Skip to Content

پرسیارە بێ وەڵامەکان … فەتاح حەسەن

پرسیارە بێ وەڵامەکان … فەتاح حەسەن

Closed
by ئازار 30, 2018 General, Poems

بەرلەوەی هەنگ، بەمرۆڤەوە با..
دەزانێ بۆخۆشی دەمرێ؟
***
ئەگەر مرۆڤە تەنهاکان،
پەییان
بەکۆدی تەنیایی یەکتر ببردایە
ژیان ئاوا بێتام دەبوو؟
***
کامیان لەبەر دڵانە
ئەو راوچییەی
ڕاوکردووت ڕانی کارمامزێکی
دەرخوارد دەدات
یان
ئەوی فێرە ڕاوت دەکات؟
****
، گەر لە زمانی پەپولەم دەزانی
لێمدەپرسی
زیاتر ئاشقی گڕە یا.. ڕوناکیی؟
***
کۆکردنەوەی ئاردی ناو دڕك
بەپێی پەتی ئاسانە،
یا..
ئاسوودەکردنی یار؟
***
خونچە، کە، دەپشکوێ
دەبێت بە گوڵ
دەزانێ بۆنی خۆشتردەبێ؟
***
گەر گوڵەباخ، دڕکی نەبێ
جوانی و بۆنخۆشیی،
؟ ئێستای دەبێ
***
کەس گوڵی ناشرینی دیوە؟
هەموو گوڵێك جوانە
ئەدی بۆچی
لەدنیای عیشق دا
تەنها، گوڵەباخ
دیاری دەستی عاشقانە؟
***
لەجێی کورتان
زین لە کەرنێی
دەبێتە ئەسپ؟

——————-
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
2017

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish