سێبه‌ر – مۆچیاری… نوسینی ئیدگار ئالان پۆ/ و: پ.ی.د. مه‌حه‌مه‌د عه‌زیز سه‌عید
سێبه‌ر كورته چیرۆكێكی ئه‌مه‌ریكیه. ئیدگار ئالان پوو، نوسه‌ر و شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ئه‌مه‌ریكی نووسیویه‌تی. نوسه‌ر له 19/1/1809 له بۆستن-ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. له 7/10/ 1849 له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا له ماریلاند – ئه‌مه‌ریكا كۆچی دووایی كردوه. نوسه‌ر له ساڵی 1903 ئه‌م چیرۆكه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه.
ئاره‌زووی له مردن هه‌ڵاتن…به‌ڵێ ، هه‌رچه‌نده به دۆڵی سێبه‌ردا تێپه‌ڕ بووم – سروودی داوود پێغه‌مبه‌ر.
به‌ڵێ ، ئێوه منتان خوێنده‌وه، هیًشتا له ژیان دا ماوون، به‌ڵام من ده‌نووسم، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌و پێش، چوومه‌ته ناوچه‌ی سێبه‌ره‌كان. له‌ڕاستیدا، گه‌لێ شتی نامۆ، ڕووده‌دات، شته نهێنیه‌كان ئاشكرا ده‌بن. چه‌ندین سه‌ده ده‌ڕوات، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك، ئه‌م یاده‌وه‌ریانه ببینێ. هه‌ندێكیان باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن، هه‌ندێكیان گوومانی لێ ده‌كه‌ن، كه‌سانێك هه‌ن، هه‌ست به پیته هه‌ڵكه‌ندراوه‌كان، به هه‌ڵكێنه‌ری ئاسنی ، له سه‌ر تابلۆكان ده‌كه‌ن.
ساڵ ساڵی ترس بوو، پڕ بوو له هه‌ستی تۆقێنه‌ر، له سه‌ر زه‌وی هیچ ناوێكی نه‌بوو، په‌رجوو، نیشانه‌جیاكه‌ره‌وه‌ی زۆر ڕویان دا بوو، ڕه‌شه ڕشانه‌وه ، باڵه‌كانی كێشابوو به هه‌موو لایه‌كدا، به ناو ده‌ریا و سه‌رزه‌ویدا. جادووگه‌ره‌كان، ده‌یانزانی ئاسمانه‌كان دیارده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌یه، له‌لام ڕوون بوو، “ئۆنیۆسی” یۆنانی، له ساڵی 794 نزیك ده‌بووینه‌وه، هه‌ساره‌ی موشته‌ری ده‌چێته ناو ئالقه سووره‌كه‌ی زوحه‌ل. ڕووحی ئاسمانه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، رووحی ئاسمانه‌كان، باڵی ڕاده‌كێشا، نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا، به‌ڵكوو به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و بیره‌وه‌رییه‌كان و تێ ڕامانینه‌كانیش دا.
شه‌وێكیان، حه‌وت كه‌س بووین، له هۆڵێكی گه‌وره‌دا، له‌ناو كۆشكێكی گه‌وره‌ی تاریك به ناوی ” پتۆلیمایس” به ده‌وری شووشوه‌كانی پڕ له شه‌رابی ماڕۆنی، دانیشتبووین. هۆڵه‌كه ته‌نها یه‌ك ده‌رگای گه‌وره‌ی هه‌بوو، له مس دروست كرابوو، “كۆرینۆس” دروستی كردبوو، چۆن دروست كردنێك، زۆر ده‌گمه‌ن بوو، له ناوه‌وه‌دا داده‌خرا. په‌رده ڕه‌شه‌كان، ژووره‌كه‌یان ده‌پاراست، مانگ و ئه‌ستێره غه‌مگینه‌كان و شه‌قامه چۆَله‌كان، له ناو په‌رده‌كاندا دیار بوون. له ده‌ورو پشتمان، له نزیكمانه ، گه‌لێ شت هه‌بوو، نه‌مده‌توانی گرنگیان بێ بده‌م – هه‌ست به‌خنكان، شتی سروشتی و ڕووحی – قوورسایی له هه‌وادا، گه‌مارۆدان، له سه‌رو هه‌موویانه‌وه، ئه‌و هه‌سته ترسناكه، كه‌سانی نه‌سره‌وت هه‌یان بوو، كاتێك هه‌سته‌كان له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، هێزی ڕووحه وه‌ستاوه‌كان، به دڕنده‌یی ده‌گه‌شێنه‌وه، قوورساییه‌كی كوشنده ده‌یان هاڕێ.
به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا بڵاو ده‌بووه‌وه، له‌سه‌ر شته‌كانی ژووره‌كه‌دا، به ناو ئه‌و په‌رداخه شه‌رابه‌ی ده‌مان خوارده‌وه، هه‌موو شتێك وا ده‌رده‌كه‌وت، په‌ستێنراوه، خه‌یاڵه هێزه، هه‌موو شتێك، جگه له حه‌وت چرا ئاسنه‌كه، ڕووناكی كردبوووه‌وه، زۆرمان خواردبوو و خوارد بووه‌وه. گڕی ئاگر له داوه باریكه‌كان هه‌ڵده‌ستا، هه‌روا ده‌مایه‌وه، زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕاو و وه‌ستاو. هه‌موویان له‌وێ دانیشتبوون، به ده‌وری خوانی ” ئیبۆنی” دانیشتبووین، وه‌كوو ئاوێنه‌ی لێ هاتبوو، ده‌مان ڕوانیه ده‌م وچاوی زه‌رد و چاوه دره‌وشاوه‌كانی هاوڕێكانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێ ده‌كه‌نین، دڵخۆش بووین، به‌و شێوه هیستیرییه‌یه‌ی تێ ی دابووین – گۆرانی شێتانه‌مان ده‌گووت، زۆرمان ده‌خوارده‌وه، كاتێك بیرمان ده‌كه‌وته‌وه، شه‌رابه ماڕۆنیه‌كه، خوێنی به بیر ده‌هێناینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی هه‌شته‌م له ژووره‌كه بێ، ئه‌وا ” زوێله‌س” ی لاوه. درێژ كرابوو، مردوو بوو، كفن كرابوو، ڕواڵه‌تی جنۆكه‌و و شه‌یتانی بوو.
به‌داخه‌وه، به‌شداری خوشیمانی نه‌ده‌كرد. ده‌م وچاوی مه‌ینه‌تی تێدا به‌دی ده‌كرا، چاوه‌كانی، مردنی نه‌ڕه‌واندبووه‌وه، له‌نێو گه‌رمه‌ی ڕه‌شه ڕشانه‌وه – وا پێده‌چوو، گرنگی ده‌دات به خۆشیه‌كه‌مان، به هه‌مان شێوه‌ی گرنگی دانی مردووه‌كان به سه‌رپه‌رشتیكارانی مردن. به‌ڵام من و “ئۆنیوس” هه‌ستمان كرد، چاوه مردووه‌كان ، ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، هه‌وڵم دا له بینینه‌كه‌ی تێ نه‌گه‌م، زۆر به گرنگییه‌وه ته‌ماشای قووڵایی ئاوێنه ئه‌به‌نۆسیه‌كه‌م ده‌كرد، به ده‌نگی به‌رز، گۆرانی ده‌ڵێم، به ئاوازی گۆرانییه‌كانی كوڕی ” تیۆس”.
ورده ورده وازم له گۆرانی ووتن ده‌هێنا، ده‌نگدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌م له ناو په‌رده تاریكه‌كاندا دوور ده‌كه‌وته‌وه، لاواز ده‌بوو، نه‌ما. گۆرانیه‌كه‌م له ناو په‌رده‌كاندا نه‌ما، سێبه‌رێكی ته‌ماوی ده‌ركه‌وت، شێوه‌ی نه‌بوو، شێوه‌ه‌یه‌ك له سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ ، مانگ پێش ئاوا بوونی دروستی ده‌كا. سێبه‌ری مرۆڤ نه‌بوو، سێبه‌ری خواوه‌ند نه‌بوو، سێبه‌ری هیچ شتێكی ناسراو نه‌بوو. له كۆتاییدا، دوای ئه‌وه‌ی له ناو په‌رده‌كه‌دا هه‌ندێك هه‌ڵ له‌رزی، له‌سه‌ر ڕووی ده‌رگا مسه‌كه، ڕاست ڕاوه‌ستا.
سێبه‌ره‌كه نه‌ناسراو بوو، شێوه‌ی نه‌بوو، هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بوو، سێبه‌ری مرۆڤ یان خواوه‌ند نه‌بوو – خواوه‌ندی یۆنانی، یان كلدانی یان میسری. سێبه‌ره‌كه زۆر هێمن له سه‌ر ده‌رگا گه‌وره‌كه ده‌جووڵا، هیچ قسه‌ی نه‌ده‌كرد، ڕه‌ق بووبوو، به ڕه‌قی مایه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم، ده‌رگاكه به‌رامبه‌ر پێ یه‌كانی ” زۆیله‌سی” لاوی مردوو بوو. ئێمه‌ی حه‌وت هاوڕێكه، ئازایه‌تیمان تێدا نه‌بوو، ته‌ماشه‌ی ئه‌و سێبه‌ره‌ی له په‌رده‌كانه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه بكه‌ین، چاومان نزم كردبوو، ته‌ماشای قووڵایی ئاوێنه ئه‌به‌نۆسه‌كه‌مان ده‌كرد. له كۆتاییدا، من و ئه‌نۆس ، به چرپه‌ی هه‌ندێ ووشه، له سێبه‌ره‌كه‌مان پرسی، ده‌رباره‌ی ” ناو و شوێنی دانیشتنی”، سێبه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه:
من سێبه‌رم، شوێنی دانیشتنم نزیك قه‌بری ” پتولیمیاسه”، نزیك ده‌شته دۆزه‌خه رصاصیه‌كانی ده‌وروپشتی جۆگه‌له‌ی شاڕۆن. هه‌ر حه‌وتمان له‌ترسان هه‌ستاین، ڕاوه‌ستاین، له‌ترسان هه‌ڵ ده‌له‌رزین، تۆقیبووین، ده‌نگی سێبه‌ره‌كه وه‌كوو ده‌نگی یه‌ك كه‌س نه‌بوو، به ڵكوو وه‌كوو ده‌نگی كۆَمه‌ڵێك كه‌س وابوو، ده‌نگه‌كه له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ده‌گۆڕا، ده‌هاته ناو گوێمان، لاسایی زاراوه زانراوه‌كانی هه‌زاران هاوڕێ ی مردوومانی ده‌كرده‌وه.
Shadow- A Parable …. Edgar Allan Poe
پ.ی.د. مه‌حه‌مه‌د عه‌زیز سه‌عید له ئینگلیزیه‌وه وه‌ریگێڕاوه
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین – هه‌ولێر