
3 نامه‌ی ئه‌نگلس بۆ ماركس… و: سەلام عەبدوڵڵا
له‌م 3 نامه‌یه به كورتی تێڕوانینی ماركس و ئه‌نگلس پیشانده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شۆڕشی كردووه. ئه‌مه یه‌كه‌م نامه‌یه و له رۆژانی داهاتوو دوو نامه‌كه‌ی تریشیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
نامه‌ی ئه‌نگلس بۆ ماركس
مانشیسته‌ر 24.ئایار. 1853
… دوێنێ ئه‌و كتێبه‌م خوێنده‌وه كه باسیم بۆ كردی سه‌باره‌ت به نه‌قشه عه‌ره‌بییه‌كان وچۆن بایه‌خی خۆی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گشتی باسی پیاوئاینییه‌كان و ته‌وراته به‌شێوه‌ی بێزئاوه‌ر. سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه توانیویه‌تی بیسه‌لمێنێ كه جیبۆن هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به جوگرافیای كۆن. ئێمه ئه‌توانین به‌و هه‌ڵانه ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ستكه‌وێت كه لاهوتی جیبونیش هه‌ڵه‌یه. بابه‌ته‌كه جوگرافیای مێژوویی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه به قه‌ڵه‌می به‌ڕێز(شارل فۆرست)ه.
ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌توانێت له‌و كتێبه ده‌ستیبكه‌وێت، ئه‌مه‌یه:
1- باسی ره‌چه‌ڵه‌ك له(تكوین) و پێی وایه ره‌چه‌ڵه‌كی نوح و ئیبراهیمه…هتد، هه‌ژماری زۆر درووسته بۆ عێله بیابانشینه‌كانی ئه‌و كاته. به گوێره‌ی خزمایه‌تی زمانه‌وانی نزیك یان دوور…هتد و، وه‌ك ده‌زانین ئه‌و عێله بیابانشینانه له‌وكاته و تا ئێستاش به‌رده‌وام ناوی خۆیان ناوه(وه‌چه‌ی صالد، وه‌چه‌ی یوسف….هه‌روا)، واته كوڕانی فڵان و فیساره وه‌چه و ئه‌م ناولێنانه كه له شێوه‌ی بوونی شوانكاری سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و، له‌دواییدا هه‌ر بۆ ئه‌م ناولێنانه ده‌مانباته‌وه.
ناو هه‌ژماره‌كه‌ی(تكوین) زیاد یان كه‌م دووپات ده‌كرێته‌وه له جوگرافیاناسه دێرینه‌كان. هه‌روا رۆژهه‌ڵات ناسه نوێكان ده‌یسه‌لمێنن كه ناوه كۆنه‌كان له‌گه‌ل گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر زاراوه ناوچه‌ییه‌كان هێشتا له زۆربه‌ی ناوه‌كان ماونه‌ته‌وه.
هه‌رچییه‌ك روویدابێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه خودی جووه‌كان هیچ تر نه‌بوون بێجكه له عێلێكی بچووكی بیابانشین، رێك وه‌ك هه‌موو ئه‌وانیتر و، بارودۆخه ناوچه‌ییه‌كان و كشتوكاڵییه‌كه‌ی له ناكۆكیدا بوون له‌گه‌ل بیابانشینه‌كانی تر.
2- ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داگیركاریه گه‌وره‌كانی عه‌ره‌به‌وه هه‌یه كه كاتی خۆی باسمان لێوه كرد: بیابانشینه‌كان وه‌ك مه‌غوله‌كان، ماوه ماوه كاری داگیركارانه‌یان ده‌كرد. ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشووری و بابلی هاوتا له‌لایه‌ن عێله عه‌ره‌به شوانكاره‌كان دامه‌زران كه پاشان خه‌لافه‌تی به‌غدایان لێ دامه‌زرا.
كلدانییه‌كان كه دامه‌زرێنه‌رانی ئیمبراتۆرییه‌تی بابلین، ئێستاش به هه‌مان ناو( بنی كالد)و شوێن هه‌ن.
په‌ره‌سه‌ندنی خێرای شاره‌كان وه‌ك نه‌ینه‌وا و بابل به هه‌مان شێوه به وردی پێشی 300 ساڵ روویدا و هاوشێوه‌یان شارگه‌لی مه‌زن دامه‌زران وه‌ك (أغرا و دلهی و لاهور و مونان) له هیندستانی رۆژهه‌ڵات به هۆی داگیركاری ئه‌فغانی یان تته‌ری. ئا به‌م شێوه‌یه فتوحاتی مه‌حه‌مه‌دی زۆرێك له خه‌سه‌لته تایبه‌ته‌كانی له‌ده‌ستده‌دا.
3- پێده‌چێ كاتێ عه‌ره‌به‌كان له باشووری رۆژئاوا جێ‌نشین بوون، وه‌ك بیناسازییه‌كانیان ده‌یسه‌لمێنن، شانیان له شان شارستانییه‌تی میسری و ئاشوورییه‌كانیان ده‌دا. ئه‌مه شتی زۆر له فتوحاتی مه‌حه‌مه‌دی روونده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ئاینه‌وه هه‌یه، پێده‌چێت به گوێره‌ی ئه‌و نه‌قشه كۆنانه له باشوور كه تێدا نه‌ریتی كۆنی قه‌ومی عه‌ره‌بی باڵاده‌سته تایبه‌ت به یه‌كتاپه‌ره‌ستی(له‌نێو هیندی و ئه‌مریكاییه‌كانیش باڵاده‌سته)، ئه‌و نه‌ریته‌یه كه عیبرانییه‌كان به‌شی زۆر كه‌می له‌و نه‌ریته پێكده‌هێنن.
شۆڕشی ئاینی مه‌حه‌مه‌د وه‌ك گشت بزووتنه‌وه ئاینییه‌كان، له رووكه‌شیدا به‌رچدانه‌وه بوو، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی زاره‌كی بوو به‌ره‌و رابردوو و ساكاری. ئه‌مما كتێبی گوایه پیرۆزی یه‌هودی هیچ تر نیه بێجگه له تۆمارگه‌یه‌ك بۆ نه‌ریتی ئاینی وخێڵه كۆنه‌كانی عه‌ره‌به و راستكراوه‌ته‌وه به كرده‌ی زوو جیابوونه‌وه‌ی یه‌هودییه‌كان له دراوسێ ده‌مارگیره‌كانیان، به‌ڵام بیابانشینه‌كان-ئه‌مه ئێستا به روونی بۆ من دیاره-.
ئه‌وه‌ی ده‌وری فه‌له‌ستین به دیوی عه‌ره‌ب ته‌نها به بیابان و زه‌وی بیابانشینه‌كان گیراوه، شیكاری گه‌شه‌كردنی جودامان بۆ ده‌كات.
به‌ڵام نه‌قشی عه‌ره‌بی كۆن و نه‌ریته‌كان و قورئان و ئه‌وساكارییه كه پێمان ده‌كرێت ره‌مزه‌كانی هه‌موو ره‌چه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه…هتد، ئه‌م راستییه ده‌یسه‌لمێنێ كه‌وا ناوه‌ڕۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عه‌ره‌بی بووه یان روونتر بڵێین به‌گشتی سامی بووه وه‌ك حاڵه‌تی قاره‌مانێتی ئیدا و ساغای ئه‌ڵمانی لای خۆمان.
دڵسۆزتان: ف. أ
سه‌رچاوه: مراسلات ماركس انجلز، ترجمه فۆاد ایوب، لاپه‌ڕه‌ی 83-92
نامه‌ی ماركس بۆ ئه‌نگلس
له‌نده‌ن له 2 حوزه‌یران 1853
….ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌ت په‌یوه‌ندی به عبرانی و عه‌ره‌به‌وه هه‌یه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی له‌لام ورووژاند. و به‌م بۆنه‌یه:
1- ده‌توانین بیسه‌لمێنین كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه په‌یوه‌ندی گشتی هه‌بووه له نێوان ئێله رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، له نێوان به‌شێكیان كه جێ‌نشین بوون و به‌شتێكی تری ئێله‌كان درێژه‌یانداوه به ژیانی بیانی.
2- له سه‌رده‌می مه‌حه‌مه‌د رێگاكانی بازرگانی له‌نێوان ئۆروپا بۆ ئاسیا تا راده‌یه‌كی زۆر گۆڕا و شاره‌كانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه پشكی گه‌وره‌ی بازرگانیان هه‌بوو له گه‌ل هیندستان، له حاڵه‌تی وێرانی بازرگانی بوون. به‌گشتی ئه‌م خاڵه هێزێكی گه‌وره‌ی پێدا.
4- سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاینه‌كه‌وه، له هاوكێشه گشتیه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پاشان وڵامی پرسیاره‌كه ئاسان ده‌كاته‌وه: بۆچی مێژووی رۆژهه‌ڵات وه‌ك مێژووی ئاینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت؟
سه‌باره‌ت به پێكهاتنی شاره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، مرۆڤ ناتوانێت له كتێبه‌كه‌ی پیره فرانسووا بیرنیه شتێكی باشتر و بریقه‌دار و جوان و زیندووتر بخوێنێته‌وه( ماوه‌ی 9 ساڵ پزیشكی لاورنغ زیبه بوو).(….)
بیرنێ پێیوایه به‌راستی شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو دیارده‌كان له رۆژهه‌ڵات- مه‌به‌تی توركیا و ئێران و هیندستانه- ئه‌وه‌یه كه موڵكایه‌تی تایبه‌تی زه‌وی بوونی نییه. ئه‌مه‌ه كلیله راته‌قینه‌كه‌یه و ته‌نانه‌ت بۆ ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی…
نامه‌ی ئه‌نگلس بۆ ماركس
مانشیسته‌ر له 6. حوزه‌یران. 1853
…له راستیدا نه‌بوونی موڵكایه‌تی تایبه‌تی زه‌وی كلیلی هه‌موو رۆژهه‌ڵاته به‌نیسبه‌ت مێژووی سیاسی یان مێژووی ئاینی، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه چۆن رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ته‌نانه‌ت به شێوه ده‌ره‌به‌گایه‌ته‌كه‌یشی نه‌گه‌یشتن به موڵكایه‌تی خانوبه‌ره ؟
پێموایه هۆكاره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌شوهه‌وا، بۆ په‌یوه‌ندی به سرووشتی زه‌وی، به‌تایبه‌تی به‌و به‌شی بیابانه پانوبه‌رینه‌كه‌ی كه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه تا ئێران و هیندستان و وڵاتی و تته‌ر تا ده‌گاته به‌رزاییه‌كانی زوورگاوی ئاسیا.
لێره‌دا ئاودێری ده‌ستكرد یه‌كه‌م مه‌رجی كشتوكاڵی بووه و ئه‌مه‌ش كاری كۆمه‌ڵه، هه‌رێم یان حكومه‌تی ناوه‌ند بووه. له هیچ رۆژێك له رۆژان هیچ حكومه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی له 3 ئیداره زیاتری نه‌بووه: دارایی(چه‌پاوكردنی ناوخۆ)، جه‌نگ(چه‌پاوكردنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه)، كاره گشتییه‌كان(بایه‌خ به زاوزێ)ی ده‌دا.
حكومه‌تی به‌ریتانی له هیندستان به‌رچاو ته‌سكانه ره‌فتاری له‌گه‌ل خاڵی یه‌كه‌م و دووهه‌م كردووه و خاڵی سێهه‌میان به ته‌واوی پشتگوێ خستووه تا ئه‌و راده‌یه كه كشتوكاڵی وڵاته‌كه مه‌ترسی وێران بوونی هه‌یه. لێره هه‌رگیز كێبركێی ئازاد سه‌رناكه‌وێت.
ئه‌و په‌ینریزكردنی ده‌ستكردی زه‌مین‌ه كۆتایی هات له‌گه‌ل خراپبوونی سیستێمی ئاودێری، ئه‌و حه‌قیقه‌ته سه‌رسووڕهێنه‌ره‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه رۆژێك له‌رۆژان ته‌واوی ناوچه‌كان ئاوه‌دان بوون و ئێستا نه‌ماون و له‌ناوچوون وه‌ك شاری(تدمر،بترا و كه‌لاوه‌كانی یه‌مه‌ن و ناوچه‌گه‌لی تر له میسر و ئێران و هیندستان)و ئه‌و راستییه‌شمان بۆمان شی ده‌كاته‌وه كه یه‌ك جه‌نگی وێرانكه‌رانه ده‌توانێت و‌ڵاتێك بۆ چه‌ندین سه‌ده چۆڵ بكات و هه‌موو شارستانێكه‌ی له‌ناوببات.
پێموایه وێرانكردنی بازرگانی له باشووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی پێش مه‌حه‌مه‌د كه تۆ به درووستی بۆی چوون، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی شۆڕشی مه‌حه‌مه‌د، ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه. من مێژووی بازرگانی یه‌كه‌م شه‌ش سه‌ده‌ی پێشی مه‌سیح به تێروته‌سه‌لی نازانم تا بڕیاربده‌م له‌سه‌ر بارودۆخی ماددیانه به‌گشتی وبه گوێره‌ی پێویستیش له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی په‌سه‌ندكردنی بازرگانی به‌ڕێگای ئێران بۆ ده‌ریای ره‌ش و به‌ڕێگای به‌نده‌ری فارسی بۆ سوریا و ئاسیای بچووك له‌سه‌ر رێگای ده‌ریای سوور. به‌هه‌ر حاڵ دیاره دابینكردنی ئاسایشی رێژه‌یی رێكخراو بۆ كاروانه‌كان له ئیمبراتۆرییه‌تی فارسی كه ساسانییه‌كان حوكمڕانیان ده‌كرد، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه، به‌ڵام یه‌مه‌ن له اڵانی 200- 600 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حباشه‌كان بوو و تا راده‌یه‌ك یان داگیركراوه یان تاڵانكراوه. شاره‌كانی باشووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه هێشتا له سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان ئاوه‌دان بوون، له سه‌ده‌ی حه‌فته‌م یوون به كه‌لاوه. له ماوه‌ی 500ساڵدا بیابانشینه‌كان ده‌وروبه‌ری ئه‌وكه‌لاوانه بڕوایان هێنا به نه‌ریتی خورافی و ئه‌فسانه‌یی په‌تی له‌باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كیان(بڕوانه قورئان و مێژوونووسی عه‌ره‌بی النفیری) و ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی كه نقشه‌كانیان پێ نووسیوه له‌و ده‌ڤه‌ره به‌ته‌واوه‌تی نه‌ناسراوبوون گه‌ر چی ئه‌لفوبێی تر نه‌بووه‌و خودی نووسین به كرده‌وه له‌بیركرابوو.
ئه‌و شتانه كه هاوشێوه‌ی نه‌قشه‌كان بوون له پاڵیاندا((پاڵه‌وانه‌كان))یش هه‌بوون و مه‌رجی بازرگانی گشتی بوون، جۆره وێرانی راسته‌وخۆ و توندڕه‌و به‌شێوه‌ی ره‌ها ناكرێت راڤه‌ی تریان بۆ بكه‌ن بێجگه له داگیركاری حه‌به‌شییه‌كان كه پێش هاتنی مه‌حه‌مه‌د به 40 ساڵ له‌ناوبران. شایانی باسه كه ئه‌مه یه‌كه‌م كاری هوشیاری قه‌ومی عه‌ره‌بی بێدا بوو و داگیركارییه‌كانی فارسه‌كانیش له باكووره كه نزیك مه‌ككه بوونه‌وه، هانده‌ریان بوو.
من له رۆژانی داهاتوو بایه‌خ به ژیانی خودی مه‌حه‌مه‌د ده‌ده‌م و هه‌ره چییه‌ك بێت، تا ئێستا وای ده‌بینم مۆركی په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بیابانشینه‌كانه دژ به جووتیاره نیشته‌جێبووه‌كانی شاره‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌و كاته‌دا كه له ئاینه‌كانیان تا راده‌یه‌كی زۆر بێڕه‌وشت بوون به تێكه‌ڵكردنی په‌رستنی بۆگه‌نیان بۆ سرووشت و ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحی بۆگه‌ن.
سه‌رچاوه: مراسلات ماركس انجلز، ترجمه فۆاد ایوب، لاپه‌ڕه‌ی 83-92