حزبییه، نه‌ك شۆڕشی کۆمه‌ڵای، لای ئێما و سۆسیالیسته ئازادیخوازه‌کان شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له خواره‌وه‌یه بۆ سه‌ره‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، به واته‌یه‌کی دروستکرد ده‌سه‌ڵاتێك و دامه‌زراندنی هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری سه‌ربازی و حزبی باڵاده‌ست نییه.(و.ك.)
** ئه‌و پێشبنیکردنهی ئێما دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاته دی، به‌لشه‌فیکه‌کان له دابه‌شکردنه‌وه‌ی دنیادا هه‌موو ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیان به‌رکه‌وت و لکاندیان به خۆیانه‌وه و گه‌لانی ئه‌و به‌شه‌یان کرده پاشکۆی خۆیان و ئازادییه‌کانیان لێزه‌وتکردن.(و.ك.)
سه‌رچاوه:فه‌ره‌نسی
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbolfr.html
ئینگلیزی
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbol.html
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر:
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/GoldmanCW.html
بۆچوونی نووسه‌رانی دیکه‌ی ئه‌نارکی له‌و باره‌وه:
http://afaqkurdish.wordpress.com/2010/06/08
ئه‌رشیڤی ئه‌نارکییه‌کان:
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/index.html