![وڵات … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی وڵات … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2018/02/srwsht-400x300.jpg)
وڵات … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
Closed
نیشتیمانی شیرینم
زێدی باب وباپیرم
هه‌میشه خۆشه‌ویستی
هه‌رگیز ناچیت له‌بیرم
ئامێزت سه‌وزه‌ڵانی
پڕله‌باخ و كانییه
دیمه‌نی شاخ ودۆڵت
مایه‌ی كامه‌رانییه
بۆئێمه خۆشبه‌ختییه
سامان وسروشتی تۆ
خاكت زێڕوگه‌وهه‌ره
نابێ بیده‌ین به‌فیڕۆ
خۆرومانگ وئاسمانت
دیاری خوای میهره‌بانه
ئای چه‌ند دڵگیرو جوانی!؟
ناویشت كوردستانه.
ده‌بێ ئاشتی و سه‌ركه‌وتن
مه‌به‌ست و ئامانجمانبێ
پاراستنت له‌دووژمن
ئه‌ركی هه‌رهه‌موومانبێ
هه‌تا بتكه‌ینه پێشه‌نگ
به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ وئاڵات
له‌ناو ڕیزی وڵاتان
بابه‌تۆش بڵێن وڵات.
10/2/2018 شه‌ممه